خانمە پزیشکێکی کورد باس لە جۆرەکانی "پەردەی کچێنی" دەکات
23/03/2017, 21:38 (GMT+1)

لە کومەلگایەکی دواکەوتوو و داخراوی وەک کوۆمەلگای کوردی په‌رده‌ى كچێنى بووتە هۆی نانەوەی کێشە و گرفت لە ناو خێزانەکان و کوشتنی هەزاران کچی بێ‌تاوان .
لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا پزیشکێکی نه‌خۆشیه‌كانى ژنان و مناڵبوون باس لە پێنج جۆر پەردەی کچێنی دەکات و دەڵێت ، هه‌ندێك كچ هه‌یه له دایكده‌بن په‌رده‌ى كچێنیان نییه‌و هه‌ندێكى تریش به‌هۆى به‌ربوونه‌وه له‌شوێنى به‌رز په‌رده‌ى
كچێنیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن
دكتۆره نگین جافر، پسپۆڕى نه‌خۆشییه‌كانى ژنان و منداڵبوون، بە دواڕۆژی وتووە "بۆ ئه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگاى كوردى له‌وه هۆشیار بكه‌مه‌وه كه باسكردنى پرسى په‌رده‌ى كچێنى وه‌ك عه‌یبه نیشاندراوه و باسده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌م بابه‌ته له رووى ته‌ندروستییه‌وه پرسێكى ئاساییه و پێویسته دایكان و باوكان شه‌رم له باسكردنى نه‌كه‌ن، بۆیه بهپێویستمزانى له‌م گرته ڤیدیۆیه و له داهاتووش ته‌واوى ئه‌م بابه‌ته روونبكه‌مه‌وه".
هەروەها وتوویەتی "چه‌ند رۆژێكه گرته‌یه‌كى ڤیدیۆى بڵاوبۆته‌وه كه پیاوێك زۆر به نابه‌رپرسانه باس له نه‌بوونى په‌رده‌ى كچێنى هاوسه‌ره‌كه‌ى ده‌كات و وه‌ك عه‌یبه نیشانيداوه، بۆیه منیش ئه‌مڕۆ ئه‌م روونكردنهوهیهم له‌سه‌ر په‌رده‌ى كچێنى بۆ راى گشتى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى بڵاوكرده‌وه
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان



