<

تاکە تێبینییەکی من لەسەر پرسەکەی دلۆڤان بارزانی

06/04/2018, 12:12 (GMT+1)

دیارە پرسەی بنەماڵەیەکی دز و چەتەی وەك بارزانی خەڵکێکی زۆری وەك خۆیان بەشداری ئەکەن. هەمان شت لە پرسەی جەلالی دز و خاین بینی و جگە لەو هەموو دز و چەتانەی نەوت و خاك فرۆشان،چەندین کۆیلە و چاوشۆر خۆیان  لە خاوەن پرسەکە ماندوو کردبوو. لە پرسەکەی دلۆڤانیش بەهەمان شێوەو ڕەنگە زیاتریش ،بەتایبەتی ئەو ٢٥٠٠ دۆلاربیرانەی کە داوایان کردبوو مەسعود لەسەرۆکایەتی هەرێم لانەبرێ و هەتا هەتایە بەکورسیەکەوە هەڵبنێشێ.
ئەو بەجوانی سەیری ڤیدیۆکەی کردبێ کاتێ ئامادەبوان و بەشداربوان چەندە لەهەڵپەی ئەوەدابوون بچنە تەنیشت مەسعودی دۆڕاو و خاوەنی گیرفاندۆمە شوومەکە. کەچی لەسەرو ئەوەشەوە ، هەر تەپڵەکە و چەندین پەرداخ ئاویان بۆ دانیشتوان دانابوو بەڵام هیچ لەو پەرداخانە کەس نەیئەوێرا ئاوەکەی بخواتەوە. کاتێ ئەو دیمەنەم بینی ووتم ئەم هەموە قابیلە بەڕۆژوو بن؟! وەیان قابیلە ئەمانە ماری دێمی بن و بەمانگ و بەساڵ ئاو نەخۆنەوە؟! بۆیە زۆر ئاسان وەڵامەکەی ڕوونە و ئەوەیە کەکەس زاتی  ئەوە ناکا کاتێ ئەچنە نێو دوەخانەکەی بارزانی ئەگەر لە تینیوەتیدا مردبێ،ناچێ ئاویان بخواتەوە. ئەوان باش ئەزانن ئەم بنەماڵەیە هەر خەریکی ژەهر بڵاوکردنەوەن و هەرچی کەسێ بەدڵیان نەبێ ئەوا چۆڕێ ژەهری بۆ ئەخەنە نان و ئاوەوە بۆی و لەکۆڵ خۆیانی ئەکەنەوە.
لەوەش سەیرتر، کەجەکە باڵی سەربازی پەکەکە ئەم کەڵە دز و چەتەیە بە شۆڕشگێر و خەباتگێڕی میلەتەکەمان ناوزەند ئەکا و کەچی تەنها بە پرسەنامەیەك بەشداری کردوەو کەسیان لەوێ نەبوون. باشە ئەم کەسە کە ئەوەندە کاریگەری لەسەر بەرژەوەندی مەزنی گەلەکەمان و خەباتەکەی هەیەتی،ئەی نە ئەکرا پەکەکە نوێنەرێك بنێرن؟! باشە بۆچی کەجەکە ئەم نامەیەیەی نووسیوە و خودی بەرپرسە سیاسیەکانی پەکەکە بەڕاستەوخۆ بەناوی پەکەکەوە ئەم کارەیان نەکردوە؟؟
لەو دیمەنەوە ڕاستی ئەو ڕاپۆرتەی کوردستانپۆستمان بۆ دەرئەکەوێ کەوا ئەم بنەماڵەیە تا ئێستا چەندین کەسیان لەڕێگای ژەهرەوە لەناوبردوە. 
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست