<

دادگا، داواکاری گشتی فریامانکەون

27/09/2026, 14:36 (GMT+1)
هەموان ئەوە باش ئەزانین و ئەبینین کە ئیسلامیەکان ئەمڕۆ لە کوردستان بونەتە ژمارەیەک ، دیارە ئەوەش لە کەمتەرخەمی دەسەڵاتەوەیە ،کە پەتیان بۆ شلکراوە کە بە ئارەزوی خۆیانو ناوگەڵیان چۆنیان بوێ ئاوا بەد ڕەوشتیو بەرەڵایی بڵاوبکەنەوە لەناو خەڵکیدا ، دیارە لەبەرەبەیانی مێژوەوە ئاینو ئیمانداری لەناو مرۆڤایەتیدا هاتۆتە گۆڕی و بە سەدان ئاین، بە هەزاران مەزهەب هاتونەتە چێبون ، ئەمە بەجێی خۆی لە پاڵ ئەوەدا بە هەزان قەشەو شێخ و موریدیش بۆ مەرامی خۆیان کەوتونەتە داتاشێنی لێکدانەوە تەفسیرو تەئویل بۆ دەقەکان، هەوڵی یەکەمی ئەم سوپایە لە شێخو ئیمامەکانو مەلاکان ئەوەیە قفڵ لە مێشکی خەڵکی بدەن ، بۆ ئەوەی کەس بیر نەکاتەوە ئەوان خۆیان ببنە بڕیاردەر بۆ ئیمانداران ،جا سەیر ئەوەیە ئەگەر قورئانەکەی مۆسوڵمانان قسەی خودابێت چۆن ئەبێت ئەوەندە تەمو مژاوی بێت کە پێویستی بە لێکدانەوە بێت ، من کارێکم بەوەیان نیە ئەم پیشەکیەش بۆ بابەتەکام، مەبەست لێی ئەوەیە کە پەیوەندی بە کرۆکی باسەکەمانەوەیە.
کاکڵەی مەبەست :
دیاردەی ڤیدیۆی بانگخوازە ناوگەڵ گەرمەکان ، ئەمڕۆ ئەبێتە حالەتێکی ترسناک بۆ سەرکۆمەڵگە ، هەموان بە باشی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کەتنە ئابڕووبەرەکەی مەڵا عەبدولەتیفو ناوگەڵیمان بینی لە ناوەرۆکی مەبەستی ئەو وهاوشێوەکانی لە بانگخوازانو دمڕاستەکانی تیگەیشتین ،لێرەدا چەندپرسیارێ دیتەگۆڕی .
١ــ هیچ کام لە حیزبە ئیسلامیەکان نقەیان لێوە نەهات، بە بەیان نامەیە یان وتەیەک یا هەر شتێکی لەو بابەتە ، ئەمە لای بەندە ئاساییە لەبەر ئەوەی هەر کامێکیان بگریت هەر عەبدولەتیفێکە بۆ خۆی ، ئەو لایەنانە لە کوێن ؟
٢ــ هەمو ئەو ڕاگەیاندنە زەبەڵاحانەی حیزبەکان زۆر شەرمنانە لێرەو لەوێ قسەیەکیان کردبێ یان نەیان کردبێ ، ئایا ئەو حیزبانە باوەڕیان وایە ئەو حیزبە ئیسلامیانە دۆستیان بن وا نایانەوێ بێدڵیان بکەن ؟
٣ــ وەزیری خۆێندنی باڵا ( ئارامی حەمەی مینا ) بڕیاری یەکلاکەرەوەی دا کە عەبدولەتیف ناوگەڵ بۆ هەمیشە لە زانکۆ دوور بخرێتەوە نابێت لە پیشەی مامۆستایدا کاربکات ، بەڵام سەیرە جەنابی وەزیر لەژێر چ فشارێکدا لە بڕیارو واژۆکەی خۆی پەشیمان بوەوە گێڕی گۆڕی ، قەوانەکەی هەڵگێڕایەوە ئێستا ئەفەرموێ دادگا بڕیار ئەدات کە لەتیف ناوگەڵ لە زانکۆ دور ئەخرێتەوە یان نا !!!!
٤ــ دکتۆر عەبدولواحید خاوەنی قەسابخانەی ببورن نەخۆشخانەی ( بەخشین وسمارت ) بە دەیان ڤیدیۆی بڵاو کردۆتەوە کە لە ناوەرۆکدا وەک ئەوە وایە بانخوازی بێڕەوشتی بێت نەک بانخوازی ئاینی کە لە ڕاستید تەواو کەری یەکترین . خوێنەری بەڕێز ئەتوانیت لە رێگەی  یوتیبەوە وتارەکانی بەناو دکتۆر عەبدولناوگەڵ ببینیت ، ئایا دەسەڵات ئەمەی بۆ قوبوڵە ؟
٥ــ ئایا ئەم وڵاتە داواکاری گشتی تیانیە ؟ خۆ ئەگەر عەبدول ناوگەڵ پیس لەسەر هەقە  پێمان بڵێن ئەگەر ئێمەش هەڵەین بەرچاومان ڕۆشن بکەنەوە لەگەڵ ڕێزمانداندا.  
٦ــ مەلایەکی تر بە ناوی مەلا هەڵۆ زۆر بێشەرمانە باس لەوەئەکات کە گوایە لە بەهەشتەکەی ئەواندا نێر بازیش هەیە ، ئەلێت بۆ ئەوانەی کە حەزیان لە نێربازیە ئەوا بۆیان ئامادەکراوە کوری جوان نایاب ، ئایا ئەمە بەدڕەوشتی نیە ؟ ئەی چیە؟
٧ــ وەزارەتی ئەوقاف یان یەکێتی مەلاکانی کوردستان بۆ نایەنە دەنگ لەسەر ئەم سوکایەتی کردنە بە ئاینەکەیان وخوداکەیان .
ئەم بەناو دکتۆرە کە دەرچوی پەڕپوتترین زانکۆی دنیایە لە سودان ، ڕەنگە یەکەم بێت لەدوای دواوە ، ئەگەر پاشاگەردانی ئەم کاولستانە نەبێت دەسەڵات داهاتەکەی لەگەڵ بەش نەکات ئەوا بڕوانامەکەی هەر بۆ گسکدانی نەخۆشخانە باشە، زۆر بێشەرمانە لە هۆڵی بەناو نەخۆشخانەکەیدا باس لە وە ئەکات کە ژنێک چووە بۆلای زۆرجوان بوە جەنابی بانگخوازی ناوگەڵپەرست خۆی پێنەگیراوەو چۆتەوە بۆ ماڵەوە لەگەڵ خانمی خێزانیدا پێکهاتون حەمامێکی تەڕوبڕی فەرموەو ئەوسا هاتۆتەوە بۆ تەویلەکەی کە ناوی عیادەی لێناوە ، یان لە کرتە ڤیدیۆیەکی تردا ئەڵێت ئەگەر کەسێک لە پاسێکدا کچێک هاتە تەنیشتیەوە زەوقی هەڵنەسا ئەوە ٧ئەبێت بزانێ نەخۆشە پێویستە سەردانی دکتۆر بکات ،یان هەر لەکرتە ڤیدیۆیەکی تردا ئەڵێت کە سەیری ئافرەت ئەکەم بە بێ جلو بەرگ ئەیبینم ، یان لە باسی بەهەشتو حۆریەکاندا ئەڵێت کاتێک ئیماندارێک لەبەهەشت ئەچێتە لای حۆریەک کچەو ئەیکات بە ژن ، پاشان خوا حۆریەکە ئەکاتەوە بە کچ ، ئایا ئەمە سوکایەتی نیە بە خوداوبەئاین (ئەوە ئیشی خودایە )؟
خۆێنەری بەڕێز، دەسەڵات، ڕاگەیاندنەکان، داواکاری گشتی، فرێای ئەم ڤایرۆسە بکەوەن باوەڕتان بێت لە بەڵای کۆڤید نۆزدە خەتەرترە ئەمە نمونەی ڕاستەقینەی موسوڵمانە ، تکایە خەڵکی سلێمانی هەوڵەکانتان بخەنەگەر ئەم میکرۆبە بێدەنگ بکەن
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست