کهس ناتوانێت له شارەکەی کێخوا سێوێ، سلاح جەوهەر، سەردەشت و عەبدولخالق مەعروفدا هەوای ئازادیی هەڵمژێ
21/09/2012, 12:00 (GMT+1)

سەیرکەن لەو پیرە شارە دەیان دۆسیەی گەرما و گەرمی شارەکەیان لەکەیسی کەمالی سەید قادر ، سەردەشت عوسمان ، تێکدانی شوێنەوارەکانی پیرە هەولێر ، لەو سەدان بەناو کەڵە نوسەر و دال و میم و نوسەرو شاعیرانەی خۆیان پێ رەمزی شارو نوسینە ، کەی یەکێکیان بەدیڕێک ، چالاکیەک ، چونە سەر شەقامێک هەوال و زانیاریەکمان لەسەر بیستونە لە ٢٢ ساڵی رابردودا ؟ تەنانەت لەئەوڕپاش زۆرینەیان نوسەرە هەولێریەکان ، قارەمانی ماڵ و لەرزۆکی شەقام و قوربانیدانن . ئای چەندە شەرمە خۆت پێ کەڵەڕٶشنبیر و سیاسی شار بێ بەڵام لەکرداردا ، خۆپەرست و لەرزۆک بی ، بەرامبەر ئازاردانی شارەکەت . دڵنیام ئەگەر لەبەر دەنگی گەنجەکانی شار نەبوایە ، ئەوا ئەو بەناو ڕٶشنبیرانەی هەولێر لەسیاسیەکان زیاتر ، قەلا و منارەیان شەرمەزارتر کردبوو ؟؟ دەزانم ئەو خەڵکەی هەولێر بەکۆی ونوسەرانی ئەوەندە خەڵکانی بێ ئیرادە وهەلپەرست نەبوون ، بەڵی ئەوا بەروبومی ٢٢ ساڵەی ئیرادەشکانی پارتی ویەکێتیە ، کەهەولدەدەن هەموو کۆچێکی کۆمەڵگا و ناوێک ، وەک خۆیان بارگاوی بەتاوان و ناشیرین بکەن . لەم پیرە هەولێرە ، دەیان چێرۆکی قارەمانێتی و جوامیری هەیە ، هەر لەچیرۆکی خوێندکارە شٶڕشگیرەکانەوە کەلەبەردەم دەیان ئەمنی بەعس و نزیک لەەڕۆخی مەرگ دا بەکۆمە ڵ وێنەی رەمزی تاوان و کوشتاری گەلەکەیان (سەدام) لەبەرجاوی هەزاران خەلک و بەڕٶژی روناک دەدراند ، بەڵێ هەزاران کورە هەژاری ئەم شارە ، لە دەشتە رەق و تەق و بێ ئاو دارستان و چیاکەی ، لەگوندێکی دەشتی هەولێر یان کۆپەو بەرانەتی لەبەرامبەر هەزاران ئەمنو
و جاش و فرۆکەدا دەجەنگا وانە دوای وانەی بەرخودانیان تۆمار دەکرد ، بەلێ سەدان چێرۆکی هەلاتنی پیاوانی بەعس لەچەندین گەرەکی شار (باداوە و مەنتکاوە و لەتیفاوە و.... هەبوو کەکورە هەژارو جوتیارەکانی (شوعی و کۆمەلەی رەنجدەران و سۆسیالست شاریان لەبەعس کردبووە کونە مەشک ، بەڵی هەرلەم شارە و ٦٠ سال لەمەوبەر ، دەیان فارس باوە و مام وسو و برایمە فەندی و زەردە هەبوو ، لەشۆرشی نوێشدا ، دەیان شورش ئاوماری و یوسف تاهیر قوشاخلۆیی و غەدیرو ستار و دکتۆر عادل هەبوو ، گەلێ قارەمانی لێ هەلکەوت و گیانی خۆی کردە قوربانی گەلەکەی ، بەلی لەبەردەم بەعس و مەرگدا چەندین جار خوێندکارانی زانکۆ و ئامادەیی کوردستان و ڕزگاری و بەسەدان کچان بەوتنی بژێ هێزی پێسمەرگە وسەدام نزیکی مەرگە دەرگای قوتابخانەکانیان دەکردەوە دەهاتنە سەر شەقام ، بەسەدان خوێندکاری زانکۆی وەک شەهید فەتاح ویوسف شەریف خودا خوایان بوو زانکۆ تەواو بکەن تا لەبڕی دامەزراندن لەشار ، لەشاخ و دەشتەکەی هەولێر سەنگەر لەدوژمن بگرن .... ئەی ئەو هەموو جوانی و قارەمانێتی و بوێری و یاری کردن لەگەل مەرگ لەپێناوی ناموس و کەرامەتی شار بۆچ دوبارە نابێتەوە؟

بۆچ قەلەمەکان وەک کەلە شەهید عەبدولخالق مەعروف تاریکایە دروستکراوەکان کولانێکی روناک ناکاتەوە ، تفەنگەکەی سەرداری سەعیدی سۆفی بەرامبەر تاوانبارانی شار نایان هەژێنێ ، شعرە هەژار دۆست و بەرگریەکانی جەمیل رەنجبەر و گالتە کردن بەئەشکەنجەکانی بەعس وەک محەمەد عەجەم کەبەبەریوبەری ئەمنی هەولێری وتبوو ، ناوی رێکخستنی شار دەزانم بەلام هەرگیز یەک ناو نادرکێنم ، یان سەرباری تەمەن پیری کەچی قادر شۆڕشەکان هەرگیز بەپاساوی پیری ڕێگای کاروانی خەباتی لەخۆ دور نەدەخستەوە ، یان داستانە بێ وێنەکەی شەهید کۆچەر کە لەکۆلانێکی شاردا بەرامبەر بەعسیەکان بەرخودان تا دوایین فیشەکی لە جەستەی خۆی بدات ، یان دەیان ژنە قارەمانی وەک کێخوا سێوێ و خەجێ باوە ی تیا هەلکەوتوە ...
تۆ سەیر بکە ئاوا گەنجانی شار بەکۆمەل لەناو شەقامەکان گوللە باران دەکران وەلێ هەرگیز خهباتی خهڵکی ههولێر نەدەوەستا ، چونکە هێزیک هەبوو تۆڵهی خەمی ئەو گەنجانە و ئازاری دایک و باوکەکانیان لەشەودا دەکردەوە
بۆیە دەلێمە گەنجانی شار نا هەرگیز ئەو مێژووەی ئێستای سیاسی و بەناو ڕٶشنبیرەکانی هەیە لەئاستی بەژن و باڵای جوانی پیرە شار نیە ، ئەم هەولیرە وەک سلیمانی و دهۆک و کەرکوک سەرجەم پارچە نیشتمانە لەت لەتکراوەکەتان ، میژویەکی پڕ لەقوربانیدان روباری خوێن و ئازار و جەرگ سوتانی دایک و باوکانی هەیە

تۆ سەیر بکە لە تۆڵەی تیرۆرو شەهیدکردنی (عەبدولخالق مەعروف و یوسف دەرگەلەیی) سێ گەنجی هەولێر(بەختیار کاوانی و سەرداری سەعید سۆفی و ئەیوب)) خەو ناچێتە چاویانەوە ، تاتۆڵەی قەلەمە خوێناویەکانی شار ، لەبەرپرسی باڵای تاوانی شار نەکەنەوە ، ئەویش بەرۆژی روناک لەناو چەقی هەزارن ئەمن و بەعس و لەنزیک مالەکەی هەولی تیرۆرکردنی برایم زەنگەنە ی تاوانبار دەدەن ، تاوانەی ئەوە بەجەلادان بدەن ... ئەی بۆ ئەمرۆ ئەو بوێری و جوانی و قارەمانێتیە ی هەولێریەکان دامالدراوە ، کەنەتوانن ناموسی شاریان لەشوینەواری باوک وباپیرانیان لە کاریزی سولتان موزەفەر (ئاوی کەسک و سور) و رفاندنی دەیان گەنجی شار و بەتیرریست ناسینی هەبێ ... !؟ دەزانم و هەست دەکەم دەیان سەردەشت ئاسا وا بەڕیوەیە و تارمایەکان دەبینم ، دەزانم و دەبینم زۆر لە گەنجانی هەولیر گەر لەناو دەزگای ئاسیشیش بن وەک کارزان کەریم ویژدانیان ئاسودە نابێ تا تاوانەکانی مافیاکان نەگەیەنە خەڵک ؟ باش دەزانم و دەیان ناسم گەنجان و نەوەی شار بەڕیوەیە نەرفاندن و نەتیرۆرسیت ناسین و تیرۆر نابێتە بی دەنگکردنی ئەبەدی ئەو خەلکە ی شار ..
راستە ئەمرۆ خەم و ئازار شاری داپۆشیەوە ، بەلام ئەورۆژە دور نیە پەیکەرەی دەیان سیمبولی هەولێریەکان لەناو چەقی شاردا دروست ببێ و گوێی لە حەسەن حەیران لەفوئاد ئەحمە د و مشکۆ........ بگرین ، لەبڕێ ئازارە زۆرەکانی چەندین دایکو باوک کە چرکە لایان ساڵ بێ لەخەمی ئەومناڵانەی بەهەژارای پێیان گەیاندون کەچی ئەمرۆ کەوتونەتە بەردەستی ، جەلاد ێکی کورد زمان و ئەشکەنجەی دەدا و دەڵی بۆم بنوسە لەسەر ئەوکاغەزە من تیرۆرسیتم؟
بۆزانیاری زیاتر لەسەر کێخوا سێوێ سەیری ئەو لینکە بکەن:
http://www.facebook.com
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





