ترسنۆکی و بويری لەنێوان دەنگە گەنجەکانی کوردستان و نوسەرە دیارەکانی ئەوروپا
01/06/2014, 12:00 (GMT+1)

ئەو جۆرە گەنجانە لەهەموو شار و شارۆجکەیەک بەگروپی زۆر و کەم هەن . چەندە بوێرن ، بەئاستی ئەوەش مەیدانین لەخۆپیشاندان و یادکردنەوە و داهینا لەچالاکی نواندندا ، پێچەوانەی ئەو ڕۆشنبیرانەی خۆیان پي فیرعەونی هونەر و نوسین و شعرو پەخشانە ،دەیان سالە لەدەرەوەن ، تائیستا ش نەک کارو چالاکیەکایان نەکردوە بەلکو پێشیان شەرمە بەشداری بکەن وادەزانن لەهەیبەتیان کەم دەبێتەوە . ئاخر نوسینی بابەت و شعر و گۆرانی و پەخشانیک کردار و راستگۆیی لەگەل نەبوو وشەکان سەنگیان کەم دەبیتەوە ، بۆیە بەپێجەوانەی خەلکیکی زۆر کەم دەتوانم گوێ و جاو لەبەهرەی زۆرینەی نوسەر و ئەدیب و هونەرمەندانی کورد بکەم چونکە هەست دەکەم وەک ئەو گەنجانە لەگەل دەربرین و وشەکانیان راستگۆ نین .
نەخۆشیەکی تریان لەتەک خۆ بەزلزانینیان لەدەرەنجامی ساویلکەیی خەلکانێ کەجەپلە و لایک و داوای واژو وینەگرتن لەگەلیان دەکەن ، زۆرینەیان ئامادەن لەسەر ، بابەتێکی راناوی لکاو و ئامرازێکی پەیوندی بەمانگ دیبات بکەن ، قسەت بۆبنوسێ بەلام هەرگیز بوێریان نیە کار و چالاکیەکی مەیدانی یان قوربانیەک دژ بەو دەسەلاتە بدابنین . بەنمونە دوو نوسەر لەنێوان خۆیان کێشەیان بوو ، بەفاشتبونی دەسەلاتی پارتی ویەکیتی لەدژی یەکتر گرتبویان بەلام ئیمە لەبروکسل دژ بەو سەرۆکە فاشستە خەریکی خۆپیساندان لە پەرلەمانی ئەورپا بوین ، کەچی ئەو دوو نوسەرە مالیان ٤٠ دەقیقە دوربوو نەهاتن لەگەلمان بوەستن بڵێن سەرۆک تۆ فاشستی !! یادت بەخێر شەهید حەسەن حاجۆ بەردەوام دەیگوت رۆشنبیری باشور چەند کاتژمێر و ڕۆژ ئامادەیە گفوتگۆ بکات بەلام ئیمە بەپێجەوانەی ئەوان لەوچەند کاتژمێرو رۆژە چەند گەنچێک دەخەینە ناو رێکخستنی پکک و کارو چالاکیەکێش دەکەین
دواتر کەی کێشەیە کەسانێ ناو دەنگ و بەهرەیەکیان هەیە ، مەگەر بەهرە بون مانای مەزنی و جوانی بدات !! ئاخر بەهەزاران بەهرەمەند هەیە کەچی دزە ، درۆزنە ، پول پەرستە و.ئامانجی ژیانی سیکس .....لەتەک ئەمەش مەگەر ئەو سێ ناپاکەش لەرۆژگاری ناودەنگ و جەماوەریان نەبوو ، تەنانەت شڤانی هەلپەرست بەهەزاران گەنجی بەرەو شاخەکان نارد بەلام بەهۆی ئەوەی ئیستا کەسیتی دەرکەوت ، کەراستگۆ نیە لەگەل سرودەکانی ریز و خۆشەویتی لەناو پانتایەکی گەورە ی کورداندا نماوە

لەهەموشی قیزەوەنتر بجیە سەیری هەر مالپەرێکی سیبەری پاراستنن و زانیاری ، جەندین لەو دەنگ و رەنگانە دەبینی کەخۆیان پێ روناکبیر و نوسەری رەخنەگری ئەو دەسەلاتەیە بەلام ئەوەندە پولپەرستن بەسەدان روداوی پر لەتاوان و ناپاکی ئەو دەسەلاتە دەبینن ، کەچی یەک تۆزێ ئەخلاقیان ناجولێ ، بایکۆتی دەسەلات ،لەمدیا و دیداری بەرپرسان بکەن ؟ لەکاتێکدا سەیر بکەن لەو ئەورپایە هیزو کەسایەتیە دژە راسیزمەکان لەسەر پەناهەندە چ خەباتو کارو جالاکیەک دژی گەشەی راسیزمەکان دەکات . وەک لەم لینکەی خوارەوە ببینن چ خەلکێکی ستۆکهۆلم دژی راسیزم هاتۆتە سەر شەقام
ئەو دەبلمۆرالی و هەلپەرستیەیانە وادەکات ئەوەی بۆگەنجێکی وەک کاوە گەرمیانی کرا بۆ شیرکۆ بێکەسێک خەلک ماتەمینی نەیگرێ لەکاتێکدا میدیای یەکیتی و گۆران و ئەهلی دەهۆلیان بۆ گەورەیی شیرکۆ لێدەدا !؟
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





