بە قسەی مایکل رۆبین:یەکگرتوو دەتوانێت داوای لیژنەیەکی نێونەتەوەیی بکات بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە
06/12/2011, 12:00 (GMT+1)

کوردستانپۆست بە پێویستی زانی لە پێش هەموو مێدیاکانی ترەوە دەستپێشخەری بکات و بەشێک لە وتارەکە وەربگێڕێتە سەر کوردی. ڕۆبین لەسەرەتادا دەنوسێت:
لە 2 ی دیسەمبەردا دەڵێن گوایە بەهۆی وتاری هەینی مەلایەکەوە کۆمەڵێک گێرەشێوێن لە شاری زاخۆ ، هێرشیان کردۆتە سەر سەنتەری میساجێک و دواتر تەشەنەی کردووە بەرەو چەند دوکانی مەی فرۆش و هوتێلەکان . لە تۆڵەی ئەمەشدا لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان (کە مەسعودبارزانی سەرۆکایەتی دەکات) هێرش دەکەنە سەر بارەگا و بنکەی ڕاگەیاندنەکانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانی لەوێ لە دهۆک و سمێل . گرفتەکە لێرەدا ئەوەیە ، وەک ئەندامێکی یەکگرتوو بۆی باسکردم : کە یەکگرتووی ئیسلامی لە شاری زاخۆدا دوو وتار خوێنی هەینی هەبووە و ماوەیەکی زۆرە لە لەلایەن دەستەڵاتەوە لە وتار خوێنی دەرکراون . پارتی دیموکراتی کوردستان بەخۆی وتار خوێنی سەر بە پارتەکەی خۆی خستۆتە جێگەیان . وە ئیسماعیل عوسمان ی وتار خوێن کە هاندەری ئەو ڕوداوانە بووە بە خۆی لێدوانی بۆ ڕۆژنامەی هاولاتی داوە کە ئەو سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستانە و رقی لە یەکگرتووی ئیسلامی دەبێتەوە . سەرۆکی هەرێم مەسعود بارزانی ئیدانەی ئەو ڕوداوانەی کردووە و بڕیاری داوە لیژنەیەکی تایبەت بۆلێکۆڵینەوەی ئەو ڕووداوە بهێنێت . بەداخەوە ،بارزانی لە پێکهێنانی ئەم لیژنەیەداگاڵتەکردنە بە دیموکراتی و بە ئاسایش کە لەلایەن ئەندامانی پارتەکەیەوە ئەنجام دەدرێت و ئەمەش وەک ئەوەیە کە تۆ ڕێوی بکەیت بە لێپرسرای لێکۆڵینەوە لە ڕوداوی هەڵکوتانە سەر کولانەی مریشک . وەک ئەو لیژنەیە کە بەشار ئەسەد رایسپاردووە سەبارەت بە هێرشکردنە سەر خۆپیشاندەران لە لایەن هێزە تایبەتیەکانی خۆیەوە لێکۆڵینەوە بکەن. ڕەنگە بارزانی راست بکات لیژنەکە پێک بهێنێت ، بەڵام لەپاش ئەو هەموو سەرپێچی و تاوانانەی ئەندامانی پارتەکەی و ئەندامانی خێزانەکەیەوە ئەنجام دراون و بە بێ سزادانێک تاوانباران سەربەستن کە توندوتیژیان بەرانبەر پارتە سیاسیە ئۆپۆزسیۆنەکان و رۆژنامەنوسانی سەربەخۆ ئەنجام داوە ، بۆیە پەیمانەکانی بارزانی سەبارەت بە دۆزی دادپەروەری و مافی مرۆڤ مسداقیەتی نیە .
لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا رۆبین درێژەی دەداتێ و دەنووسێت:
لە دیسەمبەری ساڵی 2005 دا بە هەمان شێوە لایەنگران و ئەندامانی پارتی لە سەروبەری هەڵبژاردنەکاندا بوو ، لە شاری دهۆک هێرشیان کردە سەر مەڵبەندی یەکگرتووی ئیسلامی و لێپرسراوی مەڵبەندەکەشیان دەستبەسەرکرد ، ئەوکاتە ئەم کێشەیە گەشتە کۆشکی سپی و راستەخۆ گەیەنرایە جۆرج بوش و جێگرەکەی دیک چینی .
رۆبین ئاماژە بە بارودۆخی ئازادی بیروڕا دەکات لە کوردستان کە بە هەرێمێکی ترسناک باسی دەکات و دەڵێت:
کوردستان هەرێمی ترسناکە بۆ ڕۆژنامە نوسان، بە تایبەتی ئەو رۆژنامە نوسە خۆییانەی لە گۆڤار و رۆژنامە سەربەخۆکاندا کاردەکەن .
باس لە شێوازەکانی دەزگای پاراستن دەکات :
دەزگا ئەمنیەکانی کوردستان بۆ ئەنجام دانی کارە تۆقینەرەکانیان هەموو شت بەکار دەهێنن تەنانەت بەکارهێنانی کەسانی لەشفرۆش تا وەک بەرتیل لێپرسراوە ئەمەریکیەکانی پێ لە خشتە بەرن و نەهێڵن کار و جاودیری کردنەکانیان بە دروستی ئەنجام بدەن.
پاشان شەهید کردنی سۆرانی مامە حەمە و سەردەشت عوسمان بە بیر دەهێنێتەوە :
شەهید کردنی سۆرانی مامە حەمە و دۆزینەوەی بکژەکانی تائێستەکە بێ وەلام ماوەتەوە و پێناچێت دەستەلاتداری هەرێم بیەوێت لەو بارەیەوە بگاتە ئەنجامێک بە تایبەتی کە نەجمەدین کەریم کرایە پارێزگای کەرکوک هێندەی تر خەمساری بەدواداچونی ئەو کەیسە دەردەکەوێت .
لەپاش کوشتنی سۆران بە دوو ساڵ ، ڕوداوی فڕاندن و تیرۆر کردنی شەهید سەردەشت عوسمان ڕویدا ، تەنیا لە بەر ئەوەی بە شێوەیەکی شیعرئامێزانە نوسیبووی حەزی لە کچەکەی بارزانیە . کوشتنی سەردەشت کاردانەوەیەکی نێودەولەتی بەدووی خۆیدا هێنا کە دەستەڵاتدارانی کوردستان چاوەروانی ئەو دەنگدانەوە گەورەیە نەبوون ، بۆیە ناچار حکومەتی هەرێم ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی خۆی ئاشکرا کرد کە تیایدا سەردەشتیان تۆمەتبار کرد بەوەی کە تێکەڵاوی لەگەڵ توندەڕەوە تیرۆریستەکاندا هەبووە و ئەوان تیرۆریان کردووە.
پاشان دێتە سەر روداوەکانی 17ی شوبات و کوشتارەکەی بەردەم لقی چوار لە سلێمانی:
کاتێک چەند کۆمەڵێکی بچوک لە خەڵک بەردەبارانی بینای لقی پارتیان کرد لە سلێمانی ، چەکدارەکانی ئەو پارتە کەوتنە تەقەکردنی کوێرانە و تا ڕۆژانی دواتر12 کەسیان کوشت و دووسەد کەسێکیان بریندار کرد ..لەهەر کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیدا بوایە دەبوو ئەو تەقەکەرانەی پارتی بە تۆمەتی کوشتنی بێ مەبەست ، ئەگەر بە مەبەستیشەوە بوو ، زیندانی کرابان . دەبوو جەنابی سەرۆکی حکومەت دەستی لەکارکێشابایەوە کاتێک ئەو توڕەییەی خەڵکی بینی . بەڵام ئەو پلەو پایە داهات و دەستکەوتی باشی هەیە بۆیە دەست بەرداری نەبوون.
رۆبین لە کۆتایدا جدیەتی بارزانی دەخاتە ژێر پرسیارەوە:
ئەگەر سەرۆکی هەرێم و پارتەکەی جدیین لە چارەسەری و بەدوادا چوندا جارێ بەر لەهەر شتێک یەکەم هەنگاو دەبێت وەزیری ناوخۆکەی کەریم سنجاری لە کار لابدات چونکە لەسەردەمی وەزارەتەکەی ئەودا ئەم ڕووداوانە ڕویان داوە و روودەدەن . سەردەشت عوسمان لە سێبەری ئەمنیەتی وەزارەتەکی ئەودا فڕێنراوە و گەر وەهاش بێت ، ئەوا تیرۆریستەکان توانیویانە ئەمنیەتی شاری هەولێر ببەزێنن و بە بەرچاوی وەزیری ناوخۆوە لەبەردەم زانکۆ و پۆلیسەکانی ئەودا فڕێنرا..
هەنگاوی دووەم ، لادان و دەرکردنی سەرۆکی ئاژانسی پاراستنی هەرێمە کە کورەکەی بارزانی خۆیەتی (مەسرور) کە جێگر و وەلی عەهدەی خۆیەتی.
دوا پێشناری رۆبین سەرنج ڕاکێشە و جێگەی هەلوێستەکردنە بە تایبەتی بۆ یەکگرتووی ئسلامی و هەموو ئەو کەس و پارت و لایەنانەی کە لە کوردستاندا بە دەستی پارتی و دەستەلاتەکەیانەوە زیانیان پی گەشتووە کە لەبری ئەو لیژنانەی بارزانی پێکی دەهێنێت ، داوای لیژنەیەکی سەربەخۆی نێونەتەوی بکەن لە دەرەوەی کوردستانەوە بێن لێکۆڵینەوە لە روداوەکان بکەن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





