<

بۆچی ڕای گشتی بووەتە گەورەترین چەکی سیاسی و ئابووری؟

21/09/2026, 21:58 (GMT+1)
بۆچی ڕای گشتی بووەتە گەورەترین چەکی سیاسی و ئابووری؟کارزان عەزیزبۆچی ڕای گشتی بووەتە گەورەترین چەکی سیاسی و ئابووری؟
ڕای گشتی وەک دیاردەیەکی زیندوو و کاریگەرە  لە جیهانی هاوچەرخدا سێبەرێکی ئەوەندە زاڵ و بێوێنە بەسەر تەواوی جیهانی سیاسی و کۆمەڵایەتیدا دەگێڕێت کە لە هەموو وێستگە هەستیارەکانی مێژوو و قەیرانەکاندا ئامادەیی خۆی دەسەپێنێت و لە سایەی پێشکەوتنی خێرای کنۆلۆژیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ڕۆڵی ئەم هێزە گەورەیە گەیشتووەتە لوتکەی کاریگەریی خۆی بە جۆرێک کە ئاراستەکردنی بیروبۆچوونی تاکەکان بووەتە ئامانجێکی ستراتیژی بۆ کۆمپانیا زەبەلاحەکان و ناوەندە حوکمڕانییەکان تاوەکو لە ڕێگەی دروستکردنی کەمپەینی دەروونی و فیکرییەوە قەناعەت بە جەماوەر بهێنن لە کاتێکدا بنەما سەرەتاییەکانی ئەم چەمکە لە تێکەڵبوونی هۆشیاری تاکەکەسی و کۆمەڵایەتیدا سەریان هەڵداوە و پێویستیی بە تێڕامانێکی قووڵتر هەیە لەو ئاراستە فیکری و مەعریفییانەی کە لە مێژوودا قاڵبدراون و لە سەردەمی مۆدێرنەدا گۆڕانکاری گەورەیان بەسەردا هاتووە چونکە کاتێک لە ڕا و گشتی ورد دەکەینەوە دەبینین دەربڕینی بیروڕا لە ڕێگەی نووسین و جووڵە و بێدەنگییەوە تەنها کاردانەوەیەک نییە بەڵکو ئامرازێکی کاریگەرە بۆ گۆڕینی تێڕوانینە کۆنەکان و جێگیرکردنی سیستمی بەهای سەردەمێکی نوێ و لە هەمان کاتدا پرسی هاوبەش و ڕۆحی گفتوگۆ و کارلێکی هوشیارانە بنەمای دروستبوونی ڕایەکی هاوبەشن کە بە پێچەوانەی ئاپۆرا هەڕەمەکییەکانەوە خاوەن ئامانج و ئاراستەی دیاریکراون و ئەم دیاردەیەش لە قۆناغە مێژووییە جیاوازەکاندا لە یۆانی کۆنەوە تا سەدەکانی ناوەڕاست کە ئاین و شورا و ڕێوڕەسمە گشتییەکان ڕۆڵیان تێدا هەبووە و تا دەگاتە سەردەمی شۆڕشی پیشەسازی و میدیای هاوچەرخ گەشەی بەردەوامی بەخۆیەوە بینیوە و بووەتە جێگەی بایەخی زانایانی سیاسی کە هەندێکیان بە دەسەڵاتی پێنجەم ناوی دەبەن چونکە لە پێکهاتەکەیدا تاکەکان و ڕای هاوبەش و پرسی هاوبەش و ڕۆحی گفتوگۆ و جێبەجێکردنی واقیعی هێزێکی فەرمی پێکهووە کە بە پێی جۆرەکان و پێوەرەکان وەک ڕای خۆڕسک و عەفەویی و ڕای چالاک و ڕای سەرۆک و نوخبە و ڕای جڵەوکراو لەژێر کاریگەری توندی میدیا و ڕای کاتی و درێژخایەن و ڕای ئاشکرا و شاراوە و ناوخۆیی و هەرێمی و جیهانی و ڕای زۆرینە و کەمینە دابەش دەبێت و هەرگیز لە بۆشییەوە دروست نەبووە بەڵکو بەرهەمی سروشتی کۆنفۆرمیای کۆمەڵایەتی و دابونەریت و سیستمی عەقیدەیی باو و کەسایەتییە کاریزمییەکان و ئامرازەکانی ڕاگەیاندن و میدیایە کە توانایەکی تۆقێنەریان هەیە لە دروستکردنی واقیعی وەهمی و ئاراستەکردنی مێشکەکان و لە هەمان کاتدا جۆری پرسەکە و ڕۆشنبیریی ئاسۆ فراوان و پیاوانی ئایینی و سەندیکا و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی فاکتەری یەکلاکەرەوەن لە ئاراستەکردنیدا کە بۆ پێوانەکردنیشی ناوەندەکان و دەسەڵاتداران پەنا بۆ ڕاپرسی و شیکردنەوەی ناوەڕۆک و ڕوماڵی مەیدانی و میدیای بینراو دەبەن بە ئامانجی سیاسی بۆ زانینی ئاراستەی میللەت پێش دەرکردنی بڕیارە چارەنووسسازەکان و ئامانجی کۆمەڵایەتی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی خێزان و تاوان و لادانەکان و ئامانجی ئابوری بۆ ڕێکخستنی باج و گومرگ و بژێوی خێزان بەڵام لەگەڵ هەموو ئەم پێشکەوتن و بایەخە گەورەیەدا دەبێت ئەوە بە قووڵی لەبەرچاو بگرین کە زۆربەی دەزگاکانی ڕای گشتی و میدیاکان بێلایەن نین و بە هەموو هێزێكەوە هەوڵ دەەن ڕای گشتی بە ئاراستەی بەرژەوەندی خاوەنکار و هێزە باڵادەستەکان ببەن و دەنگی ئازاد و جیاواز کپ بکەنەوە و لە زۆر کۆمەڵگەشدا تاکەکان لەبەر ترس و پاڵەپەستۆ لە دەربڕینی ڕای ڕاستەقینەی خۆیان دەترسن و هەمیشە مل بۆ دەنگی زۆرینەی هەڵەش دەدەن و زۆرێک لەو شەپۆلانەی لە شەقامدا دەکەونەوە سۆزداری و کاتین و زوو دەپووکێنەوە و دەسەڵاتداران بە شاردنەوەی ڕاستییەکان و چەواشەکردنی فاکتەرەکان هەمیشە هەوڵی بەلاڕێدابردنی دەدەن بۆ ئەوەی مانەوەی خۆیان لە کورسی دەسەڵاتدا مسۆگەر بکەن.
لە کۆتاییدا دەتوانین بڵێین کە ڕای گشتی تەنها کۆمەڵێک دەنگ و باسێکی لاوەکی یان کاتی نییە بەڵکو هێزێکی مەزن و زیندووە کە لە نێوان عەقڵ و سۆز و کارلێکی کۆمەڵایەتیدا دەخولێتەوە و لە جیهانی هاوچەرخدا بووەتە چەقێکی سەرەکی بۆ هاوسەنگی نێوان دەسەڵات و کۆمەڵگا کە تێیدا هەموو بڕیارە سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان لەژێر سێبەریدا دەردەچن و هەرچەندە ئەم هێزە هەمیشە لە مەترسی قووڵدا دایە بەرامبەر هەوڵەکانی چەواشەکردن و بەلاڕێدابردن لەلایەن میدیا و هێزە باڵادەستەکانەوە کە دەیانەوێت بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکاری بهێنن بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەرزبوونەوەی ئاستی هۆشیاری تاکەکان و گەشەکردنی ڕۆشنبیریی ئاسۆفراوان و پەرەسەندنی ڕەگەزە بنەڕەتییەکانی وەک گفتوگۆی ئازاد و لێکۆڵینەوەی زانستی دەتوانن ئەم دەسەڵاتە نەبینراوە بکەنە قەڵغانێکی بەهێز بۆ پاسەوانیکردنی مافەکان و ڕێنماییکردنی کۆمەڵگا بەرەو ئاڕاستەیەکی دروست و دادپەروەرانە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست