کاک نه‌وشیروان وریابه شه‌ڕ ده‌ستی پێ‌کرد !!
14/03/2009, 12:00 (GMT+1)

به‌ڵام من وه‌ک خۆم پێم وایه که نه‌ک هه‌ر ته‌نیا کاک نه‌وشیروان و هه‌ڤاڵانی خاوه‌نی سه‌روه‌ت و سه‌روه‌ری پارته کوردی و ده‌سه‌ڵات داره‌کانن به‌ڵکو هه‌مو ئه‌وه‌ی که ئێستا هه‌یه ته‌نیاو ته‌نیا به خوێنی شه‌هیدان و ئه‌نفال و قوربانیانه ئه‌گه‌ر ئه‌وان و میلله‌ت نه‌بونایه ده‌بوایه ئه‌مانه تاکو ئه‌مڕۆش له که‌ره‌ج و به‌غداو لای دۆستانی خۆیان و دوژمنانی گه‌لی کورد بونایه ،
واته ده‌سه‌ڵاتی مافیا به قوت و پاره‌ی میلله‌ت خۆیان پێگهیانده ئه‌م پله‌و پایه مافی ڕه‌وای هه‌مو میلله‌ته که داوای سه‌روه‌ت و سه‌روه‌ریه‌کانی خۆی بکاته‌وه و بچوک تا گه‌وره خۆی به خاوه‌نی بزانێت نه‌ک به ته‌نها کاک نه‌وشیروان و هه‌ڤاڵانی ،
ئێستاکه ڕوداوه‌کان و پێش بینیه‌کان به ئاقارێکی زۆر غه‌ریب و ناسک و ترسناکدا گوزه‌ر ئه‌که‌ن !
دوای ئه‌وه‌ی که جه‌لال تاڵه‌بانی به ڕه‌زامه‌ندیه‌کی زۆر‌و سوپاسه‌وه بانگهێشت و خوڵقی نه‌وشیروان مسته‌فای کرد بۆ ڕابه‌رایه‌تی و سپاردنی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان و پۆسته سکرتێریهکهی خۆی بۆ ئه‌و ، به‌ڵام کاک نه‌وشیروان ڕه‌تی کرده‌وه‌و پێداگری کرد له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌کانی خۆی و پشتی به‌ست به هه‌ڵبژاردن و ئیراده‌ی خه‌ڵکی کوردستان واته ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی چه‌نده لای خه‌ڵکی کوردستان جێ ی دڵخۆشی و وه‌ڵام دانه‌وه بو بۆ گومان و دو دڵیهکانیان له به‌رامبه‌ر خۆی و کڕینه‌وه‌ی متمانه‌ی خه‌ڵکی ئازادیخواز و ئۆپۆزیسیۆن ، وه له هه‌مانکاتیشدا بومه له‌رزه‌یه‌کی تر‌و هه‌ڵگیرساندنی شۆڕش و شه‌ڕێکی تری به‌ره‌ی ئۆپۆزیسۆنه له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتێکی دزو مافیا ، وه له‌وه‌ش زیاتر ئه‌م هێمنی و بێده‌نگیه‌ی کاک نه‌وشیروان دیاره زیاتر ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردو بنه‌ماڵه‌ی له‌رزاندووه ،
که‌واته ئه‌م هه‌ڵوێست و ڕوو داوانه وا ده‌که‌ن که ئه‌م کاته‌ی ئێستا له هه‌مو کاته‌کانیتر زیاتر ناسک و پڕ حهساستره بۆ کاک نه‌وشیروان و هه‌ڤاڵانی که ئه‌بێت زۆر هه‌ستیار و وریا بن ، چونکه ئێوه له به‌رامبه‌ر دهسهڵاتێکدان که خۆتان باشتر ئه‌یناسن که ده‌ستی کاراو شاره‌زای له مێژینه‌یان هه‌یه بۆ فه‌وتان و پلان گێڕی و خه‌نجه‌ر له پشتدانی دۆست و نه‌یارانیان !
وه گومانی تیا نیه که له کۆتایی سه‌ره مه‌رگیاندا شه‌ڕێکی خوێناوی و خیانه‌تێکی هاو شێوه‌ی 31 ئاب و سوپای پاسداران له دژی ئێوه و خه‌ڵکی کوردستان به‌رپا بکه‌ن و عه‌ره‌ب و تورک و فارس بڕژێننه سه‌ر بنکه‌و باره‌گاتان و کوچه‌و کۆڵان ، چونکه خۆتان ئه‌زانن ئه‌وان مێژویه‌کی دورو درێژ‌و توند و تۆڵ و پڕ له سه‌روه‌ریان هه‌یه له‌گه‌ڵ دوژمنانی گه‌له‌که‌مان ، ئیتر خۆ ئاماده که‌ن شه‌ڕ ده‌ستی پێ‌کرد ، شه‌ڕێک به سه‌رکه‌وتنی ئێوه و خه‌ڵکی کوردستان ، ته‌فر و تونا کردنی کۆشکی شاهانه و تاجی نامه‌ردیان ،!
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





