ئاشکرا بوونی سه‌ره‌داوی گرێدانی بریندارکردنی ئیبراهیم تاتڵیسساز به مافیاکانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانیه‌وه!
16/03/2011, 12:00 (GMT+1)

له بڕگه‌یه‌کی تردا هاتوه: "ئێمه بۆ هه‌موو لایه‌ك ته‌ئكیدی ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌ر چه‌ند گرێدانی ئه‌و رووداوه به هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆچوونێكی به‌په‌له و لاوازه ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وابێت ئه‌وا هیچ كه‌س له یاسا به‌ده‌ر نابێت و حه‌تمه‌ن به سزای عادیلانه‌ی خۆی ده‌گات".*
لای هه‌مووان ئاشکرایه که سێکته‌ری بیناسازی له کوردستاندا به ده‌ست بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود بارزانیهوهیه له هه‌ولێردا و هیچ که‌س ناتوانێت نکوڵی له‌وه بکات، ئه‌وه ماوه‌یه‌که کۆمه‌ڵه قارچکێکی نامۆ به ژینگه‌ی کوردستان هه‌ڵتۆقیون که که‌س نازانێ ئه‌مانه له کوێوه سه‌ریان ده‌رهێناوه ئه‌ویش شه‌ریکه‌ی عادل موتهحیدهیه که توانایه‌کی ماددی هێجگار گه‌وره‌یان له‌به‌ر ده‌ستدایه و خه‌ریکی چه‌نده‌ها پڕۆژه‌ی نیشته‌جێکردنی گه‌وره‌ن، هه‌ر سه‌یرکردنی ڕیکلامه‌کانیان ده‌ریده‌خات که جۆن کورد بۆته گۆشتی به‌رده‌م گوربهکان، کار گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی شه‌عبان عه‌بدولڕه‌حیم جلی کوردی له‌به‌ر بکه‌ن و وه‌ک وورچ هه‌ڵپه‌ڕێ بۆ ده‌شتی به‌هه‌شته‌که‌ی دکتۆر ڕوژدی خاوه‌نی شه‌ریکه‌ی عادل موته‌حیده، که‌س نازانێ ئه‌م پیاوه خه‌ڵکی کوێیه و له کوێوه هاتوه، ئه‌مه شانۆگه‌ریه‌که‌ی عه‌دنان قه‌یسیی سه‌رده‌می به‌عسمان به بییر ده‌هێنێته‌وه، له‌م پڕۆژه‌یه‌دا ئیبراهیم تاتڵیسسازیشیان به‌شدار کرد بوو، ئیتر له‌سه‌ر چی تێک چوون ئه‌وه له دادگادا ڕوون ده‌بێته‌وه. دوێنێ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌ناڵی Kral TV كه تاتڵیساس خاوه‌نیه‌تی، رایگه‌یاند ئه‌وانه‌ی ته‌قه‌یان لهتاتڵیساس كردووه عێراقین‌و له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌وه ده‌ستگیر كراون. هاوكات زۆرێك له‌ڕاگه‌یاندنه‌كانی توركیا هۆكاری ئه‌م ته‌قه‌كردنه لهتاتڵیساساس ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ دروستبوونی كێشه‌و ناكۆكی له‌گه‌ڵ هاوپشكه‌كانی له‌گروپی كۆمپانیاكانی عادل موته‌حیده كه له‌هه‌رێمی كوردستان‌و شاری كه‌ركوكدا خه‌ریكی دروستكردن‌و فرۆشتنی شوقه‌و ڤێلان. **
که‌واته تا ڕاده‌یه‌کی زۆر ئه‌و ڕووداوه په‌یوه‌ندی به‌و پڕۆژانه‌وه هه‌یه که دراوه به عادل موته‌حیده به شه‌ریکایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی، ئا لێره‌وه بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه بۆچی وا بارزانی ئه‌و نیگه‌رانیه زۆره ده‌رده‌بڕێت که له سه‌دا یه‌کی ئه‌وه‌ی ده‌رنه‌بڕی بۆ ئه‌و پۆله شه‌هیده لاوه‌ی که به ده‌ستی چه‌ته‌کانی خوێنیان ڕژا له خۆپێشاندانه‌کان کوردستاندا و مێشیش میوانی هێژا نه‌بوو.
با بزانین شه‌ریکه‌ی عادل موته‌حیده له‌مه‌ڕ ئه‌م ڕووداوه چ ده‌ڵێن: سامان ناسیح به‌رپرسی راگه‌یاندنی كۆمپانیای "عادل ئه‌لموته‌حیده" ئهمرِۆ (دووشه‌ممه) به ئاژانسی په‌یامنێری راگه‌یاند "دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند راگه‌یاندنێكی توركی ئه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه گوایه خاوه‌نی كۆمپانیای ئێمه‌وه هێرشمان كردۆته سه‌ر ئیبراهیم تاتلیساس، به‌ڵام ئه‌مه دووره له راستی و ئێمه هیچ كێشیهكمان له‌گه‌ڵ ئه‌ودا نه‌بووه". *** ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد "د.روژدی رایده‌گه‌یێنێت ئه‌و هیچ كێشه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ تاتلیساسدا نه‌بووه و ئاماده‌یه هه‌موو سه‌روت سامانی خه‌رج بكات بۆ چاكبوونه‌وه‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌نده". ئه‌وه‌شی خستهرِوو "سه‌روت و سامانی ئیبراهیم تاتلیساس ناگاته له 1% سامانی كۆمپانیای عادل موته‌حیده".
ئینجا ده‌بێت ئه‌م موتهحیدهیه چ فیلێک بێت، دیقه‌تی ئه‌و ڕسته‌یه‌ی دوایی بده و بزانه چی لێده‌خوێنرێته‌وه، ماوه‌ته‌وه بڵێم خوای دایک و باوکی گه‌رمیان ئه‌و شه‌هیده ژیکهلانهیه که چه‌ته‌کانی بنه‌ماڵه له چه‌مچه‌ماڵ شه‌هیدیانکرد و ئه‌وانه ته‌نها هاوڵاتیانی کورد پشت و پهنایانن بۆیه بارزانی به خه‌یاڵیدا نایه‌ت سه‌ره‌خۆشیشیان لێبکات، به‌ڵام ئه‌مجاره خراپ تێکه‌وتوه تاتڵیسساز که‌سێکی بێکه‌س نیه وه‌ک شه‌هیده‌کانی ئێمه ئه‌وه‌تا ئۆ‌ردۆگان به به‌رده‌وام له ڕه‌وشی ته‌ندروستی ده‌پرسێت و به هه‌ند وه‌ریگرتوه بۆیه وا بنه‌ماڵه شڵه‌ژاون و وا خه‌ریکه به جارێک قڵپ ده‌بنه‌وه و ده‌سته‌کانیان ئاشکرا ده‌بێت. به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپهرِی "ئه‌خبار ئه‌لعاله‌م"ی توركی به زمانی عه‌ره‌بی، "دریا تونا" هاورِێی گۆرانیبێژی ناوداری كورد "ئیبراهیم تاتلیساس" رایگه‌یاند، "ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان" سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا بۆ ئاگاداربوون له ره‌وشی ته‌ندروستی تاتلیساس، چوار جار به‌سه‌ر یه‌كه‌وه په‌یوه‌ندی به‌و نه‌خۆشخانه كردووه كه تاتلیساس تیایدا چاره‌سه‌ر ده‌كرێت. ****
http://xendan.org/dreja.aspx?=hewal&jmara=22784&Jor=1*
http://www.awene.com/Direje.aspx?Babet=Hewal&jimare=11401**
http://www.peyamner.com/details.aspx?l=1&id=227042***
http://www.peyamner.com/details.aspx?l=1&id=227156****
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





