<

کشانەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە کوردستان مەترسیدارە؟

29/09/2026, 15:49 (GMT+1)
بابەتێکی شیکاری و پڕ زانیاری لەسەر ئەم دۆخەی ئێستا کە خەڵکی کوردستانی پێدا تێدەپەڕێت
کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و کۆئالیشنی نێودەوڵەتی لە عێراق و هەرێمی کوردستان، لە کاتێکدا تەواو دەبێت کە ناوچەکە هێشتا لە دۆخێکی هەستیار و پڕ لە ئاڵۆزییە لەلایەک پەیوەندیە نا ئاساییەکانی ئەمریکا و ئێران و لەلایەک مەترسی هێرشی گرووپە توندڕەوەکانی داعش و گرووپە شیعە پاڵپشتیکراوەکانی ئێران .
بەپێی ڕێککەوتنی واشنگتن و بەغدا، هێزەکانی کۆئالیشن تا کۆتایی ئەیلوولی ٢٠٢٦ لە عێراق دەکشێنەوە و پەیوەندییە ئەمنییەکانی داهاتوو زیاتر دەچنە چوارچێوەی هاوکاریی دوولایەنەی نێوان عێراق و ئەمریکا واتە هەرێم دەچێتە چوارچێوەی عێڕاقەوە .
ڕۆیتەرز لە ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ ڕاپۆرتی داوە کە ئەمریکا خەریکە هێزە ماوەکانی خۆی لە عێراق دەکێشێتەوە ئەوەبوو بینیمان کە ئەمڕۆ کۆتایی بە بوونی سەربازییەکەی هات .
لە ئێستادا پرسیاری کۆی خەڵکی کوردستان ئەمەیە : دوای ڕۆیشتنی ئەمریکا، کێ ئەو بۆشاییە ئەمنییە پڕ دەکاتەوە ؟ بە تایبەت کێشەی پاراستنی ئاسمانی کوردستان کە لەپێشتردا لەلایەن ئەمریکا و هاوپەیمانان دەپارێزرا ؟؟
پرسیارێکی تر ؟ ئایا ئەوەی لە ٢٠١١ ڕوویدا ، دووبارە دەبێتەوە ؟
ئایا ئەم کشانەوەیە لە سوودی هەرێم و خەڵکی کوردستانە ؟؟
کشانەوەی هێزە ئەمریکییەکان تەنها زیان نییە لە ڕووی سیاسی و ئەمنییەوە ، هەندێک سوودیشی هەیە .
یەکەم : کەمبوونەوەی هێرشە درۆنیەکانی ئێران و گرووپە تیرۆۆرستیەکانی سەر بە ئێران کە بنکەکانی ئەمریکایان کردبوە ئامانج  و بیانویان بۆ هێرشکردنە سەر هەرێم بنکە سەربازیەکانی ئەمریکا بوو کە ئەمڕۆ کۆتایی بە ئەرکەکانی دەهێندرێت
کە لە ماوەی ئەم ساڵانەدا بنکە و شوێنەکانی پەیوەندیدار بە هێزە ئەمریکی و کۆئالیشن لە هەرێمی کوردستان بوونەتە ئامانجی هێرشی درۆن و مووشەک.
بە کشانەوەی هێزە ئەمریکییەکان، یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی ئەو هێرشانە لە هەرێم نامێنێت. تەنانەت هەندێک شیکەرەوە پێیان وایە کە نەمانی بنکە و هێزە ئەمریکییەکان دەتوانێت بەهانەی هێرشکردن لە لایەن هێزە نزیکەکانی ئێران کەم بکاتەوە ، بەڵام هومومان دەزانین کە ئەمریکا هۆکاری هێرشی ئێران نەبووە و نیە بۆ سەر هەرێم و ئەم کشانەوەیە نابێت بە واتای کۆتایی هەموو مەترسییەکان لەسەر کوردستان بزانرێت چونکە هەموو هێرشەکان تەنها بەهۆی بوونی ئەمریکا نەبوون بەڵکو هەندێکیان لەبەر سەفەقاتی ژێر بەژێر و پێ ڕاکێشانی زیادی سەرانی کورد لە حەدی خۆی بوە .
سەروەریی عێراق  قازانجی  هەیە یاخوود مەترسی هەیە بۆ سەر کورد؟
لە ڕووی سیاسییەوە ، هەندێک لە لایەنە کوردیەکان و لایەنر عێراقییەکان و لەهەمانکات لایەنەکانی سەر بە داگیرکەرانی تورک و فارس  کشانەوەی هێزە بیانییەکان بە هەنگاوێک بۆ بەهێزکردنی سەروەریی خاکی عێراق دەبینن.
بەغدا لەلای خۆیەوە دەیەوێت پیشانی بدات کە عێراق دەتوانێت خۆی ئاسایش و سەقامگیریی خۆی بەڕێوە ببات .
لە ڕوویەکی تریشەوە، ئەمە بۆ کورد پرسێکی هەستیارە ، ئەگەر سەروەریی عێراق بەهێزتر دەبێت، ئایا ئەمە دەبێتە هۆی بەهێزکردنی دەسەڵاتی فیدراڵ ، و لە هەمان کات سەروەری و دەسەڵاتی هەرێمیش لە چوارچێوەی دەستووردا پارێزراو دەبێت و ئەم کشانەوەیە مەترسی ناخاتە سەر هەرێم و مافە دەستوریەکانی ؟؟
بۆیە بۆ کورد ''سەروەریی عێراق '' بۆخۆی کێشە نییە بەڵکو پرسیاری سەرەکی ئەوەیە کە چۆن جێبەجێ دەکرێت و سنووری دەسەڵاتی بەغدا و هەرێم چۆن دەپارێزرێت کە لە ڕابردوو بە دەستوور مافەکانی هەرێم پارێزراو بون بەڵام لێدوان و کردەوەی لایەنە عێڕاقیەکان ئەوەی پیشانداین کە شتێک بونی نیە بە ناەی دەستوور و ماددە دەستوریەکان .
زیانە گەورەکە چییە ؟
گەورەترین نیگەرانی بۆ هاوڵاتیانی کوردستان بۆشایی ئەمنییە لەبەر ئەوەی کوردستان خاوەنی هێزێکی یەکگرتوو نیە و هێزەکان بە دەست حزب و دوو بنەماڵەوەیە و ئەمەش مەترسی هاوڵاتیانی زیاتر کردوە لەلایەکی تر کوردستان خاوەنی هیچ هێزێکی بەرگری ئاسمانی نیە و ناتوانێت لە باڵندەیەکیش خۆی بپارێزێت و سەرانی جووت بنەماڵە ٣٦ ساڵە جگە لە پاراستنی خۆیان هیچ هەنگاوێکیان بۆ بەهێزکردنی بەرگری کوردستان نەگرتۆتە بەر هەر بەو هۆکارە بۆ هەمووان ئەمریکا تەنها سەربازی نەبوو بەڵکوو هێزەکانی کۆئالیشن لە بوارەکانی:
هەواڵگری ،چاودێری ، ڕاهێنانی پێشمەرگە ، پشتیوانی لۆجستیکی ، بەرگریی ئاسمانی ، و دژەترۆر ڕۆڵیان هەبووە
لە ئێستادا پاش کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا بەشێکی گرنگی ئەم توانایانە و یارمەتیانە لە هەرێم نامێنێت.بە تایبەتی لە ڕووی بەرگریی ئاسمانیەوە کە بابەتێکی زۆر گرنگ و هەستیار بوو بۆ هاوڵاتیانی هەرێم .
وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم ڕایگەیاندووە کە دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و کۆئالیشن ، هەرێمی کوردستان خاوەنی سیستەمی خۆی بۆ بەرگریی ئاسمانی نابێت و پاراستنی ئاسمانی هەرێم لە بنەڕەتدا لە بەرپرسیارێتی حکومەتی فیدراڵی عێراقە ئەمەش پاش ئەوەی کە لە ئێستادا ئەمریکا چیتر کار لەگەڵ هەرێمەکان ناکات و لەسەر ئاستی فیدڕاڵ و حکومەتی ناوەند کار لەگەڵ عێڕاق دەکات ، هەروەها  وەزارەتی پێشمەرگەی جووت بنەماڵە ئاماژەی بە زیاتر لە هەزار هێرشی درۆنی و مووشەکی بالیستیکی لە مانگەکانی ڕابردوودا کردووە بۆ سەر هەرێمی کوردسیان ، کە هەندێکیان کەوتوونەتە ناوچە مەدەنینشینەکان .
هەر ئەم هێرشانەشە بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان بوە بە پرسیارێکی گەورە ئەگەر هێرشێکی مووشەکی یان درۆنی گەورە ڕووبدات، کێ ئاسمانی هەرێم دەپارێزێت؟
ئێران و گرووپە میلیشیاکان و تورکیا و تاقمەکەی عەبدوڵا ئۆجەلانی پڕۆژەی میت
کشانەوەی ئەمریکا هاوسەنگیی هێزی سیاسی و ئەمنی لە عێراق دەگۆڕێت.
ڕۆیتەرز لە ڕاپۆرتی نوێی خۆیدا دەڵێت کەمبوونەوە یاخوود نەمانی هێزی ئەمریکا لە عێراق دەتوانێت ''کێش و قورسایی هاوسەنگی'' لە نێوان گرووپە سیاسی و چەکدارەکان بگۆڕێت و دەرفەتێک بۆ زیادبوونی کاریگەریی ئێران و گرووپە هاوپەیمانەکانی دروست بکات. هەمان ڕاپۆرت هۆشداری دەدات کە هێشتا خانە شاراوەکانی داعش لە ناوچەکەدا هەن.
بۆ کورد، ئەمە بابەتێکی زۆر گرنگە ،  چونکە هەرێمی کوردستان لە ڕووی جوگرافیەوە لە ناوچەیەکی هەستیاردا دایە و لە نێوان کاریگەرییەکانی
'' ئێران، تورکیا، بەغدا و هێزە ناوخۆییەکان '' گیری خواردوە .
لەلایەک کەتائیبەکانی شیعەی سەربە ئێران و لەلایەک تاقمەکەی عەبدوڵائۆجەلانی میت کە ئەوانیش خۆیان بونەتە کێشەیەکی گەورە بۆ سەر هەرێمی کوردستان کە نەیانشاردۆتەوە و بونی هەرێم بە مەترسی دەبینن و دەڵێن دەبێت هەرێم نەمێنێت و بچێتەوە سەر عێڕاق .
داعش ودووبارە بونەوەی مێژوو ؟
ئەم پرسیارە لەوانەیە گرنگترین پرسیاری خەڵکی کورد بێت.
بینیمان کاتێک لە ساڵی ٢٠١١دا ئەمریکا لە عێراق کشایەوە ، سێ ساڵ دوای ئەوە، لە ٢٠١٤دا داعش مووسڵی گرت و بە خێرایی بوو بە هەڕەشەیەکی گەورە بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان و لەوەدابوون کە پایتەختی هەرێم کە هەولێرە داگیر بکەن و بینیشمان لە ڕووی ئابوری و هاوسەنگی هێزەوە چ کاریگەریەکی درووست کرد لەسەر هەرێم و خەڵکی کوردستان
ئەم مێژووە بۆ کورد وانەیەکی گرنگی هەیە بوونی ئەمریکا خۆی لە خۆیدا گەرەنتیی پاراستنی کورد نییە ، بەڵام کشانەوەی ئەمریکاش دەتوانێت هاوسەنگیی هێز بە خێرایی بگۆڕێت.
ئەوەشمان بیر نەچێت ئەمڕۆ هەموو شتێک وەک ٢٠١١ نییە.
داعش چیتر ئەو هێزەی نییە کە بتوانێت وەک ٢٠١٤ مووسڵ و ناوچەیەکی فراوان کۆنترۆڵ بکات. پێشمەرگەش ئەزموونی ساڵانی جەنگی دژی داعش هەیە ، بەڵام لە هەمانکات ئەمە بە مانای نەمانی هەڕەشەی داعش نییە.
مەترسییەکە لە بوونی ئەو هەموو گرووپە تیرۆستیانەی ترە کە تەمویل دەکرێن لەلایەن تورکیا و ئێرانەوە کە بۆشایی ئەمنییەکانی هەرێم و بوونی ناکۆکی باڵەناوخۆییەکان دەرفەت بۆ خانە شاراوە و گرووپە تیرۆریستییەکان دروست بکات.
قسەیەکی تر کە زۆرکات لە لێدوانی کۆمەڵێک بەناو شیکەرەوە و شارەزای سیاسی دەیبینم ئەوەیە کە دەڵێن بە کشانەوەی ئەمریکا ئەوروپا ئەو بۆشاییە ئەمنیە پڕ دەکاتەوە بەڵام ئەمە هەڵەیەکی باوە و ووتەیەک هەیە کە دەڵێت ئەوەی بە ئەوروپا و ئەمریکا خۆی داپۆشێت ڕووتە
دوو خاڵ دەبێت ڕوون بێت لای خەڵک ، هیچکام لەو ووڵاتانە لەبەر چاوی جوانی خەڵک پارێزگاری لە کوردستان ناکەن بەڵکو
بەرژەوەندی خۆیان لە پێش هەموو شتێکە و دووهەم پەیڕەوکردنی بەرنامەکان لەلایەن هێزە جیاجیاکانەوە کە لە ئێستادا هیچ هێزێکی عێڕاقی جگە لە کورد ئەوە ناکات و سەرانی کوردیش بە هۆی زۆربونی داواکاری و سوودویستیانەوە بونەتە هۆکاری ئەوەی کە ئەوروپاش ئەو ڕووەی جارانیان پێ نەدات هەر بەو هۆکارەشە کاتێک ئەمریکا کشایەوە هەندێک وڵاتی ئەوروپی خۆشیان لە هەرێم دەکشێنەوە بۆ نموونە ئەڵمانیا، کە ساڵانێک ڕۆڵی گرنگی لە ڕاهێنانی پێشمەرگە و پشتیوانیی سەربازی هەبوو، لە مانگی ئابدا ئۆپراسیۆن و چالاکیە سەربازیەکانی خۆی لە هەرێمی کوردستان کۆتایی پێهێنا.
پاشان ئێمەی کورد دەبێت دوو شت لە یەک جیا بکەینەوە ئەوانیش هاوکاری کردنە لەگەڵ گەرەنتی پاراستن
ئەوروپا و ئەمریکا بەردەوام دەبن لە هاوکاری تەنانەت پاش کشانەوەشیان بەڵام گەرەنتی پاراستنی کوردستان نادەن واتە کوردستان لەژێر قەدەرێکی چاوەڕواننەکراودا دەهێڵننەوە .
چارەسەر بۆ هەموو ئەم ئەگەر و پێشهاتانە بە دیدی من
یەکەم کورد دەبێت چیتر بە چاوی برایەتی و دۆستایەتی لەگەڵ هیچ ووڵاتێک خۆی نەخاتە ڕوو بەڵکو لەسەر ئەساسی بەرژەوەندی
دووهەم دەسەڵاتتدارانی هەرێم گەر بیانەوێت بەردەوام بن لە مانەوەیان دەبێت دوو کار بکەن یەکەم هێزەکان یەکبخەنەوە و بیکەنە هێزێکی نیشتیمانی یەکگرتوو کە خەڵکیش لێرەدا دەبێت ڕؤڵی هەبێت لە فشارکردن بۆ نەهێشتنی هێزی میلیشیایی و هێنانە کایەی هێزێکی نیشتیمانی یەکگرتوو .
حەملەی داماڵینی چەک لە حزبۆلکە و گرووپە جیاجیاکان دەستپێبکرێت
دەستی خیانەت ببڕێتەوە ، لە هەمانکات دەسەڵتی ئێستا بە هەموو شێوازیك بگۆڕدرێت شتێک نەمێنێتەوە بە ناوی حزبی پەرتەوازە و خیانەتکاری کوردی و لەبری ئەوە حکومەتێکی نیشتیمانی و سەرتاپا کورد دابمەزرێندرێت ، هێزی بەرگری بەهێزتر بکرێت و هەوڵ بۆ بەهێزکردنی هێزی بەرگری ئاسمانی بدرێت کە لە ئێستادا مۆدێلی جەنگەکانی گۆڕیوە و بە درۆنێکی ٥٠٠ دۆلاری دەتوانیت زیانی سەدان ملیۆن دۆلاری لە دوژمن بدەیت .
پاراستن و قایمکردنی سنوورەکان و دەستکردن بە لەناوبردنی سەرکردەی میلیشیا و گرووپە تیرۆرستیە جیاوازەکان و بڵاوکردنەوەی ترس و تۆقین لە ناو هێزە جیاجیاکانی عێڕاق و لەهەمانکات پێداچونەوە بە هەموو پەیوەندیەکان و داڵدەنەدان و دەرکردنی هەموو ئەو عەرەبانەی کە خۆیان مەڵاس داوە بۆ کاری نەخوازراو دژ بە هەرێم و خەڵکی کوردستان .
خەڵکی کوردستان دەبێت هەموو ئەو پڕۆژە نیشتەجێبونانەی کە بۆ شەرەب کراونەتەوە لەلایەن کۆمپانیاکانی جووت بنەماڵەوە بڕوخێنن یاخوەد ڕێگری بکرێت لە درووستکردنیان .
ئاسای کردنەوەی پەیوەندیەکانی کورد و ووڵاتان و پێداچوونەوە و داڕشتنەوەی بەرنامەی نوێ لەگەڵ ووڵاتان لەسەر ئەساسی بەرژەوەندی باڵای خەڵکی کوردستان .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست