بۆ بهرێز جەلال ساما ئاغا بەئەمانەتەوە ڕاپۆرتى مافیاكانى تاڵەبانى بگەیەنە .
13/09/2009, 12:00 (GMT+1)

دیمانەكەى بەڕێز جەلال سام ئاغا لەڕۆژنامەى ئاوێنە (ژمارە 189 ى بەروارى 8 / 9 / 2009) گڕوتینێكى ترى بەخشیە كۆمەڵانى خەڵكى كوردستان بەتایبەت ئێمەى پزیشك و دكتۆر و كارمەندانى تەندروستى ، چونكە ناكرێ ئێمە هەوڵە بوێرەكانى بەڕێز جەلال سام ئاغا باس نەكەین كاتێك لەساڵى 2006 نواندى لەسەر پاڵێوراوەكانى پۆستى وەزیرى بۆ كابینەى یەكگرتووى پارتى و یەكێتى كەبەشێك لەو دز و جەردە و مافیایانەى وەك حەمەخۆشناو نەكرانەوە بەوەزیر هەوڵ و هیمەتى ڕاپۆرتەكانى چاودێرى دارایى بوو بۆ مەكتەبى سیاسى یەكێتى لەسەر كاندیدەكان .
بۆیە لێرەشدا جەلال سام ئاغا ئەركێكى مێژوویى و ئەخلاقى گەورەترى لەسەرشانە ئەویش چۆنیەتى مامەڵەكردنە لەگەڵ ئەم ڕاپۆرتانە و تەسلیم نەبوونە بەئیرادەى مافیاكان و بەپارە و دۆلار و بڕیارە سەپێنراوەكانى حزب و چەتەكانى دەورى تاڵەبانى ، بۆ ئەوەى جەنابیان بۆ مێژوو و بۆ هەتاهەتایە سەروەریەك بۆ خۆى تۆمار بكات و وەك ئەوان نەكەوێتە بەرنەفرەتى جەماوەر و خەڵكى كوردستان و بیرى لاى ئەو كارمەندە داماو و فەرمانبەرە بێ دەسەڵاتانە بێت كەدەسەڵاتى دوو بنەماڵە یارى بەچارەنووسیانەوە ئەكەن بیرى لاى ئەوانە بێت كەبەماندوو بوون و خزمەت و خوێن و بڕونامە و شونخوونى خزمەت ئەكەن و لەولاشەوە پیاوە دۆڕاوەكانى تاڵەبانى مەبەستیانە بەخوێن و ماندووبوون و بوجەى ئەم میللەتە سەركەون و بڕۆنە پێشەوە و ملیۆنان دۆلارەكانیان ڕاوانەى بانقەكانى ئەوروپا بكەن .
ئێمە لێرەوە خوێنەرانى كوردستانپۆست ئاگادار ئەكەینەوە چاوەڕێیى ڕاپۆرتێكى ئێمەبن بزانن چۆن عومەرفەتاح و حەمەخۆشناو دكتۆرەكەى سەرۆك كۆمار و مەكتەبى سیاسیە شەریفەكان چ پارەیەكیان ڕاوانەى وڵاتى كرواتیا كردوە و ئێستا یەكێتى چۆن و ژێربەژێر لەهەوڵى گەڕانەوەى ئەم پارانەدایە ، وەهەر دكتۆر و كارمەند و پزیشكێكى ترى كەرتى تەندروستى هەر بەڵگە و دیكۆمێنت و بابەتێكى ترى لایە بۆ ئەم ئیمێڵَەى خوارەوەى بنێرێت تا لەگەڵ ڕاپۆرتێكى تێر و تەسەلى ترى خۆماندا لەسەر كەرتى تەندروستى بیدەین بە سەرۆكایەتى دیوانى چاودێرى دارایى و كاك جەلال سام ئاغا بۆ لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون و ئیش كردن لەسەرى .
سەركەوتن بۆ خەباتى پیرۆزى نەپساوەى كوردستانپۆست .
گروپى چیایى كوردستانپۆست .
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





