شەش مانگ لەزیندانەكانى پارتی دا (بەشی دووەم)
08/06/2009, 12:00 (GMT+1)

كامەران :ئیشت چیە ؟
كچەكە : تەلەبەى زانكۆم
كامەران : لەكوێ ؟
كچەكە : لەجامیعەى موسڵ دەوام دەكەم
كامەران : بۆ تۆ خەڵكى كوێى ؟
كچەكە : ماڵم لەسلێمانیە بەڵام لە جامیعەى موسڵ وەرگیراوم
كامەران : بژێوى ژیانتان چۆنە ؟
كچەكە : خراپ نیە
كامەران : بێجگە لە خوێندن چیتر دەكەى ؟
كچەكە : تەنها دەخوێنم چیتر ناكەم
كامەران : مەبەستم كارى لەش فرۆشیە ئەى ئەوكارەت نەكردووە ؟
كچەكە : نەخێرئەم كارە كارى خاوەن كەسانى هەست نزمەو نەفرەت لەوكەسەش دەكەم كە كارى وابكات
كامەران : ئەى ئەگەر بەڵگەمان هەبوو لەسەرت ئەوكات چى دەڵێى ؟
كچەكە : بەقورگى گریانەوە بەخوا من دورم لەكارى وا من هەموو خەڵكى دەزانن كە من چۆنم و دەستە خوشك وبرادەرانم سوێند بەسەرى من دەخۆن كە هێندە پاكم خۆشتان دەتوانن قسەكانم تاقیبكەنەوە كەوایە یان نا دەتوانن بپرسن بۆ خۆتان
كامەران : بەهەر حاڵ ئێمە بەڵگەى تەواومان هەیە لەسەرت تۆ ناتوانى نكۆڵى بكەى لە راستیەكان چونكە مەرج نیە ئەو سەرچاوانەى ئێمە زانیاریان لێوەر دەگرین هەڵەبن یان ناراست بن چونكە ئێمە پشت دەبەستین بەوسەرچاوانە
كچەكە : بەگریانەوە نەخێر وانیە من كارى لەم جۆرەم نەكردووە و ناشیكەم
كامەران : پرسیارێكى تر ئایا تۆكارى سیخوریت كردووە بۆ كەس یابەروونى بڵێین لەگەڵ كێ كارى سیخورى دەكەى لەسەرخەڵكى ؟
كچەكە : بەسەرسورمانەوە ووتى من دوورم لەكارى لەمجۆرە جگە لەخوێندن هیچ كارێكى تر ناكەم پێشتریش بەئێوەم ووتبوو من كەسێكى پاكم دوورم لەهەموو كارێكى خراپ بۆخۆتان بپرسن بزانن وایە یان نا
كامەران : كێ دەناسى كە كارى لەش فرۆشى بكات یا كارى تر بۆ نمونە سیخورى ئەگەر دەزانى پێمان بڵێ تۆ مرۆڤێكى زیرەكیت وگەیشتویەتە پلەى زانكۆ پێمان بڵێى بەڵێنت پێدەدەم كە ئازادت بكەم و بچیتەوە ماڵ و حاڵى خۆت ئیتر ئازاد بوونت لەدەستى خۆتە ؟
كچەكە : سوێندت بۆ دەخۆم هیچ !!! لەوكاتەدا كامەران زللەیەكى لێدا كەدەنگێكى بەرزى هەبوو كچەكە یەكسەر كەوتە گریان وپارانەوە !!!
كامەران : من لەسەرەتاوە پێم نەووتى من باوەرم بەخواش نیە نەمووت سوێندم بۆ مەخۆ چیم پێووتى تێناگەى بەكوردى پێت دەڵێم جوابدەوە
كچەكە : بەردەوام بوو لەگریان كە بەجۆریك قسەى دەكرد بەڵام تێكەڵ بەگریانەكەى ببوو تێنەدەگەیشتم چى دەڵێ تەنها دەمزانى بێتاوانى خۆى باس دەكا وئەوەى كامەران بۆى هەڵبەستووە هەمووى دوورە لەو كچە پاك وبێتاوانە
كامەران : كچى خۆم نەخۆت بەهەڵەداببە نەئێمەش ماندوو بكە چیت پێدەڵێم وا بڵێ هەم خۆت ئازاد دەبى هەم ئێمەش وازت لێدێنین ئینجا كەیفى خۆتە سجن هەڵدەبژێرى یان بەربوون دڵنیام ماڵەوەتان لەدوات دەگەرێن و پەرۆشى دەنگ وباست دەبن ئینجا لەوە خۆشتر نیە وەكو جاران بگەرێیتەوە سەر حاڵى خۆت بەزەییت بەباوك ودایكت دا بێتەوە بەزەییت بەخۆتا بێتەوە
كچەكە : باوەرت هەبێ ئەوەى پێم ووتن هەر ئەوەیە ئاخر چۆن دەبێ كارێكم نەكردبێ بڵێم كردوومە
كامەران : ئێمە نامانەوێ ئابروت بچێ چونكە تۆ یەكێكى لەلەش فرۆشەكان بەڵام داوات لێدەكەین كە دان بەوە بنێى كە كارى سیخورى بۆ ئیسرائیل دەكەى واتا (موسات اسرائیلى) بەم جۆرە ئێمە وازت لێدێنین
كچەكە : من بەهیچ شێوەیەك واناڵێم
كامەران : وادیارە بەقسەى خۆش لەگەڵمان رێناكەى پێویستت بەئەشكەنجە هەیە ئەشكەنجە زمانت والێدەكا كەراستى بڵێ بانگى جندرمەكانى كرد بەهەموو شێوازێك لێیاندا ئەویش جگە لەگریان وهاواركردن هیچى ترى نەدەكرد بەردەوام لێیاندەدا بەسۆندەو كێبڵ و شەق وپێلەقە تا بورایەوە لەهۆشى خۆى چوو پاش ئەوەى بەهۆشى خۆیان هێنایەوە بەردەوام داواى ئیعترافیان لێدەكردو لێیاندەدا تا بەرە بەیان لێیاندا لە كۆتایدا بەزۆر ئیعترافیان پێكردكە بڵێ سیخورى بۆ ئیسرائیل دەكەم من لەحەشمەتا خەو نەچووە چاوم هیچ دەسەڵاتم نەبوو چیم لەدەست نەدەهات بیكەم جگە لە وەى لەناخەوە خەمى پێ بخۆم ئەمەش هیچ سوودێكى نەبوو ئەوەى جێگەى پرسیارە ئایا بۆچى دەیانویست بەزۆر دانى پێدا بنێن كە سیخورى ئیسرائیلە؟ خوێندكارێكى كچى بێتاوان چى داوە لەم كارانە بۆ خۆیان سەركردەكەشیان هاودەستى میتى توركى وپیاوى ئیسرائیل و تەنانەت پیاوى رژێمى بەعسى روخاویش بوو .
ئیتر پاش ئەوەى ئەوەى مەبەستیا بوو هاتە دى بردیان نازانم چارە نووسى بەچى گەیشت .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





