کشانەوەی ترەمپ و دەرکەوتنی شۆرتە سوورەکانی مەسرور بارزانی.
29/09/2026, 19:25 (GMT+1)

کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە عێراق، جارێکی تر پەردەی لەسەر بێ توانایی و لاوازی سیستەمی بەرگری ئاسمانی وسەربازیی هەرێمی کوردستان لادا.
هاوکات،بکوژی ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانان و خۆپیشاندەران هەتا ئێستە خاوەنی شەڕواڵی سیاسی خۆی(هێزی ئاسمانی سەربەخۆ) نییە!،ئەمەش ئەوە ئەگەیەنێت کە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە بە واتای بردنی شەڕواڵی سیاسی مەسرورە کە لە بنەمادا خاوەنی شەڕواڵە سیاسییەکانی خۆی نەبووە و ترەمپ پێیداوە تا لەبەریکا و حەیای سیاسی خۆی پێ بپارێزێت لەبەرامبەر هێرشی دەرەکی.
ئەمە چوونێکی سادەی ئەمریکا نییە،ئەمە چوونی حەیای مەسرورە،ئەمە چوونی کەرامەت و شەرواڵی سیاسی مەسرورە و دەرکەوتنی شۆڕتە سورەکانییەتی،چوونکە پشت بەستنی تەواوەتی بە هێزە بێگانەکان وەک پۆشین و لەبەرکردنی شەڕواڵێکی سیاسی وایە کە خاوەنەکەی خۆت نیت و هاوپەیمانان لەبەرتی ئەکەن تا بۆ ماوەیەکی کاتی حەیای سیاسی خۆتی پێ بپارێزیت.
وە لێدوانەکانی مەسرور بارزانی دوای جێهێشتنی هێزە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و قەڵسبوونی بەو دۆخە، ڕێک ئەو پەندە کوردییەمان بیر دێنێتەوە کە دەڵێت: ((دوای کڵاوی با بردوو مەکەوە))
بەڵام بۆ ئەم دۆخەی سەرۆکی ماوە بەسەرچووی حکومەت، دەبێت بپرسین: ئایا پێشینانمان هیچیان دەربارەی ئەو کەسە نەوتووە کە دوای شەڕواڵی با بردوو دەکەوێت؟.
وە دیسانەوە دەسەڵات شاهێدی ئەوەی دایەوە کە تەنها بۆ ناوخۆ و هاووڵاتیانی ئازا و بوێرە و لە بەرامبەر هێرشی بێگانە و نەیارانی کوردستاندا بە تەواوی بێ دەسەڵاتن و چاویان لە هێزی هاوپەیمانانە تا پارێزگارییان لێ بکەن.
وە بەڕاستی کشانەوەی ئەمریکا زەنگێکی مەترسیدارە بۆ ناوچەکە و لێکەوتەکەشی پێمان دەڵێت کە دەوڵەتدارییەکەی یەکێتی و پارتی لەسەر بنەمای هێزی پشتیوانی هاوپەیمانان لە بڵقی سەر ئاو زیاتر هیچیتر نییە.
وە پێویستە خاوەنی شەرواڵی خۆتبیت و چاوەڕێی ئەمریکا نەبیت حەیاو حورمەتت بپارێزێت،چوونکە لە کاتێکی لەم شێوەدا چوونی ئەمریکا دەبێتە چوونی حەیات،هەرچەندە ڕووتبوونەوەی حکومەتەکەی مەسرور تەنها لە بواری سەربازیا نییە،ئەم حکومەتە چەندین ساڵە نەیتوانیوە بە باشی مووچەی مامۆستاو فەرمانبەران دابینکات و ئابوری هەرێمەکەی باش بکاتەوە،چەندین ساڵە نەیتوانیوە هێزەکانی پێشمەرگە یەکبخات ،چونکە حزبەکانیان لەسەر بنەمای زۆنی سەوز و زەرد و پاراستنی بنەماڵە پەروەردە کردووە.
لە لایەکی ترەوە مانگی ٩یە و ڕستەکانی مەسعود بارزانی دێنەوە خەیالم کە لە دوای ڕیفراندۆمەکەی ٢٥ی ٩ی ٢٠١٧ داوای دەکرد بەغدا دەرگای حیواڕ دانەخات،پێشبینی دەکەم بەم نزیکانە و دوای لەدەستدانی بەرگریی ئاسمانی لە هەرێم، مەسرور بارزانی هەمان قسەی باوکی دووبارە بکاتەوە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان











