منارەکەی خانەقای مەولانا خالید و ڕژێمی بەعـــس
14/08/2026, 11:21 (GMT+1)

چایخانەی شەعب و یەکێتی نیشتمانی کوردســــــــتان
پێش ساڵی ١٩٧٠ و پێش ڕێکەوتنی یانزەی ئازار خانەقای مەولانا خالید لە سلێمانی لە نۆژەنکردنەوەدا بوو، بەڵام لەبەر ئەوەی ئەو پارەیەی بۆی تەرخان کرابوو کورتی هێنا،شێخ محەمەدی قەرەداغی ، برای مۆسیقاژەن ئەنوەر قەرەداغی ، ئەگەر لەیادم مابێت ، ئەوکاتە خەتیبی مزگەوتی گەورەی سلێمانی بوو،سەردانێک رێک دەخات بۆلای مەلا مستەفای بەرزانی، لەمیانی قسەو گفتوگۆدا بەرزانی هەوالی سلێمانی ئەپرسێت، ئەویش باسی ئەوە ئەکات کە خانەقای سلێمانی پارەی لێبڕاوە بۆ نۆژەن کردنەوە بەتایبەت بۆ منارەکە، بەرزانیش بڕێک پارە دیاری ئەکات کە کارەکانی خانەقای پێ تەواو بکەن، پاشان ئەپرسێت هیچیترتان ناوێت؟ لەوەڵامدا شێخ محمەد ئەڵێت پەیمانگای زانستە ئیسلامیکان پێویستیان بە ئوتۆمبێلێکە،مەلا مستەفاش ئەڵێت ها ئەوە دوو هەزار دیناری تر بیدە بە ئوتۆمبێلێک بۆیان بەڵام با ئەمە بە ینی من و تۆ بێتو کەس نەیزانێت، دوای ئەم چاوپێکەوتنە منارەکە تەوا کرا ناردیان لە نەجەف لەسەر تابلۆیەکی سیرامیک نوسیان کە ئەم نۆژەنکردنەوەیە لەسەر ئەرکی بارزانی بوە ، پاش ئەوە بو بەهەڵا لە شآرا کە شێخ محەمەد پارەی ئۆتۆمبێلەکەی فت کردوە لەسەر ئەو بنەمایەی پێی وتراوە با کەس نەزانێت، کە پێ ئەچێت مەلا مستەفا بە مەبەست ئەوەی لەگەڵ یاشێخدا کردبێت .
خوێنەری بەڕێز ببورن لەوانەیە بپرسن ئەم بەسەر هاتە چ یوەندیەکی بە منارەکەوە هەیە، بەڵام کورد واتەنی قسە قسە ئەهێنێ بە باشم زانی وەک یادەوەریەک چەردەیە لە مێژوی یا شێخیش بە بیر ئێوەی ئازیز بێنمەوە.
بێینەوە سەر باسی منارەکە بەڵێ خانەقا نۆژەنکرایەوە منارە بەرزکرایەوە ئیماندارانی خۆشحاڵکرد تابلۆکەش لە کەمەری چەسپکرا کەتا ئەمڕۆش کە پەنجا و شەش ساڵ پێش ئێستا ئەکات لەجێی خۆیەتی تەنانەت ڕژێمی ڕەفتار فاشی سەدام حسێنیش دەسی بۆ نەبرد ، بەڵام چایخانەی شەعب جارێک لەسەر ئەرکی ئامۆژنە هێرۆی برایم ئەحمەد نۆژەن کرایەوە پاشان لاهوڕی برازای تاڵەبانی دەستکاریەکی تری کرد لەسەر بەردێکی مەڕمەڕ نوسی کە لەسەر خەرجی جەنابیان نۆژەن کراوەتەوە، پاش ئەوە کە لەتیفی شێخ جەمالی خەزێنە بە قەزا و قەدەر بوو بەسەرۆک کۆمار ئەوێش لە پشت تابلۆکەی لاهوڕەوە تابلۆیەکی لە دیوارەکە چەقان کە گوایە لەسەر ئەرکی جەنابیان تازەکراوەتەوە، ئەوەندەی بەندە ئاگادار بێ ئەو سیانەم لە یادە خۆ ڕەنگە دوو سێ کەسی تریش هەبن نۆژەنیان کردبێتەوە، جا خۆینەری بەڕێز ئیستا کاتی ئەوەیە بپرسین ئایا بەم پاشا گەردانیە ئەچنە مێژووەوە یان ئەبێتە ئابڕوچونی مێژوی خۆتان، بەعس بەوهەموو ناشیرینیەوە ناوەکەی بەرزانی لا نەبرد، ئیتر خەڵک ناهەقیەتی نەفرەت لە خۆتان حیزبەکەتان و خەباتتان بکا
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





