که‌سایه‌تی سیکۆپات
14/01/2013, 12:00 (GMT+1)

ڕواڵه‌تی که‌سایه‌تی سیکۆپات : -
دیارده‌کانی که‌سایه‌تی سیکۆبات وه‌ک ههرکهسایتیهکی تر لهمنالیهوهدهردهکهوێت ، منالی سیکۆپات له‌کاتی گه‌شه‌ی نینۆکهکانیهوهدرۆدهکات و دهبیتهلادهر و ده‌که‌ویته ناو منالان و بهشهریانهوهدهدات و شه‌ریان له‌گه‌ل ده‌کات و توندوتیژی به‌کار دینی و ئازاری منالان و ته‌نانه‌ت ئاژهڵهماڵیهکانش ده‌دات وورده ورده ئه‌م خه‌سڵه‌تانه‌ی له‌گه‌ڵ گه‌وره‌و چه‌سپاوتر ده‌بن به‌شێوه‌یه‌ک درۆ ده‌بێته کاره چه‌سپاوه ئاساییه‌کانی ژیانی و جۆرێک له‌ڕه‌وشتی رۆژانه‌ی هه‌تا ئه‌گه‌ر هیچ سودیکشی نه‌بێت بۆی یان له‌سزایه‌ک بیپارێزێت , درۆ له‌پێناو درۆده‌کات و دووڕوی ده‌کات و له‌بچوکترین شته‌وه تا گه‌وره‌ترین شت ده‌دزێ و به‌سه‌ر پشتی هاورێکانی و ده‌وروپشته‌که‌ی سه‌رده‌که‌وێت به‌ره‌و ئامانجه‌که‌ی، تێده‌کۆشێ بۆ له‌ناودان و ئازارپێگه‌یاندنی ئه‌وانه‌ی لهدهوروبهریدان له‌پێناو رێخۆشبون وڕێ فراوان بوون بۆ گه‌یشتن بهغهریزهکانی ، له‌هه‌مو خۆشتر هه‌ست به‌تاوان ناکات لهههرکارێکی بێرهوشتانهو تاوانکارانه‌ی ده‌رهه‌ق به‌هاوڕێکانی ده‌یکات وبهلکو له‌زه‌تی لێ وه‌رده‌گرێ و به سه‌رکه‌وتنی ده‌زانێت چوونکه به‌م ژیانه پر توندوتیژی و دوڕووی و بێ ویژدانی و بێ ئاکاری و بێ دینیه ژیانی هێناوه ،ئه‌مانه له‌سه‌ر پره‌نسیپی (هه‌رمن و دوای من تۆفان) ده‌ژین..
گرنگترین خه سڵهتهکانی که‌سایه‌ت سیکۆپات
زانا کلسکی به گشتی چه‌ندین خه‌سڵه‌تی بۆ خاوه‌ن کهسایهتیهسیکۆپاتهکان ده‌ستنیشان کردوه ، گرنگترین ئهوخهسلهتانه : -
سه‌رنج راکێشهرێکی ده‌ستکردو تا ئه‌ندازه‌یه‌ک زیره‌که(ژنه سیکۆباتهکان پێیان ده‌وترێ سیحریان هه‌یه و له‌گه‌ل ره‌وان بێژی تێکه‌ڵی ده‌که‌ن)
کاری بێ ئه‌قلیان پێوه‌دیار نییه .
دوو دڵی و ده‌مارگیری پێوه‌دیار نییه .
که‌سێکی چه‌سپاو نییه.
ناڕاستگۆ و نادلسۆزه.
نه‌بوونی ویژدان و شه‌رم و حه‌یا.
هه‌لسوکه‌وتی پێچه‌وانه‌ی کۆمه‌ڵگا.
توانای لاواز له‌داوه‌ری (حکم)و گومانکردن .
هه‌موو بیرکردنه‌وه‌کانی له‌پێناو خۆی چڕ کردووه و داماو له‌خۆشه‌ویستی وزۆرترین په‌یوه‌ندی فاشل و سه‌رنه‌که‌وتوی هه‌یه له‌گه‌ل لایه‌ن وکه‌سی تر (ژن یان دۆست و براده‌ر).
ووڵام ده‌ره‌وه ویژدانیهسهرهکیهکهی له‌ئاستی زۆر نزمدایه.
ههلسو که‌وتی نێرگسی (ده‌مێک باش ده‌مێک خه‌راپ).
هه‌ژار لهدووربینی و دوور لێکدانه‌وه(فقر الاستبصار).
ژیانی سێکسی ئاسایی و ڕێک وپێک نییه.
سیکۆپاتهکان گوزارشتی زمانه‌وانی له‌سه‌ر ههلچوونیان بۆ هه‌لوێسته‌یه‌ک ده‌رده‌بڕن، به‌لام به‌راستیان نییه ،به‌لکو گوزارشتێک ده‌که‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی لهدلهوهههستیان پێنه‌کردوه، هه‌روه‌ها هه‌مو گووزارهیهکی گونجاو به‌کارده‌هێنن بۆ داوای لێخۆشبوونێک له‌سه‌ر هه‌لسوکه‌وتێکی خه‌راپ و لهدلشیانهوهنییه.
هۆکاره‌کانی په‌یدا بوونی ئه‌م جۆرهنهخۆشیه
زاناکان ئه‌م نه‌خۆشییه دهگهڕیننهوهبۆ جهندهۆکارێک له‌وانه : بۆماوه‌یی هۆکاری بنه‌ره‌تییه ئه‌یش به‌هۆی گواستنه‌وه‌ی جیناتهوهلهباوانهوهبۆ وه‌چه‌کان . هه‌ندیک بۆچوون بۆ ئه‌وه‌ی دهگهریننهوهکه به‌هۆی بونی ناته‌واوی لههۆرمۆنهکان و دهزگادهمارییهکانیهوه دروست ده‌بیت .هه‌روه‌ها ژینگهودهوروبهر و نابه‌رانبه‌ری له شێوه‌ژیانی مناڵ له‌گه‌ل ده‌وروبه‌ر هه‌ندێک له‌و منالانهبهرهو رق و درۆ‌و تۆڵه‌و نواندنی ره‌وشتی دوژمنکارانهلهگهل ده‌وروبه‌ره‌که‌ی ده‌بات .جۆره‌کانی که‌سایه‌تی سیکۆبات
دوو جۆر که‌سایه‌تی سیکۆبات هه‌یه :
سیکۆباتی وهرگهڕاوى داماو(السيكوباتي المتقلب العاجز)
زیاتر له که‌سێکی داماو ده‌چێت به‌لام خۆپه‌رستیه‌کی زۆری هه‌یه ، لهسهرکارێك جێگیرنابێت وزۆرجار کاره‌کانی به‌ره‌و شه‌روو ئاژاوه ده‌روات . نمونه‌ی ئه‌مانه حه‌زی له‌ژن هینانی زۆر و گوێش به به‌رپرسیاریتی و چاودێريی کردنیان نادات بهلکوگرنگ چێژی خۆیه‌تی ، له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی به ڕواڵه‌ت په‌رۆشییه‌کی زۆری بۆ بابه‌ته‌کان و هه‌ڵوێسته‌کان هه‌یه‌و به سۆزێکی زۆرهوهدهڕوانێته روداو‌و هه‌ڵوێست وبابه‌ته‌کان ، به‌ڵام ئه‌مه هه‌رزوو له‌گه‌ل به‌دیهاتنی ههزهکهیدا دهبێتهههلم و نامینێ .
سیکۆباتی هه‌ڵچوون هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ی دوژمنکارانه( السيكوباتي العدواني المتقلب الانفعال):-
ئه‌م جۆره‌که‌متر بلاوه لهچاوجۆری یه‌که‌مه‌وه، به‌ڵام زۆر ترسناکتره، چوونکهههموو شتێک و پیرۆزیه‌ک له‌پێناو به‌دیهێنانی ئامانجه‌که‌ی پێشێل ده‌کات ، تا کوشتنش له‌و پێناوه ده‌کات . لێقه‌ومانی خه‌لکی به‌لاوه‌گرنگ نیه مادام لهخۆیهوهدوور بێت، زیره‌کیه‌کی باشی هه‌یه بۆ شیتهلکردنی پیویستیه‌کانی ، ئه‌مانه زۆربه‌یان بۆگه‌یشتن به پله‌وپایه‌ی به‌رز له‌ده‌سه‌لاتدا سه‌رکه‌وتن به ده‌ست ده‌هێنن به‌هۆی هه‌لپه‌رستی و زیرهکیهکهیانهوه که‌هیچ شتێکی پێ عه‌یب نییه و له‌هیچ کارێکش ناپهنگێتهوه له‌پێناو گه‌یشتن به‌وه‌ی مهبهستێتیهتی..
چاره‌سه‌ر :-
هه‌رچی چاره‌سه‌ربێت نییه‌تی ته‌نها دورکهوتنهوهلێیان نه‌بێت .....
سه‌رچاوه:فه‌رهه‌نگی ئازاد وکیپیدیا
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان

