<

لە پێشمەرگەوە بۆ جوندی خەفیفەی هێزی عێڕاقی شەقیق

21/09/2026, 16:34 (GMT+1)
لە ساڵی ٢٠٠٤ لە دوای ڕووخانی صدام چوومە بغداد ، کورد هێندە دەسەڵاتی هەبوو کە لەسەر شەقامەکانی بغداد بە گوێی خۆم گوێم لێی بوو ، ئۆتۆمبیلێکی پۆلیسی ئیتیحادی کە شۆفێرەکەی و سەرباز و ئەفسەرەکەی کورد بوو بە زمانی کوردی و بە بڵندگۆی ئۆتۆمبێلەکەی بە ئۆتۆمبێلی پێش خۆی دەگووت ئەو شەقامە چۆڵ بکە ، ئەو شەقامە چۆڵ بکە " گەواد " ...
جاران کورد هێندە سەنگی پەیدا کردبوو کە کورد سەرپەرشتی کۆبوونەوەکانی دەکرد و پرس و ڕاکان کورد پێشنیاری دەکرد و ئەوانی تر گوێیان دەگرت کە خۆی مافی کورد لە عێڕاق سەدا سیازدە بوو کورد سەدا ١٨ ی وەردەگرت ، دواتر کورد ووردە وردە بە هۆکاری کاکەکان هێند بچووک بونەوە کۆبوونەوەکان بوو بە بەرامبەرکێ و لەسەری سەرەوەی کۆبونەوەکانەوە نزمبونەوە بۆ دانیشتن بەرامبەر یەکتر ..
ئەوا نەمردین بینیمان کورد هێندە بچووک بۆتەوە کە سەرۆک وەزیرانی عێڕاق لای سەرەوەی کۆبوونەوەکەی گرتووە و جماعەتی کاکەکان وەک کۆیلە لای خوارەوەیان گرتووە و خۆیان شۆڕ کردۆتەوە چاوەڕێی ڕەحم و بەزەیین مووچەیان بۆ بنێرێت یا حسابیان بۆ بکات ، نەمرین ئەبینین کە کورد وای لێدێت جێگری سەرۆکی پاسەوانی سەگەکانی سەرۆک وەزیرانی عێڕاق لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی کورد کۆدەبێتەوە ...
ئەم چەند دێڕەی سەرەوەم پێش شەش ساڵ واتە ساڵی ٢٠٢٠ نووسی وا ئێستا هەموو ئەوانەی باسم کرد وەک خۆی هاتۆتە دی و ئەمڕۆ نێچیرەڤانی سەرۆکی ماوە بەسەرچووی هەرێمی کوردستان دەڵێت ئەمڕۆ هێزی پێشمەرگە هێزی حزبی نیە و بەشێکە لە سیستمی بەرگری عێڕاق ، لەهەمانکات بە شەقیش هێزەکانیان لە هێزی خێڵی ئەمدیو و ئەو دیوی دێگەڵەوە کرد بە ناوچەی یەک و دوو ، جا ببینن پلانەکان چۆنە و چۆن کورد لە کوردبونی خۆی دادەماڵن سەرانی کورد بە تەعریبی شارە کوردیەکان نەوەستاون کە ئەو هەموو شووقە و ڤێلا و خانوەیان بۆ عرەب کردۆتەوە ، ئەمڕۆ هێزەکەش بوو بە عێڕاقێ ،  سبەی زمانی عەرەبیش دەکرێت بە زمانی سەرتاسەری عێڕاق لە پێشیاندا هەرێم .
بەڕاستی ئێستا مەلا موستەفا لە گۆڕەکەیدا ئاسوودەیە کە نەوەکانی وەسیەتیەکەیان وەک خۆی جێبەجێ کرد ، لە ڕابردوو خۆی قەیتانی پێڵاوی عرەب بوو ئێستا نەوەکانی لە جەلالی و مەلایی ناوکەفی پێڵاوی عەرەبن .

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست