مێژووییەک، کە ناتوانن بە کۆڕەک تلیکۆم بیکڕن
31/01/2015, 12:00 (GMT+1)

ئه‌وه‌ی ئەمڕۆ سه‌یری فه‌یسبوك بكات، ده‌بینێ خه‌ڵك نه‌ك گلەیی و رەخنە له عه‌مید شێركۆ ناگرن كه سه‌ره‌تا سه‌ربازگه‌ی خالیدیان له ده‌ستداوه و دواتر گرتویانه، بەڵکو بەهەزاران وێنه ی شەهید عەمیدشیركۆیان کردۆتە لۆگۆکانیان، باسی وه‌فاداری به‌رامبه‌ر كه‌ركوك دەکەن. رەنگ بێت بڵێن سیروان بارزانییەکان بەو ژیان و رەفتارانەوە، هەر بەرپرس و شیرکۆکانیش شەهید دەبن !؟. ئەم گوتەیە زۆر جار پيچەوانە بۆتەوە، چونکە ئه‌گه‌ریی ئەوە زۆره سیروان بارزانیەکان سبه‌ی چارەنوسیان هاوشیوەی چارەنوسی عودەی و قوسەی و منالەکانی قەزافی بێت. واتا له قه‌ل و كۆتریش بن. بەلام شیرکۆکان بۆ هەمیشە لەدڵی خەڵکدا دەمێننەوە و لە لاپەرەیەکی پرشنگداری نەتەوەكهیاندا ناویان تۆمار دەکرێت، چونکە خه‌لكی كوردستان سه‌رباری ٢٤ ساله‌ی فهسادكردنی به‌ده‌ست پارتی و یه‌كیتیه‌وه، به‌لام هه‌ر تاكێیكی كه هه‌لویستی جوان و قوربانیده‌ری هه‌بێت به‌گه‌رمی له‌باوه‌شی ده‌گرێ.
بەکورتی رێزگرتن و کەسایەتیی جوان لەناو خەلکی کوردستاندا ئەوەی سەلماند، کە بە ملیارەها دۆلاری کۆرەک تلیکۆم و برازای سەرۆک ناکردرێت!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





