رۆلى میدیاكان لە كوردستان
03/02/2010, 12:00 (GMT+1)

ئەوەى لەمیداكانى كوردستان دەبینرێ بەتایبەت ئەو میدیایانەى لافى بە ئەهلى بوون لێدەدەن وەك ئەوە وایە لەنێو جەنگلەستانێك بژین كە ئومێدى ئاشتى تروسكایی تیا نەمابێت ودەنگى تەقەى شەرێكى ترى نێو خۆیی نزیك بێت لە گوێچكەمان و زمانى گفتو گۆو ركابەرایەتى مۆدێرنانە تەلقین درابێت وئیتر زمانى خوێن رشتن وئاوارەبوون وتەجروبە كانی پێشوو دیسان دووبارە دەبنەوە هەموو دەستەواژەكان بەو ئاراستەیە دەرۆن كەچى لە ئەرزى واقیشدا بەم شێوە نیە راستە لە پشت پەردەكان ركابەرى هەیە بەلام دەكرێ میدیاكان رۆلى ئیجابى خۆیان لەم ئان و ساتەدا بگێرن ومیللەت هۆشیار بكەنەوە بۆ ئەوەى پاروەكە بكەوێتە كۆش نەك سەر زەوى وچیتر دوژمنان هەناسەى دخۆشى هەلنەكێشن بەوەى كەمیدیاكان دەینوسن و پیشەیى خۆیا بسەلمێنن كوا لە خەمى میللەتەكەیان بن چونكە رۆلى میدیا ئاسودەیى خەلكە نەك ئاسودەیی دوژمنان وناحەزان.
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





