ساتێک لەگەڵ وێنەکانی شاخدا
18/08/2013, 12:00 (GMT+1)

وەک دەڵێن وێنە ساتێکمان بۆ دەگێڕێتەوە، بەڵام لەوێنەکاندا رۆژ و مێژووەکە غایبە و کەسمان نازانین کەی وێنەکە گیراوە دیارە لە هەندێکیاندا رۆژ و کاتەکە هەیە ، بەڵام شوێن غایب دەبێت ، لەهەندێکیاندا جێگە هەیە ، بەڵام بچوکی وێنەکان کەسەکانت لێ دەکەنە مەتەڵ، بۆیە گەر گونجا بۆ بەرگی دووی ئەم ئەلبومە و بەرگەکانی تری ، ئەوە وێنەکان گەورە بکرێن، بەتایبەتی ئەو وێنانەی کە کۆمەڵی پێشمەرگەن، پاشان ساڵەکان تێکەڵ و پێکەڵە و هەندێک ماون و هەندێکیان شەهید بوون ، بریا ساڵی شيهید بوونی و جێگەکەی دیاری بکرایە ئەو دەم ئەلبومەکە دەبوە مێژوو یان گێڕانەوەی مێژوو، لەڕاستیدا ئەم کارە سەرەتایەکی چاکە بەڵام ٥٠ساڵی تر کەس نازانێت ئەمانە کێبون ؟
من بۆ خۆم کتێبێکی "نیسی لێت" م لایە بەزمانی سوئیدی کە پیاوێکی سوئێدی بوەو بەکردار بەشدار بوە NISSE LTT
لە شەڕی پارتیزانەکانی ئیسپانیادا دژ بەفاشیزم، ئەو کەسێک بوە کە هەڵگری بیری ئەناسیست بوە ، لەکتێبەکەیدا کە تژیە لە وێنە بەڵام ئەو هاتوە باسی شوێن و کاتی وێنەکان دەکات بەیەک دوو دێڕ ، کاتێک من کتێبەکەم کڕی و خوێندمەوە و لەوێنەکانم ڕوانی هەستم بەنامۆ بوونی جێگەکان نەکرد وێنەکان وا ئامەژەیان پێدرابوو . کاتێک وێنە دەبێتە گێڕانەوەی ساتێک لەمێژوو ، دەبێت ئێمەش بە وریایەوە مامەڵەیان لەگەڵدا بکەین .

بەلای منەوە زۆر باشتر دەبوو وێنەکان، یان ئەلبومەکە ساڵ بەساڵ جێگەی وێنەکان دیاری بکرایە، پاشان شەهیدەکان بەشیکی جودای وێنەکان بوایە لەگەڵ شوێن شێوەی شەهیدکردنیاندا . من نامەوێت لەوە زیاتر قسەبکەم لەسەر ئەم ئەلبومە، بەڵام دەستی ماندووی هاوڕێ خۆشەویستم دەگوشم و دەڵێم کارێکی جوامێرانەت کرد، چونکە کاتێک لەم ئەلبومە دەڕوانی دەزانی کێ بەڕاستی پێشمەرگە بووە ، ئەمڕۆ کارتەکان واتێکەڵ بوون و جوانی ناشرینی وا ئاوێزانی یەکتری بوون دەڵێی هەموومان کەوتوینەتە بەر ڕەحمەتی لافاو .
ماندوو نەبی و دەستخۆش هاوڕێم

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





