به‌رۆک سوور
21/02/2015, 12:00 (GMT+1)

رۆتشیڵد ، واته قه‌ڵغانى سوور ، بنه‌ماڵه‌یه‌کى جوله‌كه‌ى ئاڵمانيين ، دهوڵهمهندترينن و تا ئێستاش بێڕكابهرن..
رۆتشیڵد خاوه‌نى (بانكيى نێو ده‌وڵه‌تى و سى ئێن ئێن و هۆڵیوود ، زۆرينه‌ى مانگى ده‌ستكرد ، كۆمپانياكانى دروستكردنى ده‌رمان) ن.. بۆرسه‌ى جيهانى ئاڵتوون له‌کۆنترۆڵى ئه‌م بنهماڵهدايه......سێ یه‌کی سه‌رچاوه‌كانى ئاوى شيرينى سهرزهويان هه‌يه..پشکیان له‌زۆرینه‌ی بانكه جيهانييه‌كاندا هه‌يه.... كۆمپانياكانى نه‌وت و كانه‌كان و پیشه‌سازى هێڵى ئاسنين و چه‌ك ، چاندنى فيتنه ، هه‌ڵگيرساندنى شۆڕشه‌كان لاى ئه‌مانه .... وهبهرهێنن له ئه‌ڵماس و جيوه و مس و ياقوتيشدا .. ..
وه‌عدى به‌لفۆر و دروستكردنى ئيسرائيل و داگيركردنى فه‌له‌ستين ، يه‌كێکه له ئيشه‌كانى ئه‌م بنه‌ماڵه ئاڵۆزه... رۆتشیڵد به‌پاره دهوڵهتێكيان له نه‌بوونه‌وه هێنايه بوون ..ئهندازيارى (پڕۆتۆكۆلى فه‌رمانڕه‌وايانى زايۆن) و ماسۆنییهتى جيهانيين .
سياسيه‌كانى جيهان خۆيان نزيك كردۆته‌وه له‌م بنه‌ماڵه‌یه .. له‌كاتى شه‌ڕى نێوان دوو وڵات‌دا ، پشتيوانى ماددى هه‌ردوولايان ئه‌كه‌ن.. ئه‌وان ئه‌ڵێن: پاشا خۆی بگره ، باشتره له‌وه‌ى خۆت له‌سه‌ر عه‌رش دانيشى ..
هاينرش هاينهى شاعير و ره‌خنه‌گر و رۆژنامه‌نووس ى ئاڵمانى وتويه‌تى : پاره ، خواى ئه‌م سه‌رده‌مه‌يه و رۆتشيڵد يش پێغه‌مبه‌رى پاره‌ن..
له نهێنىیه‌كانى دهوڵهمهندبوونيان هه‌ڵگيرساندنى شه‌ڕه.. قه‌رز ئه‌ده‌ن به وڵاتان بۆ خه‌رجيى شه‌ڕ ، سيلاحى زۆريان پێده‌فرۆشن ، ده‌رمانيش بۆ برينداره‌كانيان ، كه شه‌ڕيش ته‌واو بوو ، هێڵى ئاسنين و وه‌به‌رهێنان بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى وێرانكراوييهكانى شه‌ڕ..
ناتان رۆتشیڵد ، ئيداره‌ى لقى به‌ريتانياى بنه‌ماڵه‌ى ده‌كرد ..
له‌جه‌نگى به‌ناوبانگى واته‌رلۆ ، که هێشتا حكومه‌تى بريتانياش هه‌واڵى كۆتايى نه‌بوو له‌به‌ره‌کانى جه‌نگه‌وه ، ناسان هه‌واڵى بۆ هات له‌لایه‌ن كرێگرتهیهکی خۆیه‌وه كه ناپۆلیۆن شكاوه و ئينگليز سه‌ركه‌وتوون .. ناسان كه هه‌واڵى سه‌ركه‌وتنى ئينگليزى زانى ، خێرا هه‌واڵى سه‌ركه‌وتنى فه‌ره‌نساى بڵاوكرده‌وه ، له‌ماوه‌ى بيست و چوار سه‌عاتدا ، ئه‌و درۆ و پڕوپاگهندهيان بڵاو كرده‌وه كه به‌ريتانيا شكاوه و فه‌ره‌نسيه‌كان به‌ڕێوه‌ن بۆ داگيركردنى له‌نده‌ن .. رۆتشيڵد بڕياریدا بازاڕ بشكێنێت ، هه‌رچی پشك و داهات و موڵکهكانى هه‌بوو به‌هه‌رزان ههڕاجیكرد ، بازرگانه‌كانى تر‌ى بۆرسه‌ى له‌نده‌ن که ئه‌مه‌یان زانی ، له‌ترسى ئه‌وه‌ى فه‌ره‌نسا سه‌ركه‌وتوو بووه ههرچييان هه‌بوو تاڵانفرۆشيان كرد ، ئینجا ناتان رۆتشيڵد بڕياريدا بازاڕ بماشێته‌وه له‌ماوى بيست و چوار سه‌عاتدا .. هه‌موو پشکهكانى بۆرسه‌ى له‌نده‌نى به‌هه‌رزان كڕى..له‌ماوه‌ى شه‌و و رۆژێكدا شه‌ش مليار دۆلارى قازانج كرد..
دواتر وتبوى" چيتر به‌لامه گرنگ نييه كێ ده‌بێته خاوه‌ن عه‌رشى بريتانيا.."
لیۆنیلى كوڕ ، يه‌كه‌مين جووله‌که بوو كه ببێته ئه‌ندامى په‌رله‌مانى ئينگليزيى ، یه‌كه‌مين كه‌سى ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه كه‌هه‌ڵگری نازناوى (لۆرد) ه... دواتر ناسرابوو به (لۆرد رۆتشيڵد) ، دواتر بووبه هاوڕێى نزيكى (دزرائيلى) سه‌رۆك وه‌زيرانى ئينگليزيى .... هه‌روه‌کو په‌يوه‌نديى زۆر نزيك و تايبه‌تى هه‌بووه له‌گه‌ڵ (پاشا ئێدواردى حه‌وته‌م و بلفۆر و لويد جۆرج) ..
ئالی رۆتشيڵدى جوله‌که ، خاوه‌نى مه‌ترسيدارترين تۆڕى جيهانين ..هيچ بزنس و كايهیهك نييه ئه‌مان خاوه‌نى پشكى شێر نه‌بن تيايدا .. ژنخوازييان تايبهتيیه و له‌سنوورى بنه‌ماڵه ده‌رناچێت ، بۆ پته‌وكردنى بنه‌ماڵه‌كه‌يان و زياتر كۆنترۆڵكردنى سامانهكانيان ...كوڕه‌كانى بنه‌ماڵه ئه‌بێت پابه‌ندبن به‌وه‌ی ئه‌و ئافره‌ته‌ى ئهيخوازن مه‌رجه جوله‌که بێت ، كچه‌كانيان ئازادن كه مێردهكانيان جووله‌که نه‌بن به‌وشه‌رته‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندبن.....چونکه جوله‌که‌بوون به‌هۆى دايكهوه ده‌بێت ..
....قه‌ڵغان سووره‌کان دونيا وه‌كو به‌رژه‌وه‌نديى و پاره ئه‌بينن ..ئه‌ڵێن دونيا بێ شه‌ڕ و تلياك هه‌ڵناكات .. که شتێكيان كڕى خه‌ڵكيش ئهيكڕن ، كه فرۆشتيان ئه‌وانيش ئهيفرۆشن...
ئالی رۆتشيڵد چۆن بير لهکڕين و فرۆشتن و بازرگانى ده‌که‌ن ، هه‌رئاواش ئه‌ڕوانن بۆ نووسه‌ر وهونه‌رمه‌ند و رۆژنامه‌نووس و سياسى و سه‌ربازييه‌كانى دونياش ، ئه‌وان ئه‌کڕن ، دواتر كه زانييان پاره ئه‌كات ، هه‌ركه‌سێك و لهههرئاستێكدا بێت فرۆشراوه..
گۆڤارى (چارلى ئيبدۆ)ى فه‌ره‌نسى ، مانگێك به‌ر له كاريكاتێره قێزه‌ونه‌كانى ، كڕڕاوه له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ى رۆتشيڵدهوه...فيليپ دى رۆتشيڵد ، كه‌سايه‌تييه‌كى دهسڕۆيشتووى قه‌ڵغان سووره‌كانه ، رايگه‌ياند مشتومڕی زۆرمان كرد له‌ناو ئه‌نجومه‌نی بنه‌ماڵه‌دا بۆ كڕينى (شارلى ئيبدۆ) ، سه‌ره‌نجام بڕيارمان دا بيكڕين....
به‌درێژايى مێژووى ناڕۆشنى بنه‌ماڵه‌ى رۆتشيڵد ، به‌رده‌وام يه‌کگرتوو و يه‌كده‌نگن ، بڕیاردان هه‌مووی له‌ده‌ستی خۆیاندایه. ده‌ستخستنى زانيارى وگه‌ياندنى زانيارهكان بنه‌مایه‌كى سه‌ره‌كى ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌یه .
قه‌ڵغان سووره‌كان، چه‌ندێ سه‌روه‌تمه‌ند و دهسڕۆيشتوون ، له‌وه‌ش زیاتر ئاڵۆز و ته‌ڵخ و ناڕۆشنن . زانياريى پێويست له‌باره‌يانه‌وه زۆر كه‌مه ..هه‌ميشه لهسێبهردان و له پشتى په‌رده‌وه پیلان ده‌گێڕن ...چه‌ندین رۆژنامه‌نووس و و توێژه‌ری به‌توانا ويستوويانه زانيارى راست له‌باره‌يانه‌وه بزانن ، سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون.
تـــــاهــــــا سۆڵـــــهيى
دارولمولكى بابان
۲۰ ى فبرايهرى ۲۰۱۵
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





