بۆ/ بەڕێزان : كاك نەوشێروان، كاك كۆسرەت، كاك عوسمان وسەرجەم ڕێفۆرمستەكان: چاكسازی زۆر لەوە فراوانترە كە ئێوە باسى دەكەن:
19/02/2009, 12:00 (GMT+1)

هەروەها (دفرجێ) ى مەزن دەڵێت: پراگماتییەت و فرەمینبەرى لەناو حزبێكدا دیموكراسى ناگەیەنێت ئەگەر ئەو حزبە ئامادەنەبێت لەگەڵ حزبەكانى دیكەدا لەكەش و هەوایەكى دیموكراسیدا بژێت، بێ گومان دەبێت كەلتورى پێكەوە ژیانى دیموكراسى ببێتە بەشێك لەهەر پرۆژەیەكى چاكسازیی، كە ئەمە خاڵێكى هەرە گرنگە.
ئەمەو ئەوەى پێویستە ڕیفۆرمى تێدا بكرێت سیستەمى حزبایەتییە لەم وڵاتە، زۆربەى ولاتانى دونیا بۆ ئەوە دەچن حزب تەنها ببێتە ئامێرێك بۆ هەڵبژاردن و خستنەڕووى كاندیدكراوى حزب بۆ هەڵبژاردنەكان، ئەو هەموو ئۆرگان و بارەگاو مەسروفەى حزبەكان ئەمڕۆ دەیكەن خۆى لەخۆیدا كارەساتێكە بۆ خۆى و ئەگەر سیستەمى حزبایەتى بەم شێوەیە بمێنێتەوە دەبێتە ڕێگر لە هەر چاكسازییەك و دەبێت حكومەت پارەیەكى كەم بداتە حزبەكان و هەر حزبێكیش حساباتى ئاشكرا بێت و خەڵك بزانێت لەكوێوە هاتووەو چەندەو لەچیدا سەرفكراوە، هەروەها پۆست لەحزبدا میكانیزمى هەڵبژاردن دیارى بكات، بێ گومان ئەم گۆڕانكارییانە دەبێت كارى جدى بۆ بكرێت كە بێ گومان كاتى دەوێت و لە ڕۆژو شەوێكدا ناكرێت.
هەروەها دەبێت دام و دەزگاكان بە دامەزراوەیى بكرێن دامەزراندن و پلەو پایە بە ئیعلان كردن بێت و هەموو خەڵكى ئەم وڵاتە مافى ئەوەیان هەبێت هەر یەكەو بەپێى تواناى خۆى پۆستى خۆیى دەست بكەوێت، بەو شێوەیەش ئەوسا خەڵك لەم هەرێمە هەست بە عەدالەت و یەكسانى و دەكات و دام ودەزگاى كاراو دڵسۆز و میهەنى دێتە كایەوە، چونكە واسیتەو واسیتەكارى هەم تواناكان دەكوژێت و هەم بێزارى و هەست كردن بەناعەدالەتى لاى خەڵك دروست دەكات.
هەروەها دەبێت ڕێساى (ئەمەت لەكوێ بوو) پەیڕەو بكرێت و لێپرسینەوە هەبێت و عەداڵەتیش لەموچەدا هەبێت، ئێستا لەكوردستاندا لە هەندێ فەرمانگە دەبینرێت فەرمانبەرێك موچەكەى پێنج ئەوەندەى فەرمانبەرێكى دیكەیە لە كاتێكدا هەمان بڕوانامەو هەمان ساڵى خزمەتیان هەیە، بەهەر حاڵ دەبێت جیاوازى زۆرى ئیمتیازات و موچە نەمێنێت بۆ ئەوەى گیانى لەخۆبردوویى و قوربانیدان لاى خەڵكى بمێنێت كە ئەمڕۆ ئەم گەلە پێویستى پێیەتى................................................... .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





