ده‌قی جاڕنامه‌ی گه‌ردونی مافی مرۆڤ
20/11/2011, 12:00 (GMT+1)

پێشه‌کیی
له‌و رووه‌وه که ناسینی که‌رامه‌تی زاتیی هه‌موو ئه‌ندامانی بنه‌ماله‌ی مروڤ و مافی یه‌کسان که بۆ که‌سێکی دیکه ناگوازرێته‌وه و بنچنه‌ی ئازادی و عه‌داڵه‌ت و ئاشتی له جیهان داده‌ڕێژێت، له‌و سه‌ره‌وه که ده‌ره‌نجامی نه‌ناسین و سووککردنی مافه‌کانی مرۆڤ ده‌بێته هۆی توندوتیژیی نامرۆڤیی، که رۆحی مرۆڤی تووشی سه‌رکه‌شیی کردووه و به‌دیهاتنی دنیایه‌ک که تێیدا مرۆڤه‌کان بتوانن به ئازادی بیروڕای خۆیان ده‌رببڕن و نه‌ترسێن، وه‌ک به‌رزترین ئاواته‌کانی مرۆڤ راگه‌یاندراوه. له‌و رووه‌وه که ده‌بێ له بنه‌ڕه‌تدا مافه مرۆڤییهکان ده‌بێ به به‌ڕێوه‌چوونی یاسا پشتگریی بکرێن هه‌تا مرۆڤ وه‌کو دوایین رێچاره ناچار نه‌بێ به دژی سته‌م و گوشار شۆڕش بکا. له‌و رووه‌وه که پێویسته په‌ره به په‌یوه‌ندیی دۆستانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی بدرێ، له‌و سه‌ره‌وه که گه‌لانی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ جارێکی دیکه له جاڕنامه‌که‌دا بڕوای خۆیان به مافه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی مرۆڤ و ئاست و بایه‌خی تاکی مرۆڤی و یه‌کسانیی مافه‌کانی ژن و پیاو دووباره کردۆته‌وه و سوورن که یارمه‌تی گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی بده‌ن و له ژینگه‌یه‌کی ئازاد‌دا بارودۆخی ژیانێکی باشتر مسۆگه‌ر بکه‌ن، له‌و رووه‌وه که ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندام یه‌کیان گرتووه که رێزگرتنی جیهانی و وه‌به‌رچاوگرتنی راسته‌قینه‌ی مافه‌کانی مرۆڤ و ئازادییه بنچینه‌ییه‌کان به هاوکاریی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان دابین بکه‌ن، له‌و سه‌ره‌وه که لێک تێگه‌یشتنی هاوبه‌ش سه‌باره‌ت به ماف و ئازادییه‌کان بۆ به‌ڕێوه‌چوونی سه‌رله‌به‌ری ئه‌م به‌ڵێنه به‌ته‌واوی گرینگه، دانیشتنی گشتیی، ئه‌م جاڕنامه گه‌ردونییه‌ی مافی مرۆڤی به ئاڕمانجی هاوبه‌ش بۆ هه‌موو گه‌ل و نه‌ته‌وه‌کان ده‌زانێ هه‌تا به گشتی و هه‌موو به‌شه‌کانی کۆمه‌ڵگا ئه‌م جاڕنهمهیان له رۆژه‌ڤ دا هه‌بێ و هه‌وڵ بده‌ن که به هۆی فێربوون و بارهاتن رێزی ئه‌م ماف و ئازادییانه مسۆگه‌ر بێت و به وهربهرچاوگرتنی رێوشوێنی نه‌ته‌وه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی، بناسرێت و به‌شێوه‌ی راسته‌قینه و حاشاههڵنهگرییان چ له نێوان نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌ندام و چ له نێوان گه‌لانی نێو سنووری وڵاتاندا به‌ڕێوه‌بچێت.
ده‌قی جارنامه‌ی گه‌ردونی مافی مروڤ
له هیواکانی هاوبه‌ش ته‌واوی گه‌ڵ و نه‌ته‌وه‌کان رادهگهیهندریت تاوکو هه‌مو خه‌ڵک و ریکخراوه‌کانی کومهلگا ئه‌م جارنامه‌یه له به‌ر چاو بگرن و هه‌وڵ بده‌ن به هاریکاری ریکخراوی وزاره‌تی په‌روه‌رده ، له به‌ر چاو گرتنی ئه‌م ماف و ئازادیانه په‌ره‌ی پی بدریت به ریوشوینی گونجاوی نه‌ته‌وه‌یی وه نیونه‌ته‌وه‌یی، پیناسه‌ی وه‌گه‌رخستنی گونجاو به‌گشتی له دونیادا و کاریگه‌ری ئه‌مانه چ له نیوان کومه‌لگه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام وه چ ئه‌و ناوچه ئتنیکه کانی که له ناو سنورکانیان دان ، دابین بکریت:خاڵی - 1
هه‌موو مروڤێک به ئازادی له‌دایک ده‌بێ و که‌ڕامه‌ت و مافی یه‌کسانیان هه‌یه ، هه‌موویان خاوه‌نی ئه‌قڵ و ویژدانن و ده‌بی له‌گه‌ڵ یه‌کدا هه‌ڵسوکه‌وتی برایانه‌یان هه‌بێ.
خاڵی - 2
ئه‌م ئازادی و مافانه‌ی که له جاڕنامه‌که‌دا ئاماژه‌یان پێکراوه هه‌موو مرۆڤێک به شێوه‌ی یه‌کسان و به بێ هیچ چه‌شنه جیاوازییه‌ک ده‌گرێته‌وه واته نیژاد ، ره‌نگ ، ره‌گه‌ز ، زمان ، ئائین ، بیروڕای رامیاری و یان هه‌ر باوه‌ریکی دیکه ی، هه‌روها ره‌چه‌ڵه‌ک، بارودۆخی کومه‌لاتی ، سه‌روه‌ت وه سامان ، له دایک بون و هه‌ر شیواز یا بارودوخیکی دیکه . هه‌روه‌ها هیچ هه‌ڵاواردنێک له سه‌ر بنمای رامیاری ، ئیداری یان نێوده‌وڵه‌تیی وڵاتێک یان نیشتیمانێک هه‌بێ که که‌س هاوڵاتیی ئه‌و شوێنه بێ. جا ئه‌م ولاته یان ناوچه‌یه سهربهخو بیت ، یان داگیرکراو یان ده‌سه‌ڵاتێکی سنورداری هه‌بێت.
خاڵی - 3
هه‌موو که‌س مافی هه‌یه ژیان و ئازادی و ئاسایشیی شه‌خسی هه‌بێ.
خاڵی - 4
هیچ که‌سیک ناتوانێ که‌سێک بهکویڵه بهێلێته‌وه و کڕین و فرۆشتنی کۆیله به هه‌موو شێوه‌یه‌ک قه‌ده‌غه‌یه.
خاڵی - 5
هیچ که‌سیک نابی ئه‌شکه‌نجه بکریت یان به شێوه‌ی زاڵمانه سزا بدرێت یان رووبه‌ڕووی هه‌ڵسوکه‌وتی دژه مرۆڤی بێته‌وه یان بچه‌وسێندرێته‌وه.
خاڵی - 6
هه‌موو که‌س مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه که که‌سایه‌تی حقوقی خوی له هه‌مو شوینیک وه‌کو مرۆڤ به فه‌رمی بناسرێت.
خاڵی - 7
هه‌مو که‌سیک له به‌رامبه‌ر یاسادا یه‌کسانن و مافیان هه‌یه به بی هیچ جیاوازی و ههلاواردنیک یاسا پشتیوانیان لێ بکا ،هه‌مو مافی هه‌یه له به‌رامبه‌ر هه‌ر چه‌شنه هه‌لاواردن یان جیاوازیه‌ک که دژ به‌م جارنامه‌یه بیت و دژ به هه‌رچه‌شنه هاندانێک که هه‌لاواردنێکی له‌م شێوه‌یه به‌دیبێنێ ، له یاسا سود وه‌ربگرێت.
خاڵی - 8
له به‌رامبه‌ر هه‌ر کرده‌وه‌یه‌ک که مافه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی تاک پێشێل بکا و ئه‌و مافانه به هۆی یاسای بنچینه‌یی یان یاسایه‌کی دیکه بۆ تاک ناسرا بێت، مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه له دادگای باڵای نه‌ته‌وه‌یی پێداچوونه‌وه‌ی بۆ بکرێ.
خاڵی - 9
هیچ که‌س نابی سه‌ره‌رویانه ده‌ستبه‌سه‌ر، زیندانی یان شاربه‌ده‌ر بکریت.
خاڵی - 10
هه‌موو که‌سیک به بێ جیاوازی مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه که سکاڵای خوی له دادگایه‌کی سه‌ربه‌خۆ و بی لایه‌ن ، به ئاشکرا کاره‌کانی بو به‌ریوه ببه‌ن. دادگایه‌کی ئاوا له‌باره‌ی ماف و ئه‌رکه‌کان یان هه‌ر تۆمه‌تێکی که خرابێته پاڵی ،ده‌بی بریاری له‌سه‌ر بدات.
خاڵی - 11
1) هه‌ر که‌سیک تاوانی خرابێته‌پاڵ ، هه‌تا ئه‌وکاته بێتاوانه که له دادگایه‌کی گشتیدا که هه‌موو گه‌ره‌نتییه‌ک بۆ به‌رگریکردنی بۆ دابین ده‌کرێ و تاوانباربونی به شیوه‌ی یاسایی پشت‌راست ده‌بێته‌وه.
2 ) هیچ که‌س بۆ ئه‌نجامدان یان ئه‌نجامنه‌دانی کرده‌وه‌یه‌ک له کاتی روودانی کرده‌وه‌که ، به پێی مافی نه‌ته‌وه‌یی یان نێوده‌وڵه‌تی به تاوان دانه‌نراوه تاوانبار له‌قه‌ڵه‌م نادرێ، به‌م هۆیه هیچ سزایه‌ک له‌وه قورس‌تر که له کاتی روودانی تاوانه‌که ده‌سه‌پێندرێت رووبه‌رووی که‌س نابێته‌وه.
خاڵی - 12
هیچ که‌س نابێ له ژیانی تایبه‌تی ، کار‌و باری کومه‌لایه‌تی ، شوینی ژیان وپیوهندیهکانیدا سه‌ره‌رۆیانه لێپرسینه‌وه‌ی لێبکرێت و هێرش بکرێته سه‌ر شه‌ره‌فه‌ت و که‌سایه‌تی و ناو‌و ناوبانگی ، هه‌موو که‌س مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه که له به‌رامبه‌ر ئه‌مچه‌شنه لێپرسینه‌وه و هێرشکردنانهدا یاسا پشتیوانی لێ‌بکا.
خاڵی - 13
1) هه‌موو که‌سیک مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه له هه‌موو ولاتیکدا به ئازادانه هاتوچو بکات و شوینی ژیانی خۆی هه‌ڵبژێرێت.
2) هه‌مووکه‌سیک مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه هه‌ر ولاتیک ، یه‌ک له‌وان ولاتی خوی به‌جی بیڵیت یان بگه‌ریته‌وه بو ولاتی خوی. .
خاڵی - 14
1) هه‌موو که‌س مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه که له‌به‌رامبه‌ر راوه‌دوونان، ئه‌شکه‌نجه و ئازار، په‌نایه‌ک بدۆزێته‌وه و له وڵاتانی دیکه ببێته په‌نابه‌ر.
2) ئه‌گه‌ر راوه‌دوونان به‌هۆی تاوانی گشتی و نا سیاسی وره‌فتاری دژ به بنه‌ما و مه‌به‌سته‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بێ ، ناتوانریت سوود له‌م مافه وه‌ربگیرێت.
خاڵی - 15
هه‌ر که‌س مافی تایبه‌تی هاولاتی بونی هه‌یه،
هیچ که‌سیک نابیت سه‌ره رویانه له هاولاتی بونی خوی، یان له گورینی مافی هاولاتی بون بی به‌ش بکریت ،
خاڵی - 16
1) هه‌موو ژن و پیاوێکی پێگه‌یشتوو مافیان هه‌یه به بی هیچ سنورێک له رووی نیژاد ، نه‌ته‌وه ، یان ئایینه‌وه پیکه‌وه ژیانی هاوبه‌شی پیک بینن. و له کاتی جیابوونه‌وه‌شیان ژن و میرد له هه‌موو کاره‌باره‌کانی په‌یوه‌ندیدار به زه‌واج مافی هاو یه‌کسانیان هه‌یه .
2) پێکه‌وه‌نانی ژیانی هاوبه‌شی ده‌بی له سه‌ر رزامه‌ندی و ئازادی ته‌واوی ژن و پیاو بیت .
3) بنه‌ماله کۆڵه‌که‌ی سروشتی و بنچینه‌ی کومهلگایه و ده‌بی مافی ئه‌وه‌ی هه‌بێ سود له پشتیوانیی کومهلگا وده‌وله‌ت وه‌ربگرێ.
خاڵی - 17
1) هه‌موو که‌سیک به ته‌نیا، یان به هاوبه‌شیی مافی بهخاونبوون هه‌یه.
2) هیچ که‌س نابێ سه‌ره‌رویانه له مافی خاوهندرایی بی به‌ش بکریت.
خاڵی - 18
هه‌موو که‌سیک مافی هه‌یه به ئازادی سود له بیر‌و ویژدان و ئایین وه‌رگریت. ئه‌م مافه گورینی ئازادانه‌ی دین یان بیر و بڕوا وه‌خۆده‌گرێت. هه‌روه‌ها په‌روه‌رده‌ی ئایینی و به‌ریوه‌بردنی مه‌راسیمی ئایینی ده‌گرێته‌وه. هه‌موو که‌سێک به‌ته‌نیا یان به کۆمه‌ڵ به‌شێوه‌ی تایبه‌تی یان به هابه‌شی گشتی ده‌توانێ ئه‌و مافه‌ی هه‌بێ.
خاڵی - 19
هه‌موو کهسێکمافی هه‌یه به ئازادی بیر و رای خۆی ده‌ربڕێت. ئه‌م مافه ئاماژه به‌وه ده‌کا که هه‌موو که‌سێک به بێ ترس و دڵه‌ڕاوکێ بڕوای تایبه‌ت به خۆی هه‌بێت و له به‌ده‌ستهینانی زانیاریی و بیر‌و را و بڵاوکردنه‌وه‌یان به‌ئازادی ده‌ستی به ئامرازه‌کانی پێویست رابگات.
خاڵی - 20
1) هه‌موو که‌سێک مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه به ئازادیی کۆڕ و کۆمه‌ڵ و گروپی ئاشتیخواز پێک بهێنێت.
2) که‌س ناتوانێ که‌سێک ناچار بکا له کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌دا به‌شداری بکا.
خاڵی - 21
1) هه‌موو که‌سیک مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه که له کار‌و باری به‌ریوه به‌رایه‌تی گشتی ولاتی خۆی ، به‌شیوه‌ی راسته‌و خو یان له رێگه‌ی هه‌لبژارده‌نی نوینهرانێک که ئازادانه هه‌لبژێردراون به‌شداری بکات.
2) هه‌موو که‌سیک مافی هه‌یه به یه‌کسانیی هه‌لومه‌رجه‌کان، کاروباری گشتیی وڵاتی هه‌بێ.
3) ئیراده‌ی گه‌ڵ ،بنچینه و سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌لاتی حکومه‌ته. ئه‌م ئیراده‌یه ده‌بی به شێوه‌ی هه‌لبژاردن بیته ئاراوه که که به پێی راستگۆیی و به‌شیوه‌ی دهورهئی پیک بیت.هه‌لبژاردن ده‌بی گشتی و به ته‌بایی بێت وبه ده‌نگی نه‌هینی یان هاوشیوه‌کانی به‌ریوه بچیت که ئازادی ده‌نگدانی تیدا مسۆگه‌ر بووبێت.
خاڵی - 22
هه‌موو که‌سیک وه‌کو ئه‌ندامی کومهلگا مافی ئاسایشی کومه‌لایه‌تی هه‌یه و ریگه‌ی پیدراوه به پشتیوانی گشتی و هاوکاری نیوده‌وله‌تی ، مافی ئابوری ، کومه‌لایه‌تی کو‌لتووریی خۆی به وه‌به‌رچاوگرتنی پێکهاته و سه‌رچاوه‌کانی هه‌ر وڵاتێک که پیویستیی پله و پێگه‌یشتنیی ئازادانه‌ی که‌سایه‌تیی ئه‌وه به‌ده‌ست بێنێ.
خاڵی - 23
1) هه‌موو که‌سیک مافی کار کردنی هه‌یه، به ئازادی کاری خۆی ده‌ستنیشان بکا ، هه‌لومه‌رجی به‌دوور له غه‌در و ئه‌رخه‌یان به‌خش بۆخۆی بخوازێ و له کاتی بێکاربوونیدا پشتیوانیان لێبکرێت.
2) هه‌مو که‌س مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه که به‌بی هیچ جیاوازیه‌ک ، له به‌رامبه‌ر کارکردنی یه‌کساندا ، موچه‌ی یه‌کسان وربگرێت.
3) هه‌ر که‌سێک که کار ده‌کات موچه و حه‌قده‌ستی گونجاو و ئه‌رخه‌یانبه‌خش وه‌ر بگریت که ژیانی خۆی و بنه‌ماله‌که‌ی له ئاستی ئینسانی‌دا به‌ڕێوه ببات و له کاتی پیویستدا به یارمه‌تی که‌ره‌سته‌کانی پشتیوانیی کۆمه‌ڵایه‌تی، باشتری بکا.
4) هه‌موو که‌س مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆی له‌گه‌ل که‌سانی دیکه‌دا یه‌کێتی دروست بکات و به‌شداری یه‌کێتییه‌کان بێت.
خاڵی - 24
هه‌موو که‌سیک مافی حه‌سانه‌وه و پشوو و سه‌یرانی هه‌یه و به تایبه‌ت ده‌بی له سنوردار بوونی گونجاوی سه‌عاتی کار و مه‌ره‌خه‌سی و پشووه‌کان به‌شێوه‌ی ده‌وره‌یی موچه‌ی پێبدرێ.
خاڵی - 25
1) هه‌موو که‌سیک مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه که ژیانیکی گونجاوی بو دابین کردنی سلامه‌تی و خۆشگوزه‌رانی و خۆی و بنه‌ماڵه‌که‌ی هه‌بێ، به تایبه‌تی له رووی خوارده‌مه‌نی ، جل‌و به‌رگ ، خان‌و ، چاودیری پزیشکی و خزمه‌ت گوزاریه‌کانی تایبه‌تی کومه‌لگاوه. هه‌روه‌ها مافی هه‌یه که له کاتی بی کاری ، نه‌خوشی ، که‌م ئه‌ندامبوون ، بیوه (ژن یان پیاو) ، په‌که‌وته یان له ته‌واوی بواره‌کانی دیکه‌ی ژیان که به‌هوکاری به‌ده‌ر له توانای خۆی نه‌توانێ بژیوی خۆی دابین بکا له بیمه‌ی کۆمه‌ڵه‌یه‌تی سود وه‌ربگرێ.
2) دایکان و مندالان مافیان هه‌یه که له یارمه‌تی و چاوه‌دێریی تایبه‌ت سوود وه‌ربگرن. هه‌موو مندالان ، چ ئه‌وانه‌ی سه‌مه‌ره‌ی زه‌واج بن یان به‌بی زه‌واج دینه دونیا ، مافیان هه‌یه له پشتیوانی کۆمه‌ڵاتیی یه‌کسان سود وه‌ر بگرن.
خاڵی - 26
1) هه‌موو که‌سیک مافی هه‌یه له دام‌و ده‌زگای په‌روه‌رده سود وه‌ر بگریت. خویندن و په‌روه‌رده ، لانی که‌م خویندنی سه‌ره‌تایی و خویندنی و سهرهتاییدهبێ خۆڕایی بێت. خویندنی سه‌ره‌تایی ئه‌رکی سه‌ره‌کیه، په‌روه‌رده‌ی تکنیکی وه پیشه‌یی ده‌بی ببیته گشتی ، به‌ده‌ستهینانی خویندنی بالا ده‌بی به یه‌کسانیه‌کی ته‌واو بو هه‌مو که‌س دابین بکریت هه‌تا هه‌ر که‌سیک بتوانیت به پی توانای خۆی سودی لێوه‌ر بگریت.
2) ئامانجی خویندن و په‌روه‌رده ده‌بی گه‌شه‌کردنی هه‌مولایه‌نی که سایه‌تی مروڤ و باشتر وه‌به‌رچاوگرتنی مافی مروڤ و ئازادییه بنچینه‌ییه‌کان بیت . خویندن و په‌روه‌رده ده‌بی بو په‌ره‌پیدانی لیک تیگه‌شتن و یه‌کتر قه‌بول کردن و دوستایه‌تی له نیوان ته‌واوی نه‌ته‌وه‌کان وه گروپه نیژادی یان ئایینیه‌کان یارمه‌تیده‌ر بێت و هه‌ر وه ها په‌ره بدات به چالاکییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان بۆ پارستنی ئاشتی.
3) باوک و دایک له ده‌ست نیشان کردنی چونیه‌تی خویندن وه په‌روه‌رده بو مندالانی خویان له هه‌موو که‌س له‌پێشترن.
خاڵی - 27
1) هه‌مووکه‌سیک مافی هه‌یه ئازادانه له ژیانی کولتووری وکومه‌لایه‌تی به‌شی هه‌بیت به‌شدار بێت و له هونه‌ره‌کان و به تایبه‌ت له پێشکه‌وتنی زانستی و قازانجه‌کانی سوود ببینێت.
2) هه‌موو که‌سیک مافی هه‌یه له به‌رژه‌وه‌ندییه مه‌عنه‌وی و مادیی به‌رهه‌مه زانستی و ئه‌ده‌بی یان هونه‌رییه‌کانی خۆی سود وه‌ربگرێت.
خاڵی - 28
هه‌موو که‌سیک مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه خوازیاری پیکهینانی نهزمو نیزامیک له بۆواری کۆمه‌ڵایه‌تی و له ئاستی نیو ده‌وله‌تی دا بیت که ماف و ئازادیه‌کانی ناو براو له‌م جارنامه‌یه به ته‌واوی دابین و به‌کرده‌وه جی به‌جی بکات.
خاڵی - 29
1) هه‌رتاکیک ته‌نیا له به‌رامبه‌ر ئه‌و کومهلگایه ئه‌رکی له ئه‌ستو دایه که گه‌شه سندنی ئازادانه و هه‌مه‌لایه‌نه‌ی بو ده‌سته‌به‌ربکات ،
2) هه‌ر که‌س له به‌کارهێنانی ماف وسود وه‌رگرتن له‌و ئازادیانه‌ی خوی که ته‌نیا گوی رایه‌لی ئه‌و سنوره یاساییانه‌یه
که ته‌نیا بۆ ناسین و وه‌به‌رچاوگرتنی ماف و ئازادییه‌کانی خه‌ڵك و بۆ وه‌به‌رچاوگرتنی هه‌لومه‌رجی عادیلانه‌ی ئه‌خلاقی و شیرازه‌ی گشتی و خۆشگوزه‌رانیی هه‌مووان له کۆمه‌ڵگایه‌کی دیموکراتیکدا دیاری کرابن.
3) ئه‌م ماف و ئازادیانه له هیچ بواریک دا نابی به دژی ئامانج و بنه‌ماکانی نه‌ته‌وه یه‌ک گرتوکان به‌کار بهێندرێن.
خاڵی - 30
هیچکام له‌م خاڵانه‌ی جارنامه‌ی به‌ر ده‌ست نابیت وا لیک بدریته‌وه که ببێته مافێک بۆ ده‌وڵه‌ت یان گروپ یان تاکێک هه‌تا بتوانێ ماف و ئازادییه‌کانی ئاماژه‌پێکراو له‌م جاڕنامه‌یه‌دا پێشێل بکات یان کارێکی له‌م شێوه‌یه ئه‌نجام بدات.
نوسین وه وه‌رگیران عومه‌ر عینایه‌تی
سه‌رچاوه توری ئه‌نترنیت
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





