مەلا بەختیار هەواڵەکەی کوردستانپۆستی پشتڕاست کردەوە
02/02/2014, 12:00 (GMT+1)

"ئهو كهسانهی زانیاری دهبەنه دهرهوه ههر رۆژێك دێت ئاشكرابن، بۆیه ئهوانه لهبهردهم مێژوودا شهرمهزار دهكهین".
ئەم قسەیەی مەلا بەختیار لەوەوە هات، کە هەواڵی تاکە پێڵاوەکەی خانمی یەکەمی عێراق هێرۆی برایم ئەحمەد، کە گرتبوویە د. بەرهەم دەست کوردستانپۆست کەوت و بڵاوکرایەوە، بە دوایدا وەک چاوەڕوانمان کرد بەرهەم لەسەر ئەو سووکایەتییە ئەمڕۆ وازی لە پۆستەکەی نێو یەکێتیی نیشتیمانی هێنا، هەروەک خۆی رایگەیاند ئیستا ئەندامێکی ئاسایی ئەو حیزبەیە. سەرچاوەیەک ئەم ئێوارەیە بە کوردسدتانپۆستی راگەیاندن کە بەرهەم ساڵح بۆیە وەک ئەندامێکی ئاسایی ماوەتەوە، وازی لە پۆست و پلەکەی هێناوە، بەڵام ئومێدی ئەوە هەیە بگەڕێتەوە ئەگەر هێرۆ لەبەر چاوی ئەو ئەندامانەی پێڵاوەکەی تێگرتووە داوای لێبوردنی لێبکات.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





