ماسمێدیای حیزب
25/06/2011, 12:00 (GMT+1)

خۆشه‌ویستان: ساڵی پار له - ئۆر نیوز-دا ڕاپۆرتێک بڵاوکرایه‌وه ، ده‌رباره‌ی ڕاستی ئه‌و چاو پێکه‌وتنه‌ی که که‌سێک به‌ناوی- مه‌عد فه‌یاز- له گه‌ڵ- جه‌لال تاڵه‌بانی- کردبووی له -ڕۆژنامه شه‌رق ئه‌ل ئه‌وسه‌ت دا، ئه‌و سایته باسی زانیاری ئه‌وه‌ی کردبوو که -مه‌عد- چه‌ند ملیون دۆلاری بۆ خۆیی و ڕۆژنامه‌که بۆ ئه‌و مه‌به‌سته وه‌رگرتووه، نووسه‌رێکی کوردستانپۆست- به‌ناوی خوازراوی- ئیهاب هه‌ورامی-ه‌وه، وهریگێڕابوه سه‌ر کوردی وبڵاوکرایه‌وه، به‌مجۆره- یه‌کێتی- بۆسه‌یان نایه‌وه و له‌ڕێگه‌ی- مه‌عد فه‌یاز-ه‌وه ده‌عوایان له -له‌نده‌ن- له‌سه‌ر کوردستانپۆست- و به‌تایبه‌ت- کاک که‌مال جه‌مال موختار- قه‌ید کرد. ئێسته‌ش بڕوام وایه ئه‌گه‌ر کاک که‌مال- ..له -دادگا- ئاماده بوایه، به‌و به‌ڵگانه‌وه که له‌به‌رده‌ستیدان، ئه‌وه به‌دڵنیایه‌وه- کوردستانپۆست- داواکه‌ی ده‌برده‌وه، .
من وه‌ک که‌سێکی مافناس ، نیوه‌ی ته‌مه‌نم له- به‌ریتانیا- به‌سه‌ر بردووه، ئه‌وه چاک ئه‌زانم ، ئه‌گه‌ر تۆ شیکایهتت لێ‌کرا جا وه‌ک کۆمپانیا- یان وه‌ک تاکه که‌س.. ئه‌گه‌ر ئاماده‌ی- دادگا- نه‌بیت و به‌شداری مورافهعهکان نه‌بیت..ئه‌وه خاڵێکی سلبیه و زۆر به‌خراپ لێکئه‌درێته‌وه. به ته‌حه‌دای یاسای به‌ریتانی-ناونوس ئه‌کرێت، هه‌رچه‌ند که‌یسه‌که‌ی تۆ ڕاست ودروست بو، تۆ له سه‌ر هه‌ق بویت، به‌ڵام دادگا- به سه‌رپێچیکه‌ر و دوایش دۆڕاو دات ئه‌نێت. به‌تایبه‌ت ئه‌م شیکایهتهی- مه‌عد فه‌یاز-، که له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که‌یسه‌که سیاسیه، ناوبراو که‌سێکی هه‌لپه‌رسته و له ناو کۆمه‌ڵگه‌ی عیراقی- له‌نده‌ن دا به‌که‌سێکی سوک وچروک ناسراوه، چه‌ند که‌سێک له نزیکه‌وه -مه‌عد فه‌یاز- ئه‌ناسن و(ناوه‌کانیان لامان پارێزراوه) دۆستی نزیکی خۆمن، گه‌واهی ئه‌وه ئه‌ده‌ن، یه‌کێک له‌و براده‌رانه له گه‌ڵ مه‌عد فه‌یاز-دا له -ئه‌کادمیای هونه‌ره جوانه‌کانی به‌غداد) بووه، ئه‌م له به‌شی ته‌شکیلی- و مه‌عد له به‌شی شانۆ- بووه. ئه‌ڵیت: ناوبراو له -به‌عسی-ه ڕاپۆرت نووسه‌کان بووه، سیخوڕ بووه به‌سه‌ر خوێندکاره‌کانه‌وه، براده‌ره‌که‌ی تریش که خۆی خه‌ڵکی به‌سره-یه، (چونکه مه‌عد خۆی به‌خه‌ڵکی ئه‌وێ ناونووس ئه‌کات)، ئه‌و زاته له سه‌ره‌تای هه‌شتاکانه‌وه پێشمه‌رگه_ئه‌نسار-ی حیزبی شیوعی عیراقی بووه تا کۆتایی ئه‌نفاله-کان، ئه‌ڵێت: تا پێش ڕوخانی سه‌ددام- هه‌ر مه‌جلیسێک مه‌عد فه‌یاز-ی تیا بوایه به ئیشاره‌ت به یه‌کترمان ئه‌وت که ئاگامان له قسه‌کانمان بێت، نه‌بادا مه‌عد- ترش وخوێی پێوهکات و ڕاپۆرتمان له‌سه‌ر بنووسێ بۆ- به‌سره- و که‌سوکارمان توشی ڕاودونان و گرتن ببن، براده‌رێکی تر که لێپرسراوی حیزبێکی ئیسلامی عێراقییه ، ئه‌ڵێت؛ مه‌عد به ڕه‌چڵه‌ک- کوردی فه‌یلی-یه ، باوکی به - مامۆستا- یی له -به‌سره- نیشته‌جێ بووه.. به‌ڵام خۆی به شوره‌یی ئه‌زانێت بڵێت من کورد-م ،هه‌روه‌ها ناوبراو کاتی داگیرکردنی عێراق بۆ مشتێ دۆلار دوای- عه‌بدول مه‌جید ئه‌لخوئی- ئه‌که‌وێت بۆ عیراق به‌و مه‌به‌سته‌ی ڕاپۆرت له‌سه‌ر چالاکیه‌کانی بڵاوبکاته‌وه.. به‌ڵام هه‌ردوای کوشتنی خوئی- گه‌ڕایه‌وه و هیچیشی له‌سه‌ر نه‌نووسی.
به‌م جۆره ئێستا پرسیارێک دێته پێشه‌وه.. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه بۆچی-جه‌لال تاڵه‌بانی- هانا بۆ مه‌عد فه‌یاز- ئه‌بات، که نه زۆر ناسراوه و نه نووسینه‌کانیشی به هه‌ند وه‌رئه‌گیریت؟ ئه‌مه ڕاستی ئه‌و مه‌سه‌له عه‌ره‌بیه نه‌بێت هیچی تر نیه که ئه‌ڵێت :(الگیور علی اشکالها تقع). خوێنه‌ری ئازیز: ده‌رئه‌نجامه‌کانی- دادگا-ی به‌ریتانیا، پڕیه‌تی له له‌باربردن وناهه‌قی یاسایی، نه‌ک وه‌ک ئه‌وه بێت، که میدیاکانی- یه‌کێتی- و کاسه‌لێسه‌کانی ده‌وروبه‌ری وای پیشان ئه‌ده‌ن که ئه‌و قه‌زا-یه ته‌واو عهیارهو بێغهلوغهشه، نمونه زۆرن وه‌ک: ساڵانی هه‌شتاکان له گه‌رمه‌ی خه‌باتی گه‌لی ئیرله‌نده‌ی باکور- دا، له هه‌ر جێیه‌ک ته‌قینه‌وه ڕووی بدایه، ده‌ست به جێ هه‌رکه‌سێکی- ئایریشی-له‌وناوه بوایه ئهیانگرت، له شاری- گیلد فۆرد- که ئه‌که‌وێته خواروی له‌نده‌ن-ه‌وه، - چوار که‌سی ئایریشی دوای ئه‌وه‌ی شانزه-ساڵ حوکم دران. شانزه ساڵ له زیندانداو به ترۆریست سه‌ر کردن، -دادگا- به‌ره‌ڵای کردن و به‌داوای لێبوردنه‌وه، بڕیاری دا که ئه‌مانه به بێ‌تاوان! شانزه‌ساڵ له زینداندا بوون.. ئه‌مه مشتێ له خه‌روارێک بوو.
زۆر ده‌مێکه حه‌زره‌تی نالی- فه‌رمویه‌تی:
حاکمانی مه‌حکه‌مه: نامه سیان
قه‌د نه‌ماوه، حه‌یا و ناموسیان.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





