گۆڕان وچاكسازی وئه‌زموونێكی تر..!
14/09/2009, 12:00 (GMT+1)

پاش 25/7/2009 ، كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان بتی په‌نجا به‌په‌نجای شكاند ولیستی پارتی ویه‌كێتی وه‌ك داهێنه‌ر و هانده‌ر وپیادهكهری بیرۆكه‌ی په‌نجابه په‌نجا هه‌ره‌سی هێنا ، هیزه‌كانی به‌رهه‌لستكار هاتنه مه‌یدان و بوونه خاوه‌نی زیاتر له 40% ی كورسیه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان .
ئه‌م گۆڕانه حاله‌تێكی گه‌شبینی درووستكرد له مه‌ڕ ناشتنی سسته‌می په‌نجا په‌نجا به‌ڵام رووداوه‌كانی دانیشتنی یه‌كه‌می خولی (3)ی په‌رله‌مان وتهعیینكردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی وپشتگوێ خستنی ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆك وه‌زیران تاكو ئێستا، مه‌ترسیه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی جمكی په‌نجا به‌په‌نجای قوتكرده‌وه ، به تایبه‌تی ماوه‌یه‌كه له كوێ باس له ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كرێت ئاماژه به ده‌ستنیشانكردنی جێگره‌كه‌شی ده‌كرێت . ئه‌وه‌ی سه‌رنجی راكێشام میدیاكانی هێزه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی ناو په‌رله‌مانی كوردستانیش ریكلام بۆ ئه‌م بۆچونه ده‌كه‌ن ، له كاتێكدا یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ویاسای په‌رله‌مان ته‌نها ته‌ئكید له سه‌ر ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆك وه‌زیران له لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه ده‌كات وته‌نها سه‌رۆك وه‌زیران ته‌كلیف ده‌كرێـت به ئه‌ركی دیاریكردنی ئه‌ندامانی كابینه‌كه‌ی به جیگرهكهشیهوه .
ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی سه‌ر به‌لیستی گۆڕان و لیستی چاكسازی به پله‌ی یه‌كه‌م و ئه‌ندامانی لیسته‌كانی تر به گشتی له‌م باره‌یه‌وه به‌رپرسیارن به‌رامبه‌ر به یاساكان وجارێكی تر له به‌رامبه‌ر تاقیكردنه‌وه‌یكی دیكه‌ی یاسایین .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





