كوردستانپۆست سەلماندتەوە كەمینبەرى ڕاستگۆیى وعومەرفەتاح و وەزیرەكەشى شایەنى زیندان و دادگان .
03/02/2009, 12:00 (GMT+1)

((كاكە دز مەبن باخەڵك باستان نەكات ، گەندەڵ مەبن باخەڵك باستان نەكات ، ئێ كاكەدزن دز ن بۆیە خەڵك باسیان ئەكات و لەسەریان ئەنووسێت)) ، من لەنووسینەكانى پێشوو تریشدا ووتوومە و ئێستاش ئەیڵێم و لەداهاتووشدا ئەیڵێم و هەرنووسینێك لەڕۆژنامەیەكى ناوخۆئاماژە بەگەندەڵیەكانى بكات وەك وەڵامێك بۆ هەموولایەك باسى ئەكەم و ئەڵێم كوردستانپۆست مینبەرى ڕاستگۆیى و هەڵماڵینى دزیەكانى دكتۆرمحەمەدخۆشناو و عومەرفەتاح بووە .
ئەوەتا بۆ جارێكى تر ئەوەى پێشتر لەكوردستانپۆست نووسراوە و باسكراوە لەسەر ئەم وەزیرە دزەى شەریكى عومەرفەتاح ڕۆژنامەكانى ناوخۆش باسی ئەكەن كەئەمە باشترین وەڵامە بۆ ئەو ماستاوچى و بەرپرسە دز و گەندەڵانەى كەبەزمانى قرتاویان ئەڵێن ئەوەى كوردستانپۆست باسى ئەكات و ئەیڵێت دوورە لەڕاستیەوە ئەوەتا هەفتەى ڕابردوو ڕۆژنامەى هاوڵاتى لەژمارە 493 ى بەروارى 25 1 2009 لەلاپەڕە 2 لەهەواڵێكدا ئەڵێ ... ڕاگەیاندنى یەكێتى بەكامێراى حكومەت كارئەكات و لەدڕێژەى هەواڵەكەدا ئەڵێ ((دووساڵە دووكامێراى بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى گەرمیان كەنرخى هەردووكامێراكە دوانزەهەزار دۆلارە و موڵكى تەندروستى گەرمیانەو لەلایەن وەزیرى پێشووى تەندروستى سلێمانى (دكتۆرمحەمەدخۆشناو) و بەڕێوبەرى گشتى پێشووى تەندروستى گەرمیان دراون بەتەلەفزیۆن و پەیامنێرى كوردسات لەگەرمیان)) .
جالێرەدا ئێوەسەیركەن خوێنەران مەگەر تەنها عومەرفەتاح بزانێت ئەم دووكامێرایە بەچەند لەسەر حكومەت كراونەتەماڵ ؟چەندیان بەوناوە ئەنفال كردوەو چەندى تریان هێناوەو ئاخۆ چەندان ئامێرو كەلوپەلى گران بەهاى ترى سەدان هەزارى و ملیۆن دۆلارى تر لەسەر حسابى ئەم خەڵكەو وەزارەتى تەندروستى بۆ دەزگاكانى ترى یەكێتى و ماڵى بەرپرسان و بازاڕى ڕەش ڕۆیشتبێت . هەر هەفتەى ڕابڕدووبوو ڕۆژنامەى ئاوێنەش لەژمارە 157 لاپەڕە 17
((ئەگەر نەخۆشخانە خۆى نەخۆش بوو چارەى چیە)) بەڕێزێك باس لەنەخۆشخانەى چەمچەماڵ ئەكات و ئەڵێ ... دواى چەندان داواكارى حكومەتى هەرێم لەبرى دروستكردنى نەخۆشخانەیەكى پێویست هەستابەنۆژەنكردنەوەى نەخۆشخانەى چەمچەماڵ بەڵام بەكەموكوڕیەكى زۆرەوە(كەئێستا جارێكى تریش پێویستى بەنۆژەنكردنەوە هەیە) زۆربەپەلە لە14 4 2005 حزب كردیەوە و كردیانە دیارى ئەو ساڵەى ئەنفال لەڕۆژى كردنەوەى نەخۆشخانەكەدا وەزیرى تەندروستى (دكتۆرمحەمەدخۆشناو) ووتى ... ئەم نەخۆشخانەیە نمونەیى دەبێت بەڕادەیەك خەڵك لەشارەكانى دیكەى كوردستان و عێراق سەردانى ئەم نەخۆشخانەیە دەكەن .
لەمەشیانا كوردستانپۆست ساڵێك لەمەوبەربوو ڕاى گەیاند و داى بەگوێیى مەكتەبى سیاسى و عومەرفەتاحا ووتى دكتۆرمحەمەدخۆشناو سەدان دەفتەردۆلارى بەناوى نۆژەنكردنەوەى نەخۆشخانەكان بردوە كەئێستا ساڵێك و دووساڵ تێپەڕنەبووە بەسەر ئەو نۆژەنكردنەوانەدا بوون بەكەلاوە . وەدەریشكەوت قسەزلەكانیشى (محەمەدخۆشناو) تەنها بۆ ڕاگەیاندن و چەواشەكردنى خەڵك و میللەت بووە .
ئێستا دووبارە ئێوە بڕیاربدەن خوێنەران كێ خۆڵ ئەكاتە چاوى ئەو میللەتەو كێ پەردە لەسەر دزیەكان و ڕووڕەشیەكانیان هەڵئەماڵێ ؟ .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





