نهێنیی قومارخانەكەى (ئاشوورى دوكان) بۆچی تاڵهبانی ئهو قومارخانهیهی دانهخست ؟
28/03/2010, 12:00 (GMT+1)

لەم قومارخانەدا چەندەها كەس بوونهته قوربانى وهەرچى سەرمایەیان ههیه دایانناوه و ئیفلاسیان كردووە و چەندەها كەس تووشى كێشەى خێزانى بوون. دواتر لە سەرپێشنیارى خەڵك و زەغتى خەڵك و ناشرینكردنى ناوى سلێمانى بە ئەمرى تاڵەبانى ئەو (مەلهاو قومارخانانە) داخران. ستافێكى (رووسى) سەردانى مسعود بارزانیان كرد و داوایان لێكرد كە رێگەیان بدەن چەند (مەلها و قومارخانەیەك لە شوێنە گەشتیاریەكاندا بكەنەوە لەبرى ئەوە ئەوان (باج) بدەنە حكومەت ,رهزامهندیان وهرگرت بهڵام به مهرجی قورس ،بۆیه بۆیان نهکرایهوه، دواتر قومارخانەكان داخران و زەرەرێكى زۆرى لە هەندێك لێپسراو دا لەوانە (بەهرۆز گەڵالەیى) كە خۆشەویستى تاڵەبانى ونوێنەرى یەكێتییە لە توركیا خۆی گەیاندە تاڵەبانى و نووسراوێكى تایبەتى پێدا كە داواى كردبوو ئەو قومارخانەیەى كە لە هاوینەهەوارى دوكانە بە ناوى(ئاشوور) و بەناو خاوەنەكەى (ئەبوو سەنایە) دانەخرێت . تاڵەبانیش بێ هیچ لێپێچینەوەیە رەزامەندىی خۆی دەربڕى كە دانەخرێت وبكرێتەوە!
ئێستا ئەو(مەلها وقومارخانەیە) مانگانە بە ملێۆنەها دۆلار داهاتى هەیە وكەسیش نازانێ داهاتەكەى بۆ کێیه؟ زۆربهی بۆچوونهکان پێیان وایه که پارهکه بۆ تاڵەبانییە یان بۆ كۆمپانیاى نۆكان، دلێرى سە ید مەجید، هێرۆ و بهشێکی تریشی دهدرێ به بههرۆز گهڵاڵی. ئایا له رێگای بەهرۆز گەڵالەییهوه، میتى توركیش بهشێک لهو پارهیه دهخوات؟ .. كەس سەرلەم حسابە دەرناكات و ناشزانرێت تاڵەبانى بۆ رازی بوهو لە سەركردنەوەى ئەوجێگا گومانڵكراوە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





