<

لە تورکی شاخی بۆ تورکی شاری بە سپۆنسەری کرێگرتەکانی دوژمنانی کورد

11/09/2026, 20:43 (GMT+1)
سەرەتا دەمەوێت ئەوە بڵێم کە من وەک زانکۆ ناسر ئەحمەد بە دەنگێکی بەرز و پڕ بەگەرووم هاوار دەکەم و دەڵێم کە '' نەتەوەپەرستم ، کوردم ، کوردستانیم ، ڕەگەزپەرستم ، نیشتیمانپەرستم '' کوردبون لە ناخمدا ڕەگی داکوتاوە هەر ئەم کوردبونەشە کە دوژمنان هەردەم لە هەوڵی سڕینەوە و داماڵینمانن لە کوردبونمان بۆیە چیتر نابێت شەرم بکەین لە کوردبونمان و نابێت هیچ هێز و بیر و لایەنێکی ناوخۆی و دەرەکی لە کوردبون دامانبماڵێت
دوژمنانی کورد بە درێژایی مێژوو بە هەموو توانای خۆیان هەوڵیان داوە کوردستان بسڕنەوە و کورد لە ناسنامە و زمان و مێژوو وابەستەبوونی بە خاکەکەی داماڵن ، بۆ ئەم کارەش بەبەکارهێنانی زیندان و چەک و کوشتن و ئاوارەکردن و سەرکوتکردن و ڕاگواستن  هەزاران جار هەوڵیان داوە ئەم نەتەوەیە بچەوسێننەوە ، بەڵام سەرەڕای هەموو ئەو جینۆساید و کۆمەڵکوژی و تاوانانە کورد نەسڕایەوە و وەک خۆی ماوەتەوە  ، دوژمنان و داگیرکەران کاتێک دەبینین ئەو ڕێگایانەی کە بەکاریانهێناوە کە زۆرەملێ و چەک و سەرکوتکردن لە خۆدەگرێت لەمەدا نەگەیشتبێتە ئامانج ، دوژمن هەوڵ دەدات شێوازی خۆی بگۆڕێت. ئەمجارە لەبری ئەوەی خۆی ڕاستەوخۆ بێتە پێشەوە، دەگەڕێت بەدوای دەستێک یا تاقمێک لە ناو خودی کورددا دەستێک کە بتوانێت ئەو کارەی خۆی نەیتوانیوە بیکات ، کە ئەو دەستەیەش سەرانی ئێستای کوردن کە بە شێوەی جیا جیا و بە ناوی جۆراوجۆر کورد لە کوردبونی خۆی دادەماڵێت ، دیارترینیان پڕۆژە دیارەکەی میتی تورکی لە باکور و ڕۆژئاوای کوردستان بە ناوی ئینتیگراسیۆن و برایەتی گەلان کە پەیڕەودەکرێت لەلایەن بەکرێگیراو ئەرکدارکراوی دوژمن ( عەبدوڵا ئۆجەلان و شاهین عەبدی ناسراو بە  کەساس عەبدی ڕاوێژکاری گەورە تیرۆرست و سەربڕی کورد ئەحمەد شەرع )
ئۆجەلان دەیەوێت بە ئینتیگراسیۆن و میتۆدی برایەتی من بکات بە  برای تورک و تورکم لە خۆم خۆشتر بوێت
ئۆجەلان دێت و دەڵێت دەوڵەت نەتەوە باوی نەماوە و کلاسیکیە بەڵام داوا دەکات منێکی کورد کە لە ڕابردوو ناونرابووم تورکی شاخی ، ئێستا ببم بە تورکی شاری لە ناو دەوڵەت نەتەوەی تورک و وەک هاوڵاتی دەرەجە دوو یاخوود سێ و وەک کەمینەیەکی بێ ماف و ئازادی و بەبێ خواستی خۆم لەسەر ناسنامەکەم نووسرابێت تورکی ناو کۆمەڵگەی تورکی
لە باشووریش دوژمن لەڕێگەی بەکارهێنانی گەورە بەکرێگیراوانی تاڵەبانی و بارزانی و عەلی باپیر و سەڵاحەدین بەهادین لە باشووری کوردستان هەمان سیناریۆ دوبارە دەکاتەوە کە منێکی زاگرۆسی خۆم لە کورد بون دابماڵم و ببم بە پێ پەتیەکی بیابانی بە بەکارهێنانی میتۆدی " کورد و عەرەب برایە ، هەتا هەتا هەتایە " لە ئێستادا دەیان هەزار موڵک و شوقە و خانوبەرە ئامادەکراوە تا عەرەبی تێدا نیشتەجێ بکەن و ووردە ووردە کورد بکەن بە کەمینە و ساڵانێکی کەم ماوە کە ئەم هەزاران عەرەبە لە شوقەیەک و دوانەوە ببن بە  گەڕێک و دوان و دواتر شارێک و دوان و دواتر نەمانی ئەوەی ئێستا پێی دەگوترێت هەرێمی کوردستان ، لە ئێستادا قۆناغی گۆڕینی دیموگرافیای کوردستان لەلایەن بازرگان و خاکفرۆشەکانی کوردەوە قۆناغێکی گەورەی بڕیوە کە عەرەب بکەن بە خاوەن ماڵ ، وەک چۆن کەمینەیەکی تورکمان بە چەند ساڵێک پاش دانپێدانان و پێداگری تاڵەبانی باوک و بارزانی باوکەوە کراون بە زۆرینە و لە ئێستادا لەبەرچاوی بارزانی و تاڵەبانی دێن و دەڵێن کەرکوک تورکمانیە و هەولێر تورکمانیە و تەنانەت یەکێک لە تورکمانە هاوردەکان دەیگووت کاتێک هەولێر تورکمانی تێدا بوە یەک کورد تێیدا نیشتەجێ نەبوە ..!!
هەر بۆیە تەنها ڕێگایەک بۆ وەستانەوە لە ڕووی تواندنەوەی کورد و داماڵینی کورد لە کوردبونی خۆی نەتەوەپەرستی و ڕەگەزپەرستی و هەوڵدانە بۆ دەوڵەت نەتەوەی کورد ، کاتی ئەوەیە  سۆز و برایەتی و هاریکاری لە دڵمان دەربهێنین و دیوە دڕندە و شاراوەکەی خۆمانیان پێ پشانبدەین و ئەوان یەک کەسمان لێ دەکوژن ئێمە ١٠ کەس لەبەرامبەریدا بکوژین ، دەستی خیانەتکاران و ناپاکان لە نیشتیمانەکەمان پاک بکەینەوە و دەستی درێژی دوژمن کورت بکەینەوە بە بڕینەوە دەستی خیانەتی بارزانی و تاڵەبانی و سەرانی تری بەکرێگیراوی دوژمن لە نیشتیمانەکەمان بکەینە دەرەوە
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست