ده‌رباره‌ی ئه‌ده‌بی كوردی و زیادكردنی وه‌كو پرۆگرامێكی سه‌ربه‌خۆی خوێندن
10/12/2014, 12:00 (GMT+1)

هه‌رچی شیعری عیرفانی و دونیادیدی و ئایینی و ناسینی راستی دونیا و دوارۆژ هه‌یه له‌لای مه‌حوی كۆبۆته‌وه وه هه‌رچی غه‌زه‌لی جوان و دڵداری و نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه لای نالی كۆبۆته‌وه
ده‌بوایه له كوردستانی باشوردا له پرۆگرامه‌كانی حوێندن له پۆلی یه‌كه‌می سه‌ره‌تایی ه‌وه تاكو 12ی ئاماده‌یی وانه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی به سه‌ربه‌خۆیی خوێندرابایه وه هه‌فتانه له 5 به‌شه وانه كه‌متر نه‌بوایه ئه‌وكات هه‌موو خوێنده‌وارانی كورد شاره‌زایی ئه‌دیبانی كورد ده‌بون و ئه‌وكات هه‌مووان زمان پاراو ده‌بوون و زانا و ئه‌دیبانی كوردیان باش ده‌ناسی و ده‌یانزانی شیعر چی یه‌و رێگه‌ی باش و راستی شیعریان ده‌ناسی ئه‌وكات ئه‌ده‌بیاتی ئێمه هه‌نگاو به‌هه‌نگاو رووه‌و پێشه‌وه ده‌رۆشت نه‌وه‌ك وه‌كو ئێستا رۆژبه‌رۆژ رووه‌و دواوه ده‌گه‌رێته‌وه‌و هه‌مووان خۆزگه به رابردوو ده‌خوازین و كاتێك باسی شیعری كوردی ده‌كه‌ین ده‌بێت ده‌یان ساڵ بگه‌رێینه‌وه بۆ دواوه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌قێكی شیعری كوردی ره‌سه‌ن یان ده‌قێكی ئه‌ده‌بی ره‌سه‌ن بدۆزینه‌وه چونكه ئێستا بواری ئه‌ده‌بیاتی كوردی ئه‌وه‌نده شڵ و شۆقه ته‌نانه‌ت مۆركی كوردایه‌تیه‌كه‌ی پێوه نه‌ماوه مۆركی فارسی و عه‌ره‌بی و توركی و هه‌ندێ جار مۆركی ئه‌وروپی گرتووه .
www.fb.com/luqman4it
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





