ئاشکرابوونی خیانەتێکی دیکەی بنەماڵەی بارزانیی
08/12/2012, 12:00 (GMT+1)

پاشان کۆمەڵ کوژیەکەی شاری شنۆ، کە هەروەک مەیدانی ئازادی ١٧ لاوی شارەکەیان لە جیاتی پاسدارانی ئێرانی شەهید کرد،تا دەگاتە کارەساتەکەی هەکاری، کەدوای ئاشبەتاڵ شۆڕشێکی دیکەیان ئاشبەتاڵ پێکرد، بە ئاشبەتاڵ پێکردنی شۆڕشێکی ١٢٠٠٠٠ پێشمەرگەی گیان لەسەردەست، تا دەگاتە، تیرۆرکردنی سەدان قارەمانی وەکوو سڵێـمانی موعینی و تا دەگاتە فرۆشتنی سەدان گەنجی و لاوی خوێنگەرم و نیشتیمان پەروەری باکور و خۆرهەڵات. بەتیرۆرکردنی مامۆستا عبدولساتر، سۆرانی مامە حمە، زەردەشت عوسمان، گرتن تۆقاندنی دەیان سەدانی وەک سەید ئەکرەمی بەڕێوەبەری پێشووی گومرگی ئیبراهیم خەڵیل و ڕۆژنامەنووس کارزان کەریم، ئێستاش بنەماڵەی بارزانیی، هەروەک ئەوەی کە قەرزاربن و دەبێت دەستیان بچێتە خوێنی باشووری بچووکیش، ئێستا لەگەڵ دوژمنە سەرسەختەکانی کوردا کە تورکییای فاشیە، لەگەڵ دوژمنە وەحشەکانی وەک ئیخوان ڕێکەوتوە، کە ڕێگە نەدەن کورد قەوارەی سیاسی خۆی لە باشوری بچووکدا بپارێزێت.
ئیتر تۆی نزیک لە بنەماڵی پارتی یان ئەندام لایەنگیرانی بنەماڵە، ئایا تا کەی بێدەنگی، تاکەی لەو خەوە نەفرەتیە بێدار نابینەوە، تۆ ئەی چەکدارە نەگەبەتەکەی بەردەرگای بنەماڵە خاینەکە بارزانیی، تاکەی خۆت دەکەیتە پاسهوانی ڕاوی ئەو بنەماڵه خائینە؟ تاکەی ویژدانت بە بێدەنگی مەرگی هاوزمانەکەت دەتاسێنێت؟ ئەمە بەڵگەیەکە، ئەوە دەسەلمێنێت کە ئەگەر ئێستا ڕەوشەکە لەدەست بچێت، ئیتر تا هەتا هەتایە نابێت کورد بوێرێت باس لە ئازادی و رزگاریی خۆی. ئەوەش دەقی بەڵگەکەیه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





