گەشتێک بۆ دیمێنشنێک هاوشێوەی زەوی
19/04/2020, 11:28 (GMT+1)

من چیم دیت لەم گەشتە کورتەدا؟
هەسارەیەک هاوشێوەی زەوی ئەو بونەوەرانەی کە لەوێ دەژیان هەموو لە شێوەی مرۆڤ بوون و هاوشێوەی ئێمە، بەڵام ئێسکیان زۆر قورس تر بوو، زۆ زیاتر لە مرۆڤی سەر زەوی واتە کەسێک لەسەر زەوی وەزنی ٦٠ کیلۆ بێت هەمان شێوە مرۆڤ لەوێ نزیکەی ١١٠ کیلۆ گرام دەبێت.
پاش کەمێک بینیم خەڵکی مەلە دەکەن، منیش ویستم مەلە بکەم،هەستم کرد چڕی ئاوەکە زۆر زۆر بوو هیچ ژێر ئاو نەدەکەوتم و ئاسان تر لەوان مەلەم دەکرد.
پاشان دیقەتی داری میوەم دەدا زۆرێک میوەم بینی کە پیش تر نەمدیبو لە هەموی سەیر تر ئەوە بوو ترێم بینی دەنکەکانی زۆر گەورە بوون منیش دانەیەکم لێ خوارد بەڵام تامی ئاوی دەدا و ترێکە رەگی سپی بوو.
پاش کەمێک دیقەتی ئاژەڵەکانم دەدا تەنها یەک ئاژەڵم دیت کە لە ئاژەڵی سەر زەوی دەچو ئەویش مەڕ بوو، باقی ئاژەڵەکان بێ توک بوون و وەک ئەوە جەستەیان پارچە پارچە لە یەک درابێت و هەموو جەستەیان عەزەڵات بوو.

![]() |
| هاوشێوەی ئەم ئاژەڵە |
دیمەنی زۆر جوانم بینی لە شاخ و داخ و سەوزایی، لە شوێنێکی بەرز بوم کە دەیڕوانی بەسەر تەواوی ناوچەکەدا و جوانترین دیمەنی ناوچەکەم دەدی..لە ئاو لە شاخ لە سەوزایی..
![]() |
| سروشت |
![]() |
| گەردونەکان لە تەنیش یەکترەوە |
ئێستا پرسیاری تۆی خوێنەر ئەوەیە چەند گەدرونی تر هەیە لەسەر فەرکوێنسیەکانی ترن کە ئێمە نایانبینین؟
لە راستیدا تا ئێستا نەزانراوە (10^10^122) واتە بۆی هەیە بێ کۆتایی گەردونی تر بونی هەبێت، بۆی هەیە هەمان کەسایەتیەکان لە سەدەها گەردونی تر دوبارە ببنەوەو بەڵام ئیشیان یان شێوەی ژیانیان جودا بێت، بۆی هەیە تۆ لەم گەردونە لەگەڵ ئافرەتێک خێزانت پێک هێناوە لە گەردونەکەی تریش هەمان ئافرەت خێزات بێت.هتد..
ئێستا پرسیاری ئەوەت لا دروست دەبێت کە ئایا من چۆن توانیم ئەم گەشتە بکەم؟
جگە لەو دوو ڕێگایەی کە لە سەرەوە ئاماژەم پێ کرد، هەموو مرۆڤێکیش توانای تایبەتی هەیە بەڵام ئەم توانایانە کوژاونەتەوەو دەبێت خۆت بتوانیت ئەکتیفی بکەیتەوە..
یەکێک لە تواناکان پێێ دەڵێن ئەسترۆ پرۆجێکشن ، واتە بۆ ماوەیەکی کاتی دەتونایت ڕۆحت لە جەستەت دەر بکەیت و بتوانیت بە گەردوندا گەشت بکەیت..دەتوانیت بە خێرای تیشک خێرا تر گەشت بکەیت و بچیت بۆ هەسارەکانی تر یان لەم پەری زەوی بۆ ئەوپەڕی زەوی..

| ئەسترا پڕۆجێکشن |
لە ساڵانی هەشتاکاندا ئەم شێوازە بەکار دەهێنرا بۆ کاری موخابەراتی، واتە ئەو کەسەی کە ئەسترۆ پڕۆجێکشن دەکات لە ئەمریکا نیوە خەوتوە و جەستەی لە ئەمریکایە بەلام ڕۆحەکەی دەچو بۆ روسیا و لە وێ زانیاری کۆ دەکردەوە کە دەگەرایەوە ناو جەستەی دەیتوانی هەموو زانیاریەکان وەک خۆی بنوسێتەوە...
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان