ده‌ی قه‌سه‌م به‌خوا پارتی و یه‌کیه‌تی فت.
11/05/2009, 12:00 (GMT+1)

من وه‌ک کادیرێکی پارتی لێره‌وه چه‌پکه گوڵ و به‌یبون و سوره ههراڵهو نێرگسی نێرگسه جاره‌کانی کوردستان ده‌که‌م به‌دیاری ده‌ست و پێشکه‌ش به نه‌وشیروان مسته‌فا و جه‌وهه‌ر نامیق و کوێستان محه‌مه‌د ده‌که‌م و پێیان ده‌ڵێم بۆ پێشه‌وه به‌ره‌و گۆرانێکی نه‌وعی ، ئێوه خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی کوردستانتان له گه‌ڵه ، ئێوه کادیرو پێشمه‌رگه‌تان له گه‌ڵه، ئێوه خه‌ڵکی شهرهفندو دڵسۆزتان له پشته ، له هیچ سڵ نه‌که‌ن ، سه‌رکه‌وتن مسۆگه‌ره و ده‌نگی حه‌ق خوازانتان بۆ ده‌کرێ به‌دیاری ، دڵنیام ئێوه نێردراون بۆ رزگارکردنی مرۆڤی کورد له ده‌ست مافیاکانی کوردستان ، ئێوه ده‌بنه داینه‌مۆی بنه برکردنی فه‌سادی ئیداری و ئه‌خلاقی نه‌مانی دزو درۆزن، بۆ پێشه‌وه ئه‌ی پێشره‌وانی رزگار که‌ر ، ئێوه جێگای ئومێدی ئه‌م میله‌ته هه‌ژگ بهسهرهن ، ورد‌و درشت پیرو جوان خوێنده‌وارو نه خوێنده‌وا ر ، پاڵه‌و ره‌نجبه‌ر، شوان و گاوان ، ده‌نگی منداڵه به‌جێماوه کانی ئه‌نفالتان له گه‌ڵه ، ئێوه ده‌نگی دایکانی جگه‌ر سوتاوتان له گه‌ڵه ، وا له ده‌شتی گه‌رمه‌سێره‌وه تا ده‌گاته گوندی سه‌ر لوتکه‌ی چیاکان چین چین رهژبهڵهکیان به‌ستوه ، خه‌ڵکی کوردستان ده‌نگی خۆتان رزگار تان ده‌کات له هه‌مو ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی که بهسرمان هاتوه له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دزو درۆزنه‌کان ، نه‌فره‌تیان لێ بکه‌ن و پێیان بڵێن ئیتر ئێوه‌مان ناوێ و برۆن ملتان بشکێنن ،پێان بڵێن وا رۆژتان ئاوابو ، لێره‌وه دڵنیاتان ده‌که‌م و ده‌ڵێم قه‌سه‌م به‌خوا پارتی و یه‌کیه‌تی فت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





