گەندەڵیەکی خەڵاتی ئاشتی نۆبلی 2014
09/01/2015, 12:00 (GMT+1)

لەکاتی سەرهەڵدان و هەڵتۆقینە خێراکانی چەتەکانی-داعش- هیچ کەس و لایەن و گروپ و دەوڵەتیك لەو مەترسیە گەورەیەی ئەم چەتانە نەگەیشتن و نەیانتوانی پێشی لێبگرن تا بەو شیوەیە خێرا وەك ڤایرۆس بڵاونەبێتەوەو نەبێتە مەترسیەکی مەزن بۆ مرۆڤایەتی. ئەم تاقمە تیرۆریستە کە بەئاشکرا لەلایەن ووڵاتانی سوننە مەزهەبەوە پشتگیری ماددی کران و لەلایەن تورکیایەوە کۆکرانەوەو هەموو پاڵپشتیەکی لۆجستیکیان بۆ ئاسانکرا،کەچی هیچ لایەنێك بەشێوەیەکی گرنگ پێدراو ئاوڕیان لەم کێشەیە نەدایەوەو لابەلا تەماشایان کرد تا وای لێهات جیهان بەگشتی و کورد بەتایبەتی قوربانی دەستی ئەو چەتانەی چێژت.
ئەم چەتانە کەوتنە هێرش بردنە سەر هەموو جۆرە کۆمەڵگایەك کە ئەهاتە سەر ڕێگایان،ئەمان کەس و گروپ و لایەن نەما دەستی لێنەوەشێن و زەرەریان پێنەگەیەنن. بەوەشەوە نەوەستان و پەلاماری شەنگالیان داو کوردە یەزیدیەکانیان ئەنفال و ڕەشەکوژیان کرد و ئافرەت و کچانیان کردە موڵکی خۆیان و سەودایان پێوە کردن. وە نابێ ڕۆڵی خراپی پارتی بنەماڵەی بارزانی لەیاد بکەین کەوا هەر زوو شوێنەکانیان بۆ داعش چۆڵ کرد و خەڵکەکەیان بەجێهێشت.
خۆشبەختانە،گەلی کوردمان لە ڕۆژئاوا ڕووبەڕووی ئەم چەتانە بوونەوەو توانیان پێشڕەویەکانیان خاو بکەنەوەو دواتر بیوەستێنن. تا وای لێهات جیهان ئازایەتی و جوامێری کوڕان و کیژانی کۆبانیان بینی و چیتر نەیانتوانی لەئاست ئەو هەموو نالەباری و ناهەمواری ئەم چەتانە بێ دەنگ بن. شەڕڤانان بە هەردوو ڕەگەزەوە وانەیەکی وایان نیشانی چەتەکانی داعش دا کە بەڕاستی کەسی تر پێش ئەوان پەرجووی وایان نەکردبوو. بۆیە بەڕاستی خەڵاتی نۆبڵ پێوست بوو بدرێت بە کوردانی کۆبانی- وەیان لانی کەم بەو شەڕڤانە کەوا لەجیاتی هەموو جیهان ڕووبەڕووی ئەو هەموو هێزە بوونەتەوە کە جیهانیان تووشی نەهامەتی و کۆشتن و ئەتککردن کردۆتەوە. شەڕڤانانی کۆبانی و کیژە نازدار و جوامێرەکان بەڕاستی تووشی غوبنی ئەم لیژنەی نۆبڵ کراو خەڵاتەکەیان پێنەدرا. بەهەموو پێوەرێك ، ئەبوو ئەو خەڵاتە بدرایە بە شەڕڤانانی دژ بە مرۆڤایەتی.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





