له 7/3 دا مێژوو دوباره ده‌بێته‌وه...بیره‌وه‌ری ژنێکی کورد
28/01/2010, 12:00 (GMT+1)

7/3 له‌یادم ناچێت که چۆن له‌و ڕۆژه‌دا دایکم له به‌یانیه‌وه تا ئێواره قورئانه‌که‌ی خسته کۆشی! من و خوشکه‌که‌شم که له‌به‌ر خاتری ئه‌و له‌ماڵ نه‌چوینه ده‌رێ بۆ ئه‌وه‌ی خه‌مێکی تریش نه‌خه‌ینه سه‌ر خه‌مه زۆره‌کانی! هه‌ر له‌و ڕۆژه‌داو ده‌مه‌وئێواره، عه‌لی که هاوڕێیه‌کی نزیکی براکه‌م بوو، له ده‌رگامان ده‌رکه‌وت و به‌ده‌م پێکه‌نینه‌وه پێی ووتین که شار ڕزگاری بوه‌و هه‌ر ئه‌منه سوره‌که ماوه. له خۆشی‌دا خه‌ریکبوو باوه‌شی پێیدابکهم و ئه‌ملاوئه‌ولای ماچ بکه‌م! به‌ڵام داخی گرانم، گه‌ر ده‌مزانی بۆ ڕۆژی دوایی عه‌لی له ئه‌منه سوره‌که شه‌هید ده‌بێت بێگوێدانه عه‌یبه تێر تێر ماچم ده‌کرد! عه‌لی که وه‌ك برامان وابوو ئێسته‌ش ده‌موچاوی ده‌م به‌پێکه‌نینی که دوا جاربوو بیبینم له پێش چاومه! له ئه‌منه سوره‌که شه‌هید کراو دایکی کڵۆڵ و ژن و مناڵی به‌جێهێشت! به شه‌هید بونی ئه‌و و هاوڕێکانی لامان وابوو که کۆتایی خوێنڕشتن دێت! به‌ڵام نه‌مانده‌زانی که نامه‌رده‌کان نایه‌ڵن که‌س خێر له ڕاپه‌ڕین ببینێت! ئه‌و شه‌وه براکه‌م که دووساڵێش ده‌بوو له پێخه‌فی خۆیدا نه‌خه‌وتبوو هاته‌وه ماڵه‌وه! ماڵمان پڕ بوه‌وه له کوڕه ئازاکانی که ده‌مێك بوو له ترسی گرتن لهدهرگامانیان نه‌دابوو.
به‌ڵێ له‌و حه‌وتی سێیه‌دا، به هیمه‌تی جه‌ماوه‌ری سته‌مدیده، قه‌ڵای پڕ جه‌وری به‌عس ڕوخێنرا. له حه‌وتی سێی داهاتوشمان مێژوو دوباره ده‌بێته‌و به نوکی قه‌ڵه‌مه‌کانمان کۆتایی ده‌هێنین به ده‌سه‌ڵاتی ناعه‌داله‌تی، به پاشاگه‌ردانی، به گه‌نده‌ڵی، به چاوچنۆکی، به مه‌حسوبیه‌ت و مه‌نسوبیه‌ت، به قۆرغکردنی کورسی، به چه‌وساندنه‌وه‌ی گه‌نجه‌کان، به ده‌ستدرێژکردن بۆ شه‌ره‌فی ژنی کورد، به کپکردنی ده‌نگی ئازاد، به سه‌دان دیارده‌ی دزێو که به‌خه‌ویش پاش ڕاپه‌ڕین نه‌مان ده‌زانی که له‌ژێر ده‌ستی حوکمی کورددا ده‌یبینین!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





