کورتە نامەیەک بۆ زانای کورد کۆچەر بیرکار
04/08/2018, 18:59 (GMT+1)

ئەو خەلاتەی وەرتگرتووە کە بە نۆبێل ی ماتماتک دادەنرێ مافی خۆت و رێزێکە بۆ زانایی تۆ، بەڵام تۆ خۆت لەو خەڵاتە مەزنترییت، چۆنکە وەک گوندییەکی هەژاری کورد توانیوتە بە رەنجی شانی خۆت و بلیمەتیی خۆت بەو پێزانینە بگەیت و هەر لەو کاتەشدا گەلە کوردە بەشخراوەکەشت لە بییربوو کە ویستت بزە بخویتە سەرلێوی خەفەتباریان. لە بارەی دزینی باوەڕنامەی خەڵاتەکەتەوە هیچ پێت سەیر نەبێ . تۆیەک کە وڵاتەکەت بە تەواویی دزراوە لێت، ئێدی چۆن خەڵاتێکی سەر پارچەیە کاخەز نادزرێ لێت؟ ئەرێ، با دزەکە یان دزەکان دڵیان خۆش نەبێ ، چۆنکە ئەگەر توانیبێتیان ئەو خەڵاتنامەیە بدزن لێت ، نەیانتتوانیوە و ناتوانن زانایی تۆ بدزن . هەر بژییت زانای کورد و نموونەت زۆربن.
٢/٨/٢٠١٨ جەمال نەبەز
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان




