نهێنییەکانی دیداری ئۆجەلان و شاندی قەندیل ئاشکرا بوون (بەشی سێیەم و کۆتایی)
04/09/2026, 18:47 (GMT+1)

دوایین بەش لە دیداری ئۆجەلان، لەگەڵ بەرپرسانی دەوڵەت و شاندی قەندیل کە لەم کەسانە پێکهاتبوون (هێلین ئومیت، دەوران کاڵکان، سەبری ئۆک...)، ئەم دیدارە لە رۆژی 1-2ی شوباتی 2026 بەڕێوەچوو
-----------------------
سەرلەبەیانی 2ی شوباتی 2026، کاتژمێر 9:34 رێبەر هات و بە پێوە دەستی کرد بە قسەکردن:
- پێش ئەوەی بنووم بە قووڵی بیر دەکەمەوە (سەرنج دەدەم). ئەگەر یەک دوو پڕۆژە بەرهەم نەهێنم ناتوانم هەناسە بدەم. ئێستا تاوتوێی ئەمە دەکەین و دەیبینن.
هەروەها ڕێبەر گوتی با هەڤاڵان بفەرموون ، ئینجا دەست پێدەکەین، تا ئەوان نەیەن دەست پێناکەین.
دواتر هەڤاڵان هاتن.
هەروەها ڕێبەر گوتی با هەڤاڵان بفەرموون ، ئینجا دەست پێدەکەین، تا ئەوان نەیەن دەست پێناکەین.
دواتر هەڤاڵان هاتن.
هامیلی: سڵاو لە هەڤاڵان دەکەم. بینینتان لێرە شتێکی زۆر مێژووییە. بەخێر بێن.
رێبەر: ئەمانە لە من زیاتر لایەنگری دەوران کاڵکانن. ڕاستییەکە ئەمەیە. من راستگۆم بە ڕاستی. کەمێکیش ئۆسمانچین. کەمێک ئۆسمانچی و کەمێکیش لەسەر هێڵی ئێوەن. پێشتریش ئەمەم گوتووە.
با ئێستا سەرلەنوێ دەست پێبکەینەوە. سەبارەت بە میتۆد هەڵەیەکی گەورە دەکەین. با میتۆدێک دیاری بکەین. باخچەلی چی گوت؟ گوتی ئەگەر پێویست بکات ئەوەی لە فڕۆکەکەدا گوتت جێبەجێی بکە، وەرە بۆ پەرلەمان قسە بکە و با مافی ئومێد (Umut Hakkı) جێبەجێ بکرێت. دەڵێت ئەگەر هێزت هەیە بیکە. دەیگوت کە تۆ تووڕەی لە سیاسەتمەداران (بەرپرسان). تووڕە نەبم چی بکەم؟ لێرە دەوڵەت شتێکی ترە. پوختەی بەرزترین ئاستی کۆمەڵگەیە. دەبێت زۆر ئاگادار بین. سیاسییەکان چینی خوارەوەن. دەبێت گەورەیی دەوڵەت بەسەر ئەوانیشدا بسەپێنین.
با ئێستا سەرلەنوێ دەست پێبکەینەوە. سەبارەت بە میتۆد هەڵەیەکی گەورە دەکەین. با میتۆدێک دیاری بکەین. باخچەلی چی گوت؟ گوتی ئەگەر پێویست بکات ئەوەی لە فڕۆکەکەدا گوتت جێبەجێی بکە، وەرە بۆ پەرلەمان قسە بکە و با مافی ئومێد (Umut Hakkı) جێبەجێ بکرێت. دەڵێت ئەگەر هێزت هەیە بیکە. دەیگوت کە تۆ تووڕەی لە سیاسەتمەداران (بەرپرسان). تووڕە نەبم چی بکەم؟ لێرە دەوڵەت شتێکی ترە. پوختەی بەرزترین ئاستی کۆمەڵگەیە. دەبێت زۆر ئاگادار بین. سیاسییەکان چینی خوارەوەن. دەبێت گەورەیی دەوڵەت بەسەر ئەوانیشدا بسەپێنین.
(ئەو پارچە ڕۆژنامەیەی هەڵگرت کە هەواڵی مافوورەکەی تێدابوو)
باخچەلی لە کاتی وەرگرتنی مافوورەکەدا بە زمانی خۆی قسەی کردووە. دەڵێت ڕێگای خۆشگوزەرانی بەمەدا تێدەپەڕێت. بۆ ئاکەپەش دەیڵێم، من ناکەومە تەڵەی یاریی بازرگانانەوە. هەر دوێنێ گوتەبێژەکەیان قسەی کردووە. دەمەوێت قسەی توند بکەم بەڵام لە بەر ڕێز ددان بە خۆمدا دەگرم و نایکەم. دەڵێت لە عێراقدا هەندێک پاشماوە هەن دەبێت ئەوانیش چارەسەر بکەین. ئەی پیاوی گەمژە، ئەی بێ باک. ئەمانە ئەجێندای شاراوەیان هەیە و چارەسەری دەوڵەت دەخەنە مەترسییەوە. خۆیان لە پشت ناسیۆنالیزمی تورکییەوە دەشارنەوە و کۆمارە گەورەکەیان گەیاندووەتە ئەم دۆخە شێواوە. گوایە ناسیۆنالیزم دەکەنە ماسک بۆ خزمەتکردنی ئەوانەی بە دوژمنی تورک هەژمار دەکرێن. کەچی دەزانن تورک بێ کورد و کورد بێ تورک نابێت. هەوڵی تێکدانی ئەمە دەدەن. باخچەلی دەڵێت ڕێگای خۆشگوزەرانی لێرەوە تێدەپەڕێت. بێشەرم، نزم، تۆ کێی؟ دەبێت حەدی خۆت بزانیت! ئەوان واز لەم زمانە دەهێنن، منیش پێداویستییەکانی بەڵێنەکەم جێبەجێ دەکەم. لەمەودوا ڕاگەیاندنی شەڕ دژی ئەمانە دەکەم. تۆ ناتوانیت ئاوا قسە بکەیت. ئێوە ئەمانە ڕادەگرن. ژمارەیەکی زۆر لە دەمامککراو و پرۆفیسۆرەکان شێتانە هێرش دەکەنە سەرم. ئەمە نابێت، لە هیچ پەڕتووکێکدا جێگەی ئەمە نییە و لە ڕووی ئەخلاقییەوە گونجاو نییە. من لە ئێران، سووریا و عێراقیشدا ئەوەی پێویستە بۆ بانگەوازەکەم دەیکەم. ئەمە هیچ لایەنێکی درێژکردنەوەی تێدا نییە. بەردەوام دەبم لەو پرۆسەیەی بە بانگەوازی باخچەلی دەستی پێکرد، ناچارم بەردەوام بم. بەڵام دەبێت دەرفەت و بوار بۆ ئەمە بڕەخسێندرێت. ئەگەرنا بەردەوام هێرش دەکەن و سووکایەتی دەکەن. ئاوا نابێت. بەیانی ئەمڕۆ کەسێکی نزم دەڵێت دەبێت هەموویان، واتە ئەوانەی عێراقیش لەناو ببەین. دەکرێت بڵێن ئەمانە دەستیان بەسەر دەوڵەتدا گرتووە، ئەمە ڕاست نییە. قبووڵی ناکەم. ئایا من بانگەوازەکەم کرد؟ بەڵێ. ئاگربەست و کاتمان دانا؟ بەڵێ. ئایا هەڤاڵان گوێیان لێگرتم و یەک فیشەکیان نەتەقاند؟ نەخێر نەیانتەقاند. لە بەرامبەر ئەمەدا دەبێت ئێوەش ئەوەی پێویستە بیکەن. ئەمانە هەڵمەتێکیان دەستپێکردووە کە چۆن ئەمە تێکبدەن. هێرشم دەکرێتە سەر. دەبێت ڕایبگرن. پێم وایە درێژەی پێنەدەم. هەندێک جار قسەکانت دەبڕم، نەوەک بە هەڵە تێبگەیت. بەڵام بە کورتی دەمویست سەبارەت بە میتۆد ئەم شتانە بخەمە ڕوو. ناتوانن من وەکو 'دەلێ دومرول' یان کەسێکی نەفام سەیر بکەن و لەسەر حیسابی من شەڕ بکەن. یەکەم کەس کە گوتی "بەڕێز"، باخچەلی بوو و هەر ئەو کەسەش بوو کە داوای لەسێدارەدانمی دەکرد. ئێستا ئەوانی تر پێم دەڵێن 'سەرۆکی تیرۆریستان'. دەبێت بەئەدەب بن. چ دەسەڵات بێت، چ ئۆپۆزیسیۆن بێت، مافی ئەوەتان نییە ئەم کارانە بکەن. دەبێت زمانێکی ڕێزدارانە بەکاربهێنن.
لە شەوەوە بیر لە میتۆد و چارەسەر دەکەمەوە. کێشەیەکی وا دروست دەکەن. بەیانی ئەوەم تێگەیشت. دەڵێن با لە ڕێگەی ئاپۆوە نەبێت و لە ڕێگەی تریەوە بیکەین. جارێ لە بابەتی توانا و لێهاتووییدا ساڵێکە کار دەکەین. هێزی تەواوم هەیە. ئەم گرووپە هات. ڕەخنەکانم هەبوو. ئەم هەڤاڵانە لە ترسی من ئەمە قبووڵ ناکەن. ژیانی خۆیان فیدا کردووە. بۆیە ئەمە کۆبوونەوەی تەواوکردن و بڕیاردان دەبێت. دەپرسین ئایا پێداگری هەیە یان نا؟ ئایا هێزم هەیە؟ دەیبینین. سبەی یان دوو سبەی شاهین جیلۆکان دێن. دەبینن کە ئایا هێزی تەواومان هەیە یان نا. ساڵ و نیوێکە تاقیکردنەوەی ئەمە دەکەین. کۆبوونەوەی کۆتاییە. کۆبوونەوەی بڕیاردانە بۆ گفتوگۆی کۆتاییهێنان بە ڕێکخراوی خەباتی چەکداری. ئەم هێزەی من لە کەسایەتیی هەڤاڵاندا دەبینن. قەناعەت پێکردنی سیاسەت کاری ئێوەیە. سبەینێ بۆ عێراق و پژاکیش ئەمە دەکەم. نامەیەکم هەبوو. نەیاننارد. هەڵەی میتۆدم نییە. دەچنە پەرلەمان و لای دەوڵەت و دەڵێن 'ئۆجەلان لێهاتوو و بەتوانایە، هێزی بڕیاردانی ئۆجەلان بە تەواوی دروست بووە'. سیاسەت و دەوڵەت قەناعەت پێدەکەن. بەکارهێنانی ئۆجەلان وەک (مەقاش)ێکە. توانای من، هێزی منە. ئەم توانست و لێهاتووییە هی منە. نابێت بیشێوێنن. 40 ساڵ شەڕ وەک ئەوەی من دەمویست نەبوو. هەوڵێکی سەرهەڵدان درا و تێکتان دا. ڕەخنەم گرت. هێزم هەیە. بەڵام ئەگەر نەبێت دەچمە گۆشەگیریی خۆمەوە و ئێوەش بە شێوازی شەڕی خۆتان بەردەوام پێ دەدەن. بەڵام بە ناوی منەوە نا. لە شەڕ ڕاناكەم بەڵام دەڵێیت نەمتوانی شێوازی ئۆجەلان جێبەجێ بکەم. لێرەم شێوازێکی نوێی ڕێبەرایەتی و شەڕ پەرەپێدەدەم، بەڵام ڕایدەگەیەنیت کە ئەمە بە ناوی ئۆجەلانەوە ناکەم. 40 ساڵە بەرگەی ئەم شێوازەی ئێوەم گرتووە. بەڵام لێم بپرسن چۆن بەرگەم گرتووە. پێناسەی بکوژی ساوایان بۆ کردم. بە هەموو کەسێک دەگوترێت بکوژی ساوا بەڵام بە من ناگوترێت. 40 ساڵە ئازارەکەی دەکێشم بەڵام ئیتر ناتوانن شێوازی شەڕی خۆتانم پێ بچێژن. خاوەنی شەڕ و ئاشتیش ئێوە دەبن. ئەگەر دەتانەوێت پاکتاویی بکەن، بەڵام ناتوانن من بکەنە ئامرازی شێوازی شەڕی خۆتان. بڕۆن لەگەڵ ئەو سیاسەتمەدارانەی دژی تیرۆر دەجەنگن، مادەم وایە تیرۆر کۆتایی پێبهێنن. بە بزووتنەوەکەش دەڵێم ئەوکات ئێوەش بڕۆن بە شێوازی شەڕی خۆتان بەبێ بەکارهێنانی من بەردەوام بن. هەزاران هەڵە لە شێوازی شەڕتاندا هەیە. ئامێری شەڕ و دەزگای شەڕ دێت. ئەگەر لە ماوەی 3 مانگدا ئەنجامێک بەدەست نەیەت وەک حەلەبی لێدێت. لە حەلەب باڵێک بەناوی دەوڵەتەوە کەوتە جووڵە. ئەم بەرپرسە بەڕێزانەش کەوتنە جووڵە. بۆیە سوپاسم کردن کە ئەو تابلۆ خوێناوییەیان ڕاگرت. وەک چۆن ڕووباری ڕۆبیکۆن پەڕینەوەی بەسەردا هات، ڕووباری فوراتیش پەڕینەوەی بەسەردا هات. قسەیەکی بەناوبانگ هەیە... کاتێک ڕۆبیکۆن دەپەڕیتەوە ئیتر ئەم شەڕە ڕێگری لێ ناکرێت. منیش گوتم ئەگەر فورات پەڕینەوەی بەسەردا هاتبێت مانایەکی ئاوای هەیە. بەهەرحاڵ بە هەوڵەکانمان ڕێککەوتنێک کرا. بەڵام جێبەجێکردنەکەی دیسان لەسەر شانی من دەبێت. ئەرکێکی قورسە. ئەرکێکە کە چارەنووسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دیاری دەکات.
ئێستا وەک ئەنجام؛ دەهۆڵەکە ناکرێتە ملی من و هەر کەسێک بێت بە ئارەزووی خۆی پێیدا بکێشێت. ئەگەر تواناکانتان هەیە دەتوانن جێبەجێی بکەن. کۆمیتە هەیە، گفتوگۆ دەکەن و دەیکەن. ئەگەرنا ئەگەر بیدەنە پاڵ من ئاوا نابێت. سوڵتان محەمەدی فاتیح کاتێک تەمەنی تەنها 14 ساڵ بوو دوای ئەوەی باوکی (مورادی دووەم) تەختی بۆ جێهێشت، کاتێک لە شەڕدا تووشی سەختی بوو نامەیەکی ئاوای بۆ باوکی نووسی: "ئەی باوکە، ئەگەر پادشا ئێوەن فەرموون وەرن ببنە سەرکردەی سوپا، ئەگەر پادشا منم فەرمانتان پێدەکەم وەرن ببنە سەرکردەی شەڕەکە." مورادی دووەم بەم شێوەیە شەڕی ڤارنا دەباتەوە. منیش ئەوە دەڵێم: ئێستا ئەگەر ئێوە پاشان، فەرموون لە شەڕەکە بەردەوام بن. ئەگەرنا ئەگەر ناتوانن، لێگەڕێن با ئەم ئاشتییە من بیهێنمە دی، شەڕەکە من کۆتایی پێدەهێنم. سیاسەت سەری بەردەوامبوونەکەی خوارد و ئیمپراتۆریەتێکی گەورەی لەناوبرد، تا لە ساڵانی 1920کاندا پاشەکشێ وەستا.
تۆ نەتتوانی ئاشتی بکەیت، نەتتوانی شەڕیش بکەیت. دۆخی سیاسەت ئەمەیە. ئێستا بۆ ئەم ئەرکە بانگتان کردم. 40 چەکوچ پەیدا بووە و بەسەر دەهۆڵەکەیدا دەکێشێت. چۆن بەرگەی ئەم دەنگە دەگیرێت؟ لە پرۆسەی 2012دا گوتم. بەستووتانە و 150 سەگ هێرش دەکەن. لێگەڕێن با لەگەڵ ئەمانەدا شەڕ بکەم. ئەمەم دژی فەتۆ (FETÖ) گوت. بەڵام پێی پێکەنین و تێپەڕین. دواتر دەرکەوت چی ڕوویدا. قسەیەک هەیە دەڵێت "کەسێک کە چل ساڵ ناوی (کانی) بووبێت، ئایا لەپڕ دەبێت بە (یانی)؟...". من ڕاناکەم، بڕیار دروست بووە. ژمارەی تەواوی بڕیاریش لەم کۆبوونەوەیەدا بە ئاستێکی پێویست دەرکەوتووە. ئەوەی دەمێنێتەوە مەسەلەی هێز و توانایە. دەبێت بۆ بەدیهێنانی ئەم ئاشتییە تێبکۆشین. باخچەلی لە کاتی کڕینی مافوورەکەدا دەڵێت ئەگەر خاڵی A کۆماری تورکیا بێت، خاڵی B ڕێبەرایەتییە دامەزرێنەرەکەیە. ئەگەر دەوڵەت باخچەلی بەناوی دەوڵەتەوە ئەمە دەڵێت، ئەوانی تریش دەیکەن. سەیری گاڵتەجاڕیی پارتەکانی تر ناکەم. پارتەکانی تر ناتوانن ئەمە بکەنە قوربانی حیساباتی دەنگەکانی خۆیان. مەسەلەیەکی چارەنووسسازی دەوڵەتە، ئەم کاتە ئەو کاتەیە. لە من داوا کرا، خۆیان هاتن و گفتوگۆیان کرد. هێزی بڕیاردان و توانای من سەلمێندراوە. ساڵ و نیوێکە بۆ ئەمە ئارامم گرتووە. دەچن و ئەم لێهاتووییە دەردەبڕن. مەرجمان ئەمەیە؛ وەک پێویستییەک دەبێت ئۆجەلان ببێتە سەرۆکی جێبەجێکار. ئەمە پێویستە. ئایا بە سیاسەت بڕیاری لێدەدەن با بڕیاری لێبدەن. من بە ئیرادەی ئازاد قسە دەکەم، ئەوانەی لێرەشن دوور لە فشار قسە دەکەن. بەڵگەنامەکانتان خوێندەوە، هەندێک شتی کەمیشتان بە خوێندنەوە تەواو کرد. لە دۆخێکدان کە دەتوانن بڕیاری نوێ بدەن. پەیوەست بەم پرۆسەیە کار هەیە بیکەن. کۆنگرەی هەڵوەشاندنەوەم بەدڵ بوو لەوەی چاوەڕێم دەکرد باشتر بوو. نامەکانیش زۆر پێگەیشتوو بوون. بەڵام هەنگاو هەیە چاوەڕێی دەکەن. لەم ڕووەوە حەقتانە. بەڵام لە سیاسەتدا شڵەژان هەیە، گرێکوێرەیەک هەیە. هەوڵ دەدەم یەک دوو هەفتەی تر بیکەمەوە. من بەرگەی ئەم گاڵتەجاڕی و دوو رووییە ناگرم. کۆتاییهێنان بە بەڕێوەبردنی دەوڵەت لەسەر بنەمای قازانج (ڕانت). کۆتاییهێنان بە خستنە ناو قەرز و زۆنگاوی دەوڵەتەوە بەم ڕادەیە. دەبێت دەوڵەت چاکسازی (ڕیفۆرم) تێدا بکرێت. ئەم دامەزراوەیەش ئەرکی ئەوەی هەیە دەوڵەت ببات بەرەو چاکسازییەکی سەد ساڵە. سەرۆکی دامەزراوەکە بانگهێشتی کردم، منیش گوتم پشتیوانی لە چاکسازی دەکەم. پێشنیاری عەقڵی هاوبەش کرابوو. تا کۆتایی لەگەڵیم. پابەندبوونی ڕێکخراوەکە دیارە. کەواتە پێویست بە درێژکردنەوە ناکات. ئەگەر لاوازیی سیاسی و ئەمنی هەبێت ئەوەی لە دەستم بێت دەیکەم. سەیر دەکەم سیاسەت زۆر بۆگەنی کردووە. ئەگەر دەستێوەردان نەکرێت زیانی گەورە دەبینێت. دینامیکی کوردی کەوتووەتە جووڵە، باش دەیناسم. هەڕەشە ناکەم بەڵام ئەگەر ئەم دینامیکە لە دەوڵەت داببڕێت قەرەبووکردنەوەی مەحاڵ دەبێت. لەبەر ئەوەی ئەم دینامیکەم لە دەوڵەت دانەبڕی و سەرهەڵدانم ڕاگرت، ئیسرائیل و یۆنانییەکان یەک بستە خاکیان بۆ نەهێشتمەوە تا تێیدا بوەستم. ئاڕاستەی ئۆسلۆیان کردم و گوتیان وەرە با پێکەوە دەوڵەت بەڕێوەبەرین. من لە ساڵی 93ەوە بەگوێرەی ویستی ئەوانم نەکردووە. باشە ئەگەر ئەمە پووچەڵ بێتەوە چی ڕوودەدات؟ ئێوە بەرپرسیارن لە هێزی شەڕی یاخیبوونی گەل و دینامیکی 60 ملیۆن کەس.
بۆچی ئێوە ئەمەتان بەرەوپێش نەبرد؟ 40 ساڵە خەبات دەکەن. تەمەنتان گەیشتووەتە چ ئاستێک. داماوینە ... بڵێم ژنان ئێوە بەڕێوەدەبەن لەوانەیە بە هەڵە تێبگەن. من لە سەدا 90 بڕوام وایە ئاشتی سەرکەوتوو دەبێت، بەڵام با بڵێین سیاسەت ڕێگری لێکرد. ئێوە، ئەم شێوازە بابەتیانەی کۆنترا و شەڕە کوێرانەیە بەجێدەهێڵن و ڕێوشوێنی نوێ دەگرنەبەر. (هێرشی) توساش (TUSAŞ) چۆن هەڵدەسەنگێنرێت؟ کاتکردنی 15ی ئاب هەڵە بوو و 2 ساڵ دواکەوت. دەبوایە دژی دڕندەیی زیندان بووایە. هێزی پڕوپاگەندەی چەکداریمان لە سێوەرەک ئەنجامدابوو. کاسترۆ بە 10 کادرەوە دیازی تێکشکاند. دیاپ لە ئێوە زیاتر نییە بەڵام فەرەنسییەکانیان بەزاند. دەڵێیت هۆگر کردی. باشە تۆ بەرپرسی لە ڕێگریکردن لێی. تۆ کۆمیساری سیاسیی. زۆر بەرخۆدانت کرد، زۆر کارتان کرد. تەمەنتان کەم ماوە، جەنگاوەرێکی مردووی ژیانێکی مردوو براوە نابێت. ئەوەی ئێستا بەرامبەرم دەکرێت ئەشکەنجەی مەعنەوییە. من شەڕیشم بە تامی گۆرانی بەڕێوە بردووە. ئەگەر وا بڕوات ناهێڵن بژین. وەک حەلەبیان لێدێت و ڕووتان تێدەکەن.
بۆیە دەبێت دەوڵەت دەستێوەردان لە سیاسەتدا بکات و بیهێنێتە سەر هێڵی ڕاست. منیش کار دەکەمە سەر پژاک و ناوچەکانی تر و بۆ ئاشتی تێدەکۆشم. باخچەلی گوتوویەتی 'بۆ خۆشگوزەرانی ئەمە پێویستە'. دەهۆڵەکە لە ملمدایە و هەرکەسێک دێت پێیدا دەکێشێت. دەنگی دەهۆڵەکە ترسناکە. لەناو ئەم ژاوەژاوەدا (کاکۆفۆنیا) دەنگی ئاشتی نابیسترێت. دەنگ نابیسترێت. بۆچی ئەمە درێژ دەکەینەوە؟ کۆمەڵگە سەدا 80 ئاشتی دەوێت. دەڵێن پشتیوانی بۆ میتۆدەکە لە سەدا 20ـە. کۆمەڵگە دەڵێت ئەم میتۆدە هەڵەیە. با ئەو کۆمەڵگەیەی کە لە میتۆدەکە ناڕازییە ڕووبەڕووی ئەشکەنجە نەکەینەوە. دەتوانن ڕێگە و میتۆد پێشنیار بکەن. دەزانم کاری بەرپرسانیش زۆر قورسە. مەسەلەی کات و هتد هەڵەیە. سات ئەم ساتەیە. ڕۆژ، ڕۆژی سەرکەوتنە، ڕۆژی بڕیاری نوێ و ڕۆژی خەباتە. با خەبات وەک شەڕکردن تێگەیشتنی بۆ نەکرێت. دوای حەلەب چیم گوت؟ گوتم 'ڕۆژ، ڕۆژی خەباتی نوێی قەواییە'. واتە با 24 کاتژمێر کار بکەین و ئەو گۆڕانکارییانەی لە ناوچەکە ڕوودەدەن کار دەکەنە سەر کارەکانمان. تەنانەت گوتنی 3 مانگیش هەڵەیە. دواخستنی کات قومارکردنە. دەبێت دەستبەجێ کار بکرێت. دیار نییە ترەمپ دەستبەجێ چی بە ئێران دەکات.
بەرپرس: مەسەلەکە ئەوەیە 4 مانگ لەمەوبەر کەس پێشبینی نەدەکرد ئەمریکا لە سووریا ئاوا بکات. ئەوەی لە سووریا مەترسیدارە ئەوەیە کە هەوڵیان دا شەڕی عەرەب و کورد پەرەپێبدەن کە گەلانی دێرینن و پێکەوە دەژین. لە ئەوروپا هێرشی چەقۆ کرایە سەر چالاکییەکانی خودی ئێوە. بریندار هەبوون.
رێبەر: لە ڕاستیدا بەم پێکدادانە دەیانویست پێکدادانی کورد-تورک پەرەپێبدەن. شەڕی عەرەب وەک بابەتێکی لاوەکی وایە.
هامیلی: ئەگەر هەنگاو بنرێت، ئایا باسی زەمینەی یاساییتان کردووە؟ ئایا تاوتوێی ئەوەتان کردووە چی ڕوودەدات؟
رێبەر: ئەرێ تۆ چی دەڵێی باوە گیان (bave min)؟ کابراکان قفڵ بوون، سیاسەت قفڵ بووە. بەڵام ئێمە قسە لەسەر ئەولای ئەمە دەکەین. دەمامککراوی ناسیۆنالیستە عەرەبەکان هەن. کەسایەتی ئەکادیمیش هەن. ئەوانیش دەمامککراون.
بەرپرس: سەرمایەدارانی عەرەبی هاتە ناو ئاراستەکردنەکەوە. بە پارە و ئاراستەکردن هانیان دان سووریا وەک کۆماری عەرەبی پێناسە بکەن. کەچی ئەمە دەربڕینێکی هەڵە بوو. بەڕێز عەبدوڵڵا کۆماری سووریای پێشنیار کردبوو. مەسەلەی ئێرانیش ئاوا بوو. وەک مەسەلەی تانجی و کەروێشک.
رێبەر: دەڵێم ناسیۆنالیزمی دەمامکراوی عەرەبی. قەتەر، سعوودیە و لەسەر تورکیا تێگەیشتنێک هەیە کە کوردەکان لە سووریا دژی تورکیا بکاتە ئامانج.
هەڤاڵ عەباس: سعوودیەکان 4 ملیار دۆلاریان داوە.
رێبەر: قەتەر زیاتری داوە. دەڵێم 40 ملیار، قەتەر. ئەم قسەیەم بە جدی وەربگرە. شەرایان هان دا هێرش بکات. مەرامی قێزەون هەن.
هەڤاڵ سەبری: ئێمەش تاوتوێمان کرد. هەمان شتمان گوت. بەتایبەتی زمانی میدیا و زمانی دەوڵەت ناگۆڕێت.
رێبەر: ئەم زمانە ڕاست نییە. ئێوە دەوڵەت تاوانبار دەکەن. دەمامککراوەکان لە هەموو کەناڵێک دەسووڕێنەوە. دەڵێم ناسیۆنالیزمی تورکی هان دەدەن. ئێوە دەڵێن دەوڵەت وای کرد. ئەمە دەوڵەت نایکات. لە ڕێگەی ئێرانیشەوە دەمامککراوەکان لە کاردان. ئێوە باشتر دەمامککراوەکان دەناسن. دەمامککراوەکان دەوڵەت پووچەڵ دەکەنەوە و بەرامبەر ئێمە هانی دەدەن. لەناو دەوڵەتی تورکیادا جێگیر بوونە. ڤان بەیت دەزانن کێیە. دەچێتە هەنگاریا. کۆنگرەی زایۆنیست ڕێکدەخات. لقی کوردستانی هەیە، بارزانییەکان... ناسیۆنالیزمی دەمامککراون، ناسیۆنالیزمێکە کە لە خزمەتی دەوڵەتانی تردایە. پارتیی و بارزانیش ئاوان. بۆیە دەیڵێم تا بزانرێت. پێکدادانی کورد و تورک هەیە. نایڵێم بۆ ئەوەی شەڕی لەگەڵ بکەن. لە کاتی شەڕی خاچپەرستانەوە دۆخێکی وا هەیە.
هەڤاڵ عەباس: زۆرتر جوولەکەکان ئەمە دەکەن.
رێبەر: بەڵێ، لە ڕێگەی سالۆنیکەوە ناسیۆنالیزمی دەمامکراوی تورکی، لە ڕێگەی مووسڵەوە ناسیۆنالیزمی دەمامککراوی کوردی خراوەتە خزمەتی زایۆنیزمەوە. لە سەردەمی عەبدولسەلامەوە هەیە. ململانێی تورک و کورد ئیمپراتۆریەتی بێهێز کرد، دەبێت مرۆڤ لەمە تێبگات. چۆن زیاتر ئەمە ڕوون بکەمەوە؟ دەیانەوێت کورد و تورک بەشەڕ بدەن. ویستوویانە کورد لە حەلەب دەربکەن و ملیۆنان دۆلاریان خەرج کردووە. مانای میساقی میللیش ئەمەیە، مستەفا کەمال ناچار بوو سازش بکات. والیی ئەرزەرۆم حوسێن عەونی دەڵێت ناتوانین سازش بکەین. لەسەر ئەمە مستەفا کەمال دەڵێت: ئەگەر سازش نەکەین ناتوانین کۆمار دابمەزرێنین. دەڵێت با دەوڵەت دابمەزرێنین دواتر دەرفەت دروست دەکەین. ئێستا دەبێت ئێوە بەپێی ئەم ڕۆحیەتە بجووڵێنەوە. ئێستا دەڵێن هێرشمان بۆ سەر کوردەکان دەستپێکرد، بردمانەوە، با تەواوی بکەین...
بەرپرس: لە سووریا ئەو کارە کۆتایی هات. ڕێککەوتن کرا. ئێستا دانوستانەکان بەردەوامن. سووریا لەسەر زەمینەیەکی گونجاو دەڕوات. پێم وایە با هەڤاڵانی تریش قسە بکەن.
هامیلی: دەمزانی کە پابەندی ئەو بڕیارانە دەبن کە داومانە. سوپاستان دەکەین. ئاوا بەڕێوەچوونی کۆنگرە باش بوو. بۆ هەڤاڵ عەباس گوتمان ستوون و ئایدیۆلۆگی پارتەکەیە.
عەباس: ئێمە لێرە بە کۆبوونەوەی سەرکردایەتی هاتین. بە بۆچوونی هاوبەش هاتین.
رێبەر: چەند کەس کۆبوونەوە؟
هەڤاڵ عەباس: 13 یان 14 کەس. هەموویان هێزی نوێنەرایەتییان هەیە. بە هاوبەشی گفتوگۆمان کرد.
بەرپرس: قەرەیلانیش بانگەوازی کرد و گوتی بۆ سەرهەڵدان بڕژێنە گۆڕەپانەکان.
رێبەر: پاکتاوکردنی دەمامککراوەکانی ناو دەوڵەت ئاسان نییە. پارەیەکی زۆر دەسووڕێتەوە. لە ئێمەوە وەبیرهێنانەوە.
هامیلی: لە هێڵی مەتینا لە سەنگەرگرتنی بەرامبەردا سێ خاڵ هەبوون. ئایا کێشەکە بەردەوامە؟ ئایا لەوێ ڕێوشوێن گیراوەتەبەر؟
هەڤاڵ عەباس: مەترسیی پێکدادان نییە.
هەڤاڵ سەبری: قسەکانی ڕێبەرایەتیمان هەیە. لە بەفر و زستاندا بە پەلەپەل ناکرێت. تا تێوەنەگلێن پێکدادان دروست نابێت. ئێمە زاڵین، یەک فیشەک نەتەقیوە.
رێبەر: پێم وایە ئەم هەڤاڵانە زاڵن و ئەرکەکانیان جێبەجێ دەکەن. هەڤاڵە شاهینەکانیش ئەرکەکانیان جێبەجێ دەکەن. دیسپلین تەواوە. سبەینێ چی ڕوودەدات نایزانین.
بەرپرس: کەشێکی سۆزداری هەیە. لە گۆڕەپانەکە پێکدادان ڕوویداوە. کشانەوە و چۆڵکردن دەبێت بەردەوام بێت. دەبێت حەق بدرێت کە لە ناوچە ستراتیژییەکانیش کشانەوە هەبووە. ئێستا کشانەوە لەو شوێنەی ئێمە باسمان کرد هێندەش ستراتیژی نییە. پێشتر بۆ کشانەوە دەگوترا کاتی نییە. بە کەموکوڕییەوە ڕوونیان کردەوە. دواتر بڕیاری کشانەوە ڕاگەیەندرا و کەشێکی ئەرێنی دروست کرد. فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و ..... هتد خرانە خوارەوە. بەڵام لەو ناوچەیەی چۆڵمان کرد پێکەوە بەدوای تەرمەکاندا گەڕاین. شانبەشانی یەکتر. ئەمە ئەرێنی بوو. ئێمە سەردانی هەموو پارتە سیاسییەکانمان کرد. بەڕێز ئیبراهیم ببینم. چوو بۆ کۆمیسیۆنی پەرلەمان. سەد پرسیار هات. گوتی با شتێک نەکەین زیان بە شانازیی تورک و کەرامەتی کورد بگەیەنێت. بۆ ڕای گشتی متمانەبەخش بوو .
ئەوەی هەوڵ دەدەن سەرکەوتوو بن تێیدا، دروستکردنی کوردێکی دژە تورکە
رێبەر: گومان لە دڵسۆزییان نییە. دەبێت من لە سەرووی جێبەجێکردنەوە بم. دەبێت لە دۆخی جێبەجێکردندا بم. ئامانجی ستراتیژیم ئاشتییە و دەبێت ئەمە بهێندرێتە دی. دەڵێن ئازادیم، بە قسەی هەڵە وەریمەگرن. ئەم بابەتە بۆ جێبەجێکردن پێویستە. دەکرێت ئێران ببەن بەڵام ئامانجی سەرەکی تورکیایە. لە کاتی خاچپەرستانەوە تووڕەیی هەیە بەرامبەر کورد کە پلانی مێژووییان تێکداوە. عەرەبیان کردە دژە تورک. ئێستا ئەوەی هەوڵ دەدەن سەرکەوتوو بن تێیدا، دروستکردنی کوردێکی دژە تورکە. لە سەردەمی سەلاحەدینی ئەیوبییەوە ئەمانە هەر ئاوان. جەنەڕاڵێکی ئینگلیز دێتە سەر گۆڕەکەی و دەڵێت 'ئەی سەلاحەدین هەستە من هاتم'. قەرەیلان کێیە؟ کوردێکە. خەڵکی عەرەبانە. فەرەنسییەکان تێکدەشکێنێت. هۆزەکانی سووروچ بەرخۆدانێکی گەورە نیشان دەدەن. ئەوان فەرەنسایان پاشەکشە پێکرد. تەنانەت لە گۆرانیی قەرەیلاندا وشەی 'لە مناڵی کورد بدەن' گۆڕدراوە بۆ 'لە مناڵی تورک بدەن'... لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە ئەنادۆڵ گەمارۆ دەدرێت. لە ناوەڕاستی ئەنادۆڵدا هێزێکی سنوورداری تورک بە سوپایەکی 50 هەزار کەسییەوە دەتوانێت چی بکات؟
تێگەیشتنێکی وایان بڵاوکردووەتەوە لە تورکیا کە تا چەند جنێو بە پەکەکە بدەیت ئەوەندە تورکچێتی دەسەلمێنیت
تێگەیشتنێکی وایان بڵاوکردووەتەوە لە تورکیا کە تا چەند جنێو بە پەکەکە بدەیت ئەوەندە تورکچێتی دەسەلمێنیت. درۆ و فێڵە ئەمە. چ پەیوەندییەکی هەیە؟ لەبەر ئەوەی یارییەکەم تێکدا تووڕەن لێم. باخچەلی دیاری بۆ ناردم. لە بەرامبەر ئەمەدا ئەم مافوورەم بۆ نارد. ئەمە درۆیە؟ نەخێر. باخچەلی لە ڕۆڵی من تێگەیشتووە و لە کاتی وەرگرتنی مافوورەکەدا بە پەیامێک وەڵامی داوەتەوە. من لە بەرامبەر بلۆکە فاشیستەکەی تردا بێ بەرگری (خۆپاراستن) نامێنمەوە.
بەرپرس: خۆپاراستن چەمکێکی مەترسیدارە.
رێبەر: ئەوە دەڵێم دروستکردنی ئەو زەمینە یاسایی و سیاسییە. ئەمە هیچ زیانێکی نییە. بێ ئەوەش چارەسەر نابێت. ئەگەر ئەوەی پێویستە نەکرێت چەک دانانرێت. ئەمە وەک دەستنیشانکردنێک دەڵێم.
هامیلی: ئایا کەسێک هەبوو دژی ئینتیگراسیۆنی دیموکراتی (تێکەڵبوونی دیموکراسییانە) بێت؟ حەز دەکەم بزانم. ئایا باس لە شۆڕشی پۆزەتیڤ دەکرێت؟
هەڤاڵ عەباس: دۆخێکی وا نییە. گفتوگۆکانی شۆڕشی پۆزەتیڤ لە پەڕتووکی "پاراستنی گەلێک"ـەوە بەردەوامە. گۆڕانکارییەک ڕوویداوە.
هێلین: پێشتریش گفتوگۆ و گۆڕانکارییەک هەبوو.
رێبەر: بەڵێ پێشکەوتن و گۆڕانکارییەک ڕوویداوە.
(رێبەر ئۆجەلان بۆ ئەمە ڕەشنووسی گفتوگۆکەی بەدەستەوە گرت و بڕگەی یەکەمی خوێندەوە، درێژەی بە قسەکانی دا:).
لە سەرهەڵدان دژی کۆماری تورکیاوە بۆ ئینتیگراسیۆن. نە ئاسیمیلەبوون نە دەوڵەت-نەتەوەی جیاواز. ئینتیگراسیۆنی دیموکراتی. میتۆدی ئاسیمیلەبوون هەیە. فۆرمولەی 7 Tیان جێبەجێ کرد. مەهمەت بەیراک ئەمەی باسکردبوو.
من دژی ناسیۆنالیزمی سەرەتایی وەستاومەتەوە. دەمامککراوەکان تاوانبارم دەکەن بە دامەزراندنی ئیسرائیلی دووەم
دووەم؛ پڕۆژەی دەوڵەت نەتەوە کە بارزانییەکان پێشەنگایەتی دەکەن. ئیسرائیلیش ئامانجی ئەمەیە. ئەمانە ناتوانن دەرەوەی دەوڵەت-نەتەوە هیچ بیرۆکەیەکی تر بپارێزن. لە میرنشینە عەرەبییەکان دەچێت. دەوڵەت نەتەوەییمان ڕەتکردەوە. هۆکارێکی تر ئەوەیە کە ململانێیەکم لەگەڵ بارزانی هەیە و دژی ناسیۆنالیزمی سەرەتایی وەستاومەتەوە. دەمامککراوەکان تاوانبارم دەکەن بە دامەزراندنی ئیسرائیلی دووەم. کەچی من ساڵانێک پێش ئێستا ڕەتم کردەوە. پیاوەکانیان لەناو دەوڵەتی تورکیادان، ئەوان ئیسرائیلی دووەم دادەمەزرێنن. ڕێگەی سێیەم، ئینتیگراسیۆنی دیموکراتییە. دەکرێت بە زۆریش بێت بەڵام ڕاستترینیان ئەوەیە کە خۆویستانە و دیموکراسیانە بێت، واتە بە ئیرادەی گەل. دەمانەوێت لەگەڵ کۆمار، واتە لەگەڵ کۆمەڵگەکەی یەکبگرین. وەک کادر پەروەردەیەکی چڕ دەبینن. ئەم دوو ڕەشنووسە بۆ قووڵبوونەوە ئامادەکراون. (مەبەستی لە مانیفێستۆ و بەڵگەنامەی ئینتیگراسیۆنی دیموکراتی بوو).
بڕگەیەکی تر؛ بۆچی شەڕی مانەوەی پەکەکە نەبوو بە شەڕی ئازادی؟ هەڵوەشانەوەی سۆسیالیزمی ڕاستەقینە و هتد... کاتێک گەیشتینە 93 بوون (مانەوە) سەلمێندرا. ئۆزال هەواڵی نارد. بیرم کردەوە ڕاست دەرچوو. دەمیرەل لە میدیات گوتی. گوتی ڕاستیی کورد دەناسین. ئەحمەد تورک و سڕی ساکیک هاتبوونە حەلەب. من بینیمن، تێنەگەیشتم بۆ هاتوون. زۆر دواتر گوتیان دەمیرەل ئێمەی ناردووە. من وامزانی هاتوون خۆفرۆشی بکەن. ئەوکاتە هەڵوێستەکەیان ڕاست و بەنرخ بوو. من لە ڕووی سیاسییەوە بەهێز نەبووم. بەهەرحاڵ بە هەر کەسێک کە دەهات مۆری خۆفرۆشمان لێ دەدا. ڕێک وەک ئەوەی ئێوە دوای ڕووداوی TUSAŞ گوتتان. کاتێک سۆسیالیزمی ڕاستەقینە هەڵوەشایەوە کەوتمە گەڕانێکەوە، بەڵام دواتر دەستنیشانی ئەوەم کرد کە پەکەکە ماوەی بەکارهێنانی کۆتایی هاتووە. سەلماندنی ناسنامەی کوردمان بە گیان و خوێنمان مسۆگەر کرد. شتێک نییە بە شەرا یان ئاکەپە دەستی پێکردبێت. حەیری قسەیەکی بەناوبانگی هەیە. کاتێک بڕیاری ڕۆژووی مردن دەدات دەڵێت 'سەرکەوتین'. ئەو نەریتەی دەڵێت سەرکەوتین، بوونی کوردی سەلماندووە. قسە بەناوبانگەکەی سەید ڕەزاش کە دەڵێت 'با ببێتە دەردێک لە دڵتاندا' شتێکی ئاوایە. مانای بەرخۆدانی ئامەد و دەرکەوتنمان لە 92، بە بەرخۆدانی گەورەی بۆتانیشەوە. بەڵام نەمانتوانی بەردەوامی پێبدەین. پەکەکە نەیتوانی نە سیاسەتەکەی، نە دیپلۆماسییەکەی و نە شەڕەکەی بە باشی ئەنجام بدات بۆ ئەم نەریتە. لە ساڵانی 2000کاندا وەرچەرخانی زهنی بە کۆماری دیموکراتی دەستی پێکرد. لە 2012دا دەستی کرد بە دەرکەوتن بەڵام تێکدرا. فەتۆ (FETÖ) ئەمەی پووچەڵ کردەوە.
کەمێکی تر ڕوونی دەکەمەوە. هێزمان هەیە. ئەگەر مسۆگەریی یاسایی بدرێت دێن و بەشداری سیاسەت دەبن. بەڵام بۆ ئەمە مسۆگەری پێویستە. دەبێت مسۆگەرییەک بدرێت کە مافی سیاسەتی دیموکراتی بدات. با بڵێین هەڤاڵ بەسێ هات. چەکدارە، بنکەی سەربازی دەستگیری دەکات. ناچارە بیکات چونکە دەبێت یاسا هەبێت. سزای هەتاهەتایی قورس، چۆن دێت؟ هەڤاڵ بەسێ بەنرخ و ئازایە. لە شەڕ و ئاشتیدا ئازا بوو. سڵاوم پێبگەیەنن. باخچەلیش گوتی خۆزگە یاسا هەبوایە و بهاتنایە. بڕۆن بۆ پەرلەمان و کۆمیسیۆن ئەم شتانە ڕوون بکەنەوە.
بڕگەی سێیەم؛ گیرخواردنی گەورە لە کۆماردا... کاتێک بەرەو ساڵانی 2000 هاتین، نەتەوەپەرستەکان هەموو سەرچاوەکانی شەڕیان لەو ئایدیۆلۆژیایەدا دژی ئێمە بەکارهێنا. بەرنامەکەیان لە شەڕدا گیری خوارد. سەرکردەکانیشیان هەبوون. ئەربەکان فۆرمولەیەکی بۆ ئێمە پەرەپێدا. گوتی با قەدەغەکردنی سیاسی بۆ ماوەی 5 ساڵ بخەینە سەر پێشەنگەکان. نامەم بۆ هات. لە ئۆفیسەکەی حەددام کۆبووینەوە. نامەکەم وەرگرت و نامەیەکی وەڵامیشم نووسی. دواتر ئەربەکان لە دەسەڵات لادرا. ئەمە ڕوونە. نەتەوەپەرستەکان گیرێکی گەورەیان خوارد و ڕێگەیان گرت. ئەربەکان کەوت و ئاکەپە بە ئۆپەراسیۆنێکی سەرچاوە لە لەندەنەوە هێنرایە سەر دەسەڵات. یارییان بە ئەربەکان کرد و ئارەقیان پێ ڕشت. دواهەمین قسەی سەرکردەکانیان ئەوە بوو کە 'زایۆنیزم منی گەیاندە ئەم حاڵە'. کوڕەکەی ئێستا قسەی تر دەکات. پەیوەندیی ئینگلیز-عەرەب، دەکرێت قەتەر و بارزانیش بگرێتەوە. پڕۆژەی هاوبەشی ئەمانە ئەوەیە کە من و پەکەکە بە تەواوی بخەنە دەرەوەی ئەم فۆرمولەیە. سەرەتا بە "نەخێر بۆ ئاپۆ، بەڵێ بۆ پەکەکە" دەستی پێکرد. تەسفیەکردن لەسەر ئەمە پەرەی پێدرا. ئەربەکانیش لە ڕێگەی ئێمەوە کرایە ئامانج. هێنانی من بۆ ئێرە ئۆپەراسیۆنێکی مۆسادە. گوترا با پینەکەی بکێشین و وەک بۆمبێک لەوێ بپچڕێت. میکایل ڕۆبین گوتبووی ئاپۆ سێ مانگ تەمەنی ماوە، لەسێدارە دەدرێت. جەنەڕاڵ ئاتیلا کە بەناوبانگە هات. گوتی 4 جەنەڕاڵ چاوەڕێت دەکەن، دەقێک بنووسە چاوەڕێت دەکەن. خۆی قووڵبوونەوەم هێشتا لە 90کاندا هەبوو. بەرنامەی دیموکراسیبوونمان بە کورتی نووسی. دواتر چوو و هاتەوە گوتی لەسێدارەدان ڕاگیرا. سوپاسالاریش بەڕووی چارەسەردا دانەخرابوو. گوتیان لەسێدارەدان نابێت و ....هتد. دەیانتوانی چارەسەرێک قبووڵ بکەن بۆ تێپەڕاندنی گیرخواردنەکە. دەزانن کە هەوڵی تیرۆرکردنی کیڤریک ئۆغلو درا. پێم وابێت لە قوبرس سەربازێکی لای لێدەدرێت. هەروەها ئەو پەیوەندییەی کە لە ڕێگەی برۆکسلەوە ئیسماعیل کارادایی ناردبووی هەر ئەوەیە. بە ناوی یەکەی پەیوەندییەکانی کۆمەڵگە (TİB) پەیوەندییان بەستبوو. لەگەڵ هەڤاڵ سەبریش لە ناوەوە بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ پەیوەندییان بەستبوو.
هەڤاڵ سەبری: بەڵێ بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ پەیوەندییان لەگەڵمان بەست.
رێبەر: ئەوکاتە گوتیان ئەربەکان ناتوانێت، تەنها سەربازەکان دەتوانن. لە ڕاستیدا کەمێک هەقیان بوو. دواتر بە هێرشی 11ی سێپتەمبەر هەموو شتێک کۆتایی هات. کەسێک هەبوو بە ناوی ئەجەڤیتەوە هات. یەک جار هات و ئیتر نەهاتەوە. نەخۆشیی ئەجەڤیت سەریهەڵدا. خۆی ئەجەڤیت دژی لەسێدارەدان بوو. بە نەخۆشی چوو. دواتر چارەسەر هەڵپەسێردرا. واتە مەبەستم لە پەرەپێدانی شەڕی کورد و تورک ڕێک ئەمەیە. ئەگەر هەلومەرج هەبوایە ئەوکاتە دەمانتوانی ئەم چارەسەرە پەرەپێبدەین.
بڕگەیەکی تر... تێپەڕاندنی گیرخواردنەکە لەگەڵ ئاکەپە... ئەمە زۆر گرنگە. ئایا ئاکەپە چاودێری دەکات، هەوڵ دەدات تێبگات؟ خۆی لە پرۆسەی 2015دا هەبوون. لە تەسفیەکردنی ئەسەد و هەروەها لە پەیوەندیی شەرا بۆ تەسفیەکردنی کورددا ڕێککەوتنێک هەیە. سەرنج بدەن لە هەموو هەواڵە لەندەنییەکاندا تۆمەتبارکردنی یەپەگە کرا. تەنانەت قسەی ئەم بەیانییەش کە دیارە سەرچاوەکەی لەوێوەیە ئەوەیە کە یەپەگە تیرۆریستە. ئەمە سەپاندن و عەقڵێکی ئینگلیزییە. دەیانەوێت لەم جوگرافیایەدا بە تەواوی بێکاریگەرم بکەن و دەیانەوێت ڕێگە بۆ دەوڵەت نەتەوەی بارزانی بکەنەوە لە جێگەی من. منیش خرامە ژێر گۆشەگیرییەکی توندەوە. تەنانەت ئەگەر سوپاسالار ڕێگری نەکردایە لەسێدارەدانیش دەهێنرایە ڕۆژەڤەوە. ئەنجامەکەی گۆشەگیری بوو. دروستکردنی کوردی هاوبەش (خۆفرۆش) کرایە ئامانج. هەر تازەیان بارزانی بە پیاوە چەکدارەکانییەوە هاتنە جزیرە. باخچەلی ڕەخنەی لێگرت، دواتر ئەویش هێرشی کردە سەر باخچەلی. پاشان ساردی کردەوە. گوتی گورگە کۆنەکە هەستایەوە. هۆکاری ئەم تووڕەییە ئەو گرنگی و مانایەیە کە باخچەلی بە من، واتە بە ئۆجەلانی دا. ئێستا لە دیالۆگداین لەگەڵ دەوڵەت و چاودێریی سووریا دەکەین. ئینگلیزەکان شەریان هێنا. ئەم دۆخە زۆر بە ڕوونی دەبینرێت. بە ڕێککەوتنی پاریس چی درا بە ئیسرائیل؟ خاکی نوێیان پێدرا. بە گوتەبێژی ئاکەپە دەڵێم، ئەوکاتە بۆچی قسەت لەسەر ئۆتۆنۆمیی ئیسرائیل نییە، کەواتە ئینگلیزەکان لە پشتتەوەن. بە کورد دەڵێیت تیرۆریست بەڵام دەنگ بەوان ناکەیت. ئەوکاتە منیش دەڵێم تۆ پەیوەندیت لەگەڵ ئینگلیزەکان هەیە.
شاهین جیلۆ هەڤاڵێکی منە. ئەوان دەڵێن لەگەڵ تیرۆریستدا ڕێککەوتن ناکرێت. دەڵێن ئایا واژۆ دەکرێت؟ واژۆ کرا. ئێستا پێی دەڵێن بڕۆ خۆت ڕادەستی بارزانی بکە. بە منیشیان گوت ئەمە. ئێمە خۆمان ڕادەستی بارزانی ناکەین. کەمێکی تر پڕۆژە و پلانێک پێشنیار دەکەم. با درێژە بە چوارچێوەکە بدەم. نەتەوەپەرستەکان ئایدیۆلۆژیاکانی خۆیان لەسەر چارەسەری کورد کۆتایی پێهێنا. ئێستا دەیانەوێت چارەسەری کورد لەجیاتی ئایدیۆلۆژیایەکی ماسکدار بە لایک، بە هێڵێکی ئیسلامی بکەن. چەندین تەریقەتیان دروست کرد. جەماوەری پەکەکەیان دەگۆڕی.
بارزانییەکانیش تووڕەن لەوەی من پێشەنگایەتیی کۆماری دیموکراتی دەکەم. بارزانی جگە لەمە هیچ پلانێکی تری نییە. ئەم شەڕە بەردەوام دەبێت، لەناو پەکەکەشدا لەوانەیە هەندێک کەسایەتی دژی من بن. بەڵام من بەردەوام دەبم لەم پڕۆژەیە. پلانی بێکاریگەرکردنی پەکەکە لە ڕێگەی ئاکەپەوە بەردەوامە.
بڕگەی چوارەم، شەپۆلی قووڵی مێژوویی، هەڵوەشانەوەی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری، بونیادنانی مۆدێرنیتەی دیموکراتی. لە مێژوودا چ لە پێکهاتەی دەوڵەتی سەلجوقی و چ لە عوسمانیدا ئەگەر لێکۆڵینەوەی لێبکرێت، بوونی تورک و تورکەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بوونێکە لەسەر دوو ستوون دەڕوات. کەسێک کە کەمێک بە ماناوە سەیری مێژوو بکات ئەمە قبووڵ دەکات. یەکەم کەس کە زاراوەی کوردستانی بەکارهێناوە سوڵتان سەنجەرە. ئەمڕۆش باوکی ناوی پارێزگای کوردستان لە ئێران هەر ئەوە. گرنگیشە کە ناوەندەکەی هەمەدان بێت. سوڵتانێکی تورکە بەڵام ئەو شوێنەی سەروەریی تێدا بونیاد ناوە خاوەنی کەلتووری کوردییە. هێشتاش هەمەدان لانکەی دوو کەلتوورە. مەلازگرتیشمان لەم چوارچێوەیەدا مانا پێبەخشی. ئەخلات، مەروانییەکان و هتد-یش دەگرێتەوە. لە 15ی ئایاردا، 3 مانگ پێش شەڕی مەلازگرت ئەلپارسلان لە کوێیە؟ دوو مانگی لە فارقین (سیلڤان) لە پایتەختی مەروانییەکان بەسەردەبات. لەوێ خۆی بۆ شەڕ ئامادە دەکات. ئەگەر ئەمە شەڕێکی هاوبەشی کورد-تورک نەبێت چییە؟ ئەگەرنا بیزەنتین تا باشووری دەریاچەی وان ڕاویان دەنێت. ئەلپارسلان چەندە سەرکردەیەکی تورکە ئەوەندەش سەرکردەیەکی کوردە. شەپۆلی قووڵی ڕاستەقینەی مێژوو ئەمەیە.
ئەگەر ڕیفۆرمێکی کوردی هەبوایە، زۆر ئاسان بوو وەک ئینگلیزەکان ببنە ئیمپراتۆریەتێکی جیهانی. لەبەر ئەوەی ئینگلیزەکان وانەیەکیان لەمە وەرگرتووە، دەیانەوێت بێگومان پێگەی کورد دژی سیستەمی دەوڵەتی تورک بەکاربهێنن. سەرەتا منیشم بە دەوڵەتی تورک دەگوت داگیرکەر و جینۆسایدکار، بە تێپەڕبوونی کات تێگەیشتین کە ئەمە درێژەپێدەری پلانێکی گەورەتری ئینگلیزە. نەهێشتنەوەی یەک بستە خاک بۆ من لە جیهاندا بەشێکە لەم پلانە. لە بەرامبەر ئەمەدا چارەسەری مۆدێرنیتەی دیموکراتیی ئێمە، چارەسەری ئینتیگراسیۆنی دیموکراتییە.
بڕگەی پێنجەم، دیالۆگی دەوڵەت و پەکەکە. لە شێخ مەقسوودەوە دەستپێدەکات و میکانیزمێکی کوودەتا خراوەتە جووڵە. ئەمە لەناو دەسەڵات و ئۆپۆزیسیۆندا زۆر ڕێکخراوە. پارتە سیاسییەکان هێزی لێدەری ئەمەن. پارتی کلیلی، پارتی زافەر (Zafer Partisi) و پارتی باش (İyi Parti) و هتد. ئەمانە هێزی لێدەرن.
دیالۆگ لەگەڵ دەوڵەت گرنگ و بەنرخە. تەنانەت دەتوانین بەمە بڵێین پێشکەوتنێکی جەوهەری. دیالۆگی ڕێکخراوێک کە لەسەر توندوتیژی دامەزراوە لەگەڵ دەوڵەتدا خۆی لە خۆیدا پێشکەوتنێکە. هیچ پێویست ناکات ئەمە بە کەم سەیر بکرێت. ئەم هاوپەیمانییە لەگەڵ ڕۆحی سۆسیالیزمیشدا دەگونجێت. کاتێک ئەم هەموو دەمامککراویە لەناو ئامێری دەوڵەتی تورکدا جێگیر بوون، هەوڵی خاوەنەکانی ئەم گەڕانە زیاتر بەنرخ دەبێت. بەڵام تێپەڕاندنی هەڵەی ستراتیژیش، واتە تێپەڕبوونی من بۆ سەرووی جێبەجێکردن پێویستە.
لەکاردا بوونی ئۆجەلان ئەرکێکی مێژووییە. ئەم هەنگاوە لایەنی کەم هێندەی شەڕی ڕزگاریی نەتەوەیی بەنرخە. چونکە دینامیکێکی کوردی کەوتووەتە جووڵە. پێویستە من لە سەرووی ئەمەوە بم. لایەنی تورک واز لە ئاسیمیلەبوون، لایەنی کوردیش واز لە سەرهەڵدان دەهێنێت. لە سەرووی ئەمەشەوە من دەبم. ئەوەی لە ڕووی سیاسییەوە ئەمە دەسەپێنێت ئێوەن. وەک میکانیزمی کوودەتا، عەقڵی دەوڵەتیش کەوتووەتە جووڵە. هەوڵمان ئەم هێزە دەرەوەی نۆرمە بێکاریگەر دەکات.
بڕگەی شەشەم، باسی ململانێی دەوڵەتی نۆرم و دەوڵەتی دەرەوەی نۆرمم کرد.
بڕگەی حەوتەم، کارکردن بە عەقڵی هاوبەش لەگەڵ دەوڵەتی نۆرم بەردەوامە.
بڕگەی هەشتەم، جاڕنامەی ئاشتی و چارەسەری دیموکراتیی 27ی شوبات یەکسانە بەوەی کۆماری دیموکراتی کۆمەڵگەی دیموکراتی بە بنەما دەگرێت. لە چارەسەری دەوڵەتخوازییەوە، بۆ چارەسەری کۆمەڵگەی دیموکراتی. کۆمەڵگەی دیموکراتی بە یاساکانەوە بە کۆماری دیموکراتییەوە دەبەسترێتەوە. ئەو کۆمارەی پێوەی دەبەسترێینەوە دەبێت دیموکراتی بێت. چونکە کوردەکان لە دەرەوەی یاسان. بۆ ئەمە ڕێکخستنی یاسایی پێویستە. ئەمە کوردەکان بە کۆماری دیموکراتییەوە تێکەڵ دەکات.
بڕگەی نۆیەم، بڕبڕەی پشتی چارەسەری کرداری، (ئەوەی تا ئێستا باسکرا چارەسەری تیۆرییە) داڕشتنی یاساکانە. یاساکان بنەمای سیاسەتی کۆمەڵگەی دیموکراتین.
بڕگەی دەیەم، ئەو شێوازەی بەدرێژایی ئەم پرۆسەیە بەڕێوەدەچێت، پێگەی منی کردووەتە کێشە. بە ئۆجەلانەوە دەبێت یان بێ ئۆجەلان؟ لەوانەیە منیش لەبەر ڕێز کەمێک بوارم بەمە دابێت. هەڵەمان کرد، لە ڕاستیدا کاتێک باخچەلی یەکەم بانگەوازی کرد دەبوایە پێداویستییەکی ئەمەم بویستایە. ئێستا گرێکوێرەکە لێرەدایە: ئازادیی ئۆجەلان دەبێت یان نا؟ ئەگەر نەبمە سەرووی جێبەجێکردن، بەڕێوەچوونی ئەم کارە مەحاڵ بووە. دەبێت ئەم ئینتیگراسیۆنە من بیکەم.
هێلین: سەرۆکم، بڕیاری کۆنگرە ئەوەی ڕاگەیاند کە جێبەجێکاری ئەم بڕیارانە ڕێبەر ئاپۆیە.
رێبەر: بەڵێ لەجیاتی ئەوەی ببمە سەرووی جێبەجێکار، کراومەتە ئامانج. دێوەزمەیەکی ئۆجەلان دروستکراوە. ئەم ئۆپەراسیۆنە بە نهێنییەکی سەرسوڕهێنەر بەڕێوەدەبەن. ئۆجەلان کوردەکان بە کۆمارەوە ئینتیگرە (تێکەڵ) دەکات. پەکەکەش ئەمە قبووڵ دەکات. واتە ئەم بەربەستەش تێپەڕێنراوە. لە جوگرافیای کوردستاندا هیچ کەسایەتییەکی تر نییە ئەمە بەسەربخات.
هەڤاڵ عەباس: بڕیاری سەرکردایەتیمانیش هەر ئەمەیە.
رێبەر: وانییە هەڤاڵ عەباس؟ کچە تورک هێلین دەترسیت؟ کەسانێک کە ژیانی خۆیان ئاوا فیدا کردووە دەترسن؟ جگە لە ئۆجەلان کەسی تر ناتوانێت ئەمە بکات. بۆ پیاهەڵدان نییە. کەسێکی تر نییە ئینتیگراسیۆن بکات. ئەوەندە پشتگیریتان لە بارزانی کرد. لۆبییەکی گەورەی هەیە. دەیانەوێت دەست وەربدەنە هەموو شوێنێک بە سووریاشەوە. ئایا ئەمە ئینتیگرە بوونە لەگەڵ کۆمار یان بەڵایەکی گەورەیە؟
عومەر: بۆچی سەرۆک ناکەنە موخاتەب؟ نایانەوێت کێشەکە ببەنە گۆڕەپانی سیاسییەوە. بۆیە موخاتەبی ناگرن. دەیانەوێت لە ڕێگەی ئۆجەلانەوە کێشەکە چارەسەر نەکەن بەڵکو ڕێکخراوەکە هەڵوەشێننەوە. دەوڵەت بڕیاری چارەسەرکردنی کێشەکەی نەداوە. لێرەدا دەبێت دەوڵەت بڕیارێک بدات. ئەگەر بڕیار بدات، دەتوانن سەرۆک وەک موخاتەبی سیاسی قبووڵ بکەن.
رێبەر: پێم وایە ئەوەی ڕێگری لەمە دەکات دامەزراوەی سیاسەتە.
عومەر: ڕاستە. بەبێ سەرخستنی ئەمە ئاو لە ئاونگ دەکوتین. هەموو بارەکە دەخرێتە سەر شانی ئەم تیمەی لە بەرپرسان پێکهاتووە. بەڵام ئەمە شتێک نییە بە هاتن و چوونی تیمێک چارەسەر ببێت.
ئەرگین: مەسەلەکە گەیشتووەتە ئاستێک کە بەبێ سەرۆک کارەکان بەڕێوەناچن. دیارە کە لە بزووتنەوەکەدا کێشەیەک نییە. لەمەودوا گۆڕینی فۆرماتێک پێویستە. گوتتان "دەست و پێیان بە زنجیر بەستووم، مەلەوانگەیەکیشم پیشان دەدەن و دەڵێن بچۆ ناو ئەم مەلەوانگەیە و مەلە بکە." ئەم میتافۆرە دۆخەکە پوخت دەکاتەوە. ئەگەر هەوڵی شاندەکە نەبووایە، دۆخەکە لە حەلەب زیاتر دەگەیشتە بنبەست. تەنانەت تا ئێستا 10 جار بنبەست بووبوو.
مەحموود: ئێمە بڕوامان نەدەکرد ئەم پرۆسەیە ڕووبدات، بەڵام پرۆسەیەکی وا دەگوزەرێت. لە کاتێکدا هەوڵی بزووتنەوەکە، باڵێکی گرنگی دەوڵەت و ڕێبەرایەتی بەردەوامە، خستنەگەڕی فۆرماتێکی نوێ پێویستە. تەنانەت ئەم کۆبوونەوەیەشمان لە ڕووی پیشاندانی ئەوەی کێشەکە گەیشتووەتە چ قۆناغێکەوە گرنگە. شاندی دەوڵەت، شاندی بزووتنەوەکە و ڕێبەرایەتی لەسەر هەمان مێزن. مەحاڵ بوو کۆماری تورکیا (TC) کە دەیناسین ئەمە بکات، کەواتە گۆڕانکارییەک لە دۆکترین لەناو دەوڵەتدا هەیە. دەبێت ئەمە بە گرنگ بزانین. لێرەدا ڕۆژانە شایەتحاڵی قووڵبوونەوەی سەرۆکین. بۆ ئەوەی هەموو ئەم هەوڵانە بەفیڕۆ نەچن، پێویستە پرۆسەکە بچێتە سەر گۆڕینی فۆرمات.
ڕاپەڕین: ئەو خاڵانەی هەڤاڵان ئاماژەیان پێکرد گرنگن. دەبێت ئەم پرۆسەیە بە شێوەیەکی نوێ بەردەوام بێت.
رێبەر: کەس هەیە لە پرۆسەکە ناڕازی بێت؟ بۆ بزووتنەوەی ژنان...
ڕاپەڕین: هەندێک جار لەو هەڤاڵە گەنجانەی کە پێشکەوتنەکان بە تاکلایەنە دەبینن، نزیکبوونەوەی سۆزدارییان دەبێت. زمانی ڕاگەیاندن و سیاسەت کاردانەوەی زۆر دروست دەکات. ڕۆژئاڤا ئەمەی کەمێک قووڵتر کردەوە.
هامیلی: چی دەڵێن؟
ڕاپەڕین: دەڵێن دەوڵەت کردی.
هەڤاڵ سەبری: دەڵێن لەناو تورکیادا ڕەگەزپەرستییەکی تورکی هەیە کە چووەتە قاڵبی ناسنامەی عەرەبییەوە. زمانی میدیا زۆر بێزارکەرە. ئەمە ئاستەنگمان بۆ دروست دەکات.
رێبەر: ئەوەی پێی دەڵێم دەمامککراو هەر ئەمەیە.
هامیلی: ئایا هێزە عەرەبییەکان لە ڕۆژئاڤا جیابوونەوە؟
هەڤاڵ سەبری: خۆیان کە هاتن دەیگێڕنەوە.
عومەر: پرسیاری ئێمە ئەوەیە، ئایا نەیانتوانیوە پێشبینی ئەمە بکەن؟
هەڤاڵ سەبری: خۆیان بێن و بیگێڕنەوە ڕاستترە.
هامیلی: ئایا باهۆز بانگەوازی هەبوو؟ لێرە گوێیان لێگرت بۆ سەرۆک.
هێلین: سەرکردایەتییەکان بڕیار دەدەن. لێکدانەوە لەسەر کەسەکان ڕاست نییە.
ڕاپەڕین: لەبەر ئەوەی شیکاری قووڵ نییە، پێناسەیەکی گشتگیری دەوڵەت و لەسەر ئەم بنەمایە نزیکبوونەوەیەک هەیە. بەڵام لەپاڵ ئەمەدا خواست و ئیرادەیەکیش هەیە. ئەگەر ڕێگەی پرۆسەی یاسایی بکرێتەوە، دەتوانین تورکیا بکەین بە باخچەی گوڵ. هێزی ئەوەشمان هەیە ڕێگری لە داڕمانی کۆمەڵایەتی بکەین. هێز و ئیرادەی ئەوەمان هەیە بە تەواوی خاوەندارێتی لە وڵات بکەین.
من گەیشتوومەتە قووڵاییەکی تیۆری کە تەنانەت دەتوانم شت فێری بەرپرسانی دەوڵەتیش بکەم.
رێبەر: ئێمە جاران دەوڵەتمان وەک پێکهاتەیەکی یەکپارچە دەزانی. بەڵام ئەم بۆچوونە تێپەڕێنرا. دەوڵەت پوختەی کۆمەڵگەیە. تەنانەت منیش هەموو ڕۆژێک شتی نوێ دەدۆزمەوە. دەتوانم بڵێم گەیشتوومەتە قووڵاییەکی تیۆری کە تەنانەت شت فێری بەرپرسانی دەوڵەتیش بکەم. کۆتاییەکەی دیار نییە، شوێنەکەی دیار نییە. شیکارییەکەی مارکس بۆ دەوڵەت، بە شێوەی کۆمیتەیەکە لە خزمەت بۆرجوازییەتدا. بەڵام لە ڕاستیدا وا نییە. ئەوەی نەتوانێت پێکهاتەی دەوڵەت بە دروستی شیبکاتەوە، ناتوانێت شەڕ یان ئاشتییەکی دروستیش پەرەپێبدات. ئەندامانی شاندەکەش لایەنی کەم هێندەی ئێمە پابەندن بە دۆزی خۆیانەوە. ئەمانە دەبنە کادرە هەرە لێهاتووەکان. ئێمە پەکەکەشمان وەک هێزێکی یەکپارچە دەزانی. بەڵام ڕاستییەکی پەکەکە هەیە کە یەکپارچە نییە و تەنانەت ئێمەش ناتوانین بەسەریدا زاڵ بین. لە ئێستادا ئەو هەڤاڵەی کە زۆرترین پابەندی پێمانەوە هەیە عەباسە بەڵام گەورەترین شەڕیش دژی ئەو دەکەین. ئەگەر هەموو ڕۆژێک وەک بەرپرسی سەرەکی ڕەخنەی لێدەگرین، ئیتر ئێوە حیساب بۆ ئەوانی تر بکەن. دەوڵەتیش پێکهاتەیەکی یەکپارچە و هۆمۆجین نییە. دەبێت بە زانینی ئەمەوە لێی نزیک ببینەوە.
ڕاپەڕین: ئێمە قسەکانی جەنابتان تاوتوێ دەکەین کە دەڵێن "پێوەری سۆسیالیست بوون نزیکبوونەوەیە لە ژن" و "ئەوەی نەزانێت پەیوەندی لەگەڵ دەوڵەت دروست بکات ناتوانێت ببێتە سۆسیالیست".
رێبەر: سۆسیالیستێک، دەبێت بزانێت چۆن پەیوەندی لەگەڵ ژن و دەوڵەتدا دروست دەکات. ئەوەی نەتوانێت ئەمە بکات نابێتە سۆسیالیست. سۆسیالیست، ئەگەر زاڵ نەبێت بەسەر ئەو کێشانەی لە پێشیدان، کۆتاییەکەی کارەسات دەبێت. وا عەلی حەیدەر پابەندترین هەڤاڵ بوو بە منەوە، بەڵام لە پراکتیکدا لە کاتی پەڕینەوە لە ڕووبار خنکا. دەبێت ئەمە لە ڕەهەندی ژنیشەوە تێپەڕێنین. دەبێت ئەوە ڕەتبکرێتەوە کە دە هەزار ساڵ لەمەوبەر وەک قەدەر بۆ ژن نووسراوە. هەموو هەوڵم بۆ زیادکردنی هێزی بیرکردنەوە و هێزی ڕۆیشتنی ئەم کچانەیە. کچێکی دەرسیمیمان بە تەلەفریک لە ئاوی زاپ دەپەڕێتەوە، ڕێک لە ناوەڕاستیدا دەکەوێتە خوارەوە و دەخنکێت. گوتمان با کەمێک مەلە فێری ئەم کچانەمان بکەین. خنکانی ئاوا نابێت. ناوی چی بوو؟
ڕاپەڕین: ناوی چیچەک بوو سەرۆکم.
رێبەر: بەڵێ بیرم کەوتەوە. زیاد لە پێویست مانامان نەدا بەو عەشقە ساختەیەی کە دروست دەکرێت. باشترین پابەندبوون توانای ژیانە لە پراکتیکدا، چۆن بەرگەی ئەو هەلومەرجە سەختانە دەگرن؛ مەبەستمان تێگەیشتنە لەمە.
دوای شەهیدبوونی هەڤاڵ ڕەحیمە، هەڤاڵێکی عەقید پشکنین بۆ پاکیزەییەکەی دەکات و کاتێک لە کۆتاییدا دەزانێت کە پاکیزەیە، دەڵێت "ئەمانە سەرکەوتوون". ئەگەر پابەندبوونی هەڤاڵانی ژن بە ئێمەوە نەبووایە، زۆربەی پێکهاتەی پیاوانمان هەڵدەهاتن. پابەندبوونی ڕاستەقینە ئەمەیە. سیستەمی پیاوسالاری ژیانی ژنی کردووەتە ئەشکەنجەیەکی باوەڕپێنەکراو. بۆیە گوتم لەم هەلومەرجەدا عەشق نابێت. بەم پەیوەندییانەوە وەک هەڤاڵەکەم گوتی ئاشتی وەک گوڵ دەپشکوت. ئەوانەی باشتر تێدەگەن ئەم کچانەن. بونیادنەری ڕاستەقینەی ئاشتی هەڤاڵانی ژنن. مرۆڤی ئاشتی و دیموکراسین. بەرهەمهێنان و پێشکەوتنیان هەیە. ژنان ژیانی نوێ باشتر دادەمەزرێنن. ژیان ناکەنە ئەشکەنجە. بۆیە عەشق نابێت. نازمیش شیعر دەنووسێت. من بە گرنگیم زانی بۆ بۆچوونەکەی ئادۆرنۆ کە دەڵێت کاتێک ئازار دەچێژرێت شیعر نانووسرێت. بە ئیلهام وەرگرتن لەوە گوتم لێرەدا عەشق ناژی. ئەوەی دەبێت پیاوێک بیکات نووسینی شیعر نییە، بەڵکو دەبێت شکۆ بۆ ژن بگەڕێنێتەوە. دەبێت هەڤاڵانی پیاو لەم ڕێگەیەدا زیاتر ئاو بخۆنەوە. ئەگەر پلاتۆنیکیش بێت دەبێت ئایدیۆلۆژیایەکی فیکری پەرەپێبدەن. عەشقی تیۆری ژن پێشدەخات. دەبێت ژنۆلۆژی (Jineoloji) زۆر کاریگەر بێت، وانییە؟
هێلین: لە ناوەوە و دەرەوەماندا زۆر کاریگەرە. گەردوونیترین کێشە، کێشەی ژنە. جێگرەوەیەک (بەدیل) دروست ناکرێت. دینامیزمی سەرەکی لە ژنۆلۆژی و دینامیزمی ژنەکەیدایە.
هەڤاڵ عەباس: ژنۆلۆژی لە دەرەوەی ئێمەش لە زۆر ناوەنددا کاریگەرە.
رێبەر: بونیادنانی کولتی ئیناننا لەم جوگرافیایەدا لایەنی کەم لە 30 هەزار ساڵدا، لە زنجیرە چیاکانی تۆرۆس-زاگرۆسدایە. لە داستانەکانی گلگامێشدا دەبێت لێکۆڵینەوە لەو هەڵمەتە بکرێت کە دژی ژن کراوە. پەڕتووکی "کاتێک ژنان خوداوەند بوون"م خوێندەوە، بە ئێوەشی پێشنیار دەکەم. لە پەڕتووکە پیرۆزەکان، تابلێتەکان و ئەو دۆزراوانەی بەدەستهاتوون بە باشی تێدەگەین کە چۆن ژن خستراوە. مەبەستی سەردەمی بابلە. بە هێزێکی گەورەی چەکدارەوە مەردووکەکان هیندستان داگیر دەکەن. واماندەزانی کەلتوورێکی عەرەبی سامییە. کەچی وشەی مەردووک لە ڕووی مانای وشەییەوە کوردی بووە. مەرد، مێر واتە پیاو. مەردۆ چی بوو؟ تیامات، ڕەگی ئەم وشەیەش مەت واتە مامک دەگەیەنێت. هێزی پیاوانەی ژن لە بابلدا سفر کراوەتەوە. داڕمانی ڕەهای ژن و ڕەنگدانەوەی لە زەبوور، تەورات و قورئاندا کاریگەریی بابلە. حەزرەتی ئیبراهیمیش لە بابلەوە دەرچووە. ئەنووما ئەنیش، ڤێرژنی ئینجیل، تەورات و قورئان. موعەزەز ئیلمیە چیغ یەکەم کەسە کە زمانی سۆمەری دەزانێت. لەوم خوێندەوە. قورئان و ئەوانی تر ئیلهامیان لە نووسراوەکانی سۆمەرەوە وەرگرتووە. لە بابلدا خوداوەندە ژنەکان دەبەزێنرێن و مەردووک دەمێنێتەوە. میتۆلۆژیا هێندەی ئایین بەنرخە. ناتوانن بە میتۆلۆژیا بڵێن دەنگۆ و تێپەڕن. دەبێت بە میتۆلۆژیا شکۆ بۆ ژن بگەڕێندرێتەوە.
خوداوەندە ژنەکان تەسفیە دەکرێن و هەنگاو بە هەنگاو دەچنە سەر ئایینە یەکتاپەرستەکان. هاوتەریب لەگەڵ ئەمەشدا ژن دەخرێت (دەشکێنرێتەوە). ئەمە لێکدانەوەیەکی مێژوویی-کۆمەڵناسییە.
ئەوەی پیاوێک لەمڕۆدا دەیکات ڕاگەیاندنی عەشق نییە بۆ ژن، بەڵکو خزمەتکردنە بە ئازادبوونی. نموونەیەکی بەناوبانگی بودا هەیە. لایەنگرێکی لێی دەپرسێت، چۆن زیاتر پابەند بم پێتەوە؟ پێی دەڵێت واز لە ژنەکەشت بهێنە. نموونەی دووەمی بوداش نموونەی خەنجەرەکەی سەر پشتییەتی کە لە مانیفێستۆدا باسمان کرد.
ژنیش بۆ ئەوەی لەگەڵ پیاودا بژی سیاسەتێکی ورد بەڕێوەدەبات. ژنیش دژی پیاو سیاسەتێکی پیاوانە پەرەپێدەدات: ئەگەر ناتوانیت بەرەنگاری پیاو ببیتەوە، بە یارییەکانی ژنانە بەڕێوەی ببە. دەبێت ژنیش لەجیاتی ئەم سیاسەتە پەیوەندییەکی ڕاستەقینەی ئەخلاقی-ئیستاتیکی پەرەپێبدات. فێمینیستەکان قسەیەکیان هەیە دەڵێت پەیوەندیی تایبەت سیاسییە. ئەمە بەرگرییەکی ڕەوایە.
رێبەر: لە ئاییندا ئەوەی کە گرتنی دەستی ژن حەرامە، نیشانەی ئاستی کۆیلەکردنی ژنە. ژن ئاژەڵێکە، کۆیلەیەکە، گرتنی دەستی حەرامە. ئەوەی فەرمان پێکراوە ئەمەیە. ژنیش تاکتیکەکانی پابەندبوونی بێسنوور جێبەجێ دەکات؛ ماکیاژ، خۆجوانکردن و هتد... هێشتاش ناتوانێت لە دەستی پیاو ڕزگاری بێت.
هێلین: ئەگەر ئەم سیاسەتی کۆمەڵکوژییە نەبێت، ژنان کۆنترۆڵ ناکرێن.
رێبەر: فشار لەسەر ژن بە ناوی خوداوە دەکرێت، بە ناوی ئایینی پیرۆزەوە دەکرێت. سەرمایەداری شێواندنێکی وای بۆ ئازادی دروست کرد، ئەوەندە کرایە شاژنی کاڵاکان، کە لە هەموو ڕوویەکەوە کرا بە ئامرازی چەوساندنەوە. بە بەکەرەستەکردنی ژن وەک شاژنێکی کاڵا خراوەتە پێگەیەکەوە کە هەموو جۆرە کاڵایەک ڕابکێشێت. کراوە بە ئامرازێکی وەبەرهێنان. تەنانەت وشەی چەوساندنەوەش کورت دەهێنێت. یەک تاڵە قژ نەماوە نەچەوسێنرێتەوە. نابێت مرۆڤ سیاسەتەکانی ژنیش سەبارەت بە پیاو بە کەم سەیر بکات. نایکۆژێت، بەڵام سیستەماتیکێکی سیاسیی هەیە کە بەسەر پیاودا جێبەجێی دەکات.
هێلین: با پێی بڵێین ستراتیژی مانەوە لەسەر پێ.
رێبەر:بەڵێ. فرۆشتنی خۆی بەو پیاوەی زۆرترین بەکاری دەهێنێت. دەبێت ئەمە لە ژنۆلۆژیدا کار لەسەر بکەن.
هێلین: گوتتان ئەوەی قەندیل لەسەر پێ ڕادەگرێت ژنانن. ئێستا ئەوەشی کۆمەڵگەی کورد لەسەر پێ ڕادەگرێت بزووتنەوەی ژنانە. ئاشتیخوازترین و چالاکترین بزووتنەوەی ژنانە. لە هەموو لایەکەوە ئاوایە. ئەم دۆخە کاریگەریی زۆری لەسەر ژنانی جیهانیش هەیە. هێڵی ئایدیۆلۆژیمان، هەڵوێستی ئازادیی ژنە. ئەگەر ئەمە هەبێت، واتە ئێمە هەڵوێستی ئایدیۆلۆژیی خۆمان دەپارێزین. بۆ گشتیی بزووتنەوەکەش ئاوایە.
رێبەر: هەڤاڵ نەسرین کە هێشتا لە زینداندا بوو نامەی ناردبوو. گوتبووی لە هەموو ڕوویەکەوە هاوڕاتم بەڵام لە ڕووی جەستەییەوە خۆم بە ئامادە نابینم پەیوەندیتان پێوە بکەم. ئایا دەتوانن 24 کاتژمێر لەگەڵ من بژین؟ من چۆن سەیری جیهان دەکەم، ئێوەش ئاوا دەژین. ئەوەش لە ناو 24 کاتژمێرەکەدا شەویشی تێدایە. دیارە ئاوا لێکدانەوەی بۆ کردووە. بینی کە ناتوانێت ئەمە بکات. دەبێت گۆشەنیگایەکتان هەبێت کە تەنانەت ئێمەش بخاتە سەر هێڵ. هێشتا ژن وەک ماڵ و موڵک بینین هەیە. ڕاگەیاندنی یەکلایەنەی عەشق نزیکبوونەوەیەکی دڕندانەیە. بکوژی قەستی (بەئەنقەست) یەکەم چەقۆی لە ژن داوە. ڕۆحی ژن لێی سەندراوەتەوە. بۆ ڕازیکردنی مێردێکی پێنج پوولی دەپاڕێتەوە. گەورەترین زوڵم ئەمەیە. ژنیش ئەمەی کردووەتە بیانووی تۆڵەسەندنەوە و سیاسەتێکی پیاوانەی دروست کردووە، ئەمە هەڵەیە. چوارینەیەکم بۆ هەڤاڵ گولتان خوێندبووەوە، ئاوا بوو: وەک سۆزانییەکان پێمەکەنە... وەک کۆیلەکان مەگری... وەک ژنێکی ئازاد زەردەخەنە بکە... شتێکی ئاوا بوو.
هێلین: بەگشتی لەناو پێکهاتەی ژنانماندا نیگەرانی هەیە سەبارەت بە پرۆسەکە. ئەمەش پەیوەندیی بە پێگەی جەنابتانەوە هەیە. زۆر گرنگی بە پرۆسەکە دەدەین. دەبێت ژن لەسەر مێزی دانوستان بێت. ئێمە لەم بزووتنەوەیەدا بە سایەی ئێوەوە بوارێکی ئازادیمان بەدەستهێنا. بزووتنەوەی ژنان دەڵێت بۆچی نوێنەرێکمان لێرە نییە. نیگەرانیی ئەوەمان هەیە ئەو ئاستەی تا ئێستا ژن بەدەستیهێناوە پاشەکشەی پێبکرێت، نیگەرانیی دووبارە داخستنەوە لە ماڵەوەمان هەیە. ئایا یاسا دەردەچێت بۆ ئەمە، بوار دەکرێتەوە، ئەم کێشانە ڕۆژەڤمان دیاری دەکەن.
رێبەر: هەموو هێزم بۆ بەسیاسیکردنی کێشەی ژن خەرج دەکەم. لەم نزیکانەدا هەوڵێکمان دەبێت بۆ ئەمە. لەوانەیە لەم نزیکانەدا پەڕتووکێک بەناوی "کوشتنی سۆزانی" بنووسین. لەگەڵ ژن دیالۆگێکی وەک هی سوکرات پێویستییەکی حەتمییە. دەزانن کە پیری فیکریمان سوکراتە، شێوازی دیالۆگی هەیە. سەرچاوەی ئیلهامەکەشی دیۆتیمایە. ژن دەبێت هەمیشە لەسەر مێزی دانوستان بێت.
بەرپرس: با ئێمە سەرەتا باسی کێشە سیاسییەکان بکەین و تەواوی بکەین. دواتر دەتوانین باسی کێشەی ژنیش بکەین.
هێلین: پێم وایە بابەتێکە کە پەیوەندیی ڕاستەوخۆی بە ڕۆژەڤەوە هەیە.
بەرپرس: هەمیشە کەسانێک هەن کە جنێو بە ئەتاتورک دامەزرێنەری کۆماری تورکیا و بە ئەردۆغان دەدەن، تورکەش بە فاشیزم تاوانبار دەکرێت بەڵام بەشێکیش بەرزی دەکەنەوە. واتە گۆڕینی هەندێک گوتار پەیوەندی بە پرۆسەکەوە هەیە. ئۆجەلانیش لە ناو کۆمەڵگەی کوردیدا پێگەکەی لە ئاستێکی دیاریکراودایە. هەندێک لێکچوواندن هەیە، بۆ نموونە ئێوە بە شەرا دەڵێن جۆلانی و دەستەی تەحریری شام (HTŞ). ئەم نزیکبوونەوانە بە کۆمیدیش دەبینین. تەنانەت کۆمیسیۆنێک دامەزرا کە لە مێژووی کۆماری تورکیادا نەبینراوە. بە کۆمەڵێک گفتوگۆوە کۆمیسیۆنێکی سێ کەسی هاتە ئێرە. ئایا ئەمە بە موخاتەبگرتن نییە؟
رێبەر: کۆمیسیۆن دامەزرا بەڵام گرنگ ئەوەیە چی لێدەردەچێت؟
بەرپرس: دووەم ئێمە نێردراوین. ئێمەش دەمانەوێت شتی نوێ هەبێت. بەڵام ئەوەی ئەمە دەکات سیاسییەکانن. بە تێپەڕبوونی کات هەموو ئەمانە دەبن. بۆ ئەوەی پرۆسەکە تێکنەچێت دەبێت ئەوەی لە دەستمان دێت بیکەین. دیالۆگمان لەگەڵ هەندێک لایەنی ڕاگەیاندندا هەیە بەڵام ناتوانین کاریگەری لەسەر هەمووان دروست بکەین. نابێت ئەم جۆرە هەنگاوە مێژووییانە وا سەیر بکەین کە هەر بوونیان نییە. لەم پرۆسەیەدا لایەنی کەم نزیکەی هەزار هەڤاڵ ئازاد کران. زۆربەی ئەو هەڤاڵانەی لیستیان درابووە ئێمە ئازاد کران. تەنانەت یەک ڕۆژیش ئەمە بە ئەرێنی سەیر نەکرا.
سەبارەت بە سووریا دەبێت گوتارەکە بگۆڕدرێت. تەنانەت دەربڕینی ئەوەی کراوە گرنگە. لە ناو کاری دەستووریدا دەربڕینی مافەکانی کورد بەدەستهات. ئەوەی دوای ئەمە ئێوە دەیکەن، دەوڵەتیش پشتگیری دەکات. دەکرێت هەندێک چالاکیی دژبەر ڕابگیرێت، چارەسەری ڕۆژئاڤا بە جۆشەوە پیرۆز بکرێت. دەتوانن بڵێن ئێمە پابەندین بە ستراتیژی چارەسەری سەرۆکەوە، بەڵام پرۆسەی یاساییش گرنگە. بە بیرکردنەوە لە لایەنی تورکیاش دەتوانن هەندێک هەنگاوی ئەرێنی بنێن.
رێبەر: ئەگەر ئەم هەنگاوانە لە ڕووی سیاسییەوە نەنرابان، پرۆسەکە زۆر جیاوازتر کاری دەکرد. لەگەڵ بەڕێز ئی. تاوتوێی ئەمانەمان کرد. بەڕێوەبردنی جێبەجێکردن شتێکی ترە. بۆ ئێوەشم کردەوە، کۆببنەوە و ئەمە جێبەجێ بکەن.
بەرپرس: ئەگەر بڕوامان نەبووایە لەگەڵ ئێوە چارەسەری دەکەین لێرە نەدەبووین. ئەمە بە تێپەڕبوونی کات دەبێت. پیرۆزکردنی مردن، ڕاگەیاندنی وەک شەهید و هتد وەک ڕەوانبێژی هەیە. دەبێت ژیان پیرۆز بکرێت نەک مردن. ئامانجمان هێشتنەوەی مرۆڤە لە ژیاندا. ئەگەر باخچەلی ئەم دەرکەوتنەی نەکردایە، مردنەکان بەردەوام دەبوون. چالاکییەکانی سەر شەقام و هتد دەبێت دامرکێنەوە. ئەمە دەرچوونی یاساکانیش ئاسان دەکات.
من دەتوانم پرۆسەی ئینتیگراسیۆن بەڕێوەببەم
رێبەر: تەنها من دەتوانم پرۆسەی ئینتیگراسیۆن بەڕێوەببەم. دەبێت ئەمە ببینرێت. پڕۆژەیەکی مێژوویی هەیە. تەنانەت تەندروستیی خۆم لەسەر ئەم بنەمایە بە گرنگ دەزانم. ئەمە فشارێکی ترسناکی دروستکردووە. لیڤیناس دەڵێت هەستی بەرپرسیارێتی بنەڕەتیترین هەستی مرۆڤە.
بەرپرس: دوای لەدەستدانی مرۆڤەکان بەهایان باشتر دەزانین. دوای مردنی بەڕێز سڕی سورەیا گرنگییەکەیمان باشتر تێگەیشت. دەبێت لە کاتی ژیانیشیدا قەدری بزانرێت.
رێبەر: ڕاستە. دەیویست کەمێک گفتوگۆی دۆستانەم لەگەڵ بکات، بەڵام من کەمێک بابەتەکەم لەسەر هێڵی سیاسی هێشتەوە. دەیویست کەمێک دڵداری (دۆستایەتی) بکات. بە توندی چوومە سەر ڕۆژەڤەکە. کۆبوونەوەکەمان تەواو کرد. کاتی ماڵئاوایی، گوتم دواتر بەرفراوان گفتوگۆت لەگەڵ دەکەم، بەڵام ڕۆیشت و نەگەڕایەوە جارێکی تر.
هەڤاڵ عەباس: مانای هاتن بۆ ئێرە، بزووتنەوەکەمان کە هەوڵ دەدات لە پرۆسەکە تێبگات کێشەی نییە لە بەشداریکردندا. قورسایی کێشەکەش دیارە. بەڵام پرۆسەکە درێژە دەکێشێت. ئارامگرتنی دەوێت، با ئارامگر بین بەڵام هەر ساتێک مەترسییەکان زۆرن، کە ناسیۆنالیزم پەرەی پێدەدرێت، پلانەکانی هێزە دەرەکییەکانیش دیارن. دەبێت کات بە باشی هەڵبسەنگێنرێت. پرسی میدیا تاوتوێ کرا. ساڵێک تێپەڕی، دیارە هێشتا هیچ کارێک لەسەر میدیا نەکراوە. کێشەکە بە شێوەی چەکدانان و چوونەوە ماڵەوە ڕوون دەکرێتەوە. کاردانەوە بەرامبەر ئەمە هەیە. متمانە و بەشداریکردن هەیە بۆ پرۆسەکە و بۆ ئەوەی ڕێبەر ئاپۆ پرۆسەکە بەڕێوەببات. بێ ئەمە هەر پرۆسەکە نەدەچووە پێشەوە. هەمووان ئامادەن بۆ ئەو پرۆسە دیموکراتییەی ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوەی دەبات، بەڵام کەس گوێ ناداتە گوتارەکانی وەک چەکدانان و چوونەوە ماڵەوە. هەمووان دەڵێن ئێمە جەنگاوەری ئازادین. تەنها چارەسەری ڕاستەقینە کردنەوەی ڕێگەی ڕێبەر ئاپۆیە. تاکە هەڵوێستی بزووتنەوەکەمان ئەمەیە.
ڕووداوەکانی سووریا لە ڕووی دەرئەنجامەکانییەوە هێشتا هەڵنەسەنگێنراون. بەڕێوەبەرایەتی ڕۆژئاڤا ڕاگەیەندراوی دا. ئێمە هێشتا ڕاگەیەندراومان نەداوە، بەڵام ئێمە بە ئەرێنی دەیبینین. هەڵە هەبوون، ئێمەش ناڕازی بووین بەڵام دروستکردنی یەکدەنگی و کاریگەری لەوێ بە پێویست نەبوو و ئەنجامەکەی گەیشتە ئێرە. ئەو قۆناغەی پێیگەیشتووین بە نەرێنی نایبینین. لە داهاتوودا وەک بزووتنەوە ڕاگەیەندراوی خۆمان دەدەین. بۆ ئەوەی ئیرادەی بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندیدار پێشێل نەکەین هێشتا ڕاگەیەندراومان نەداوە.
هەروەها پێشنیارێکمان هەیە: سەبارەت بە خاوەندارێتی لە ڕۆژئاڤا هەستیارییەکی سەرسوڕهێنەر لەناو کورداندا دروست بووە. کەسانێک هەن دەیانەوێت ئەمە بکێشنە سەر هێڵی نەتەوەپەرستی، چالاکییەکی گرنگ سەریهەڵداوە. داواکاریمان ئەوەیە کە ڕێبەر ئاپۆ پەیامێکی سڵاوکردن سەبارەت بەمە بڵاوبکاتەوە. ئەگەر ئەمە ببێت کاریگەر دەبێت.
رێبەر: تێپەڕاندنی ئەمە بە بەیاننامەیەک قورسە. دەستێوەردانێکی جیاوازتر پێویستە. دەبێت حوکم بەسەر جێبەجێکردندا بکەم. ئەمانە ئیتر بە پەیام و نامە نابن.
هەڤاڵ عەباس: پەیوەندیمان لەگەڵ سەرکردایەتی لاوازە. پرۆسەکە زۆر خاو دەکاتەوە. ناتوانین بە پێویست بۆچوونەکانمان بگوازینەوە. دەگوترێت پەکەکەییەکانی دەرەوەی سووریا دەربچن. لە سووریا هەموو کەسێک هەیە. لە سووریا تەنها ئەوان بیانی نین. دەڵێن غازی، نەخۆش بە نزیکەیی هەموویان با دەربچن.
رێبەر: هەندێک سیاسەتمەداری پەرتەوازە وا دەکەن. بەڵام کشانەوەیەکی وا نابێت کە هەمووان بگرێتەوە. لەوانەیە هەندێک ناوی دەرکەوتوو هەبن، جگە لەوە مەحاڵە. لێرەش بۆ ئەوەی هانم بدەن ژنێکی تەمەن 80 ساڵ دەخەنە زیندان، سزاکەی دەسووتێنن. لەم جۆرە بابەتانەدا تۆڵەسەندنەوە دەکەم، لێپێچینەوە دەکەم.
هەڤاڵ عەباس: لە ڕەشنووسەکەدا ئاماژە بە ئەنتەرناسیۆنال کرابوو. ئەم کارە بەڕێوەدەچێت. کاری کۆمیتەیەکی دەستپێشخەری هەیە. ئەگەر ئەمە سەرکەوتوو بێت، بانگەواز بۆ کۆنفرانسێکی ئامادەکاری دەکرێت. لە کۆنفرانسەکەدا نەخشەڕێگا دروست دەکرێت. هەڤاڵ فوئاد هەیە. ئەرتوغرول هەیە.
رێبەر: دەکرێت ڕێکخراوی سۆسیالیستی ئەوروپا دابمەزرێت. سۆسیالیستێک لە بنەڕەتدا ئەنتەرناسیۆناڵە. بۆ ئەوەی ئەم پرەنسیپە زیندوو بکرێتەوە دەبێت دامەزراوەیەک هەبێت. ملیۆنان لایەنگر لە نەتەوە جیاوازەکان هەن، دۆستانمان هەن. پێویستی هەیە، ژینگەکەش گونجاوە. کارێکی وا دەتوانرێت بکرێت. دەکرێت هەڤاڵانی بیانیش بن. جەماوەرە سۆسیالیستەکەمان بخەینە بەر پەروەردە. تەنانەت ئەگەر سادەش بێت پێویستی بە چەترێک هەیە. نازان ئوستونداغیشی تێدایە، ئەکادیمییە. ئەزموونی نێودەوڵەتیی بەهێزە. نازانم فوئاد چەندە خاوەنی توانای ڕۆشنبیری و سۆسیالیستییە.
هەڤاڵ عەباس: بیانییەکان هەن. هەڤاڵ ئەردالی ئەڵمانی هەیە، هەڤاڵ تۆڵهەڵدان هەیە. جگە لەوەش هەندێک هەڤاڵ هەن.
رێبەر: دامەزراندنی ڕێکخراوێکی سۆسیالیستی لە نەتەوە جیاوازەکان لە ئەوروپا دەکرێت بێتە دی. دەبێت ئەو جەماوەرەمان لەوێ لەسەر بنەمایەکی سۆسیالیستی ڕێکبخەین. ئەم بەرپرسانەی لێرە بە من دەڵێن ئۆبسێسیڤ (وەسوەسەدار) و گومانلێکەر. بەدواداچوون و هەستیاریی پێویست لات نییە. دەبێت بەردەوام ئاگادار بیت و بەردەوام بەدواداچوون بکەیت.
بەرپرس: ئایا هەیەدەهە (HBDH) چ...
هەڤاڵ عەباس: ئایا پێویستە ڕێکخراوە چەپەکانی تورکیاش بخرێنە ناو کۆمیتەی ئینتیگراسیۆنەوە؟
رێبەر: دەمانەوێت ڕێکخراوە چەپەکانی تورکیاش بخەینە ناوەوە. بانگەوازەکەمان بۆ ئەوانیش بوو. ئەگەر پێویست بکات دەکرێت بۆ ئەوانیش کۆبوونەوەیەک بکرێت. کاتێک پرۆسەی سیاسی پێشدەکەوێت دەمانەوێت ئەوانیش بخەینە ناوەوە. ئەگەر پێویست بکات گرووپێک دێتە ئێرە. پەیوەندیمان حەتمییە.
بەرپرس: هەندێکیان کێشەن، لە ئەوروپا دەژین هاتنیان دەبێتە کێشە.
هەڤاڵ عەباس: ئەوانەی لێرەن هەن.
بەرپرس: مەەلەکەپە (MLKP) دژیەتی.
هەڤاڵ سەبری: هەندێکیان دژین.
رێبەر: لە پراکتیکدا کۆمیتەی ئاساییکردنەوەمان پێکهێنا. لەگەڵ سووریاش کۆمیتەیەکی هاوشێوەمان پێکهێنا. بەڵام کۆمیتە پراکتیکییە گەورەکە پێشنیارێکە کە لێم داوەتەوە و بە گونجاوم زانیوە. پێشنیاری نوێم بۆ کۆمیتە: کۆمیتەی ئینتیگراسیۆنی دیموکراتی. ئەمە تەنها لە ئێمە پێکنایەت؛ بەرپرسانی دەوڵەت، پارتەکانی دەسەڵات و ئۆپۆزیسیۆن، ئەگەر پێویست بکات لە دەوڵەتانی تریشەوە دەبێت، ئەمە مەرج نییە، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دەکرێت هەبن. من جێبەجێکردنەکە لەگەڵ سیاسەت و دەوڵەت بەڕێوەدەبەم. ئەم کۆمیتەیە ئینتیگراسیۆنەکە بەڕێوەدەبات. ئەگەر ئەو کارانەی تا ئێستا کراون سەدا پەنجا بێت، ئەم کۆمیتەیە سەدا پەنجاکەی تری کارەکان بەڕێوەدەبات. لە کۆمیتە لاوەکییەکاندا گفتوگۆکان پێدەگەن و لەم کۆمیتەیەدا دەیگەیەنینە ئەنجام. ڕێکخەری سیاسی دەکرێت سەرۆکی ئەو ئەکادیمیایە بێت کە لێتانەوە نزیکە، دەکرێت کچەکەی ماهیر کایناک بێت، دەکرێت سولەیمان سەیفی بێت. ڕێکخەری سیاسی دەکرێت لە 2-3 کەس پێکبێت، ئێوە دیاری بکەن. هاوکاریتان دەکەن، ناوەکانیان ئێوە دیاری بکەن. هاوسەنگیی سیاسەت و ئاسایش دروست دەکرێت. بەشداری دەکەن.
سەبارەت بە پرۆسەکە دەبێت ئەمە بە ڕوونی جەختی لێبکرێتەوە. ئێمە چەکمان دانا. ئەمە تەسلیمبوون نییە، بەشداریکردنە لە دەوڵەت. سەلمێندراوە کە ئەمە لەگەڵ ئەدەبیاتی سۆسیالیستیدا دەگونجێت. ڕێکخستنێک بۆ ڕاگەیاندن پێویستە. پاشان ئەگەر کۆمیتەی ئینتیگراسیۆن دابمەزرێت، دەتوانرێت وەڵامی چاوەڕوانییەکانی کۆمەڵگە بدرێتەوە.
ئایا پەرلەمان یاسای گونجاو دەردەکات یان نا؟ بە ئەگەرێکی زۆرەوە کەمایەسی و ئەو لایەنانەی دەبێت کە بەدڵمان نابن. ئەمە دەتوانین وەک چارەسەرێکی کاتی سەیر بکەین. لە بەرامبەر سیاسەتی گیرخواردوودا، بۆ ئەوەی پێکدادان ڕوونەدات و بێ پێکدادانی بەردەوام بێت، دەبێت دیالۆگ بەردەوام بێت. لەم نێوەندەدا سەرلەنوێ گەڕەکانی قەناعەت پێکردنی سیاسەت دەست پێدەکاتەوە. ئەمە چارەسەرێکی کاتییە. بنەماکەی بەردەوامبوونی بێ پێکدادانی و بەردەوامبوونی پرۆسەکەیە.
