ڕۆح و دوبارە ژیانەوە یان بەهەشت جەهەنم
30/05/2020, 18:53 (GMT+1)

ڕۆح:
پێناسەی ڕۆح: ڕۆح بریتیە لە وزەیەکی بزوێنەر کە خاوەنی مێمۆری سەربەخۆ نیە.
لەم گەردونەدا هیچ شتێک نیە بە بێ وزە بجوڵێتەوە، واتە لە مقەستێکەوە بیگرە تا فڕۆکەیەک دەبێت سەرچاوەیەکی وزە هەبێت تا بیجوڵێنێت..مرۆڤیش جودا نیە لە ئامێرەکان وەک چۆن کۆمپیوتەرێک پێویستی بە کارەبایە, واتە سەرچاوەیەکی وزە مرۆڤیش وەک کۆمپیوتەرێکی ئۆرگانیکی پێوسیتی بە وزەیە..جگە لەو وزەیەی کە لە ڕێگای خواردنەوە ڕۆژانە پێویستی پێیەتی و بەکاری دەهێنیت.
ئایا ڕۆح مێمۆری هەیە؟
ئایا چۆن خەڵکانێک هەن دەڵێن ئێمە شتی ژیانی ڕابردومان لە یادە؟
وەک گوتمان کاتێک مرۆڤ دەمرێت ڕۆحەکە دەگەڕێتەوە بۆ سەرچاوەی وزە ، کاتێک لە دایک دەبێتەوە ڕۆحەکە بە فۆرمات کراوی دەگەڕێتەوە ناو جەستە تازەکە واتە مێمۆری نیە، لەبەر ئەوەی مێمۆریەکە لە ناو مێشکی مرۆڤدایەو کۆپیەکی لە ناو سەرچاوەی وزە تۆمار کراوە..کەواتە ڕۆحی تازە لەدایک بوو هیچ مێمۆریەکی نیە.. بەڵام حاڵەتی شاز هەیە، لەوانەیە نەگاتە ڕێژەی ١% ئەم کەسانە ڕۆحیان لە سەرچاوەی وزە بەستراوە و دەتوانن داتا کۆنەکان داگرنەوە ناو مێشکە تازەکەیان..واتە خۆی تەمەنی هێندە نیە تا زانیاری هەبێت بەڵام زانیاریە کۆنەکانی ژیانی ڕابردوی دادەگرێت بۆیە دەتوانێت شتی کۆنی وەبیر بێتەوە.
![]() |
| بەهەشت و جەهەنم |
ئایا بەهەشت و جەهەنم بونی هەیە وەک لە دینی ئیسلامدا باسی لێوەکراوە؟
بەڵام بە بۆچونی من بەهەشت و جەهەنم لەسەر زەویە، چۆن؟
ئەی جەهەنم چۆنە؟
ئایا ژیان لە بەهەشت لەسەر بنەما دینیەکان خۆشە؟
ئێستا دێمە سەر دوبارە ژیانەوە لەسەر زەوی..
ئایا پاش مردن دوبارە لەسەر زەوی دەژێینەوە یان دەچینە بەهەشت و جەهەنم؟
ئەوانەشی کە هێج فێرنابن و سود وەرناگرن لە وانەکانی ژیان، ئەوا هەر لەم دانسەتیە دەمێننەوە بۆ ماوەیەکی درێژ، دانسەتی سێ ئەو دانسەتیەیە کە مرۆڤی تێدا دەژی و پێک هاتوە لە ٢٥١٩٤ ساڵی سەر زەوی..ئەوانەی لەو ماوەیەدا فێر نابن ئەوانە دەبێت دوبارە ٢٥١٩٤ ساڵی تر لێرە بممێنەوە.. کەواتە ئەگەر تۆ لە هەموو ژیانێکدا ٦٠ ساڵ بژیت ئەوا تۆ ٤٢٠ دەرفەتت هەیە بۆ ژیان وبۆ فێر بون تا بچیتە ئاستێکی باڵاتر..
ئەم ڤیدیۆیە لەسەر ئەو کەسانەیە کە هاتونەتەوە ناو ژیان لەسەر زەوی.
بۆچی لە زۆرێک لە دینەکان یان ڕۆحانیەکان دەڵێن ئێمە یەکین و سەرچاوەی یەک وزەین؟
ئیستا ئامێری تازە و زیرەک هاتوە کە دەتوانێت سکان بکات بزانێت سەرچاوەی وزە لە کوێ یە یان چەند ئامێر لەسەر هەمان وزە کار دەکەن..
نمونە: ئەگەر تۆ بە تەلەفۆنەکەت لە ڕاوتەێکی ئینتەرنێتەوە ئینتەرنێت وەرگرێت، هەمان ڕاوتەر توانای هەیە ٢٥٤ خەت بدات، واتە ئەگەر بە بەرنامەی تایبەت سکان بکەیت دەبینیت ناوی راوتەرەکەت چیە، چەند ئامێری تری لێ بەستراوە ئای پی ئامێرەکان چەندەو چەند داتا بەکار دەهێنێت.. لەم ڕوانگەیە دەتوانیت بزانیت بۆ کەسانێک هەن رابردویان لە بیرە بەڵام زۆرینە ڕابردوی لە بیر نەماوە..
کەواتە بۆ ئەوەی ڕابردوی خۆت بزانیت دەبێت لە ڕێگای "Reincarnation" بەدوا چون بکەیت ئەوکات تۆ رێگا دەدەیت بە ڕۆحەکەت کە زانیاری ژیانی رابردو بهێنێتەوە..وەک گوتم هەموو ژیانی تۆ لەناو مێشکتدا و لە ناو سەرچاوەی وزەکە هەڵگیراوە..کاتێک جەستە دەمرێت مێمۆریەکانیش لەگەڵ خۆی دەمرێنێت بەڵام باک ئاپی مێمۆریەکەت واتە کۆپی پارێزراو هەیە لەناو سەرچاوەی وزەدا...
ئەمە کورتەیەک بوو لە باسی ڕۆح و بەهەشت وجەهەنم لەگەڵ ژیانی ڕابردومان...هیوام وایە ئێوەش وەک من چێژ لەم بابەتە وەرگرن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان





