ئیدریس بارزانی و هۆکاری کوشتنی فاخیر مێرگەسوری
31/05/2020, 23:09 (GMT+1)

(چەند لاپەڕەیەك لە بیرەوەریەکانم)
فاخیر مێرگەسوری کوڕی یەکیك لە تێکۆشەرانی عەشیرەتی شێروانیە بە ناوی حەمە ئاغای مێرگەسوری کە پەیوەندی نزیك و خزمایەتیاین بە بنەماڵەی بارزانیەوە هەبووە. باوکی فاخیر حەمەد ئاغای مێرگەسوری لە سەردەمی کۆماری مەهابادەوە پشتیوانی بارزانی کردووە و لە سوپای کۆماری مەهاباد بە پلەی کۆڵۆنێڵ پێشرەوی شەڕ و بەیەکدادانەکانی کردووە دژ بە سوپای شاهەنشاهی ئێران. فاخیر خۆشی وەکو منداڵێك لەگەڵ باوکی و خێزانەکەی لە کوردستانی ڕۆژهەڵات بووە. پاش گەڕانەوەیان لەگەڵ شێخ ئەحمەدی بارزان بۆ کوردستانی باشور ماوەیەك لەگەڵ خێزانەکەی دووردەخرێنەوە. پاش گەڕانەوەیان بۆ ناوچەکانی خۆیان فاخیر و براکانی لەگەڵ چەندین لە بەرزانییەکان لەسەرەتای لاویاندا دەکەونە ژێرکاریگێری بیروباوەڕی شیوعیەکان و لە ناوچەکانی خۆیاندا گەشە بەو ڕەوتە دەدەن.پاش گەڕانەوەی مەلا مستەفا لە ڕوسیا کێشە و ناتەبایی دەکەوێتە نێوان ئەوان و مەلا مستەفا. مەلا مستەفا هەوڵی بەردەوام دەدات کە لە بیری شیوعیان دووربخاتەوە و بیانگێڕێتەوە ژێر چەتری عەشایەری و بنەماڵەییەوە. گەرچی لەم هەوڵەیدا سەرکەوتو دەبێت و یەکێك لەوانەی کە بەدەنگییەوە دەچن فاخیر مێرگەسوری دەبێت. بەڵام فاخیر هەرگیز ناتوانێت کە خۆی بە شێوازێکی کوێرانە لە ژێر بیر و ئەقڵیەتی خێڵەکی و عەشیرەتگەری بنەماڵەی مەلا مستەفادا بگونجێنێ، هەر بۆیە لە پاڵ چونە ڕیزەکانی پارتیەوە هەمیشە مۆرکی ناکۆکی فکری و جۆرێك لە ململانێ بە پەیوەندیەکانیانەوە دەمێنێتەوە.
ئەم ناکۆکیەش تاکو ناوەندی ساڵانی حەفتا لە لایەن مەلا مستەفاوە هەوڵ دەدرێت بە ڕێگای توندوتیژی یەکلایی نەکرێتەوە. لەبەرئەوەی لە خۆی و کوڕەکانی ڕوونە کە کارێکی ئاسان نابێت. بە تایبەتی فاخیر مێرگەسوری وەکو دەسڕۆیشتویەکی ناو عەشیرەتی شێروانی عەشیرەتەکەی لە ئاستێکی هێز و توانای هاوسەنگ دا دەبن بەرامبەر بارزانیەکان. مەلا مستەفا نایەوێت ئەم هاوسەنگیە تێکبچێت و بە زیانی بارزانیەکان و بنەماڵەکەی بشکێتەوە.
| باوکم وەکو ئەندامی مەکتەبی سیاسیی و پورزای نازداری خێزانی ئیدریس بارزانی |
چۆنێتی و هۆکارە ڕاستەوخۆکانی فاخیر مێرگەسوری مەسەلەیەکە هەمیشە شاردراوەتەوە و دیزە بەدەرخونە کراوە وهەوڵدراوە ڕاستیەکان و هۆکارەکانی بەلاڕێدا ببرێت. لە لایەن خۆمەوە بە شێوازی جیایا دەربارەیم بیستووە و خوێندۆتەوە. ئەگەر چاوێك بە نوسینەکانی لایەنگرانی پارتی و بنەماڵەدا بخشێنین دەبینین هیچ یەکێك لەوانە جورئەتی ئەوەی نەبووە کە کەمترین تیشك بخاتە سەر ڕاستی ڕووداوەکان. زۆربەیان جورئەتی شکاندنی ئەو تەلیسمەیان نەکردووە و تەنها و تەنها لێرە و لەوێ لە خیانەتکاری فاخیر مێرگەسوری دەدوێن. یان ئەگەر لەسەریان نووسی بێت زۆر بە ترسنۆکانە و شەرمنانە ناویان هێناوە. ئەوەی کە لای من جێگەی دوو دڵی نییە ئەوەیە کە هەرکەسێك فاخیر مێرگەسوری ناسیبێت تەنانەت هەندێ لە پارتییە دێرینەکانیش بە دڵسۆز و قارەمان و لەخۆبورد و ناویان هێناوە و خیانەت و خیانەتکاریان بە شتێکی نامۆ و دوور لەو زانیوە.
بڵاوبونەوەی هەواڵی کوژرانی فاخیر بۆ باوکم کە بە کەسێکی نمونەیی دەزانی و جێگەی ڕێز و خۆشەویستی بوو، هەواڵیکی تاڵ و ناسۆر بوو. بەتایبەتی کە لە سەردەمانی کۆماری مەهابادەوە بە حەمەد ئاغای باوکی فاخیر ئاشنا بوو ڕێزێکی زۆری بۆ لەخۆبوردویی حەمەد ئاغا و فاخیر و براکانی هەبوو.
باوکم وەکو ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی و لیژنەی ناوەندی پارتی و لە هەمانکاتدا سکرتێری مەکتەبی بارزانی و پەیوەندی خزمایەتی بە ئیدریس بارزانی هەبوو، کە باوکم پورزای نازداری، واتە دایکی نێچیر هاوسەرگیری کردووە، زۆر لە نهێنیەکان بائاگا بوو، بۆیە زۆر بە ئاسانی نەدەچووە ژێر باوەڕکردن بە پڕوپاگەندە بێبنەماکان.

| جەمیل مێرگەسوری، کە برای فاخیر بوو، دەنێرێتە خوازبێنی زەکیەی کچی مەلا مستەفا، نەک کچەکەی ناداتێ، بەڵکو دەیکوژێ |
| فاخیر مێرگەسوری، بکوژەکانی جەمیلی برای دەکوژێتەوە، مەلا مستەفاش، فاخیر و برا و باوکیان دەگرێت، دوایی لە زیندانی (رایات) دەیانکوژن |
مەلا مستەفا و بنەماڵەکەی هەر لە (ئیدریس، مەسعود، نیهاد، دڵشاد، مەسرور و مەنسورەوە،) لە نەوەکانی دێرینیانەوە تاکو ئەمڕۆی سەدەی بیست و یەکەم، جگە لە تاوان و خیانەتکاری و سەرشۆڕیان بۆ بێگانە و دزی و گەندەڵی و پلانگێڕی بەرامبەر بە خەڵکی کوردستان و تەواویی ئەوانەی نایانەوێت ببنە کۆیلە و وابەستەیان بە هەمان شێواز بەرامبەر بە کچان و ژنانی ناو خودی بنەماڵەکەشیان تاوانبارن.
سەرباری خوێندنی هەندێکیان لە زانکۆکانی ئەوروپا بەڵام هێشتا وەکو پیاوسالارەکانی سەدەکانی ناوەند لەگەڵ ژنان و کچانی بنەماڵەکەی خۆشیان مامەڵە دەکەن و لە خوار مرۆڤەوە تێیان دەڕوانن. چەندین نمونەی کۆن و نوێ هەیە کە پیاوانی ئەو بنەماڵە خێڵەکیە کچان و ژنان تەنها وەکو سەرچاوەیەکی منداڵ بون و نۆکەرێکی ماڵ تێیان دەڕوانرێت و هەرگیز لە مێژوی ئەو بنەماڵەیەدا تاقە کچێکیان بە ویستی خۆی هاوسەرگیری نەکردووە. سەدان خیانەتکاری و دزیی و گەندەڵی و نۆکەری بێگانە بە شەرەف لە دەستدان نازانن، بەڵام تەنها چونەژێرباری سۆزو خۆشەویستی کچێکیان بۆ کەسێك کە ئەمان بۆیان هەڵنەبژاردبێ بە شەرەف لەکەدارکردن دەبینن. هەر ئەو ڕووداوەش هۆکارێك بو کە زەکیەی کچی مەلا مستەفا بووە قوربانیەکی تری بیری خێڵەکیانە و ئێستاش کە تەمەنی لە سەر و حەفتا ساڵانەوەیە هەرگیز هاوسەرگیری نەکرد و لە ناخی خۆیا نەعلەت لەو ڕۆژە دەکات کە لەو بنەماڵەیەدا هاتۆتە دونیاوە.
گەرچی چەند دەیەیەك بەسەر ئەو تاوانەدا تێپەڕیوە، بەڵام تاوانەکانی سەرانی کورد و تەواوی تاوانەکان چەندە کۆن بن کۆتاییان نایەت و لەیاد ناچنەوە. ئەگەر لە نێوان بنەماڵەکانیشدا کۆتایی بە کێشەکان بێت، بەڵام لەمڕۆی دونیای شارستانیدا هەرگیز تاوانەکان کۆن نابن و مافی گشت لە ڕووی یاساییەوە هەردەمێنێت. سەرجەم کوشتنێکی پشتی پەردە و بە پلان ئەگەر لە دادگاکانیشدا مافی قوربانیەکان وەرنەگیردرێتەوە و تاوان باران بە سزای خۆیان نەگەن، ئەوا هەرگیز مێژوو خەڵکی دڵسۆز و بە ویژدان و پشتیوانی دادپەروەری لێیان خۆش نابن و نەفرەتیان لێ دەکەن، لە ڕیزی تاوانباران و نەفرەتلێکراوانی مێژوویی گەلەکەماندا تۆمار دەکرێن.

بۆ خوێندنەوەی کتێبەکەی شەپۆل فاخیر مێرگەسۆری (کلیکی ئەو لینکەی خوارەوە بکە):
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان