کۆسرەت رەسوڵ وەکو پیاوکوژ و تاوانبارێک
19/04/2020, 16:00 (GMT+1)

کۆسرەت رەسول بۆچی و چۆن مامۆستا بايز مەولودی بەرپرسی دوەمی يەکیەتی لە هەولێر تێڕۆر کرد؟
ڕۆڵی کەسوکارەکەی محمد قادر لەو کوشتنە!
مامۆستا بايز يەکێك بوو لە ڕابەرەکانی يەکيەتی نيشتيمانی لە شاری هەولێر. ناوبراو کەسێکی خۆبەگەورەزانبوو، ملی بۆ کەس ، بە تايبەتی بۆ کۆسرەت دانەئەنەواند. ناوبراو دوابەدوای هەوڵی کوشتنی پارێزگاری هەولێر لە لایەن یەکيەتيەوە، واتا لەساڵی ١٩٨٦ لەلایەن ئەمنی هەولێرەوە دەستگير کرا، دوای ماوەيەکی کورت بە برياری خودی بەڕێوەبەرایەتی ئەمنی هەولێر ئازادکرا.محمد قادر بە برياری دادگای سەربازی فەرمانی ئیعدام بەسەريدا سەپێندرا، بايزيش بە بيست ساڵ زيندانی، وا دياربو کە بايز بە گوێرەی لێبوردنی گشتی ئازادکرابێ
دوای هاتنی حيزبەکان و دەسەڵاتی ئەو حيزبانە بايز کەوتە بەر غەزەبی کۆسرەت رەسول و کەسوکارەکەی محمد قادر. بۆیە کۆسرەت کەوتبوە داڕشتنی پلان بۆ کوشتنی بايز.
کوشتنی بايز دۆست و هاوڕێکانی ناڕەحەتکرد، بەتايبەتی کە زانيان دەستی کۆسرەت لەمکارەدا دەستی باڵایە، کەسوکارەکەی محمد قادريش ئامێری جێبەجێکردنی ئەمکارە چەپەڵەن، بۆیە کەوتنە مقۆمقۆ لەناو خۆيان تەنانەت هەندێك لە خودی سياسیەکانی ناو یەکيەتی ئەمکارەيان وەك تێڕؤڕی سياسی پێناسە ئەکرد!
کاتێك دەنگۆی ئەو کۆمپڵۆتە بڵاوبوەوە، واتا خەڵك داڕێژەری پلانەکە کە کۆسرەتبو هەروەها جێبەجێکەری ئەو کارە تێڕۆڕيەی بڵاوکردەوە کۆسرەت داوای لە کەسوکارەکەی محمد قادرکرد کە پەیوەندی بە پارتیەوە بکەن بە بەڵگەی ئەوەی یەکێك لە دەستڕۆيشتوانی ناو یەکیەتی،واتا مامۆستا بايز هۆکاری کوشتنی محمد بوە.
بەم جۆرە کۆسرەت بوە داڕێژەری پلانی کوشتنی مامۆستا بايز مەولود و کەسوکارەکەی محمد قادريش ئامێری جێبەجێکردنی ئەو تێڕۆرە
ئە. حاجی هەولێر
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان




