تێڕوانینێکی زانستی بۆ گریمانەی خوا وەک ڕاڤەیەک بۆ گەردوون و دیاردە سروشتییەکان
13/10/2026, 18:47 (GMT+1)

تۆژینەوەیەکە پاڵپشت بە گەردوونناسی و زیندەوەرزانی و دەمارناسی و ڕێبازەکانی دیکەی زانستە سروشتییەکان.
پوختە
ئەم تۆژینەوەیە هەوڵێکە بۆ تێگەیشتن لە پێوەندی ڕاڤە ئاینییەکان بۆ گەردوون و مرۆڤ لەگەڵ زانیارییە زانستییە هاوچەرخەکان، بە جەختکردنەوە لە پرسیارێکی دیارکراو: ئایا دیاردە سروشتییەکان پێویستیان بە گریمانەی بوونی بوونەوەرێکی سەرووسروشت هەیە بۆ ڕاڤەکردنیان؟
هەر لە سەرەتاوە دەبێ ئاماژە بەوە بدەین، زانستی سروشتی کار لەسەر پرسە بەربین و بەرئەزموونەکان دەکات و پێوانەکاری گریمانەکانی بەندن بە دیاردە سروشتییەکان، بۆیە بانگەشەی بوونی شتێکی سەرووسروشتی نەدیار و شاراوە بەم شێوەیەی پێناسە دەکرێت، ناچێتە ناو چوارچێوەی بابەتێکی زانستی بۆ لێکۆڵینەوە و پشکنین.
تەوەرە بنچینییەکان لەم تۆژینەوەیەدا چوار بوار دەگرێتەوە:
- پەیدابوونی گەردوون و بەرەو پێشچوونی
- بنەچەی ژیان و پەرەسەندن و هەمەجۆری زیندەوەرەکان
- ڕەچەڵەکی مرۆڤ
- پێوەندی نێوان مێشک و کار و فەرمانە هۆشەکییەکان
- بنەچەی ژیان و پەرەسەندن و هەمەجۆری زیندەوەرەکان
- ڕەچەڵەکی مرۆڤ
- پێوەندی نێوان مێشک و کار و فەرمانە هۆشەکییەکان
بۆ تێکڕای ئەمانە کۆمەڵێک بەڵگەی بەهێز هەن، هەریەکەشیان خاوەنی ڕێکاری سروشتی سەربەخۆیە لە میکانیزم و کارلێکەکانیان.
1- پێش زانست و دوای ئەوە
پرسیارکردن دەربارەی دروستبوونی گەردوون و ژیان و مرۆڤ، هەمیشە بایەخێکی بنەڕەتی پێ دراوە لە مێژووی هزر و بیرکردنەوەی مرۆڤدا. پێش زانست زۆربەی دیاردە سروشتییەکان لەڕێی باوەڕە ئاینییەکان و ئەفسانە و خوا و هێزە سەروو سروشتی و ئاسابەدەرەکان ڕاڤە دەکران، بەڵام بەهاتنی زانست ئەمە گۆڕا و شێوازێکی دیکە لە پێکەوەنانی زانیارییەکان پەرەی پێ درا.
لەبری ئەوەی بپرسین: کام هێزی سەرووسروشتی بووە هۆی دروستبوونی ئەم دیاردەیە؟
زانست بەم پرسیارە دەست پێ دەکات: ئەو میکانیزمە سروشتییە چییە دەتوانرێت چاودێری بکرێت و بەرئەزموون بێت؟
ئەمەش تەنیا جیاوازییەک نییە لە بۆچوونەکان، بگرە لە شێوازی بەرهەمهێنانی زانیارییکانە. گریمانەی زانستی دەبێ بە شێوەیەک بگاتە ئەنجام بکرێ لەگەڵ پێوانە و چاودێری، یان ئەزموون بەراورد بکرێت، پاشان زانایانی دیکە بتوانن بیپشکنن و ببێتە جێی متمانەیان. لە بەرامبەردا ڕاڤە سەرووسروشتییەکان هەمان ڕێبازی زانستی لەسەریان پێڕەو ناکرێت بۆ تاقیکردنەوە دەست نادەن.
لەمەوە پرسیاری سەرەکیی ئەم تۆژینەوەیە دەردەکەوێت: ئایا دیاردەیەکی سروشتیی ناسراو هەیە بۆ ڕاڤە و ڕوونکردنەوە زانستییەکەی، پێویستی بە دانانی گریمانەی بوونی خوا، یان هێزێکی سەرووسروشتی هەبێت؟
وەڵامی زانستی نوێ ئەوەیە: نەخێر.
لە ڕێبازە زانستییە هاوچەرخە پێشکەوتووەکاندا کە گەردوون، ژیان و دیاردە سروشتییەکان پێناسە دەکەن، دانانی ئەو گریمانەیەی گەرەک نییە.
بەڵام ناشبێت ئەم ئەنجامە بگۆڕدرێ بۆ بانگەشەیەکی بەهێزتر لەوەی بەڵگەکان ڕێی پێ دەدەن، چونکە نەبوونی پێویستیی زانستی بە گریمانەیەک، واتای سەلماندنی نەبوون، یان ئەستەمبوونی ئەو گریمانەیە ناگەینێت.
2- تایبەتمەندی و جیاکارییەکانی ڕاڤەی زانستی
زانست لە دەرەنجامێکی پێشینەوە دەست پێ ناکات و دواتر بەدوای بەڵگەدا بگەڕێت بۆ پشتگیری لێکردنی، بەڵکوو پاڵپشتە بە خوولێکی یەک بەدوای یەکی بەردەوام، بەم ڕیزبەندییە:
- تێبینی و چاودێریکردنی دیاردەیەک
- دانانی گریمانە
- پێشبینیکردن
- ئەنجامدانی ئەزموون
- پێداچوونەوە
- دانانی گریمانە
- پێشبینیکردن
- ئەنجامدانی ئەزموون
- پێداچوونەوە
ئەگەر گریمانەکە بە بەڵگە نەسەلمێندرێت، دەشێ هەموار بکرێتەوە و دەستکاری بکرێ، یان بەلاوە بنرێت، ئەمەشە ڕاڤەی زانستی لە بانگەشەیەک جیا دەکاتەوە کە بەرئەزموون نەبێت.
بۆ نموونە، ئەگەر گریمانەی بوونی تەنۆلکەیەکی نوێی ماددە پێشنیار بکرێ، دەتوانین تایبەتمەندی و کاریگەرییەکانی پێشبینی بکەین، دواتر بیپشکنین و بە ئەزموون لێی بکۆڵینەوە.
بەڵام بە گوتنی: "ئەم دیاردەیە ڕووی دا، بەهۆی هێزێکی سەرووسروشتی"، ئەوا تەنیا بە بەکارهێنانی وشەی «بەهۆی» نابێتە ڕاڤەیەکی زانستی.
بانگەشەیەکی وا دەبێ میکانیزمێکی دیارکراوی هەبێت بۆ ئەزموون بشێت، هاوکات خاوەنی چەند پێشبینییەک بێت بتوانن پشتگیری لێ بکەن، یان ڕەتـی بکەنەوە (بەرهەڵە بێت).
3- گەردوون: بەڕاستی چی لێ دەزانین؟
گەردوونناسیی نوێ وێنەیەکی وردی مێژووی گەردوونی بینراومان پێشکێش دەکات، بەڵگەکان ئاماژە بەوە دەکەن، گەردوون لە فرەوانبوونە و لە ڕابردوودا گەلەک گەرمتر و چڕتر بووە.
یەکێک لە گرنگترین بەڵگەکان، پاشخانی مایکرۆوێیڤی گەردوونە (CMB)، ئەوەی کۆنترین تیشکە بتوانین ڕاستەوخۆ بینینین و چاودێری بکەین، ئەو تیشکەی نێزیکەی 380 هەزار ساڵ دوای دەستپێکی گەردوون سەری هەڵدا، کاتێک گەردوون تاریک نەما و پتر ڕوون بووەوە.
ئەوی پێویستە بگوترێت، تایبەتمەندییەکانی پاشخانی گەردوونی لەگەڵ ڕێباز و مۆدێلی نوێی گەردوونناسی یەک دەگرێتەوە تا ڕادەیەکی زۆر لێک دەگونجێن. بۆیەش فیزیکی هاوچەرخ ئەم زانیارییانە و بەڵگەی دیکەی پتەو بەکار دەهێنێت بۆ بنیاتنانی مۆدێلێک بۆ بەرەوپێشچوون و پەرەسەندنی گەردوون بە مێژوویەکی نزیکەی 13.8 ملیار ساڵ.
بیردۆزە زانستییەکە دەبێژێت:
- گەردوون لە سەرەتاکەیدا یەکجار گەرم و چڕ بووە
- پاشان فرەوان بووە
- سارد بووەتەوە
- تەنۆلکەکان و توخمەکان سەریان هەڵداوە
- پێکەوەنانی پاشخانی گەردوونی
- ئەستێرەکان و هەسارەکان و گەلەستێرەکان هاتنە پێکهاتن
- پاشان فرەوان بووە
- سارد بووەتەوە
- تەنۆلکەکان و توخمەکان سەریان هەڵداوە
- پێکەوەنانی پاشخانی گەردوونی
- ئەستێرەکان و هەسارەکان و گەلەستێرەکان هاتنە پێکهاتن
ئەم هاوکێشە و ڕاڤە زانستییانەش هیچیان پێویستیان بە بوونی هۆکارێکی سەرووسروشتی و دەرئاسایەک نییە.
بەڵام دیسانەوە ئەمە سەلماندنی نەبوونی خواش ناگەینێت، بەڵکوو بەدیارکراوی شتێکی پتەو و تۆکمەمان پێ دەڵێت: لەناو مۆدێلە فیزیکییەکاندا پێویست بە بوونی گریمانەی خوا نییە، بۆ ئەوەی مۆدێلەکان بتوانن بە سەرکەوتوویی ئەو دیاردانە ڕاڤە بکەن کە بۆ ڕاڤەکردنیان داڕێژراون.
4- ئایا تەقینەوەی مەزن واتای دروستبوونی گەردوونە لە هیچەوە؟
نەخێر.
ئەمە یەکێکە لەو خاڵە گرینگانەی زۆرجار زانست و ئایین تێیدا تێکەڵ بەیەک دەکرێت.
وەک پێشتر ئاماژەمان پێی کرد، تەقینەوەی مەزن مۆدێلێکی فیزیکییە بۆ ڕاڤەکردنی پەرەسەندنی گەردوون لە تەمەنە هەرە سەرەتاکانی، ئەو گەردوونەی لە کاتی سەرهەڵدانیدا یەکجار گەرم و چڕ بووە، پاشان بە فرەوانبوون و ساردبوونەوەی ئەمەی ئێستەی لێ هاتووەتە کایەوە.
بەڵام ئەمە هەرگیز بەو مانایە نییە، بڵێین زانست سەلماندوویەتی: هیچێکی ڕەها هەبووە دواتر گەردوون لێیەوە پەیدا بووە، چونکە فیزیک هێشتا پێناسەیەکی کۆتایی و تەواوی بۆ دۆخی گەردوون لەوپەڕی سنوورە سەرەتاییەکانیدا نییە، لەو چرکەساتەی کێشکردنی کوانتمی کاریگەریی هەبووە. بۆیە ناتوانرێت تەقینەوەی مەزن بەتەنیا وەک بەڵگەیەکی زانستی بۆ دروستکردنی گەردوون لەلایەن خواوە پشتی ببەسترێت، لەبەرئەوەی ئاینەکان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە خوا لە هیچێکی ڕەهاوە گەردوونی هێناوەتە بوون.
5- سەرچاوەی ژیان و جۆراوجۆری زیندەوەران
لێرەدا دەبێ دوو جۆرە پرسیار لەیەک جیا بکرێنەوە:
پرسیاری یەکەم: یەکەمین شێوەکانی ژیان چۆن پەیدا بوون؟
پرسیاری دووەم: دوای پەیدابوونی ژیان، چۆن جۆراوجۆری لێ هاتە کایەوە؟
سەرەتا زیندەوەرزانی وەڵامێکی زۆر بەهێزی بۆ پرسیاری دووەم هەیە: پەرەسەندنی بایۆلۆژیی.
بەڵام پرسیاری یەکەم، واتە بنەچە و سەرچاوەگرتنی ژیان لە ماددەی نازیندوو، لەگەڵ بوونی چەند بیردۆزێکی باش، هێشتا بوارێکی گەلەک چالاکە بۆ تۆژینەوە زانستییەکان.
ئەم جیاوازییەش زۆر گرنگە، لەبەرئەوەی بوونی پرسیارە کراوەکان لەبارەی سەرچاوەی ژیان، بەو مانایە نییە پەرەسەندن بەهۆی ئەوەوە ناتەواو و نادروست بووە، ژیان چۆن و بەچی شێوازێک سەری هەڵداوە، هیچ لە ڕاستبوونی بیردۆزی پەرەسەندن کەم ناکاتەوە، لەبەرئەوەی پەرەسەندن ئەو دەمە دەست پێ دەکات کە یەکەمین بوونەوەری زیندوو بوونی هەبێت.
6- پەرەسەندنی زیندەوەران
بەڵگەی یەکجار بەهێز و سەربەخۆ هەن نیشانمان دەدەن، زیندەوەران بە درێژایی کات بەرەبەرە گۆڕاون و جۆرە زیندووەکانی ئێستا پێوەندییان بە سەرچاوە و پێشینە هاوبەشەوکانەوە هەیە.
ئەم بەڵگانەش لە چەندین بواری جۆراوجۆرەوە دێن، لەوانە:
- زانستی هەڵکۆڵدراوەکان
- زانستی توێکاریی بەراوردکاری
- ئاولەمەناسی
- جوگرافیای زیندەوەران
- کیمیای زیندەیی
- بۆماوەزانی
- زیندەوەرزانی وردیلەیی
- زانستی توێکاریی بەراوردکاری
- ئاولەمەناسی
- جوگرافیای زیندەوەران
- کیمیای زیندەیی
- بۆماوەزانی
- زیندەوەرزانی وردیلەیی
ئەکادیمیای نیشتیمانیی National Academies))، پشتڕاستی دەکاتەوە کە بەڵگەکانی پەرەسەندن لە کۆمەڵە بوارێکی فراوانەوە سەرچاوە دەگرن، ئەمەش گرینگییەکی زۆری هەیە، چونکە بیردۆزێکی زانستی بەهێز پشت بە تەنیا یەک بەڵگە نابەستێت، بەڵکوو دەبێ پاڵپشت بێت بە ژمارەیەک لە بەڵگەی لە چەندان زانستی هەمەجۆر.
7- ئایا ئاڵۆزیی پێکهاتەی زیندەوەران بەڵگەی داهێنان و نەخشەسازی دروستکەرێکە؟
ئەندامێکی ئاڵۆز لەوانەیە وا پیشان بدات پێویستی بە داهێنەر، یان دروستکەرێک هەیە. بەڵام لەڕاستیدا ئەم دەرەنجامە تەنیا لە ئاڵۆزییەوە نایەتە دی، بەڵکوو هۆکارەکەی ئەوەیە، پەرەسەندن دەتوانێ لە ڕێی کۆبوونەوەی گۆڕانکارییە بچووکەکان بە تێپەڕبوونی ماوەیەکی درێژ و نانەوەی نەوەی زۆری بەدوای یەک، ئاڵۆزییەکی تەواو دروست بکات. هەر گۆڕانێک و تایبەتمەندییەکیش توانای زیندەوەرەێک بۆ مانەوە و زاوزێکردن باشتر بکات، ئەوا لە نەوەکانی داهاتوودا پتر بڵاو دەبێتەوە.
بۆیە ئاڵۆزی نابێتە بەڵگەی خۆکار و ڕاستەوخۆ بۆ نەخشەساز و دروستکەرێک، چونکە چەند میکانیزمێکی سروشتی هەن دەکارن ئاڵۆزی دروست بکەن، ئەمەش خاڵێکی سەرەکییە بۆ جیاوازیی نێوان ڕاڤەی زانستی و ڕاڤەکانی بەندن بە هەست و نەست و ئەندێشەکانەوە.
8- ڕەچەڵەکی مرۆڤ
مرۆڤ هاوشێوەی زیندەوەرانی دیکە تێکڕای یاسا و ڕێسایە بایۆلۆژیییە ناسراوەکان دەیگرێتەوە و هیچ جۆرە ڕیزپەڕییەکی نییە.
بیردۆزی پەرەسەندن ئاماژە بە مێژووی پەرەسەندنی مرۆڤ دەدات وەک بەشێکی دانەبڕاو لە درەختی ژیان، هاوکات جەخت لەوە دەکاتەوە مرۆڤ و مەیموونە باڵاکان لە ڕەچەڵەکێکی هاوبەشی کۆنەوە پەرەیان سەندووە لە ماوەی ملیۆنان ساڵدا.
بۆ ئەمەش ژمارەیەکی یەکجار زۆر لە بەڵگە لەبەردەستی زاناکاندایە، سەرەکیترینیان ئەمانەن:
- بەڵگەی بەبەردبوو و هەڵکۆڵدراوەکان: ئەم بەڵگەیە پێمان دەڵێت، پێشینەکانی مرۆڤ لە شێوە مەیموونییەکان و نیوچەمرۆڤەکانی وەک ئەسترالۆپیتیکەس (Australopithecus) و جۆرەکانی سەربە کۆمەڵە مرۆیییەکان (Homo)، نیشانی دەدەن کە تایبەتمەندییەکانی مرۆڤ بەرەبەرە لە ماوەیەکی یەکجار دوورودرێژ گۆڕاون.
- بەڵگەی بەراوردکردنی (DNA): لێکچوونێکی زۆر هەیە لە ترشی ناوکەیی مرۆڤ و مەیموونە گەورەکان، ئەم لێکچوونە پشتگیری ئەو بیرۆکەیە دەکات مرۆڤ و ئەو بوونەوەرانە ڕەچەڵەکێکی هاوبەشی کۆنیان هەیە.
- زانستی پێکهاتەناسی: لە لەشی مرۆڤدا تایبەتمەندییەکانی وەک شێوەی دەست و پێ، ددان، کەلـلەسەر و پەیوەندییەکانی ئێسکەکان لەگەڵ بوونەوەرانی نێزیکمان، هاوتایی و هاوشێوەیی زۆریان هەیە.
- بەڵگەی ئەندامە پاشماوەییەکان: واتە ئەو پێکهاتانەی لە پێشینە کۆنەکانی مرۆڤدا کار و فرمانێکیان بەڕێوە دەبرد، بەڵام لە مرۆڤی ئەمڕۆکە چالاک نین و تواناکانیان لەدەست داوە، یان زۆر کەم و بێهێز بووەتەوە. بۆ نموونە، ئێسکی کۆتایی پشت (کلێنچکە)، ڕیخۆڵەکوێرە، پێست هەڵچوون و بەرزبوونەوەی مووەکان، ددانی ژیریی، ماسولکەکانی جوڵاندنی گوێ.
- بەڵگەی بەراوردکردنی (DNA): لێکچوونێکی زۆر هەیە لە ترشی ناوکەیی مرۆڤ و مەیموونە گەورەکان، ئەم لێکچوونە پشتگیری ئەو بیرۆکەیە دەکات مرۆڤ و ئەو بوونەوەرانە ڕەچەڵەکێکی هاوبەشی کۆنیان هەیە.
- زانستی پێکهاتەناسی: لە لەشی مرۆڤدا تایبەتمەندییەکانی وەک شێوەی دەست و پێ، ددان، کەلـلەسەر و پەیوەندییەکانی ئێسکەکان لەگەڵ بوونەوەرانی نێزیکمان، هاوتایی و هاوشێوەیی زۆریان هەیە.
- بەڵگەی ئەندامە پاشماوەییەکان: واتە ئەو پێکهاتانەی لە پێشینە کۆنەکانی مرۆڤدا کار و فرمانێکیان بەڕێوە دەبرد، بەڵام لە مرۆڤی ئەمڕۆکە چالاک نین و تواناکانیان لەدەست داوە، یان زۆر کەم و بێهێز بووەتەوە. بۆ نموونە، ئێسکی کۆتایی پشت (کلێنچکە)، ڕیخۆڵەکوێرە، پێست هەڵچوون و بەرزبوونەوەی مووەکان، ددانی ژیریی، ماسولکەکانی جوڵاندنی گوێ.
بیردۆزەی پەرەسەندن بەتەواوی ڕەگی داکوتاوە و بووەتە جێی متمانەی زاناکان، تاکە بیردۆزی ڕاستەقینەیە بۆ زانینی سەرچاوەی مرۆڤ، بە هیچ شێوەیەک ئاماژە ناکات بە پەیدابوونی لەناکاوی بوونەوەرێکی تەواو. ئەم بیردۆزە پێ دادەگرێت لەسەر مێژوویەکی درێژی گۆڕانکارییە پەرەسەندووەکان، تێیدا پێویست بە بوون و دەستێوەردانی بوونەوەرێکی سەرووسروشت و لەئاسابەدەر نییە.
9- مرۆڤ و مێشک
لە ڕابردوودا وا باو بوو کە هۆشمەندی و مێشک دوو شتی جیاوازن و بەیەکەوە بەند نین، بەڵام دەمارناسی هاوچەرخ دەری خست پێوەندییەکی یەکجار بەهێز هەیە لەنێوان چالاکییەکانی مێشک و کاروفەرمانە هۆشەکییەکان.
گۆڕانکارییەکان لە مێشکدا دەتوانن کاریگەرییان لەسەر ئەمانە هەبێت:
- یادگە، یاخۆ بیرەوەر
- زمان
- جووڵە
- هەستکردن و تێگەیشتن
- کەسایەتی
- ئاگەیی و سەرنجدان
- بڕیاردان
- هۆشیاری
- زمان
- جووڵە
- هەستکردن و تێگەیشتن
- کەسایەتی
- ئاگەیی و سەرنجدان
- بڕیاردان
- هۆشیاری
هاوکات نەخۆشییە دەمارەکییەکان، داو و دەرمانەکان، بێهۆشکەرەکان و پێکان و بریندارییەکانی مێشک، دەکارن کاریگەری لەسەر کار و فرمانە هۆشەکییەکان هەبن و بیانگۆڕن.
لەڕاستیدا ئەم بەڵگانە بەو مانایە نییە، زانست بە تەواوی کێشەی هۆشیاریی چارەسەر کردووە، بەڵام ئەوە دەخەنە ڕوو کە ئێمە بنچینە و بنەمایەکی ئەزموونیی بەهێزمان هەیە، بۆ پەیوەستکردنی پرۆسە هۆشەکییەکان بە پێکهاتە و کاری سیستەمی دەمارەکی.
10- ئایا بوونی هۆشیاری سەلماندنی بوونی گیان، یاخۆ خوایە؟
نەخێر.
بوونی پرسیارێکی سەخت و ئاڵۆز، بەڵگەیەک نییە بۆ سەلماندنی وەڵامێکی دیاریکراو.
تەنانەت ئەگەر بشڵێین: «هێشتا بەتەواوی نازانین ئەزموونی هۆشیاری چۆن دروست دەبێت»، دیسانەوە بەرەو ئەو دەرەنجامەمان نابات ببێژین: "کەواتە گیانێکی سەرووسروشتی، یان خوا هۆکارەکەیەتی".
دەربڕین و شێوازی دروستی زانستی ئەوەیە: کێشەیەکی هێشتا چارەسەرنەکراو هەرگیز نابێتە بەڵگە بۆ ڕاڤەیەکی سەرووسروشتی.
مێژووی زانستیش بەبەردەوامی جەخت لەسەر گرینگیی ئەم بنەمایە دەکاتەوە.
نموونەیەکی سادە: وای دابنێین زاناکان دەڵێن تا ئێستە نازانین دیاردەیەکی سروشتی چۆن ڕوو دەدات؟
لێرەدا بەرەوڕووی سێ ئەگەر دەبینەوە؛
- زانیمان چۆن ڕوو دەدات: دەبێ ڕاڤەیەکی زانستی پێشکێش بکەین.
- جارێ نایزانین: دەبێ هەوڵی زیاتر بدەین و تۆژینەوە و پشکنینی بۆ بکەین.
- نازانین: کەواتە خوا، یان گیانێکی شاراوە ئەوەی کردووە.
- جارێ نایزانین: دەبێ هەوڵی زیاتر بدەین و تۆژینەوە و پشکنینی بۆ بکەین.
- نازانین: کەواتە خوا، یان گیانێکی شاراوە ئەوەی کردووە.
ئەوەی سێیەمیان پرسێکی زانستی نییە، لەبەرئەوەی ڕاڤەیەک دەداتە هۆکاری ڕووداوەکە بەبێ بەڵگەیەکی یەکلاکەرەوەی ئەزمووندار و سەربەخۆ.
11- بۆشاییەکانی لە زانستدا هەن بەڵگە نین بۆ بوونی خوا
یەکێک لە هەڵە باوەکان ئەوەیە، شتگەلە نەزانراوەکان بەکار بهێندرێن وەک بەڵگەیەک بۆ ڕاڤەکردنە ئاینییەکان.
زاناکان چەندین جار ئاماژەیان بە تێزە ناسراوەکەی خوای بۆشاییەکان (God of the gaps) داوە، بەو واتایەی هەر شتێک ئەگەر هێشتا لەلایەن زانستەوە ڕاڤەی بۆ نەکرابێ، دەدرێتە پاڵ خوا و دەبێتە بەڵگە بۆ دەستێوەردانێکی سەرووسروشتی.
بەم دەرەنجامە کاتێک زانست دواتر ڕاڤەیەکی سروشتی بۆ ئەو دیاردەیە بدۆزێتەوە، ئەوا بۆشایییەکە نامێنێت، ئەمەش کارێکی نادروستە، لەبەرئەوەی ناتوانرێت بە تەنیا لەسەر نەزانراوێک، بەڵگەنامەیەکی زانستیی هەمیشەیی بنیاد بنرێت.
بەکورتی چەوتبوونی خوای بۆشاییەکان لەبەر ئەم چەند خاڵەیە:
- ناکرێ بە تاقیکردنەوە بسەلمێنرێت و پشتڕاست بکرێتەوە.
- پێشکەوتنی لێکۆڵینەوەی زانستی دەوەستێنێت، چونکە لەبری گەڕان بەدوای هۆکاری سروشتی، هەموو شتێک بە خوا لێک دەدرێتەوە بابەتەکە تەواو دەبێت.
- دەکرێ لەگەڵ بەرەپێشچوونی زانست گەلەک دیاردە کە پێشتر نەناسراو بوون، دواتر بە شێوەیەکی زانستی ڕاڤە بکرێن.
- پێشکەوتنی لێکۆڵینەوەی زانستی دەوەستێنێت، چونکە لەبری گەڕان بەدوای هۆکاری سروشتی، هەموو شتێک بە خوا لێک دەدرێتەوە بابەتەکە تەواو دەبێت.
- دەکرێ لەگەڵ بەرەپێشچوونی زانست گەلەک دیاردە کە پێشتر نەناسراو بوون، دواتر بە شێوەیەکی زانستی ڕاڤە بکرێن.
12- ئایا دەرئاساکان بەرئەزموونن؟
ئەو دەمەی بانگەشەیەکی ئایینی باس لە ڕووداوێک بکات لە جیهانی سروشتی، لە بنەڕەتدا دەبێ بۆ ئەزموون و تاقیکردنەوە بشێت.
بەڵام پێویستە ئەم مەرجانەی تێدا هەبێت:
- بەڵگەی ڕاستەوخۆ و بەردەست و چاودێریکراو.
- پشتڕاستکردنەوەیەکی بێلایەن و سەربەخۆ.
- زانیارییەکان شیکارییان بۆ بکرێت و بۆ پێوانەکردن دەست بدەن.
- بەدوورخستنەوەی ڕاڤە سروشتییە جێگرەوەکان.
- توانای دووبارەکردنەوەی ئەزموونەکە، ئەگەر سروشتی ڕووداوەکە ڕێ بەوە بدات.
- پشتڕاستکردنەوەیەکی بێلایەن و سەربەخۆ.
- زانیارییەکان شیکارییان بۆ بکرێت و بۆ پێوانەکردن دەست بدەن.
- بەدوورخستنەوەی ڕاڤە سروشتییە جێگرەوەکان.
- توانای دووبارەکردنەوەی ئەزموونەکە، ئەگەر سروشتی ڕووداوەکە ڕێ بەوە بدات.
بەڵام تەنیا بوونی چیرۆکێک، یان گوتەی کەسانێک لە کۆندا، ڕووداوەکە ناکاتە ڕاستییەکی زانستی.
13- بانگەشە ئایینییەکان دەربارەی جیهانی سروشتی چیمان پێ دەڵێن؟
بانگەشە ئایینییەکان بۆ دوو جۆر دابەش دەکرێن.
جۆری یەکەم: بانگەشەکان لەبارەی جیهانی سروشتی
هاوشێوەی ئەوانەی بەندن بە:
- تەمەنی زەوی
- ڕەچەڵەکی مرۆڤ
- بنەچەی جۆرەکان
- مێژووی گەردوون
- ڕووداوە زەویناسییەکان
- دیاردەکانی ئەستێرەناسی
- ڕەچەڵەکی مرۆڤ
- بنەچەی جۆرەکان
- مێژووی گەردوون
- ڕووداوە زەویناسییەکان
- دیاردەکانی ئەستێرەناسی
ئەم بانگەشانە دەتوانرێن لەگەڵ بەڵگە زانستییەکاندا بەراورد بکرێن، هەر بانگەشەیەکیش لەگەڵ بەڵگەی بەهێز و سەربەخۆدا ناکۆک بێت، ئەوا لە ڕووی زانستییەوە تووشی کێشە و گرفت دەبێت.
جۆری دووەم: بانگەشەکانی بەرئەزموون نین لە زانستدا
وەک ئەو پێناسەیەی بۆ خوا دەکرێت، بەوەی بوونەوەرێکە بەربین نییە و لە دەرەوەی سروشتە، چاودێری ناکرێت، بۆ پێوانەکردن ناشێت و کاریگەرییەکانیشی بۆ لێکۆڵینەوە نابن.
ئەمانەش هیچیان گریمانەی زانستی نین و ناچنە چوارچێوەی زانستە ئەزموونەکییەکان، بۆیە زانست پێی ناکرێ بەئاسانی بیکاتە بابەتێکی ڕاست، یان هەڵە، وەک چۆن بە ئەزموون بڕیار لە بوونی تەنۆلکەیەک، یاخۆ جۆرە ڤایرۆسێک دەدات.
14- ئایا زانست نەبوونی خوا دەسەلمێنێت؟
لێرەدا پێویستە دەرەنجامەکە بە وردی دەرببڕین.
لەڕاستیدا تا ئێستا هیچ تاقیکردنەوەیەکی زانستیی گشتی، نەیسەلماندووە هەموو جۆرەکانی خوا، یان بوونەوەرە سەرووسروشتییەکان بوونیان نییە، بەڵام لە هەمان کاتدا، هیچ بەڵگەیەکی زانستیی ئەزمووندار ناڵێت گەردوون و ژیان بۆ بەشێک لە ڕاڤە زانستییەکەی خۆیان پێویستیان بە خوا هەیە.
دەبێ جیاوازی لەنێوان دوو دەربڕیندا بکرێت:
یەکەم: "زانست سەلماندوویەتی خوا بوونی نییە".
ئەم دەربڕینە هەڵەیە و ڕێبازی زانستی ڕێی پێ نادات.
دووەم: "بیردۆزە زانستییە سەرکەوتووانەکان بۆ ڕاڤەی دیاردە سروشتییەکانی پێناسەیان دەکەن، پێویستیان بە گریمانەی بوونی خوا نییە".
ئەمەش ئەو دەربڕینەیە دەکارین بە بەڵگە و ڕێبازی زانستی پشتگیری لێ بکەین.
15- ئایا نەبوونی بەڵگە بۆ بوونی خوا، بەڵگەیە بۆ نەبوونی؟
نەخێر
بەڵام جیاوازی هەیە لەنێوان: "هیچ بەڵگەیەک نییە" و "زانست بۆ ڕاڤەی دیاردەکان بوونی ئەو بوونەوەرە دەخوازێت".
بۆ نموونە، ئەگەر گریمانەی بوونی بوونەوەرێکی نەبینراو بکەین وەک هۆکارێک بۆ جووڵەی هەسارەکان، ئەوا هەوڵ دەدەین بەدوای شوێنەوار و کاریگەرییەکانی بگەڕێین.
ئەو دەمەی بگوترێت ئەو بوونەوەرە: کارلێکی لەگەڵ هیچ ئامێرێکدا نییە، هیچ شوێنەوارێک بەجێ ناهێڵێت پێوانە بکرێت، هیچ پێشبینییەک پێشکێش ناکات.
کەواتە تاکە ڕێیەکی ئەزمووندارمان لەبەر دەستدا نییە بۆ تاقیکردنەوەی ئەو گریمانەیە، بۆیە لەو هەلومەرجەدا بابەتەکە نابێتە پرسێکی فیزیکی ڕاستەقینە.
16- زانست چی دەکات بەرانبەر بە ڕاڤە سەرووسروشتییەکان؟
مێژووی زانست گۆڕانکارییەکی گرینگمان بۆ ئاشکرا دەکات لە شێوازی ڕاڤەکردنی سروشت.
گەلەک دیاردە پێشتر بە هێزە سەرووسروشتییەکان ڕاڤە دەکران، ئێستە ڕاڤەی سروشتی ئەزموونداریان هەیە.
بۆ نموونە؛
"دیاردە": "ڕاڤەی زانستیی نوێ"
جووڵەی هەسارەکان: هێزی کێشکردن و دینامیکە خوولگەیییەکان
برووسکە: فیزیکیی کارەبایی و بەرگە هەوا
نەخۆشییە درمەکان: میکرۆبەکان، ڤایرۆسەکان و بەرگریی لەش
جۆراوجۆری زیندەوەران: بیردۆزی پەرەسەندن
پێکهاتنی توخمەکان: فیزیکیی ناوکەیی و گەلەکرداری ناو ئەستێرەکان
دروستبوونی ئەستێرەکان: هێزی کێشکردن و فیزیکیی ئەستێرەناسی
کار و فەرمانەکانی مێشک: زانستی دەمارەکان
لێرە هەر ئەوە ناگەینێت تێکڕای پرسیارە زانستییەکان وەڵامی کۆتایییان وەرگرتووە، بەڵام هێز و توانێکی بنەڕەتی ڕێکارە زانستییەکان دەخاتە ڕوو، ئەو دەمەی میکانیزمێکی سروشتی بەرئەزموون بدۆزینەوە، ئیتر پێویستمان بە زێدەکردنی ڕاڤەیەکی سەرووسروشتی بۆ بیردۆزە زانستییەکان نییە.
17- توانای بانگەشە ئاینییەکان بۆ خۆڕاستکردنەوە
یەکێک لە تایبەتمەندییە بنەڕەتییەکانی زانست ئەوەیە ڕێگە بە گۆڕین، یان هەموارکردنەوە و بەلاوەنانی بیردۆزەکان دەدات، کاتێک بەڵگەی بەهێزتر دژیان دەردەکەوێت. لەبەرئەوەی زانست کۆمەڵەیەک ڕاستیی نەگۆڕ نییە کە نەکرێت پێداچوونەوەی بۆ بکرێ، بەڵکوو پرۆسەیەکی بەرئەزموونی بەردەوامە بۆ تاقیکردنەوەی ڕاڤەکان و باشترکردنیان.
پێویستە بزانین، دەق و لێکدانەوەی دەق یەک شت نین، لەوانەیە دەقێکی ئاینی ڕستە، یان دەربڕینێکی تێدا هەبێت چەند لێکدانەوەیەکی جیاوازی لەخۆ بگرێت. کاتێکیش زانیاریی زانستی نوێ دەدۆزرێتەوە، هەندێک باوەڕدار لێکدانەوەی ئەو دەربڕینانە دەگۆڕن بۆ ئەوەی لەگەڵ زانیاریی نوێدا بیگونجێنن.
دەبێ جیاوازی لەنێوان دوو شتدا بکەین: یەکەم، دەقێک بە ڕوونی بانگەشەیەکی دیارکراوی ئەزمووندار دەکات. دووەم، دەقەکە گشتی، یان هێمایی شاراوەیە و دوای دەرکەوتنی زانیارییەکی زانستی، بە شێوەیەک لێک دەدرێتەوە گوایە ئاماژەی پێ کراوە. لێرەشدا تەنیا دۆزینەوەی دەربڕینێک بتوانرێ لەگەڵ زانیارییەکی زانستی نوێ بگونجێندرێت، بەڵگە نییە دەقەکە پێشبینییەکی زانستیی ورد و سەربەخۆی کردووە.
بەهێزیی بانگەشەیەک بەوە ناپێورێت دوای دەرکەوتنی دەرەنجامەکان لێک بدرێتەوە، بەڵکوو بە ڕوونی و وردی و پێشکێشکردنی پێشبینییەکی بەرئەزموون دەناسرێتەوە.
ئەگەر لێکدانەوەیەک بشێت بۆ ئەوەی لەگەڵ هەر دەرنجامێکی ئەگەرەکیدا بگونجێندرێت، ئەوا لە ڕووی زانستییەوە بەهێز نییە، چونکە تاقیکردنەوەی ڕاستەقینە دەبێت لە بنەڕەتدا، ڕێگە بدات بە دەرکەوتنی دەرنجامێک کە بانگەشەکە هەڵ بوەشێنێتەوە، واتە توانای بەرهەڵەبوونی تێدا هەبێت.
بەرهەڵەبوونیش پێوەرێکی گشتییە و بۆ هەموو بانگەشە زانستییەکان بەکار دێت، جا سەرچاوەکەیان دەقێکی ئاینی، یان بیردۆزێکی مرۆیی بێت، یاخۆ هەر سەرچاوەیەکی دیکە.
18- بۆچی تەنیا گوتنی "خودا ئەوەی کردووە" بەس نییە؟
لە ڕووی زانستییەوە، دەربڕینی خودا ئەوەی کردووە، هیچ میکانیزمێکی فیزیکی دیار ناکات.
ئەم دەربڕینە ئەمانەمان پێ ناڵێت:
- شتەکە چۆن ڕووی داوە؟
- بەگوێرەی کام یاسا و هاوکێشە ئەو ڕووداوە بەڕێوە دەچێت؟
- چی بارودۆخێک وای لێ دەکات ڕوو بدات؟
- ئەگەر هەلومەرجەکان بگۆڕێن، چی ڕوو دەدات؟
- چۆن دەتوانرێ گریمانەکە ئەزموونی بۆ ئەنجام بدرێت؟
- بەگوێرەی کام یاسا و هاوکێشە ئەو ڕووداوە بەڕێوە دەچێت؟
- چی بارودۆخێک وای لێ دەکات ڕوو بدات؟
- ئەگەر هەلومەرجەکان بگۆڕێن، چی ڕوو دەدات؟
- چۆن دەتوانرێ گریمانەکە ئەزموونی بۆ ئەنجام بدرێت؟
ئەم دەربڕینە نابێتە جێگرەوەیەک بۆ بیردۆزی زانستی، چونکە بیردۆزێکی زانستی مۆدێلێک پێشکێش دەکات کە بۆ پێشبینیکردن بەکار بهێنرێت.
19- زانست پێویستی بە دژایەتی ئاین نییە
مەرج نییە لە ڕێبازی زانستیدا توێژەر باوەڕدار، یان بێباوەڕ بێت، توێژەر دەکارێت باوەڕێکی ئاینی تایبەت بەخۆی هەبێت، هاوکات هەمان ڕێبازی زانستی بەکار بهێنێت.
لەبەرئەوەشە زاناکان جیاوازی دەکەن لەنێوان زانست وەک ڕێبازێک بۆ لێکۆڵینەوە لە جیهانی سروشتی، باوەڕە ئاینییەکانیش بەوەی شێوازێکی دیکەیە بۆ تێگەیشتن لە جیهان.
هەر کاتێکیش ئاین بانگەشەیەک لەبارەی جیهانی سروشتییەوە دەکات، زانست بە ڕەوای دەزانێت بە بەڵگەوە ئەو بانگەشەیە بپشکنێت.
20- دەرەنجامێکی گشتی
دەتوانرێت دەرەنجامە زانستییەکانی تێکڕای بابەتەکە، لەم خاڵانەی خوارەوەدا کورت بکرێتەوە:
1- گەردوون
مۆدێلێکی زانستیی بەهێزمان هەیە لەسەر گەشە و فرەوانبوون و گۆڕانکارییەکانی گەردوون لە قۆناخێکی هەرە زووی گەرم و چڕەوە، ئەمەش بە کۆمەڵێک لە بەڵگەی یەکلاکەرەوە و چاودێریکراوەکان پشتگیری دەکرێت. هاوکات بیردۆزی تەقینەوەی مەزن، ناسەلمێنێت گەردوون لە هیچێکی ڕەهاوە دروست بووە.
مۆدێلێکی زانستیی بەهێزمان هەیە لەسەر گەشە و فرەوانبوون و گۆڕانکارییەکانی گەردوون لە قۆناخێکی هەرە زووی گەرم و چڕەوە، ئەمەش بە کۆمەڵێک لە بەڵگەی یەکلاکەرەوە و چاودێریکراوەکان پشتگیری دەکرێت. هاوکات بیردۆزی تەقینەوەی مەزن، ناسەلمێنێت گەردوون لە هیچێکی ڕەهاوە دروست بووە.
2- ژیان
ژمارەیەکی زۆر بەڵگەمان لەبەردەستە دەربارەی: پەرەسەندن، بنەچەی هاوبەشی زیندەوەران، زانستی هەڵکۆڵدراوەکان و بەبەردبووەکان، بۆماوەزانی، پێکهاتەناسی، جوگرافیای زیندەیی و زیندەوەرزانی وردیلەیی.
ژمارەیەکی زۆر بەڵگەمان لەبەردەستە دەربارەی: پەرەسەندن، بنەچەی هاوبەشی زیندەوەران، زانستی هەڵکۆڵدراوەکان و بەبەردبووەکان، بۆماوەزانی، پێکهاتەناسی، جوگرافیای زیندەیی و زیندەوەرزانی وردیلەیی.
3- مرۆڤ
مرۆڤ بەشێکە لە مێژووی پەرەسەندنی ژیان و زیندەوەران، زیندەوەرزانی هاوچەرخ پێویستی بە گریمانەی خوا و دەستێوەردانی سەرووسروشتی نییە، بۆ ڕاڤەکردنی بوونی جۆری مرۆڤ.
مرۆڤ بەشێکە لە مێژووی پەرەسەندنی ژیان و زیندەوەران، زیندەوەرزانی هاوچەرخ پێویستی بە گریمانەی خوا و دەستێوەردانی سەرووسروشتی نییە، بۆ ڕاڤەکردنی بوونی جۆری مرۆڤ.
4- مێشک
پەیوەندییەکی ئەزموونداری بەهێز لەنێوان چالاکییەکانی مێشک و کار و فەرمانە هزر و هۆشەکییەکاندا هەیە، هەرچەندە هۆشیاری هێشتا بوارێکی کراوەیە بۆ تۆژینەوەی پتر.
پەیوەندییەکی ئەزموونداری بەهێز لەنێوان چالاکییەکانی مێشک و کار و فەرمانە هزر و هۆشەکییەکاندا هەیە، هەرچەندە هۆشیاری هێشتا بوارێکی کراوەیە بۆ تۆژینەوەی پتر.
5- نەزانراوەکان
ئەوەی زانست نایزانێت، ڕاستەوخۆ و خۆبەخۆ نابێتە بەڵگە بۆ بوونی خوا، نەزانینی هۆکاری دیاردەیەک، بەڵگە نییە بۆ ئەوەی ڕاڤەکەی سەرووسروشتی بێت.
ئەوەی زانست نایزانێت، ڕاستەوخۆ و خۆبەخۆ نابێتە بەڵگە بۆ بوونی خوا، نەزانینی هۆکاری دیاردەیەک، بەڵگە نییە بۆ ئەوەی ڕاڤەکەی سەرووسروشتی بێت.
6- بوونی خوا
زانست بە شێوە و تواناکانی ئێستەی، پێی ناکرێ بەڵگەیەکی ڕەها پێشکێش بکات بۆ نەبوونی بوونەوەرێکی سەرووسروشتی کە هیچ پێشبینییەکی بەرئەزموون نەخاتە بەردەست.
زانست بە شێوە و تواناکانی ئێستەی، پێی ناکرێ بەڵگەیەکی ڕەها پێشکێش بکات بۆ نەبوونی بوونەوەرێکی سەرووسروشتی کە هیچ پێشبینییەکی بەرئەزموون نەخاتە بەردەست.
دواجار دووپاتی دەکەینەوە کە زانست دەتوانێ بەوردی و بەدیارکراوی بڵێت: لە ڕاڤەی ئەو دیاردە سروشتییانەی بیردۆز و مۆدێلی زانستیی سەرکەوتوویان هەیە، هیچ پێویستییەک بە گریمانەی بوونی خوا نییە.
........................................................
سەرچاوەکان؛
1. National Academies of
Sciences, Engineering, and Medicine. Science and Creationism: A View from the
National Academy of Sciences.
2. National Research Council.
The Scientific Standing of Biological Evolution.
3. NASA Science. The Big Bang and the Evolution of the Universe.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان

