كەس نازانێ خێر لە چى دایە ؟
30/01/2009, 12:00 (GMT+1)

بیكە،هەموو ئەو پرۆژانەى كە تا ئێستا هەن بێجگە لە بانگەشەیەكى خۆ دواخستن و هەوڵى زیاتر بۆ گەندەڵى هیچى ترى لێ چاوەڕوان ناكرێ،چارە سەر كردن و چاكسازى پێویستى بە یەك پرۆژە و یەك بڕیارى ئازایانە هەیە نەك دەیان پرۆژەى هیچ لە بارا نەبوو،ئەگەر ئەم حكومەت و حیزبانە گەرەكیانە چاكسازى بكەن با بیر لە چاكسازى بكەنەوە نەك لە زۆرى پرۆژە،لە فرە ژنیەوە بۆ فرە حیزبى و لەوێشەوە بۆ فرە پرۆژەى لە دوایشدا تەنها كەس لێى سود مەند بێت لێپرسراوانن،ئەگینا ئەوا بۆ پێنج ساڵ ئەچێ پرۆژە باران كراوین كەچى چاكسازى لە پاشەكشەدایە و گەندەڵى لە باڵا كردندایە،هیچ پرۆژەیەك ناتوانێ بگاتە دوا ى مەنزڵى چاكسازى و لە هەنگاوى یەكەمدا كۆتایى بە ژیانى دێت،كەسیش نازانێ خێر لە كام پرۆژەیەدایە،میللەت بەس زەرەر لەو پرۆژانە ئەكات چونكە جێ بەجێ ناكرێ،حیزب خۆى خوڵقێنەرى گەندەڵیە،حیزب خۆى حكومەت و پەرلەمانى گەندەڵ كردوە و سستى كردوە كەچى هەر خۆشیان دێن و نایەڵن كەسى تر باس لە چاكسازى بكات و دەیان پرۆژە دەخەنە بەردەم و لە ژێریشەوە خۆیان بڕوایان بەو مەسەلەیە نیەو ئەبنە ڕێگریش بۆ كەسانى تر،كوا ئەو هەموو پرۆژەیە،چەند خاڵى جێ بەجێ كراوە و ،ئاخر حیزب و سەركردەكان ناتوانن پەیڕەوو بەرنامەكانى خۆیان جێ بەجێ بكەن كەچى پرۆژەى تریش ئەكەنە سەر بار،ئەوان ناتوانن تەنانەت ئەو قسانەش جێ بەجێ بكەن كە لە كۆبونەوە و چاوپێكەوتن و دیمانەكاندا دەیدەن و دەیڵێن،ئیتر بەڵێنەكانى سەر كاغەز چۆن پیادە ئەكرێ،حیزب خۆى دروست كەرى حكومەتە،حیزبە ئەندام و كادرەكانى ئەنێرێتە ناو حكومەتەوە كەچى نایەن لە سەرچاوەكە وە چاكسازى بكەن دێن و دژى ڕەوتەكە مەلە دەكەن،كەواتە هەتا ئەم دەسەڵاتە بمێنن كەس چاوى بە پاك سازى و چاكسازى و هەموو سازیەكانى تر ناكەوێت چونكە ئەمانە هەر یەكەیان لەشكرێك گەندەڵ و دزو تاوانبار چوار دەورى داون ئیتر چۆن ئەتوانن ئەو كارە بكەن،كەواتە كەس نازانێ خێر لە چى دایە،لە و هەموو پرۆژەیەدایە یان لە بەردەوام بونى گەندەڵى و دزى و داوێن پیسى دایە. ئەوەندەش ئێمە بزانین خێر بە ناوچەوانى ئەمانەوە نەماوە
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





