جینۆسایدی گەنج
30/12/2025, 0:02 (GMT+1)

گه‌نجی کورد توێژێکی سه‌ره‌کی و پێشەنگی ئێستا‌و ئایندەی کۆمه‌ڵگەی کوردەوارین ، پڕن له وزه و خه‌ون و هیواو خۆزگه و توانای بێ سنوور ی جیا جیا ، ده‌ست پێشکه‌ری داهێنانن ، رۆڵی دیاریان لە پێشکەوتنی بواره‌کانی ژیان و لە ئاراسته‌ی گۆڕانی کۆمه‌ڵگە دا هه یه .
له 1920 ی سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی و کۆده‌تای 1958ی کۆماری عێراق و راپه‌ڕینی ئازاری 1991 ، له ماوه‌ی 71ساڵ ، به هۆی بارودۆخی نائاسایی ده‌وڵه‌تی ( پاشایەتی و کۆماریی )عێراقه‌وه ، گه‌نجانی کورد له هه‌موو مافه سه‌ره‌تاییه‌کانیان بێ به‌ری کران .
دام و ده‌زگا زه‌برو زه‌نگ و توندوتیژه‌کانی کۆماریی عێراق ، گه‌نجی کوردیان لە زیندانەکان ئه‌شکه نجەدەدا ، سەدان ،هەزارەها گەنجیان لەگولە باران دەکردو ، ته‌رمه‌کانیانیان شوین بزر دەکرد .
گه‌نجه‌کان له بەر توندوتیژیی و کوشتن و بڕین داگیرکه‌رانی نیشتمان ، روویان دەکرده تە چیاکان و دەبوون به‌پێشمه‌رگه ، له نه‌به‌ردی و چالاکی و داستانه‌کان دا ، جەستەو رۆحیان بە نیشتمان دەسپارد .
دوای راپه‌ڕین و دوای نه‌مانی سه‌دام و به‌عس ، سه‌رکرده کانی کورد ، له سەر سنووره‌کانه‌وه ، گه‌ڕانه‌وه بۆ ئەو خاکەی نوقمی ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئه‌نفال و گۆڕە بە کۆمەڵی هەزارەها ژن و پیاو منداڵ بوو ، هەموو رابردوو‌و ی خۆیان لە بیر چوەوە ، گیرفانەکانیان پڕ بوو لە نانە رەقەی ئەو هاوڵاتیانەی جینۆساید کران .
هێز و وزه و کار‌و توانا‌و هیوا و خەونی گه‌نجه‌کانیانیان خستە پەراوێزەوە ، بۆ ئەوەی، گەنجەکان هیچ بەرهەمێکی جەستەیی و عەقڵی یان نە بێ، گەنجەکانیان کرد بە چه‌کدارو پاسه‌وانی بەر دەرگای ماڵەکانیان باره‌گاکانیان و پاسەوانی کاروانی ئوتۆمۆبیلە، دوا مۆدیلەکانیان .
ده‌یان ،سه‌دان ، هه‌زاران گه‌نج ، به نه‌داری و به ره‌نج و ماندووبوون و به‌توانای لێهاتووی خۆیان ، بڕوانامه‌ی به‌کالرویس و نامه‌ی ماسته‌ر و دکتۆرایان به‌ده‌ست هێناوه ، نە دام و دەزگاکانی حکومه‌تی هه‌رێم ، نەله که‌رتی تایبه‌تی و نە لە بازاڕدا ، هیچ کارێکیان چنگ ناکەوێت.
بەڵام کوڕ و کچی هیچ لە بارانە بووی سەرکردە و خانەوادەو بنەماڵەی دەسەڵاتداران ،چەند بێ توانابن ، خاوەنی کورسی دەسەڵات و کۆپپانیای خەیاڵاویی وسامانی نیشتمانن.
گه‌نجانی کورد ، بێ هیوان له په‌رله‌مان و حکومه‌ت ، گه‌نجه‌کانی ناوەڕاستی حەفتاکان و هەشتاکانی پێش راپه‌ڕین ، روو یان دەکرد چیاکان دەبوون به پێشمه‌رگه‌و شه‌هید دەکران .
گەنجەکانی دوای راپەرین ، سەری خۆیان هەڵدەگرت و ر وو یان ده‌کردە سه‌ر سنووری وڵاتان ، ره‌خته‌کان لە ده‌ریای ئیجه ، نوقمیان دەکردن و دەبونە خۆراکی زیندەوەوەرانی دەریا .
گه‌ر تویژینه‌وه‌یه‌کی زانستی ، له‌م دوو دیمه‌نه جیاوازه‌ی چاره‌نووسی گه‌نجانی کورد بکه‌ین ، دوو هێڵی تەرین دەبینین
چاره‌نووسی گەنجی سەردەمی پێشمه‌رگایه‌تی و شاخ لە گەڵ چارەنووسی گەنجی دوای راپه‌رین و نه‌مانی سه‌دام و سه‌رهه‌ڵگرتنی گەنجەکان رووه‌و ده‌ریای ئیجه و ئه‌وروپا ، بەراوردیان بکەین ، لە گەڵ کوڕ‌و کچی بنەماڵە دەسەڵاتدارەکانی کورد ، دوو دیمەنی پڕ لە تراژیدیای جیاوازدەبینین .
لە دیمەنی یەکەم دا :
سه‌رکردەکانی کورد ، به پێ ی ده‌ستوورو یاسا ، ژیانی خۆیان و خانەوادەو بنەماڵە کانیان بە کوڕ و کچیانەوە ، کردووە بە بەهەشتی سەر زەمین ، ئەم نیشتمانەیان کردوە بە موڵک ودەسەڵاتی فیرعەونانەی خۆیان ، بۆ کوڕ‌و کوڕ‌و پشتاو پشتیان .
لە دیمەنی دووەم دا:
ژیانی لە گەنجان و هاوڵاتیانی نیشتمانه‌که‌یان کردوە بە دۆزەخ ، جیاوازییه‌کانی ژیانی سەرکردەکان و هاوڵاتیان ، ئه‌وه‌نده زۆره ،هه‌موو ده‌ستوورو یاسای ئه‌م هه‌رێم و عێراقە شه‌رمه‌زار ده‌کات .
ئەم سەرکردانە ، تا نەخرێنە دوو توێ ی گۆڕەوە ، واز لە کورسی دەسەڵات و بەهەدردانی سامانی نیشتمان ناهێبن ، بە پلان و بەرنامەو و نەخشە ، توانای لە بن نەهاتوو و خەونی گەنجیان خستوەتە پەراوێزەوە ،ئێستا‌و ئایندەی گەنجەکانیان زیندە بەچاڵ کردووە،
ده‌سه‌ڵات دارانی کورد، وەک له ئه‌ستێره‌یه‌کی تره‌وه هاتبنە ئه‌م کوردستانە ، ژیانی تایبەتی خۆیان و کوڕ‌و کچی یان فیرعەونانەیە ، له گه‌ڵ ژیانی دۆزەخانەی کوڕ‌و کچی نیشتمانەکەیان ، ئاسمان و رێسمانه .
حزبەکان و حکومه‌تی هه‌رێم ، ئەوە ٣٥ ساڵە ، سه‌دام ئاسا ، هیواو وزه‌و توانا‌و خه‌ونی ئێستا‌و دوارۆژیان گەنجی کورد دەکوژن و ژیانیان لێ دەکەن بە دۆزەخ .
گه‌ر کورو کچێکێک ، ژیانی خانه‌واده‌یی پێک بهێنن ، له به‌ر بێ کاری و بێ بژێوی ، ناتوانن ژیانی خانەوادەیی ببەنە سەر ، له دادگا ده‌ست به‌رداری یه‌ک ده‌بن.
گه‌نجی کورد وزەی لە بن نەهاتروو و پێشه‌نگ و سه‌رکرده‌ی ئێستای و ئاینده‌و هێزی گۆڕانکاری ئه‌م نیشتمانه یه ،
گه‌رئێوه ئاوا گه‌نجان بخه‌نه په‌راوێژه‌وه ،چاره‌نووسی ئێستا‌و ئاینده‌ی کورد ، له رووی سیاسیی و ئابووریی و کۆمه‌ڵایه‌تی و کلتووریی و ده‌روونییه‌وه به‌ره‌و هه‌ڵدێرێکی هه‌زار به هه‌زاری ده‌که‌نەوه .
بەم پلان و بەرنامەو نەخشانەتان ، گەنج وکۆمه‌ڵگەی کورده‌واری به‌جۆرێک تێک و پێک داوە ، شیرازه‌ی کۆمه‌ڵگە تان تێک شکاندوە ،
گەر سەدام و عەلی حەسەن مەجیدو بەعس ، بە رەشەبای ژەهرو ئەنفال ، جینۆسایدی گەنجی کوریان کرد بێ ، ئێوەش سەرکردەکان چارەنووسێکتان بۆ گەنجان دیاری کردووە ، لە ئەنفال و گۆڕەبەکۆمەڵەکان . مەترسی دارترو تراژیدیاترە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان

