بۆچی باخچەلی ئاشقی ئاپۆ بووە؟
11/09/2026, 18:58 (GMT+1)

سیاسەتی تۆقاندن و بەزۆر ئەسیمیلاسیۆنی کورد، چەند جۆرێک لە کەسایەتی ئاڵۆزی کوردی لە تورکیا ئافراندووە کە خۆی لە چەند مۆدێلێکدا دەبینێتەوە؛ یان ئەوەیە وەک هاکان فیدان دەبن بە تورکێکی کەمالیست، وەک ئەحمەد کایا کتوپڕ لە تەمەنێکدا خەبەریان دەبێتەوە دەبنەوە بە کوردێکی ناسیۆنالیست، حەسەن خەیریی ساویلکەیی و پەشیمانیی، لەگەڵ ئاپۆدا مۆدێلێکی تر هاتە کایەوە؛ کوردێکی سەرلێشێواو و پەرتەوازە هەتا ئاستی شێتیی کە لە داهاتویەکی نزیکدا ئەگەر تەمەن ڕێگەی پێ بدات دەبێتە ئەتاتورکێکی تر.
ئێمە هەڵەین ئەگەر بە سۆزەوە بڕوانینە بزوتنەوەی ئاپۆچی وەک بزوتنەوەیەکی کوردیی کە خواستی بەدیهێنانی مافە کولتووریەکانی کورد بوو بێت. پەکەکە هەرگیز پارتێکی ناسیۆنالیستی کوردیی نەبووە بەڵکو پارتێکی ئەنتەرناسیۆنالیستی چەپ بووە, وەک زۆر لە پارتە چەپەکانی ساڵانی شووست وحەفتا، ئەوانەی کە دروشمەکانیان هەردەم دژی ئیسرائیل و ئیمپریالیزم بوون وەک دوژمنی سەرەکیی و هۆکاری سەرەکی کێشەکانی جیهان بە وێنای ئیسلامییەکانی ئەمڕۆ. دروشمی برایەتی گەلانیش دروشمی پارتە چەپەکانی ئیسرائیل بوو لە ساڵانی حەفتا.
ئەگەر لاوانی کورد ڕوویان لە شاخ کردوە دژی چەوساندنەوەیان بووە لەلایەن ڕێژیمی فاشیستی تورکیا لە بری زیندان، کچانیش بۆ خۆدەربازکردن لە سیستەمی کۆمەڵایەتی خێڵەکیی. ئۆرگانیزاسیۆنی پەکەکە بە وێنای تورکیا بووە، لە نێویدا کەسانێک بە خەونی کوردایەتییەوە خەباتیان کردوە و ئاپۆ لەو بەرەیەدا نەبووە و ئێستاکەش دەیەوێت ئەو بەرەیە سەرکوت بکات هەتاوەکو هەرگیز بوێریی ئەوەیان نەبێت باسی مافی کوردان بکەن، بیکەن بە قوربانی برایەتی گەلان و ئەنتێگراسیۆنی دیموکراتیک.
لە دیداری ئۆجەلان لەگەڵ چوار سەرکردەی پەکەکە لە یەک و دووی مانگی شوباتی ٢٠٢٦
هێلێن ئومیت ( تورکمان)
دوران کاڵکان (تورکومان)
سەبری ئۆک ( نیوە کورد و نیوە تورکومان)
ڕاپەڕین ( زازا عەلەوی)
ئۆجەلان ڕاستەوخۆ باسی پرۆژەکەی ناکات نەوەکا تووشی شۆکیان بکات، بەڵکو بە پچڕ پچڕ باسی ڕووداوە مێژوویەکان و ئەزمونی خۆی دەکات؛ زەمەن و ڕووداوەکان بە جۆرێکی هونەریی و زۆڵانە باس دەکات وەک ئەوەی پێیان بڵێت لەناو خەتی دەستما پێشبینی داهاتوو بکەن چیم دەوێت. ئەگەر چوار سەرکردەکەی پەکەکە جارە جارە قسەیەک دەکەن تەنها بۆ پشتڕاستکردنەوەی قسەکانی ڕێبەرە، نەک پرسیار و پێشنیار.
ئاپۆ کە سەری زمان و ژێری زمانی ووشەی دیموکراسیە، قسەکانی پێشنیار نین و ڕێگە بە هیچ ئەندامێکی پەکەکە نادات ڕای خۆیان دەربڕن؛ کەسێکی تا سەر ئێسقان دیکتاتۆرە و بە هیچ جۆرێک بیرۆکەکانی نادرێنە بەر پرسیار؛
⁃ تەنها من دەتوانم ئەم پرۆسەیە ببەم بەڕێوە…..من. من، من…..هەر من!
هێلێن؛ سەرۆک ئێمەش هەمیشە ئەوەمان گوتووە کە تەنها تۆ دەتوانیت ئەم پرۆسەیە ببەیت بەڕێوە.
سەرەتای بەخێرهاتنەکە بە ڕەخنەگرتن دەست پێ دەکات لە چل ساڵی خەباتی پەکەکە، بە نمونەی ڕاپەڕینی بابا ئیسحاق کە دوواهەمین ڕاپەڕینی تورکمانەکانە کە لایەن سەلجوقیەکانەوە هەموو دەستەکەوتێکیان لەکیسدا لەو ڕاپەڕینەدا ( وەک پەکەکە)، پاشان ئەوەتا کچێکی تورک ( هێلێن) لە ساڵی ٩٥ ەوە لەگەڵماندایە لە بارودۆخێکی سەختدا.
- دایکیشم ژنێکی تورکمان بوو، نەنکم بە کوردی دەیگووت؛
(یا لاوێ تە بێ ناموس دەرکەت)
-ئەم ڕووداوەم بۆ باخچەلی نوسی. ئەم قسەیە وەک ئەوە وەها بوو کە ئاوی کوڵاو بڕێژن بەسەرما، وەهای لێکردم کە بەناموسەوە بژیم. لە فڕۆکەکەدا هەوڵم دا باسی بکەم بەڵام شێواندیان.
لێرەدا ئاپۆ گەرەکیەتی ڕوونکردنەوە بدات لەسەر ئەوەی کە کاتێک لە فرۆکەکەدا گووتویەتی دایکم تورکە، قسەیان پێ بڕیوە بەڵام ئەو ویستویەتی ئەو گوتەیەی نەنکی بگێڕێتەوە کە وەهای لێ کردووە بە ناموسەوە بژی.
مانای چییە بە ناموسەوە بژی؟
مانای ئەوەیە کە خۆی دەڵێت کردمی بە مرۆڤێکی کۆمەڵایەتی (هەتاوەکو خیانەت لە تورک نەکەم) پاشان دەڵێت هەنێک بە من دەڵێن کە دووژمنی ژمارەی یەکی تورکم، بەڵام کچێکی تورک بە دوای مندا هاتۆتە شاخ، هێلێن تورکە و هیچ تایبەتمەندییەکی نەرێنی نییە، کەسایەتییەکی حەقیقەتە، عەباسیش کەسایەتیەکی تورکمانە، تورکمانبوون هەیە، وانییە؟ لێرەدا باسی پویوەندییەکانی کورد و تورک دەکەین، ئێمە پێشتر هاوپەیمانی کورد و تورکمان پێکهێناوە. هی ئێمە بزوتنەوەیەکی ڕاپەڕین بوو ویستمان بیگوێزینەوە بۆ شەڕێکی نەتەوەیی مۆدێرن بەڵام سەرکەوتوو نەبوین، بۆیە تەنها بەڕاپەڕینێکی کوردان دانانرێت لەهەمان کاتدا ڕاپەڕینێکی تورکمانیشە.
-لە ئیمراڵی ئەفسەرێک پێشوازی لێ کردم قاپێک میوەی پێ بوو، گووتی با ئەم دوورگەیە بکەین بە دورگەی ئاشتیی. قسەی تیمێکی ناو فڕۆکەکەشم بیرە کە گووتی بەخێر بێیتەوە بۆ وڵاتەکەت.
ئاپۆ دەیەوێت پێیان بڵێت کە تورکان هەموویان کەسانی باشن و بەباشی بەخێرهاتنیان کردووە؛
بەڕێز باخچەکی، بەڕێز ئۆردوگان…..
بەڵام ئەوەی بە چاوی خۆمان بینیمان لە فڕۆکەکەدا باوەڕ ناکەم ئەندامانی میت شتێکی وەهایان پێ گووتبێت؛ یەکێک لە پیاوەکانی میت خەریک بوو بکێشێت بەدەمیا، پاشان سەردەمانێک پارێزەرەکەی و خێزانەکەی باسی ئەوەیان دەکرد کە ئاپۆ دەرمانخوارد کراوە و ئەشکەنجەی دەرونیی دەدەن و لە ژووری تاکەکەسیدایە و کەس ناتوانێت سەردانی بکات، کەچی ئاپۆ بە پێچەوانەوە باسی ڕەوشەکەی دەکات لە ئیمراڵی.
کاڵکان؛ ناپۆلیۆن بۆی هەبوو لە جەزیرەکەدا بێت و بچێت، بەڵام سەرۆک ڕێگە بە تۆ نادەن!!!!
کاڵکان کە وەک دەروێشێکی ئاپۆ ناسراوە، بەم گووتەیەی دەیەوێت بەشانوباڵی ئاپۆدا هەڵبدات لەهەمان کاتدا پێی دەڵێت ئەگەر ئەوان هێندە باشن لەگەڵ تۆ بۆچی مۆڵەتی چوونەدەروەت پێ نادەن؟
ئاپۆ: من ئەگەر بچمە دەرەوە دەمکوژن.
ئەم گووتەیەی ئاپۆ جۆرێکە لە بەرگریکردن لە تورکیا؛ ئەگەر ئازادی ناکەن و ڕێگەی پێ نادەن بە ئازادیی لە جەزیرەکەدا بێت و بچێت مەبەستیان لە پاراستنیەتیەتی.
ئاپۆ رەخنە لە دۆران کاڵکان دەگرێت کە دەروێشێکی دڵسۆزە بەڵام بێ ئاگایە لە سیاسەتی ئەو.
-نازانم ئيستاکە چۆنیت؟ پێت دەڵێن کۆڵەکەی بنمیچ.
ئاپۆ مەبەستی ئەوەیە کە ئەو نەگۆڕاوە بەڵام ئەندامانی پەکەکە بە هەڵە لەو تێ گەیشتوون؛
- لە ٩٨ تا هێندە ناڕازیی بووم کە دەمویست کە پەکەکە جیا ببمەوە، هەروەها لە ٩٥ دا لە دەرەوەی ئیرادەی من ڕوویدا.
-بەم مێزەی لەسەری دانیشتوین دەتوانین پیسییەکانی پەیوەندییەکانی کورد و تورک پاک بکاتەوە، سەد ساڵە پیسییەکانی کۆمار خراونەتە ژێر مافورەوە. بۆیە ئەم مێزە گرنگە. بەگژدادانی گەلان گەورەترین تاوانە. مرۆڤایەتیی ڕوبەڕووی لەناوچوون بۆتەوە بۆیە مرۆڤبوون بەسە بۆ چارەسەرکردنی ئەمانە.
بەڵام ئاپۆ بە هیچ جۆرێک باسی مافە کولتووریەکانی کورد ناکات وەک گەلێکی چەوساوە کە هەموو ڕۆژێک تورک بە گژیا دەچێتەوە و بە چاوی مرۆڤ سەیری کوردان ناکەن و هەتا ئەمڕۆش ئامادە نین. دەیەوێت بە دارێکی سیحراوی، ئەقڵی تاکی تورک بگۆڕێت، بە دروشمی برایەتی گەلان و ئەنتێگراسیۆنی دیموکراسی.
ئاپۆ زۆر لە بابەتەکانی دەباتەوە سەر جوو، وەک ئەوەی جوو ئەنفال و ژینۆساید و فەتوای کورد کوشتنیان بۆ کورد دابێت.
- بارزانیەکان لە بنەڕەتا جوو بوون؛ لەسەرەتاوە ئنگلیز ویستیان لەناوچەی موسڵ نیشتمانێک بۆ جووەکان دروستبکەن دوایی ڕایان گۆڕی بۆ فەلەستین، بارزانیەکان یەکێکن لە جولەکە ئایین گۆڕاوەکانی موسڵ، هەروەک چۆن هەڵگەڕاوەکانی سالۆنیک(؟) دەبن بە تورک ئاواش هەڵگەڕاوەکانی موسڵ دەبن بە کورد، ئیسرائیل ئەم پەیوەندییەی لە مێژوودا دروستکردووە. ئەوان زاڵ دەبن بەسەر سۆسیۆلۆژی تورک و کورد. دەڵێن کاتێک ئێمە فەلەستین دەکەین بە ئیسرائیل، دەبێت شتێک بکەینە قوربانیی. کوردستان دابەش دەکەن بۆ چوار پارچە. پارچەیەک دەهێڵنەوە و پارچەکانی تر دەکەنە قوربانیی.
ئاپۆ لێرەشدا دابەشکردنی کوردستان دەخاتە ئەستۆی جووەکان.
-دواتر لە نایرۆبییەوە وەک بۆمبێکی تەوقیتکراو هەڵیان دامە ناو تورکیا. ئامانجەکە گەورە بوو، شیکارییان بۆ ئێمە کردووە. ئامانج لێی شەڕێکی کورد و تورک بوو و لەسەر بنەمای لەناوبردنی من بونیاد نرابوو. ئەوەی بچووک دەبێتەوە ئێمەین ئەوەی گەورە دەبێت ئیسرائیلە.
کەواتە گرتنی ئاپۆ پێش هەموو شتێک دەسیسەیەک بوولە تورکیا نەک خزمەتکردن بە تورکیا. بێ شک ژیانی تەنهایی مرۆڤ دەبات بەرەو پارانۆیاک چونکا داواکردنی ئاپۆ و گرتنی لەسەر خواستی ئۆردوگان بوو بە ئامانجی یەکەم.
-بۆ نموونە گەلی تورکیا و کۆمەڵگە چییان لە من دەوێت؟ بەڕێز ئەمرەش دەیگوت ئێمە نازانین چیمان لە ئاپۆ دەوێت. دەیگوت کەموکوڕی و هەڵە هی ئێمەیە. ئێستا باخچەلی وتی مافی هیوا (Umut Hakkı). ئایا ئەوان قبوڵی دەکەن یان نا کە من ئەم کارە بگرمە ئەستۆ؟ لە پراکتیکدا دەبێت کۆتایی بە دۆخی نایاساییبوونی من بهێنرێت. سەلمێندراوە، هێزم هەیە. هاتنی ئێوەش بۆ ئێرە ئەمە نیشان دەدات. جگە لە من کەس ناتوانێت جێبەجێکاری بکات. قەندیل، قەسەدە و دەم پارتیمان بینی. بەشدارییەکانیان زۆر سنووردارە. من شتانێکم هەیە بیانکەم. جیابوونەوە نییە، توندوتیژی نییە. لە ژێر بەرپرسیارێتیی مندا، بەتەنیا هەوڵدەدەم ئینتیگراسیۆنی دیموکراتی (تێکەڵبوونی دیموکراسیانە) ئەنجام بدەم. من چارەسەرکەری کێشەکانم.
ساکینە جانسز لە بیرەوەریەکانیدا دەڵێت کە ئەو شەرمی دەکرد کە دایکی تورکی باش نازانێت. ئەم بابەتە وەک ڕەخنەگرتنێک لەخۆی باس دەکات، بەڵام لەگەڵ بزوتنەوەی ئاپۆچیدا ئەو هەستەی نەماو هەستی کوردبوون سەری هەڵدایەوە. کەواتە ئاپۆش لێرەوە دەستی پێکرد و ڕووداوەکان و تەمەن تەواو هزری ئاپۆیان وەرچەرخاند، باخچەلیی و ئۆردوگان باش دەزانن چییان لە ئاپۆ دەوێت و ئاپۆش باش ئەوە دەزانێت، چاوەڕوانی زیاتری لێ دەکەن، ئەنتێگراسیۆنی دیموکراتیک دەستەواژەیەکی هەڵخەڵەتێنەرە، بەرگێکی بریقەدار و ڕازاوەیە بۆ خزمەتکردن بە دەوڵەت و کولتووری تورکیی بە جۆرێک کە هەرگیز لەوە و بەر نەمانبینیبێت.
وەک چۆن مێژوو دووبارە نابێتەوە ئاواش وەک حەسەن خەیری کوردان تف ناکەنە سەر گۆرەکەی ئاپۆ بەڵکو پیش مردنی لاوێکی کورد دەیکوژێت.
سەرچاوە:
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





