گۆڕان غه‌دری له گۆڕانخوازان کرد
29/07/2009, 12:00 (GMT+1)

من تا سه‌ر ئێسقان دژ به‌م ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵه ده‌نوسم ودهدوێم وتا خوێنیش له جه‌سته‌ما هاتوچۆ بکات دژ به گه‌نده‌ڵی ونا یه‌کسانی ده‌نوسم جا ئه‌م ده‌سه‌ڵاته هه‌ر که‌سێک به‌ڕێوه‌ی ببات،مه‌به‌ست له نوسین ورهخنهگرتنیش له هه‌ناویدا گۆڕانه‌و گۆڕانیش له ئارادایه ئه‌و گۆڕانه که ناکۆکه به چه‌مکی گه‌نده‌ڵی وناکۆکه به مانیفێستی گه‌نده‌ڵکار ودز ومافیاو به‌ئاشکرا پێیان ده‌ڵێت منم له‌به‌رامبه‌ری ئێوه‌دا ده‌وه‌ستم
دوا به دوای ڕاگه‌یاندنی لیستی گۆڕان وازیه‌ک دروست بوو که سه‌راپا یاری کردن بوو به هه‌وڵ وکۆششی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که چه‌ندین ساڵه له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌نوسن وره‌خنه ده‌گرن و داوای گۆڕان ده‌که‌ن،به‌ڵام لیستی گۆڕان ئه‌م گۆڕانه‌ی کرد به موڵی خۆی هه‌وڵ وکۆششی نوسه‌ران وڕۆشنبیران وته‌نانه‌ت هه‌موو ئه‌و کرێکار و وشیارانه‌ی که جه‌نگاون له دژی نایه‌کسانی داوای گۆڕانیان کردووه له بیرکرد،دیاره هه‌موو که‌سێک هه‌قی ئه‌وه‌ی داوای گۆڕان بکات ودروشم به‌رز بکاته‌وه به‌ڵام به مه‌رجێک له‌سه‌ر میلاکی ئه‌وی تر نه‌بێت کۆششی ئه‌ویتر نه‌خاته بن پێی،ده‌قیق ئه‌مه لیستی گۆڕان وگۆڕانه کۆنه یه‌کێتیه‌کان کردیان،من وسهددانی وه‌ک منیش بۆ چه‌ند ساڵێک ده‌چێت ئه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌مڕۆ باسی ده‌کات ئێمه باسمان کردووه جیاوازیش نیه له هیچ ڕووێکه‌وه له نێوانی ئێمه ولیستی گۆڕان به‌ڵام ئه‌وان کۆنه یه‌کێتی وئێمه‌ش هه‌ژاره پێنوس به‌ده‌سته‌کانی سه‌ربه‌خۆین که به‌داخه‌وه نه‌ده‌بوایه وا بوایه ئه‌وه‌ی گۆڕان کردی سوکایه‌تی کرد به فکره‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ی که چه‌ندین ساڵه تێده‌کۆشن وداوای گۆڕان ده‌که‌ن له‌ناو ده‌سه‌ڵاتی کوردی من له ساڵی 2006 له نوسینێکدا ڕه‌خنه‌م له نه‌وشیروان گرت که بۆ له ئاست گه‌نده‌ڵیدا بێده‌نگه که به‌داخه‌وه ئه‌وکات چه‌ندینی ئه‌وانه‌ی که ئێستا داوای گۆڕاندهکهن و له ناو لیستی گۆڕانن به نوسین وئیمهیلی هه‌له‌ق مه‌له‌ق قسه‌ی ناشیرینیان بۆ ده‌ناردم ئه‌مڕۆ ئه‌وانه بون به گۆڕانخواز وئێمه‌ش فت هه‌ر بۆیه‌ش هه‌قی خۆمانه که دژ به گه‌نده‌ڵیه‌ی لیستی گۆڕانیش بنوسین وبدوێین نه‌وه‌ک پشتیگیریان بکه‌ین چونکه سه‌ره‌تا سه‌رۆکی لیست ده‌بێت داوای لێبوردن له هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان و گۆڕانخوازانی وه‌ک ئێمه بکات که هه‌قی خواردین دواتر له‌و هه‌موو که‌م وکوڕی وگهندهڵیانه له خۆی بپێچێته‌وه که له‌سه‌رده‌می ئه‌ودا له‌ناو یه‌کێتی وه‌ک حزب و وه‌ک حکومه‌ت داکران،دواتر بانگه‌شه‌ی گۆڕان بکات وخه‌ڵکی تر به له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی خۆیان ببین وه‌ک گۆڕان
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





