سه‌دام کاندیدی لیستی کوردستانی !
13/02/2010, 12:00 (GMT+1)

لیستی کوردستانی بۆ سه‌دام کاندید ده‌که‌ن !
له‌ماوه‌ی 18ساڵی ده‌سته‌ڵاتی ئه‌مانه‌دا هه‌رگیز ئه‌مانه نه‌یان توانیه‌وه له‌خه‌می قوربانیه‌کانی ده‌ستی سه‌دامدا بن بۆیه ئه‌مڕۆش سهدامیکی تر ده‌که‌ن به نوینه‌ری کوردستانی له په‌رله‌مانی عێراق بۆ خۆی کاندید کردنی سه‌دام ناویک به‌عسی بووبی یان خهتمایلی پارتی و یه‌کیتی بێڕیزی کرده‌نه به هه‌ست وسۆزی هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی کورد بێڕێزی کردنه به 182 هه‌زار ئینسانی کورد که ته‌نها له به‌ر کوردبوونیان ئه‌نفال کران سۆیکردنه برینه‌کانی خه‌ڵکی ههڵهبچهیه بۆیه ئه‌رکی سه‌رشانی که‌سوکاری قوربانیه‌کان و ئه‌و ڕیکخراوانهیهکه داکۆکی ده‌که‌ن له که‌یسی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال ئه‌م بێڕیزهی لیستی کوردستانی قبوڵ نه‌که‌ن .
ئه‌گه‌ر سه‌دام کازم ده‌نگی هێنا ده‌بی ئه‌م پرسیاره له لیستی کوردستانی بکه‌ین ئایا سه‌دام داکۆکیکه‌ری کوردستانی بوونی که‌رکوک ناوچه دابڕاوه‌کان ده‌بی ئایا سه‌دام له خه‌می مناڵانی هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیاندا ده‌بی ئایا سه‌دام له‌خه‌می پرسه نهتهوایتیهکانی کورد ده‌بی تاکی کورد دڵنیایه له‌وه‌ی که سه‌دام له‌خه‌می نه‌ته‌وه‌ی کوردا نیه به‌ڵام ده‌کری ئێوه پیمان بڵین حکمه‌ت له‌چیدایه سه‌دام نوێنه‌ری کورد بی له‌به‌غداد ئایه ئێوه شه‌رم ناکه‌ن سبه‌ی له په‌رله‌مانی سه‌دام ناوێک نوێنه‌رتان بێ . له‌کۆتایدا ده‌ڵیم ده‌نگ دان به لیستی کوردستانی ده‌نگدانه به سه‌دام کازم ده‌نگدانه به‌ئه‌نفال کردن و قڕکردنی خه‌ڵکی کوردستان ده‌نگ دانه به‌ته‌عریب ده‌نگ دانه به خاپورکردن وێران کردنی 4500 گوند .
تیبنی ناوی کاندیده‌کان:
http://www.sbeiy.com/ku/newsDetail.aspx?id=23930&cat=2
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





