پەرلەمان لە نێوان دروشم و متمانەبوندا
26/08/2013, 12:00 (GMT+1)

مۆدێلى دووەم مۆدێلێکى خلیجیانەیە کە کار لەسەر سسیتمى سەرۆکایەتى دەکات بەوەى سەرۆک لەگەلەوە هەڵبژێرێ و پەرلەمان دەسەڵاتى دووەم و سێبەر بێت و لەوەش کورت تر بکرێتەوە ببێتە مودێلى دەسەڵاتى خێڵ و بنەماڵە و پشتاو پشت بێت و جۆرێک بێت لە وەلى عەهد ، کە ئەمە بۆ خۆى دەکاتە ئەوەى کە بوار بۆ کەسى تر لەو دیوو بازنەى خێڵ و بنەماڵە و حیزبى تەسک بین کەسێک نەتوانێ بچێتە دەسەڵات و هیچ بوارێک بۆ پەیڕەو کردنى بنەماکانى دیموکراسى نامێنێتەوە کە ڕاى تاک و دەنگى تاک و حوکمى سندوقەکانى هەڵبژاردن و پاشان بۆ دەستاو دەستکردنى دەسەڵات بە پێ ى ئەو بنەمایانەى کە هەیە .
بە داخەوە لەم هەرێمەى خۆماندا هێشتا ئەو متمانەیەى کە گشتى بێت و ببێتە بنەمایەکى یاسایى گشتى لە دایک نەبوە تا بتوانین یاسایەک و دەستورێکمان هەبێت هەمومان پابەند بین پێوەى کەس نەتوانێ ئەو یاسایانە ببڕێت چونکە هێندەى ولائمان بۆ سەرکردە و حیزب و ناوچە هەیە هێندە ئەو هوشیاریە کۆمەڵایەتیە لە دایک نەبوە تا بتوانین هەمومان ئازاد بین و سنورى ئازادى یەکتر نەبڕین ڕێز لە یاسا گشتیەکان بگرین تا ئەو کات جۆرى کیبڕکێ و ململانێکان وێنەى جۆرە یاریەک وەربگرێ و دەستاو دەستکردنى دەسەڵات و پابەند بوون بە یاساگشتیەکانە و بە سەنتەرکردنى پەرلەمان ببێتە ئەو کلتورەى هەمومان پابەند بین پێوەوەى ئەو کات بتوانین ئەو وێنەیە بەرهەم بهێنین و بیدەینە دەروەى خۆمان کە کۆمەڵگایەکی تەندروستین ، بەڵام بە داخەوە تەواو پێچەوانەى ئەم پرینسیپانەین و هێشتا ئەو سەرەتایە دەستى پێ نەکردوە .
دەکرێت ئەم چەند ساڵەى کیبڕکێ کردنى یاریە سیاسیەکان و جۆرى تاکتیکەکان هێندە سڕینەوەى یەکتر بووە هێندە نەبوەتە جۆرێ لە متمانە لە نێوان ئەو هێزانەى کە کێبڕکێ ى یەکتر دەکەن بۆ دەسەڵاتێکى دروست ... بە پێچەوانەى ئەم دیدەوە ئەم هەرێمە پڕە لە دروشمى زەبەلاحى دیموکراتى و خاڵى لە ماناکانى بونى گیانێک کە یەکترى قبۆل بکەین .. حیزبەکان گۆڕەپانى خواستى پەرلەمانیان پڕ کردوە لە دروشمى گەورە بەڵام لە ڕوى کرداریەوە خاڵى لە هەموو ئەو بەهایانەى کە هەڵگریەتى کە دەکاتە ئەوەى بڵێم پەرلەمان پڕە لە دروشمى گەورە بەڵام خاڵى لە کۆى متمانەگشتیەکان و متمانەى شەقام و متمانەى هاوڵاتى .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





