"دەولەت بوون وەك جەمكيكى درۆ لەهەناوى عيراقى ئيستادا"
19/07/2014, 12:00 (GMT+1)

بەبرواى من, كەورەترين درۆى سياسيى لەسەدەى بيستدا كرابيت, ناونانى جەند بارجەزەوييەكى بيكەوەنراو بوو" بەدەولەت" لەم عيراقەى ئيستادا. كەورەترين تاوانيك كەلەميزووى سەدەى بيستدا ئەنجامدرابيت, بەبراوى من كەورەتر لەرەشەكوزى ئەرمەن,جولەكەو هۆلۆكۆستى كوردانى باشور, ناونانى ئەم عيراقەى ئيستابووەبەدەولەت. ئەوەى هەر كيز من بروام بيى نەبووه, ناونانى دەولەت بووەبۆ ئەم عيراقەى ئيستا. ليرەشتيك نەبووەناوى دەولەت, بەمەفهومەدروستەكەى, كەخاوەن سەروەرى ئيداريى وقورساى سەنكى سياسيى بيت. عيراق هەميشەبانتاييەكى زەوى كراوەبووەبۆ برۆزەى سەرمايەدارى سياسەتى ولاتانى غەرب. ليرە, لەم ناوجەيه, هەركيز شتيك نەبووەناوى سياسەتمەداربووبيت , بەواتا راستەقينەكەى, كەخاوەن روانينى رەسەن و برۆزەى سەربەخۆ بيت. ليره, ئەوەى هەبووە, تەنيا بريتى بووەلەبانتاييەكى جوكرافى لەوزەى نەوت, نەك جيۆ-سياسيى, كەتيادا كراوەبووەبۆ برۆزەى كارى سەرمايەدارى ولاتانى غەرب و, سياسەتمەدارەكانيشى كەورەوەبەرهينى دەرەكيى . بەواتايەكى تر, تەواوى كەرەستەمرۆيى و جوكرافيەكەعيراق خۆى خاوەنى بووه, وەلئ كاربيكەرى برۆزەبيرۆكەى دەرەكيى. لەعيراقدا هەركيز شتيك نەبووەناوى سياسەتى سەربەخۆى هەريميى و نيودەولەتيى, بەلكو ئەوەى هەبووەتيكەلەيەك بووەلەسياسەتى داسەبينراوى هەريمايەتيى و نيودەولەتيى. عيراقى ئيستا هەميشەقاوشيكى بان و بۆرى كەورەبووەبۆ سياسەتى ولاتان و , هەميشەبەرهەمهينەرى هەموو جۆرەبرۆزەيەكى سياسەتى دەرەكيى بووه, جكەلەسياسەتى خۆى. بەهەمان شيوه, باخەلى سياسەتمەدارەكانيشى, جكەلەهەويى شوناسى شەخسيى, هەلكرى هەويى هەموو جۆرەسياسەتيكى دەرەكيى بووه. بۆيەليرەوە, ئەوەى لەعيراق هەيەبەناوى سياسەت و كارى ريكخراوەيى سياسيى جكەلەبانتاييەكى نەوتيى بۆ وەبەرهينانى وزه, ناوى هەرج شتيكى ليبنريت درۆيەكى ئيجكار كەورەيە. ئەوەش ناوى سياسەتمەدارەبووەليره, جكەلەفشەكەريكى فالجى سياسەت هيجى تر نەبووه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





