غولامەكانى جەلال تالەبانى و بیرى بنەماڵەیى ؟!
11/03/2009, 12:00 (GMT+1)

دواى ئەوەى تالەبانى گەیشتە سەرۆك كۆمارى بەپێچەوانەى بیرى رابردووى كەوتە مەتح وسەنایى پارتى وخودى مەلامستەفاوكورەكانى وهەموو بارزانیەكان!ئەوەشى بۆ ئەوەبوو لەگەڵ پارتى وەك دوو مافیاى كوردستان دەسەلات وسەرمایەى كوردستان بۆ خۆیان وبنەمالەكەیان قورغ بكەن! هەردوو بنەمالە پڕۆتۆكۆلى نهێنیان واژووكردوە كە دژایەتى یەكترى نەكەن ولەكاتى تەنگەژەوهەرەشەكان هاوكارویارمەتى یەكترى بدەن. باشترین بەلگەش لە هەلبژاردنەكانى ناوخۆى یەكیتى پارتى هاوكارى بالى تالەبانى كرد!لەم پەرت بوونەى ئەمڕۆى ناویەكیتى دیسان پارتى یارمەتى بالى تالەبانى دەدات ودژى بالى ریفۆرم وخودى نەوشیروان مستەفاوكۆسرەت رەسولە.
جەلال تالەبانى دواى سالى (2003) بەجدى وبەبەرنامە كەوتەخۆ بۆ ئەوەى یەكیتى بەرەوحیزبى بنەماڵە كێش بكات وببێتە دەستەخوشكى پارتى دیموكوراتى كوردستان! بەلام زوو ئەندامە هۆشیاروبیرتیژەكانى ناومەكتەبى سیاسى وسەركردایەتى دركیان بەوسیاسەتەى تالەبانى كردورێگرییان نواند لەوخەونەى تالەبانى.سكرتێرى یەكیتى ماوەى (6)ساڵە دەیەوێ ئەو بەرنامەیەى جێبەجێبكات ،بەلام نەیتوانى سەركەوتووبێ ،تەنیا توانى ژمارەیەكى زۆر لە رێگرەكانى لەیەكیتى دووربخاتەوە لەسەرووى هەمووشیان (نەوشیروان مستەفا وئەندامەكانى ترى مەكتەبى سیاسى وسەركردایەتین لە دواجاریشدا چوار ئەندامەكەى بالى ریفۆرم)بوون.
ئێستا هاتنەدى خەونەكەى تاڵەبانى نزیك بۆتەوە،هەرلەبەرئەوەشە جەلال زۆرگەرم نیە لەسەرچارەسەركردنى كێشە هەنووكەیەكانى یەكیتى ونایەوێ ئاوبەوئاگرەدا بكرێ. جەلال بە غولامەكانى بەردەرگاكەى وتەكێكەى خۆى وتووە لەئایندەیەكى زوودا ئێوە دەهێنەمە ناو مەكتەبى سیاسى وشوێنى ئەوانەى دەرچوون وبە ئێوە پڕدەكەمەوە!غولامەكانى هەرلەئێستاوەخۆیان لەسەر وشەى (ئەزبەنى) رادەهێنن وئەزبەرى دەكەن!!ئەو غولامانەش بریتین لە/خولەسەنگاوى ،عدنانى حەمەى مینە،ئازاد جوندیانى علوج،بارزانى نەوەى بارزانى ،عارفى بێمەعریفە.
بەلام جەلال خەیالى خاوەوغولامەكانیشى خەونى حوشتردەبینن،چونكە گۆرانێك بەرێوەیە كەنەك هەر ئەوانە رادەماڵێ ودەیانخاتە نێوزبڵدانى مێژوو بەلكو كوردستان دەكەن بەدۆزەخ بۆ هەموو ئەوانەى وەك ئەوان بیردەكەنەوەودەیانەوێ خوێن وخەباتى هەزاران هەزار رۆلەى ئەم گەلە بكەنە قوربانى ساتەخۆشەكانى نەوەدواى نەوەكانیان.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





