جه‌لال تاله‌بانی مـێشکی وه‌ستاوه، ته‌نها له‌ش و دڵی کار ده‌کات
18/12/2012, 12:00 (GMT+1)

سه‌رچاوه‌یه‌ک به ته‌له‌فون له به‌غداده‌وه به کوردستانپۆستی راگه‌یاند، ئه‌مجاره‌ش ویستراوه به په‌له ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی بکه‌ن، به‌ڵام پزیشکه‌کان رێگایان نه‌داوه و وتوویانه هه‌رچه‌نده چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌کرێت له ماوه‌ی ئه‌م 48 کاتژمێره‌دا به‌ته‌واویی گیان له ده‌ستبدات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئیستا له جێگای خۆی بجوڵیت، ئه‌گه‌ری مردنه‌که‌ی نزیکتر ده‌بێته‌وه.
دیسان سه‌رچاوه عه‌ره‌بییه‌کان له به‌غداوه ئه‌وه راده‌گه‌یه‌نن که پزیشکه‌کانی ژوور سه‌ری ده‌ڵێن تازه جه‌لال تاله‌بانی چاک نابێته‌وه، چونکه تا ئیستا که نه‌هاتۆته‌وه هۆش خۆی، ئیتر نازانرێ مێشکی چه‌ند زیانی لێکه‌وتووه، هه‌رچه‌نده تا ئیستا 24 کاتژمێر به‌سه‌ر بورانهوهکهیدا رۆیشتووه، ئه‌گه‌ر ههڵیشبسێتهوه ئه‌وه بۆ ماوه‌ی 3 مانگیش ناتوانێت کاری ته‌واوی خۆی به‌جێ بهێنێت.
شایانی باسه هه‌ر پاش بیستن و بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌که، مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتی نیشتیمانی که‌وتوونه‌ته خۆیان و مه‌ترسیی دایگرتوون، سه‌رچاوه‌یه‌ک که نه‌یویست ناوی بهێنرێت وتی هه‌موو ترسیان لێ نیشتووه و له پاشه‌ڕۆژی یه‌کێتیی و چاره‌نووسی خۆیان ده‌ترسن، هه‌ر ئه‌م به‌یانییه له‌لایه‌ن پارتییه‌وه په‌یوه‌ندیی به چه‌ند ئه‌ندامێکی مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتییه‌وه کراوه، سه‌رچاوه‌که وتی نازانم بۆ چ مه‌به‌ستێک و چ قسه‌یه‌کیان له‌گه‌ڵدا کراوه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





