په‌يوه‌ندي جه‌نگ به ههژاريهوه
06/02/2015, 12:00 (GMT+1)

له (31) دهولَهمهندترين ولاتهكاني جيهان رِێژهي درێژبوونهوهي ژيان بۆ 25% به‌رزبۆته‌وه به‌لام له (18) هه‌ژارترين ولاتهكاني جيهان معهدهلي ژيان بهقورسي به‌ره‌وژێر رِۆيشتوه. بۆنمونه له ولاتێكي وه‌ك بۆتسواناو زيمبابواو زامبيا رێژەی ژيان 45 ساَله.
هه‌ژاري و بێ مافي و وێرانكردني بهكۆمهَلي مرۆڤ له ديدي ژيان ده‌بنه هۆي بێهيوايي و ههَلچوون و سه‌رلێتێكدان ، ده‌بنه هۆي دروستكردني پێشبرِكێي درِندانه له پێناوي مانه‌وه له ژيان له گشت بواره‌كاندا. زۆرێك له مرۆڤه‌كان له‌به‌ر هه‌ژاري و بێهيوايي له ژيان تووشي بهشداربووني جه‌نگ ده‌بن ، رِودهكهنه رِيكخراوه توندرِهوهكان ، ده‌بنه تيرۆريست ، يان ده‌بنه شۆرِشگێرِ دژ به رِوتێنهرهكانيان. ولاته هه‌ژارو دواكه‌وتوه‌كان كه ئامانجي سياسه‌تي رِوتێنهرهكانه ئه‌وانه‌ي ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ش له كۆنترۆلَ كردن و رِوتاندنهوهي ژيان و ساماني سروشتييان و پێشيل كردني مافه‌كاني ژيان چونكه چاوچنۆكي بۆ پاره‌و سه‌رمايه مرۆڤ و نه‌ته‌وه ناناسێت ، دياردهيهك كه زوو، يان دره‌نگ جه‌نگ و شۆرِشي كۆمهلايهتي لێده‌كه‌وێته‌وه.
(چه‌ند دێرِێك له كتێبێكي ئايندهم له‌سه‌ر جه‌نگ و ئاشتي)
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