هەروەها بۆ ئامادەکردنی کادرەکانی پرۆسەکە دەبێت شوێنی گونجاو بدۆزرێتەوە. دەکرێت مەخموور بێت، یەکەم کاروان 100 کەس دێت. بۆ پەروەردە و ئینتیگراسیۆن دەکرێت مەخموور، سووریا یان شوێنێکی تر بێت. منیش دەتوانم بەشداری چەند کۆبوونەوەیەکی ئەمانە بکەم. ئەوەی پێی دەڵێم چارەسەری کاتی ئەمەیە. چاوەڕێکردنی هاتنیان یەک بە یەک، واتە ویستنی بێ چارەسەری. ئەمە نابێت. بۆ تێپەڕاندنی ئەمە چارەسەری کاتی پێشنیار دەکەین. با گرووپەکەی هەڤاڵ بەسێ بکەینە 90. دەکرێت کۆبوونەوەی کادران بۆ ئامادەکاری بۆ پرۆسەیەکی لەم جۆرە، کاری پەروەردەیی هەبێت. دەتوانم لێرەش بمێنمەوە. بەڵام دەبێت یاساکە هەموو هەڤاڵان بگرێتەوە. بۆ هەندێک هەڤاڵ دەکرێت قەدەغەکردنی سیاسیی سنووردار هەبێت. بۆ نموونە وەک 5 ساڵ. نایەینە پەرلەمان، بەڵام مافە سیاسییەکانی ترمان دەپارێزین. بەردەوام سیاسەت دەکەین. سیاسەتێکی دیموکراتی پێویستە کە هەموو ئەمانە بگرێتەوە. بۆ سەلماندنی ئەمە یەکەم گرووپمان دێت، دەتوانین لە ناوچەیەکی کاتی بیانپارێزین. دەتوانرێت ناوچەیەک دروست بکرێت وەک کەمپێکی کاتی کە هەموو ئەوانەی دێن لەخۆبگرێت.
ئەگەر پەرلەمان بڕیارێک سەبارەت بەمە بدات، پرۆسەکە درێژە ناکێشێت. بانگەوازەکەی باخچەلی ئەمەش لەخۆدەگرێت. باخچەلی بۆ مافوورەکە گوتی 'مافووری ئاشتی و دیموکراسیی 27ی شوبات'. دەبێت ئەمە بگوازینەوە بۆ هەموو وڵات. ئەمەشی گوت ئەگەر خاڵی A تورکیا بێت ئەوا خاڵی B ڕێبەری دامەزرێنەرە. ئەگەر خاڵی A ناوەند بێت ئەوا خاڵی B ناوخۆییە. بێ بەرگری نین؛ ئێمە دیسپلیندارترین، یاسادارترین و یاساناساترین گرووپی کۆماری دیموکراتین. وەک خوڵقێنەری ئەم پرۆسەیە، وەک ڕێبەری ئەم جەماوەرە زۆرە منیش دەوڵەتم؛ بەڵام باڵی دیموکراتیی دەوڵەت. ئەگەر پرۆسەکە بگاتە ئەنجام پابەندبوون زیاتریش دەبێت.
هەڤاڵ سەبری: ئەگەر یاسا پارچە پارچە بێت، یاسایەک بێت کە پۆلێن بکات و دەربڕینی باڵادەست و ژێردەستی تێدابێت قبووڵ ناکرێت.
رێبەر: بۆ سەرکردایەتیی باڵا وەک هێما دەکرێت هەندێک کۆتی سیاسی پێویست بکات. ئەگەر ئاکەپە یان جەهەپە لەم پرۆسەیەدا ئاو بکەنە قاپیان (کەمتەرخەمی بکەن) ئەوا نوقمی بن ئاو دەبن. دەبێت بە دڵنیاییەوە بەڕێز ئیبراهیم ببینم. سووریامان لەوە دەرهێنا ببێتە ئاستەنگ. دواخستن مەترسیدارە، گفتوگۆکردن مەرجە.
هێلین: دەبێت هەلومەرج بڕەخسێندرێت بۆ ئەوەی ئێوە وتار بۆ کۆمەڵگەی تورکیا بدەن.
رێبەر:هێشتا نەچوومەتە بینا نوێیەکە. دەبێت ژێرخانی یاسایی ئەمە دروست بکرێت. بەتەنیا ناتوانم بیکەم. دەبێت گرووپێکی یاریدەدەری 3 کەسی هەبێت بۆ پاککردنەوە و هتد. لەپاڵ ئەمەدا لەگەڵ هەندێک شاندیش گفتوگۆ دەکرێت. بڕیار بوو برازاکەم بێتە ئێرە.
هێلین: بەڵێ ئاسمین ئامادەیە. دەتوانێت بێت.
رێبەر: ئاسمین، فاتیمە. بەڵام ئەویش بەتەنیا بەس نییە، دەبێت 1-2 یاریدەدەر هەبێت.
هێلین: سەرۆکم وەک سیاسەتی دەوڵەت لەبەر ئەوەی زمانێک دروستکراوە بەرامبەرتان، هێرش دەکرێت.
رێبەر: ڕاستە. دەبێت دۆخی یاسایی دروست بکرێت. دەبێت پەیوەندیم لەگەڵ زانایان و میدیادا هەبێت. ئەگەرنا چوونە ئەو بینا نوێیە هیچ مانایەکی نییە. دەبێت سەدا پەنجا لە سەرووی جێبەجێکردن بم بۆ ئەوەی بتوانم کارەکان بەڕێوەببەم. کۆمیتەی ئینتیگراسیۆنی دیموکراتی دەخەینە پێش چاومان. ڕێکخەری سیاسی هاوسەنگیی نێوان ئاسایش و سیاسەت دروست دەکات. دەبێت کۆبوونەوەیەکی سەرکردەکان هەبێت. دەبێت سەرکردە سیاسییەکان ڕەزامەندی لەسەر ئەمە بدەن. کۆبوونەوەیەکی سەرکردەکان ڕێگە بۆ ئەمە دەکاتەوە. بەم شێوەیە ئازادیم لەوە دەردەچێت ببێتە کێشەیەک. پرەنسیپی ئومێد وردەکارییەکە. 27 ساڵە لە زیندانم، بەپێی پرەنسیپی ئومێد دەبێت ئازاد بکرێم. بەڵێنێک هەیە تورکیا تا مانگی حوزەیران داویەتی. ئەگەر ئەمە نەکات دەردەکرێت. تەنها خۆم دەتوانم بڕیار بدەم ئازادیم چۆن دەبێت. قسەیەکی سوپاسالار هەبوو، تەنها ئاپۆ دەتوانێت شتێک بۆ خۆی بکات. ئێوە لەسەر ئازادیی من گوزارشت لە ئازادیی خۆتان دەکەن. ئۆجەلان جگە لە خۆی کەسی تر ناتوانێت ڕزگاری بکات.
ڕاپەڕین: بزووتنەوەی ژنان خواستی ئەوەی هەیە هەم چاوی پێت بکەوێت و هەم لە لات بمێنێتەوە.
رێبەر: لە سەرەتادا ئەمە قورسە بکرێت. سەرەتا سێ کەس دێن.
ڕاپەڕین: بۆ شاندەکە، بۆ سکرتاریەت دەتوانین ناو پێشکەش بکەین.
ئەرکێک کە چل ساڵە فەرامۆشتان کردووە؛ دەبێت کێشەی یەکێتیی دیموکراتی جێبەجێ بکرێت.
رێبەر: لە داهاتوودا دەتوانین ئەمە بکەین. پەروەردەکەتان قووڵتر بکەنەوە.
لە کۆتاییدا ئەمە خەباتێکە، لەسەر بنەمای سازانە. دەوڵەت کوردەکان بە فەرمی قبووڵ ناکات. بە تێپەڕبوونی کات دەبێت بگەینە ڕاستییەکی دەوڵەت کە کوردەکان لە ڕووی دەستوورییەوە بناسێت. کوردەکان لە چوارچێوەی یاسادا نین. لە سووریا و لە تورکیا دەمانەوێت بیخەینە چوارچێوەی دەستوورەوە. چۆن ئەمە دەگوازینەوە بۆ دەستوور؟ لە جیاتی شەڕ بیر لە یاسا دەکەینەوە. سیاسەتی دیموکراتی دەکرێتە یاسا. لەو شوێنەی یاسا هەبێت چەک نابێت. وەک سیاسەتی دیموکراتی ئەم قسانەی دەیکەین دوای ئەوەی بوون بە یاسا دەبن بە ماف. لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دینامیکی کوردی کەوتووەتە جووڵە. 60 ملیۆن کورد هەیە. جاران دەمانگوت لەگەڵ شیعە لەوانەیە بێتە دی، بەڵام پێدەچێت ئێران بدۆڕێت. بەڵام ئیسرائیل واتە ئیمپریالیزم دەیەوێت ئەمە دیزاین بکات. دەبێت عەقڵی دەوڵەتی تورکیا، عەقڵی ئاسایش لە ئێستاوە بیر لەمە بکاتەوە. تەنها چارەسەر ئینتیگراسیۆنی دیموکراتییە. گەیشتینە ئەم ئەنجامە.
ئەرکێک کە چل ساڵە فەرامۆشتان کردووە؛ دەبێت کێشەی یەکێتیی دیموکراتی جێبەجێ بکرێت. دەکرێت بچینە پێکهاتەیەکەوە وەک یەکێتیی دیموکراتیی کورد. یەکێتییەک کە دیموکراسی دەخاتە پێشەوە نەک نەتەوەپەرستی. دەتوانن بڵێن ڕاستەوخۆ دیالۆگمان لەگەڵ ئۆجەلان کرد نەک ناڕاستەوخۆ. پەیامەکانی بافڵ و نێچیرڤانمان پێگەیشت. بڵێن بە بەنرحمان زانی. ئەوەی لە سووریا ڕوویدا پیشانی دا کە چووەن بەرەو یەکێتیی دیموکراتی مەرجە. دەکرێت یەکێتیی دیموکراتیی کورد وەک کەنەکە (KNK) بهێنرێتە پێشەوە. ڕۆحی یەکێتیی دیموکراتی دەهێنینە پێشەوە. لەگەڵ پەدەکە، یەنەکە و ڕێکخراوەکانی تر لەوێ ئامادەکاریی کۆنفرانس دەبێت. بێ گوێدانە باشوور و باکوور پێویستی بە یەکێتی هەیە. دەبێت بڕیاری بەکۆمەڵ و جێبەجێکردن هەبێت. ئەوەی 40 ساڵە ئەمەتان نەکردووە خۆی کێشەیە. یەکێتی هێندەی نان و ئاو گرنگە. لە ئێران دەکرێت دیکتاتۆرێک، لە عێراق دیسان سەدامێک، لە تورکیا فاشیستێک دەربکەوێت. بۆیە یەکێتیی دیموکراتی هێندەی نان و ئاو پێویستە. دەتوانن بڵێن ئێمە لە تورکیا بەرەو پرۆسەیەک دەچین، سەراوژێر دەبن. دەکرێت شتێک بێت لە شێوەی ڕێکخراوی ڕزگاریخوازی فەلەستین (FKÖ). دەبێت یەکێتیی دیموکراتی ماددەی سەرەکی و مەرجی حەتمیتان بێت. لەسەر ئەم بنەمایە دەبێت ئەم کارە بەڕێوەبچێت. وەک ئەرکێک دەیخەمە پێشتان. ئەگەر چارەسەر نەبێت هەمووان لە ژێریدا دەمێننەوە. هەڤاڵ سەبری، تۆ لەم بابەتەدا ئەزموونت هەیە خۆی. دیپلۆماسی بە دروستی دەکەیت. چۆن سەریدەخەیت سەریبخە. لە ڕێگەی برادۆست، شنگال، مەخموور و گارەوە هەوڵ بدە. دەبێت هێزەکانی باشوور هەست بەمە بکەن. دەبێت ڕێگەتان پێبدرێت لە باشوور کار بکەن. یەکێتی لەسەر ئەمە پێشدەکەوێت. بە گردبوونەوە و خۆپیشاندان نابێت. بەبێ یەکێتیی دیموکراتی بە جۆرێکی تر ناتوانین چارەسەری بکەین. لە 93دا لەگەڵ تاڵەبانی و لە 80کاندا لەگەڵ بارزانییەکان پرۆتۆکۆلمان کردبوو. دەبوایە زۆر لەمەوبەر ئەمەمان بەدەستبهێنایە.
هەڤاڵ عەباس: پەدەکە ماوەیەک نیازی هەبوو، دواتر پەشیمان بووەوە.
رێبەر: ئینگلیزەکان هاتنە ناوەوە. لەسەر ئەم بنەمایە سڵاو بگەیەننە هەموو هەڤاڵانی ناو پێکهاتەی ڕێکخستن و گەل. هەروەها سڵاو بە عەشقی خۆشەویستییەوە بۆ پاژک (PAJK) هەموویان. عەشقی من بۆ پاژکە. بەکۆمەڵە.
هامیلی سوپاسگوزاریی خۆی دەربڕی بۆ ئەو هەڵوێستەی سەرکردایەتی لە کۆنگرەدا نیشانی داوە و بۆ خاوەندارێتی لە بیرۆکەکانی ڕێبەرایەتی. هەروەها پێش ماڵئاوایی گوتی هەموو هەڤاڵان سڵاوی زۆریان هەبوو.
هەڤاڵ ڕاپەڕین ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو گوڵەی بۆ ڕێبەرایەتییان هێناوە بەناوی هەموو هەڤاڵانی ژنەوە هێناویەتی و سڵاوی ژنانی گەیاند. ڕێبەرایەتی پرسیاری کرد گوڵەکەیان لە کوێوە هێناوە و پرسیاری سەبارەت بە گوڵەکە کرد. هەروەها پرسیاری لە هەڤاڵان کرد، پرسیاری هەڤاڵان پەڵشین تۆڵهەڵدان، ژیان دەنیز و تێکۆشین ئۆزانی کرد. پێی گوترا کە دۆخیان باشە و کار دەکەن. هەروەها ناوی ئەو هەڤاڵانە گوازرایەوە کە لە کۆمیتەی سەرلەنوێ بونیادنانەوەی بزووتنەوەی ژنانن. هەڤاڵ ئەسمای بیرهاتەوە. ئاماژەی بەوە کرد کە لە سەردەمی شەنەر ماوەتەوە، شەنەر ئەوکاتە بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە هەموو ژنانی بە خۆیەوە بەستووەتەوە و ویستی پرسیار لە هەڤاڵ ئەسما بکرێت. هەڤاڵ عەباسیش بەشداری لە بەشی گفتوگۆکەدا کرد سەبارەت بە هەڤاڵ ئەسما.
هەڤاڵ ڕاپەڕین ئاماژەی بەوە کرد کە ئامادەکارییەکی شاندی ژنان و سکرتاریەتێک هەیە، دەیانەوێت پێشکەشی بکەن. ڕێبەرایەتی گوتی ئایا هەڤاڵانێک هەن پێشکەوتنی سەرنجڕاکێش بخولقێنن، بۆ ئێرە نا، لە دەرەوە دەبن، کار لەگەڵ ئەوان دەکەم (لەوانەیە وشەکان ڕێک ئاوا نەبن بەڵام بەو مانایە) وای گوت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان


